❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌گره‌وێکدا ژیانی بووبه‌ دۆزه‌خ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-02-23 16:54:16

هاوڕێ شينکی
میوان
شوێن: (((( ئه‌ڵمانيا )))
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2008-09-08
په‌یامه‌كان: 159

له‌گره‌وێکدا ژیانی بووبه‌ دۆزه‌خ

http://www.gulan-media.com/images/halaymirdakayruqyabatalaqd.jpg

http://images-000.cdn.piczo.com/i31/view/3/1/a/6/f/g/5/1/0/i/u/1/img/i213502891_86027_7.gifhttp://images-000.cdn.piczo.com/i31/view/3/1/a/6/f/g/5/1/0/i/u/1/img/i213502891_86027_7.gifhttp://images-000.cdn.piczo.com/i31/view/3/1/a/6/f/g/5/1/0/i/u/1/img/i213502891_86027_7.gifhttp://images-000.cdn.piczo.com/i31/view/3/1/a/6/f/g/5/1/0/i/u/1/img/i213502891_86027_7.gifhttp://images-000.cdn.piczo.com/i31/view/3/1/a/6/f/g/5/1/0/i/u/1/img/i213502891_86027_7.gifhttp://images-000.cdn.piczo.com/i31/view/3/1/a/6/f/g/5/1/0/i/u/1/img/i213502891_86027_7.gif
هیچ مرۆڤێك لە هەڵە بەدەر نییە، و ناتوانێ هەڵە نەكات، چونكە هزرو ئاوەزی مرۆڤ هەموو كاتێك وەك یەك كار ناكات و ئەكتیڤ نییە بۆیە هەندێ جار مرۆڤەكان دەكەونە نێو هەڵەی زەقەوە، كە زۆر كەڕەت ئاكامی هەڵەكان بەكارەسات كۆتایی دێت، بەتایبەتی ئافرەتان لە ژیانیاندا زۆر كەڕەت تووشی هەڵە دەبن، هەروەها پیاوەكانیش بە هەمان چەشن، بەڵام لەم جڤاكە خێڵەكی و دواكەوتووەی ئێرەدا كە سیستەمی پاتریاركی و هەژموونی باوكسالاری باڵادەستە و هەیمەنەتی پیاو لە هەموو بوارەكانی ژیاندا خۆی رەپێش خستووە پیاوەكان گەر هەڵەش بكەن باجەكەی زۆر سوكترە تا ئەوەی ئافرەتێكی بەستەزمانی"زەعیفە" لە دیدی كۆمەڵگادا هەڵەیەك بكات ئیتر رۆژی حەشر دروست دەبێ و قیامەت هەڵدەستێ. وەك بەسەرهاتی ئەو ژنەی ناوی"روقیە"یە كە بەهۆی هەڵەیەكەوە مێردەكەی بەو پەڕی دڵڕەقییەوە تەڵاقی دا و دواتر كە زانی ژنەكەی هیچ گوناهێكی نەبووە پەشیمان بووەوە لە تەڵاقدانی، جا بۆ ئەوەی جارێكی تر روقیە بگەڕێنێتەوە ژێر نیكاحی خۆی، دەبوایە ئەو ژنە مێرد بە پیاوێكی تر بكاتەوە، ئەوەبوو روقیە بە ناچاری بۆ جاری دووەم هاوسەرێكی تری هەڵبژارد تاكو دواتر تەڵاقی بدات ئینجا دووبارە مێرد بە پیاوی یەكەمی بكاتەوە، بەڵام هاوسەری دووەمی روقیە ئامادە نەبوو تەڵاقی بدات بۆیە گەورەترین كارەساتی لێكەوتەوە.
روقیە و عەزیز..... هاوسەرگیرییەكی بە رێكەوت
