❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژیانی کچێك

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-02-23 16:56:05

هاوڕێ شينکی
میوان
شوێن: (((( ئه‌ڵمانيا )))
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2008-09-08
په‌یامه‌كان: 159

ژیانی کچێك

http://www.gulan-media.com/images/xayalawkchayharlasatawaxta.jpg

http://images-000.cdn.piczo.com/i31/view/3/1/a/6/f/g/5/1/0/i/u/1/img/i213502891_86027_7.gifhttp://images-000.cdn.piczo.com/i31/view/3/1/a/6/f/g/5/1/0/i/u/1/img/i213502891_86027_7.gifhttp://images-000.cdn.piczo.com/i31/view/3/1/a/6/f/g/5/1/0/i/u/1/img/i213502891_86027_7.gifhttp://images-000.cdn.piczo.com/i31/view/3/1/a/6/f/g/5/1/0/i/u/1/img/i213502891_86027_7.gifhttp://images-000.cdn.piczo.com/i31/view/3/1/a/6/f/g/5/1/0/i/u/1/img/i213502891_86027_7.gifhttp://images-000.cdn.piczo.com/i31/view/3/1/a/6/f/g/5/1/0/i/u/1/img/i213502891_86027_7.gif
ئەمە چیرۆكێكی خەیاڵی چیرۆك نووسێك نیە بەڵكو دەقاودەق ژیانی كچێكە كە خەڵكی گوندێكە لە گوندەكانی گەرمیان بەڕێكەوت لەیەكێك لە عیادەكانی شاری سلێمانی یەكترمان ناسی و دواتر لەدانیشتنێكی تایبەتدا باسی چیرۆكی ژیانی خۆی بۆ كردین.
خەیاڵ ئەو كچە باڵە بەرزە گەنم رەنگەی كە چاوەكانی پڕبوون لە سیحری جوانی و هەرجارە كەهەڵیبهێنایە دنیایەك لەخەم و نائومێدییەكانی تیا بەدەردەكەوت، ئەو زۆر حەزی دەكرد باس لەتەواوی ژیانی بكات، بەڵام حەزی نەدەكرد ژیانی ببێتە چیرۆكێك لەسەر رووپەڕی گۆڤارو رۆژنامەكان. ( بەڵام بۆرەوینەوەی خەمەكانی وایدەزانی كەباس لەخەمەكانی بكات ئازارو مەینەتەكانی كەم دەبێتەوە). خەیاڵ دەیووت: لەوانەیە من قوربانی دەستی ئەنفال بم، لەوانەشە ئەگەر باوكم ئەنفال نەكرابا من ژیانم بەم شێوەیە نەبوایە.
سەرەتای تەمەنی خەیاڵ
تەمەنم پێنج شەش ساڵێك دەبوو كاتێك خێزانەكەم لەیەكێك لەگەڕەكە هەژار نشینەكانی ئەم شارە گیرسایەوە. ماوەیەك بوو هەستم دەكرد كە باوكم وەك وون بووبێت وابوو. من نەنكم و بابە گەورەم بەخێویان كردم بەبیرم دێت (نەنەم) كە من پێم دەگوت (دایە) زۆر جار دەگریا كە پرسیارم لێدەكرد لێم توڕە دەبوو پێی دەگوتم (وسبە سەرەخۆرە) منیش نەمدەزانی ئەم وشەیە یەعنی چی؟ رۆژێك لەگەڵ منداڵانێ كۆڵان یاری چاوشاركێمان دەكرد، كەوتم ئیتر بە گریانەوە هاتمەوە بۆلای دایەم كەلەگەڵ ژنێكی دراوسێمان دانیشتبوون كە چومە پێشەوە بەگریان گۆچانەكەی هەڵگرت و یەك دوانێكی پیاكێشام و زۆر توڕە بوو لەبەرخۆیەوە چەند جارێك پێی وتم (سەرەخۆرە) .ئیتر ژنەكەی دراوسێمان دەستی گرتم و نەیهێشت لێم بدات بە دایەی ووت توخوا گوناهە بۆ وای پێ دەڵێیت داماوە خەتای چییە؟ دایەم زۆر توڕە بوو، هەر بۆڵەی دەهات و هەڕەشەی دەكرد منیش ئیتر ژنەكەی دراوسێمان بردمی بۆ ماڵی خۆیان و ژیری كردمەوە،من بە ژنەكەم ووت توخوا (میمی گیان) (سەرە خۆرە ) یەعنی چی؟ یەكەم جار قسەی نەكرد دوای ئەوەی دەستم كردەوە بە گریان وتی پێت دەڵێم بەڵام نابێ لای نەنكت قسە بكەی ئەگینا دڵی لەمن دەتۆرێ و لەتۆش دەدات.