فەلاحی باوكی روقیە چونكە بە منداڵی واتە هەر لە تەمەنێكی زووی هەرزەكارییەوە ژنی هێنابوو بۆیە نێوان تەمەنی خۆی و منداڵەكانی ئەوەندە نەبوو چونكە مام فەلاح ساتێ ژنی هێنابوو تەمەنی 17ساڵ بوو.. ئەوە بوو دوای ساڵێك كچێكیان بوو ناویان لێنا"روقیە" كە ئەم كچە نۆبەرەیە بە تەنیا18ساڵ لە باوكی منداڵتر بوو، پیشەی مام فەلاح ئاژەڵداری و شوانیەتی بوو، كە ئەوكات لە یەكێك لە شارۆچكەكانی دەورووبەری موسڵدا نیشتەجێ بوون، رۆژێكیان فەلاح لە ساتی لەوەڕاندنی مەڕەكانیدا لەگەڵ یەكێك لە شوانەكانی برادەر و هاوپیشەی خۆی گرەو لەسەر شتێك دەكەن، گەر هەر لایەكیان بدۆڕێن دەبێ داخوازی بەرامبەرەكەیان جێبەجێ بكەن، ئەوەبوو لەم گرەوە مایەپوچەدا فەلاح دۆڕاندی، بۆیە بەناچاری داوای شوانەكەی برادەری كە ناوی"عەزیز" بوو قەبووڵ كرد، ئەو داوایەش ئەوە بوو گەر روقیەی كچی گەورە بوو بیدات بە ئەم، ئەمە لە حاڵێكدا بوو كە عەزیز ئەودەم تەمەنی 19ساڵ بوو بۆیە مام فەلاح بەڵێنی پێدا گەر كچەكەی گەورە بوو بیدات بە عەزیز بەڵام بە مەرجێك بە دیارییەوە دابنیشێ و ژنی تر نەهێنێ، ئەوەبوو پاش شازدە ساڵ كە عەزیز تەمەنی بووە"35"ساڵان و روقیەش بووە شازدە ساڵ هەرچەندە ئەم كچە لە تەمەندا بچووك بوو بەڵام لە قیافە و هەیكەلدا لە كچێكی پێگەیشتوی تەواو دەچوو، سەرباری ئەمەش تا بڵێی كچێكی جوان و خوێن شیرین بوو، فەلاحی باوكی خەفەتێكی زۆری لێ دەخوارد كە چۆن لە ساتی خۆیدا ئەوكارە منداڵكارانەی كرد و ئەو كچە جوانەی خۆی بە بەلاش بە عەزیز دۆڕاندووە هەر وەك باسمان كرد روقیە هێشتا شازدە ساڵی تەواو نەكردبوو عەزیز و بنەماڵەكەی هاتنە پێشەوە و پەلەیان كرد لە وەی مارەیی روقیە ببڕن، بەڵام روقیەی تازە كچی نەوبەهار بە هیچ شێوەیەك رازی نەبوو بدرێت بەو پیاوەی كە دوو تەمەنی ئەوی هەبوو، بەڵكو هەردەم لە باوكی دەپاڕایەوە و دەگریا كە ئەو ناتوانێ لەگەڵ پیاوێكی وا ناشیرین و ناحەزدا زەواج بكات... فەلاحی باوكیشی دەیگووت كچەكەم قەیدیناكە قسەی باوكت مەشكێنە و شووی پێبكە چونكە من بەڵێنم داوە لەكاتی خۆیدا، بەڵام روقیەی داماویش بە چاوی پڕ لە گریانەوە دەیگوت، ئاخر باوكە خودا قەبووڵ ناكات بۆ بەڵێنێكی چەند ساڵ لەمەوبەری خۆت، ژیانی من دەكەیتە دۆزەخ ئەو پیاوە تەمەنی لە تۆ زیاترە كەس ئامادە نییە ژنی پێبدات و بە پیاوی بزانێ، خۆ منیش قیر وسیایی نیم ژیان لەگەڵ وەها كەسێكدا بەرمە سەر، كە نەخۆشم دەوێت و نە دڵم تۆزقاڵێك بە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەودا خۆش دەبێ.
بەڵام هیچێك لەم قسانە و پاڕانەوەكانی روقیە دادی ئەوی نەدا بۆیە بە ناچاری لەو تەمەنە بچووكەدا مێردی بە عەزیز كرد بەڵام بە هیچ شێوەیەك بەختەوەر نەبوو لەگەڵ ئەو پیاوەدا عەزیزیش زۆر دڵی لێ پیس بوو زۆریش خراپ بوو بەرامبەری و هەموو كات ئەزیەتی دەروونی ئەو ژنەی دەدا.
ئەو هەڵەیە چی بوو كە روقیە كردی؟