ئیتر من وتم بەخوا قسە ناكەم ئەویش بۆی گێڕامەوە كە ئەو دایكم نیە و نەنكمە. دایكم بەسەر منەوە كۆچی دوایی كردووە، ئەو بۆیە پێم دەڵێت سەرە خۆرە.
خەیاڵ بەبێ نازی دایك و باوك گەورە دەبێت
بێگومان من دایكی خۆمم نەبینیوە،وەك بۆیان باس كردم تەمەنم پێنج ساڵان بووە باوكم لەگەڵ مام و پورەكانم ئەنفال كراوە. نەنك و بابە گەورەم بەخێویان كردم و هەموو جارێك كە نوێژیان دەكرد لەسەر بەرماڵەكە ئەگریان و دەپاڕانەوە هەردوعایان دەكرد، بەردەوام چاوەڕێ بوون.كە پرسیارم دەكرد دەیان ووت كاكەت و ئەوان گیراون دەترسین نەیەنەوە.
كاتێكیش كە ئاوارەبووین بابەگەورەم پەكی كەوتبوو نەیتوانی بێت لەگەڵمان ووتی من لای ماڵەكە دەمێنمەوە ئیتر من و نەنكم لەگەڵ ماڵی پورەكەم رۆیشتین بۆ ئێران چەند مانگێك لەوێ ماینەوە جوابمان بۆهات كە بابەگەورەم كۆچی دوایی كردووە. دوای شەش مانگ ئێمەش گەڕاینەوە، ساڵێك دوای مردنی بابە گەورەم نەنكیشم كۆچی دوایی كرد. ئیتر من لەماڵی پورم مامەوە.
ژیانی خەیاڵ لەماڵی پوریدا
ساڵێك تێنەپەڕیبوو بەسەر مەرگی نەنكمدا ئیتر پورەكەم كەوتە پرتەو بۆڵەو شەڕكردن لەگەڵمدا زۆر هانی مێردەكەی دەدا كە لەماڵەكەی دەرم بكات. بەڵام مێردەكەی زۆر پیاو بوو هەموو جارێك دەیووت (گوناحە، ئاخر كچێكی داماوی بەستەزمان كەسی نەماوە ئێمە دەریبكەین بۆ كوێ بچێت؟) پوورەكەم زۆر خراپ بوو لەگەڵما بەهەق و ناهەق هەر لێی دەدام و هەموو ئیشی ماڵەكەشی پێدەكردم دوایی هەڕەشەی لێدەكردم كەلەلای پیاوەكەی قسە نەكەم. منیش لەبەرئەوەی لێم نەدات نەم دەوێرا قسە بكەم. كە پیاوەكەشی دەهاتەوە دەستی دەكرد بە پرتەو بۆڵەو دەیووت ئەم كچە ئازایە لەدرزی دەرگاكەوە چاوبڕكێ لەگەڵ كوڕی كۆڵاندا بكات بەڵام نازانێت ئیشێك بۆ من بكات. هەرجارەو بیانویەكی دەدۆزیەوە و بەهانەیەكی پێدەگرتم منیش دەستم دەكرد بە گریان و پیاوەكەشی دەیووت قەیناكە خۆم تەمێی دەكەم و چارەسەری دەكەم. مێردی پورەكەم زۆر یارمەتی دەدام و كاتێك جلوبەرگی بۆ كچەكانی خۆی بكردایە بۆ منیشی دەكرد، بەردەوام پارەی پێدەدام و دەستی بەسەرمدا دەهێنا، من بەو حاڵە زۆر دەترسام چونكە پورەكەم كەوتە گومان لێم و شەڕەكەی ئەوەندەی تر قورس كرد، تاوای لێهات لەبەرامبەر پیاوەكەیدا پێی وتم یا دەبێ من بم یا ئەم كچە بێ ئابڕووە.!! مێردی پورم بەم قسانە زۆر نارەحەت بوو و زۆریش پێی ناخۆش بوو چونكە ئەو وەك باوكێك سەیری منی دەكرد نەك بەو شێوەیەی كە پورم ووتی، ئیتر سوێندی خوارد جارێكی تر شتی وا بڵێت راستەوخۆ دەیكوژم بەمەش ئەوەندەی تر ژیانم ناخۆش بوو.
خەیاڵ و مێردی پورەكەی
دوای ئەوەی كێشەكە گەورە بوو، كار گەیشتە ئەوەی كە پورم ووتی ئەو كاتە گومانم هەبوو بەڵام ئێستا یەقینم كە ئێوە شتێكتان بەیەكەوە هەیە بۆیە پشتگیری لێدەكەیت، مێردی پوریشم ناچاربوو بمبات بۆ ماڵی برایەكی و پێی وتم دەبێ لێرەبیت تا ماوەیەك دواتر دەتهێنمەوە، من زۆر دەترسام بچمە ماڵێكی تر چونكە دەمووت ئەمە پورەمە ئەم كارەم پێدەكات و دەرم دەكات ئاخۆ خەڵكی تر چیم پێبكەن!!!!
بەهەرحاڵ رازی بووم بۆماوەیەكیش بێ بچمە ماڵی براكەی بۆئەوەی پورم كەمێك باش ببێت، دوای هەفتەیەك گەڕامەوە ماڵی پورم بەڵام پورم هەروەك جاران بو هیچ نەگۆڕابوو لەگەڵما، ئەوەندەی پێنەچوو مێردی پورەكەم پێی ووتم ئەگەر كەسێكی باش هەبێت شووی پێبكەیت، منیش ووتم بەخوا هەركەسێك بێت بەڵام لە پورم رزگارم بێت پێم خۆشە...مێردی پورم ووتی برازایەكی خۆمە و كوڕی چاكە لەهەمان كاتدا دەوڵەمەندیشە.
هاوسەرگیری
دوای ئەوەی كە شووم بە (ئامانج) كرد زۆر دڵم خۆش بوو چونكە كە ئیتر منیش ماڵ و حاڵی خۆمم دەبێت و لەلایەكی تریشەوە كوڕێكی باش بووبە هاوسەرم و لەدەستی پوریشم رزگارم ببوو.
دوای تێپەڕبوونی ساڵێك و دوو مانگ بەسەر هاوسەرگیریەكەماندا بووم بەدایك و خوای گەورە كوڕێكی پێدام، هەموو رۆژێك سوپاسی خوام دەكرد كە ژیانێكی خۆشی پێداوم و مێردێكی باشم هەیە بەڵام سەیرم دەكرد وردە وردە مێردەكەم رەفتاری لەگەڵمدا دەگۆرێت و زۆرجار لەسەر شتی زۆر سادە لێم توڕە دەبوو دەیكردە شەڕ لەگەڵمدا. ئەم شەڕو ناخۆشیە رۆژ بە رۆژ پەرەی دەسەند لەماڵەكەماندا، دوای ئەو هەموو خۆڕاگیریە لەبەرامبەر شەڕی مێردەكەمدا ناچاربووم بە مێردی پورەكەم بڵێم بەشكم پێی بڵێت و كەمێك باش بێت لەگەڵمدا و لەسەر چیە ئەم هەموو شەڕەم پێدەفرۆشێت؟
كاتێك كە مێردی پورم پێی ووت، مێردەكەم پێی ووتبوو كە حەزی لەكچەكەی ئەو كردووە و دەمەوێت هەرچۆنێك بێت بیهێنم و خەیاڵ تەڵاق دەدەم، مێردی پورەكەشم زۆر لێی توڕە ببوو و پێی گووتبو كە كچی خۆی نادات بە كەسێك كە ژنی هەبێت بەس بۆئەوەی كە پەشیمان بێتەوە. بەڵام دواتر كە چوومە بنج بنەوانی مەسەلەكە بۆم دەركەوت كە ئەمە پلانی پورمە دەیزانی كە كوڕێكی باشەو دەوڵەمەندە و ژیانمان خۆشە، هەوڵیداوە كە كچەكەی بداتێ و منیش سەرگەردان بكات.
بەردەوام بوونی كێشەكە
كاتێك شەڕەكە ئاشكرابوو لەسەر چی بووە و لەناو بنەماڵەكەماندا بڵاوبۆوە، ئیتر مێردەكەم بریاڕیدا كە جیاببینەوە هەرچەندە هەوڵمدا كە ئەو بڕیارە نەدات چونكە دەمزانی چیم بەسەردێت، هەموو جارێك پێم دەوت من رازیم ژن بێنێت بەڵام تەڵاقم مەدە باسەرم لێنەشێوێت و من بۆ كوێ بچم بەخۆم و منداڵێكەوە و كەسم نیە ئەمە پورەكەمە چاڵم بۆ هەڵەكەنێت دەبێت خەڵك چۆن بن بۆم؟ بەڵام هەموو ئەوانە بێ سوود بوون و بڕیاری خۆی دا و تەڵاقدایم و دەریكردم.
دوای جیابوونەوەكە
لەدوای تەڵاقدانم بۆ حەقە مارەیم شتێكی بۆ كردم بەوە منیش لەگەڵ ئەو برە ئاڵتوونەی كە پێشتر هەمبوو لەكاتی بوكێنیمدا بۆم كرابوو هەموویانم بردە بازار و فرۆشتنم و ژوورێكی بچوكم پێ گرت و كرێی (1) ساڵم پێدا و هەندێك شتیشم بۆ خۆمان پێ كڕی، ئێستا بۆ بژێوی ژیانی خۆم و كوڕەكەم نان بە كرێ لەماڵەكەی خۆمدا بۆ خەڵك دەكەم و لەگەڵ كچێكی دراوسێماندا لەیەكێك لە حانوتەكانی قوتابخانەیەكی شاری سلێمانی ئیش دەكەین و لەخواردن دروست كردندا یارمەتی دەدەم. تەنها ئاواتم ئەوەیە كە كوڕەكەم گەورەبێت چونكە تاكە ئومێدو هەموو كەسمە لەدنیادا بەردەوام دوعا دەكەم كە هەرگیز مەرگی نەبینم.