دوای سێ ساڵ لە مێردكردنی روقیە، عەزیزی مێردی زۆر حەزی لە منداڵ بوو، سەردانی چەند دكتۆرەیەكی تایبەتمەندی ئافرەتانی كرد بەڵام بێ سوود بوو، تا ئەوەی ناونیشانی دكتۆرێكی میسرییان پێدا كە لە بەغدا دادەنیشت، و گوایە دەتوانێ هۆكارەكانی منداڵ نەبوون دەستنیشان بكات و چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە، ئەوەبوو بۆ ئەم مەبەستە عەزیز بڕیاری دا لەگەڵ روقیەدا بچێتە بەغدا بۆ چارەسەركردنی هۆكارەكانی منداڵ نەبوونی ژنەكەی، هەرچەندە ژنەكەی پێیخۆش نەبوو هاوڕێ لەگەڵ پیاوەكەیدا و بۆ ئەو مەبەستە سەفەری بەغدا بكات، چونكە لەوە دەترسا عەزیز ژنی بەسەر بێنێت ئەگەر دەركەوێت هۆكاری منداڵ نەبوونەكەیان روقیە خۆیەتی، بەڵام عەزیز بە زۆر روقیە دەبات و بەرەو بەغدای پایتەخت وەڕێ دەكەوون كە ئەو سەردەمە رژێمی بەعس لە دەسەڵاتدابوو ئەوكاتەی دەچنە لای پزیشكەكە بەهۆی قەرەباڵغی و جەنجاڵییەوە نۆرەیان بەرناكەوێت و سكرتێری دكتۆرەكە پێیان دەڵێت بڕۆن سبەی ئێوارێ وەرنەوە، جا بە حوكمی ئەوەی ئەمانیش هەرچەندە خۆیان عارەبی موسڵاوین بەڵام لە شاری بەغدا غەریبەن و كەس ناناسن بۆیە شەوەكەی دەچنە یەكێك لە ئۆتێلەكانی سەنتەری شار و ژوورێكی تایبەت بەخۆیان دەگرن، جا چونكە نرخی ئەو ئۆتێلە هەرزان بەها بوو هەموو كەسێك رووی تێدەكرد.
ئیتر بەم چەشنە عەزیز و روقیەش ئەو شەوە لەو ئوتێلەدا لەنگەریان گرت، و بێ خەم هەردووكیان لەپاڵ یەكتردا خەویان لێ دەكەوێت، بەڵام لە نیوەشەودا روقیە بە مەبەستی چوونە توالێت لە ژوورەكە دەچێتە دەرەوە، جا دوای ئەوەی لە توالێت دەگەڕێتەوە لە جیاتی ئەوەی بچێتە ژووری ژمارە"5" پێنجەوە، كە ژوورەكەی خۆی و پیاوەكەی بوو، كەچی لێی هەڵە دەبێ و دەچێتە ژووری ژمارە"8"هەشتەوە، كە ئەو ژوورەشی تەنیا پیاوێكی زگورتی تیایدا خەوتبوو، یەكسەرە روقیە بە چاوی خەواڵووەوە لە تەنیشت ئەو كابرایەوە لێی رادەكشێت، كە بەیانی دەمەو مەلا بانگدان عەزیز وەخەبەر دێت دەبینێ ژنەكەی لەسەر جێگاكە نەماوە، هەر زوو خۆی كۆ دەكاتەوە و دەچێتە لای بەرپرسی ئیدارەی هۆتێلەكە و دەڵێت ژنەكەم دیار نەماوە، ئیتر هەموو ژوورەكان بەدوایدا دەگەڕێن تا ئەوەی لە هۆدەی ژمارە "8" هەشتدا دەیدۆزنەوە، ئا لە وساتەدا عەزیز ئاگر لە چاوەكانی دەبارێ و بە شەق و پێلاقە وەردەگەڕێتە گیانی ئەو ژنە داماوە، و لەگەڵ ئەوكابرایەشدا بەشەڕ دێت كە لەو ژوورە خەوتووە، وپێیان دەڵێت ئێوە بە مەبەستی كاری خراپ دەستتان تێكەڵ كردووە، روقیەش زۆر دەگرێ و دەپاڕێتەوە، كە ئەو هەڵەیەی كردووە و ژوورەكانی لێ تێكچووە بەڵام عەزیز باوەڕ ناكات و هەراوهۆریایەكی زۆر دروست دەكات بۆیە بەرپرسی ئیدارەی هۆتێلەكەش لەرقدا خۆی و ژنەكەی وەدەردەنێت و دەڵێت جارێكی تر نەیەنەوە ئێرە و كێشەمان بۆ ساز مەكەن، عەزیزیش كە پێیوایە روقیە خیانەتی لێ كردووە لە داخان دەڵێت من هەر ئێستا دەگەڕێمەوە موسڵ و ناچمە لای هیچ دكتۆرێك، چونكە من منداڵم لە ژنێكی داوێن پیسی وەك تۆ ناوێ، ئا بەم شێوەیە عەزیزی دڵپیس لەگەڵ روقیەی ژنیدا بێ ئەوەی سەردانی پزیشكەكە بكەن دەگەڕێنەوە ماڵ.... ئیتر عەزیز لە جاران پتر ئەزیەت و ئازاری ئەو ژنە داماوە دەدات، و بە هیچ شێوەیەك سەرجێیی لەگەڵدا ناكات، كەچی دوای