http://images-000.cdn.piczo.com/i31/view/3/1/a/6/f/g/5/1/0/i/u/1/img/i213502891_86027_7.gifhttp://images-000.cdn.piczo.com/i31/view/3/1/a/6/f/g/5/1/0/i/u/1/img/i213502891_86027_7.gifhttp://images-000.cdn.piczo.com/i31/view/3/1/a/6/f/g/5/1/0/i/u/1/img/i213502891_86027_7.gifhttp://images-000.cdn.piczo.com/i31/view/3/1/a/6/f/g/5/1/0/i/u/1/img/i213502891_86027_7.gifhttp://images-000.cdn.piczo.com/i31/view/3/1/a/6/f/g/5/1/0/i/u/1/img/i213502891_86027_7.gifhttp://images-000.cdn.piczo.com/i31/view/3/1/a/6/f/g/5/1/0/i/u/1/img/i213502891_86027_7.gif

Kurdzhin
گه‌ر دڵسۆزیت وه‌کوو من مه‌که

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-02-23 22:07:00

xambar_gull
کازیوەی یانە
شوێن: ***سليمانى***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 460

Re: ژیانی کچێك

dastt xosh  beat  barasty  karasateke naxosha    xwa  pwre  wa  bbret    sarkawt  w  bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-02-24 00:33:52

هاوڕێ شينکی
میوان
شوێن: (((( ئه‌ڵمانيا )))
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2008-09-08
په‌یامه‌كان: 159

Re: ژیانی کچێك

زۆر راسته‌ براکه‌م منيش ئه‌ڵێم ئامين ، هه‌موو عايله‌يه‌کيش شه‌رت نيه‌ وابێت به‌لام جار واهه‌يه‌ براده‌رێک زۆر له‌برا باشتره‌ ، سوپاس بۆ په‌يامه‌جوانه‌که‌ت و به‌شداريت برام.....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-29 13:44:07

aland/N
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-13
دواترین سه‌ردان: 2008-11-16
په‌یامه‌كان: 5

Re: ژیانی کچێك

سوپاس گێڕانه وه ی ئه و باسه................هاوڕێی ازیز
له خوای گه وره داواکارم که که س له سۆزی دایک و باوک بێ به ش نه بێت......خواش پشتیوانی خاوه نی ئه م چیرۆکه ش بێت و له سایه ی کوڕه که یا بحه سێته وه...............بڵێن ئاااااااااااااااااااااااااااااااااااااامین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-12 19:05:29

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌

Re: ژیانی کچێك

dast xosh

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net