پێنج مانگ لەگەڕانەوەیان لە بەغدا، ژنەكەی واتە"روقیە" هەست دەكات حەملی هەیە، و یەكسەرە ئەو موژدە خۆشە بە عەزیز رادەگەیەنێ وەك ئەوەی بیەوێ بەو بۆنەیەوە لەگەڵیدا ئاشتیش بێتەوە، بەڵام ئەم هەواڵە نەك پەیامی ئاشتبوونەوە ناهێنێ، بەڵكو رقەكانی عەزیز ئەستووتر دەكات بەرامبەر روقیە و پێی دەڵێت هەزار نەفرەت لەخۆت و منداڵەكەی ناو سكت كە چۆن دەزانم بیژییە و حاشا لەمن نییە، بۆیە روقیە بەهیچ شێوەیەك ناتوانم تۆی حامیلی منداڵێكی بیژی لەم حاڵەدا ببینم، جا یان ئەوەتا سێ بەسێ تەڵاقت دەدەم، یان دەبێ لای كەسێك ئەو منداڵەی نێو هەناوت لەبار بەریت هەرچەندە روقیە دەپاڕێتەوە و دەگرێت و دەڵێت پیاوەكە خودا بناسە بە هەزار قورئان من جگە لەتۆ لەشی هیچ پیاوێكی تر بەر لەشم نەكەوتووە و ئەم منداڵەش لەخۆتە و خودا وەك دیارییەك پێمانی بەخشیوە، ئاخر گوناە و تاوانە و ئێمە دەبینە قاتیل ئەگەر ئەم منداڵە بێ تاوانە لەناو بەرین، بەڵام عەزیز هەر سوور دەبێت لەسەر قسەكانی، بۆیە روقیەش بەناچاری لای دكتۆرەیەكی شارەزا منداڵەكەی لەبار دەبات.
تەڵاقدانی روقیە... خوێنڕژان و كارەسات
دوای ئەوەی روقیە منداڵەكەی لەبار برد ئیتر شەڕ و ئاژاوەی نێوان خۆی و مێردەكەی قوڵ و سەختتر بووەوە، و بە جارێك ژیان لەو ماڵەدا بووە ژەهری مار، تا ئەوەی لە ئاكامدا عەزیز سێ بەسێ روقیەی تەڵاقدا، ئیتر ئەو ژنەش بەناچاری گەڕایەوە ماڵی باوكی ئەوە بوو دوای حەوت مانگ لە تەڵاقدانی، عەزیز پەشیمان بووەوە لەو بڕیارە هەڵەیەی كە دابووی، بۆیە جارێكی تر خزم و كەسی خۆی رەوانەی لای فەلاحی باوكی روقیە كردەوە، تاكو چارەسەرێكی باشیان بۆ بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی جارێكی تر روقیەخان بگەڕێتەوە ژێر نیكاحی خۆی، بەڵام فەلاح بە خزم و كەس و كاری عەزیزی گوتبوو، تاكو كچەكەی مێرد بە پیاوێكی تر نەكاتەوە بەپێی شەرع ناتوانێ بگەڕێتەوە لای عەزیز، ئیتر بەم پێیە، روقیە بۆ جاری دووەم مێردی بە پیاوێكی 25ساڵ بە تەمەن لە خۆی گەورەتر كرد بەناوی عوسمان، لەبەر هەندێش شووی بەو پیاوە بەتەمەنە كرد تاكو بە زووترین كات تەڵاقی بدات، تاكو جارێكی تر بەپێی شەڕع حەڵاڵ بێتەوە بۆ مێردی یەكەمی كە عەزیزە، بەڵام ئەو عوسمانە ئەوەندە دڵی بە روقیە خۆش بوو نیاز نەبوو قەت تەڵاقی بدات، عوسمان لە رادەبەدەر ئەو ژنەی خۆش دەویست و رۆژێ سەد جار خۆی بەقوربانی دەكرد و هەرگیز لە هیچ شتێكدا بێ دڵی نەدەكرد، ئا بەم شێوەیە هاوسەرگیری ئەم دووانە شەش مانگی خایاند و روقیەش لەم پیاوە كەوتە حاڵەتی دووگیانیيەوە، لەو لاوەش عەزیز هەر چاوەڕوان بوو كە ئەمڕۆ و سبەی عوسمان، روقیە تەڵاقبدات تاكو ئەم بۆ جاری دووەم بێخوازێتەوە، بەڵام عوسمان دەیگوت ژن ژنی خۆمە و بەپێی شەڕع و یاسا كەس بۆی نییە گوشارم بخاتە سەر تا تەڵاقی بدەم، عەزیز با بۆخۆی پیاو بوایە و ئەم ناسك و نازدارەی تەڵاق نەدایە، وەڵڵاهی مەگەر خوێنم بڕێژرێ ئەگینا من دەستبەرداری ژنی خۆم نابم، بەڵكو چاوەڕێی ئەو جگەرگۆشەیەمم كە ئێستا بەڕێوەیە و بەقەد هەموو دونیا دڵم پێی خۆشە.
جا كە ئەم قسانەی عوسمان و هەواڵی دووگیانبوونی روقیە گەیشتەوە عەزیز ئیتر بە جارێك ئەم پیاوە شێت بوو، چەند كەڕەت هەڕەشە وگوڕەشەی بۆ عوسمان و روقیە دەنارد بەڵام ئەوان حیسابیان بۆ نەدەكرد و گاڵتەیان پێدەهات هەروەها روقیەش گوتبووی ژیانم لای ئەم پیاوە خۆشترە و جارێكی تر ناگەڕێمەوە لای عەزیز كە سوكایەتیم پێ بكات، هەموو ئەمانە وایانكرد جامی تەحەموولی عەزیز لێی بڕژێ و بڕیارێكی هەڵە و سەرشێتانە بدات بۆ كوشتنی هەردووكیان، ئەوە بوو لە شەوی چوار لە سەرپێنجی مانگی دوانزەی ساڵی 2002واتە لە شەوی چوارشەمەدا عەزیز و ئامۆزایەكی بەناوی خالید هەڵدەكوتنە سەر ماڵی عوسمان و روقیە و دوای ئەوەی بە تەورێك هەردووكیان دەكوژن پاشان مەتارەیەك نەوتیشیان بەسەردادەكەن و دەیانسووتێنن، و هەر ئەو شەوەش عەزیزی تاوانبار هەڵدێت بەرە و ماڵێكی خزمی خۆی لەناو موسڵ و لەگەڵ گەردی بەیانیشدا بەرەو شوێنێكی نادیار موسڵ بەجێ دەهێڵێ، بەڵام خالیدی ئامۆزای كە تەمەنی 26ساڵ دەبێ، دەچێتەوە ماڵەكەی خۆی، جا دوای ئەوەی پۆلیس دەست دەكات بە لێكۆڵینەوە خالید دەستگیر دەكرێ، و لە ژێر لێدان و ئەشكەنجەدا دان بەو تاوانەدا دەنێت كە خۆی و عەزیز ئەنجامیانداوە.
بڕیاری دادگا
دادگای جینایەت دوای وردبوونەوە لە شێوازی ئەنجامدانی تاوانەكە و پیلانڕێژی پێشوەختە بۆ سەرگرتنی ئەو تاوانە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی یارمەتیدانی خالید بۆ دادگاو ئاشكراكردنی نهێنییەكان، دادگا بڕیاری زیندانیكردني تامردنی بەسەر خالید و سزای لەسێدارەدانی غیابیشی بەسەر عەزیزی هەڵاتوودا سەپاند، بەڵام دوای تەمییزكردنەوەی بڕیارەكەی دادگای جینایەت، دادگای تەمیيز داوای كرد دەبێ خالیدیش توندترین سزا بدرێ بەوەی بەدەستی خۆی ژنێكی حامیلی كوشتووە، بۆیە ئەمجارەیان دادگای جینایەت هەر بەپێی مادەی406 لە یاسای سزادان بڕیاری لەسێدارەدانی خالیدیشی دەركرد، ئەوە بوو پاش مانگێك حوكمەكەی خالید جێبەجێ كرا و عەزیزی تاوانباریش لەدەستی عەدالەت بەرەو سوریا هەڵات.
]
http://images-000.cdn.piczo.com/i31/view/3/1/a/6/f/g/5/1/0/i/u/1/img/i213502891_86027_7.gifhttp://images-000.cdn.piczo.com/i31/view/3/1/a/6/f/g/5/1/0/i/u/1/img/i213502891_86027_7.gifhttp://images-000.cdn.piczo.com/i31/view/3/1/a/6/f/g/5/1/0/i/u/1/img/i213502891_86027_7.gifhttp://images-000.cdn.piczo.com/i31/view/3/1/a/6/f/g/5/1/0/i/u/1/img/i213502891_86027_7.gifhttp://images-000.cdn.piczo.com/i31/view/3/1/a/6/f/g/5/1/0/i/u/1/img/i213502891_86027_7.gifhttp://images-000.cdn.piczo.com/i31/view/3/1/a/6/f/g/5/1/0/i/u/1/img/i213502891_86027_7.gif

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Titanic (2008-02-23 16:54:41)

Kurdzhin
گه‌ر دڵسۆزیت وه‌کوو من مه‌که

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-02-24 19:12:34

xambar_gull
کازیوەی یانە
شوێن: ***سليمانى***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 460

Re: له‌گره‌وێکدا ژیانی بووبه‌ دۆزه‌خ

dastt xosh beat   baraste  karasateky  naxosha

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-02-25 16:11:53

هاوڕێ شينکی
میوان
شوێن: (((( ئه‌ڵمانيا )))
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2008-09-08
په‌یامه‌كان: 159

Re: له‌گره‌وێکدا ژیانی بووبه‌ دۆزه‌خ

سوپاسته‌که‌م خه‌مبار گيان بۆ په‌يامه‌که‌ت خۆشحاڵبووم....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-02-25 16:18:11

prtuqala_UK
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-21
دواترین سه‌ردان: 2009-11-10
په‌یامه‌كان: 21

Re: له‌گره‌وێکدا ژیانی بووبه‌ دۆزه‌خ

dast xosh bet hawre gian barasty karasata
sarkautu bit taitanic gian

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-02-26 19:54:39

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234

Re: له‌گره‌وێکدا ژیانی بووبه‌ دۆزه‌خ

dastt xosh bit ........bo mandw bwnt ...lagal bo aw payama jwana.....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-03-01 17:06:49

زانا هیجرانی
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-14
دواترین سه‌ردان: 2008-10-07
په‌یامه‌كان: 103

Re: له‌گره‌وێکدا ژیانی بووبه‌ دۆزه‌خ

dastt xosh baraste basarhateake naxosh bw

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-03-06 11:29:47

هاوڕێ شينکی
میوان
شوێن: (((( ئه‌ڵمانيا )))
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2008-09-08
په‌یامه‌كان: 159

Re: له‌گره‌وێکدا ژیانی بووبه‌ دۆزه‌خ

سوپاس بۆ ئه‌مو په‌يامه‌ جوانانه‌تان خۆسحالبووم به‌ڕێزم سوپاس بۆ ئێوه‌ش ده‌سته‌کانتان نه‌رزێت.....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-03-06 11:35:08

dlla-astera
خونچەی نوێ
شوێن: Narwij
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
دواترین سه‌ردان: 2008-10-29
په‌یامه‌كان: 90

Re: له‌گره‌وێکدا ژیانی بووبه‌ دۆزه‌خ

dastt xosh bet baraste naxosh bo

Kurdzhin
agar asmanw zawe hamoe he mn bet::::
hech faydae neya ka dlle to la mn dur bet


http://www.3tt3.net/up4/get-5-2008-pltsoipu.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-03-08 20:41:11

هاوڕێ شينکی
میوان
شوێن: (((( ئه‌ڵمانيا )))
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2008-09-08
په‌یامه‌كان: 159

Re: له‌گره‌وێکدا ژیانی بووبه‌ دۆزه‌خ

dla gyan swpas bo payamakat barezakam  rasta ama jyanaw hamw shteke xoshw naxoshe tyaya ja che ba xoshaweste bet yan har krdareke tr bet......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net