❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ماست سنوور بۆ نه‌خۆشییه‌کان...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-02-26 08:41:54

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

ماست سنوور بۆ نه‌خۆشییه‌کان...

ماست سنوور بۆ نه‌خۆشییه‌کانی پووك داده‌نێت
http://www.xozga.com/hewall/files.php?file=ddan_547059306.jpg

توێژه‌رانی ژاپۆنی ڕایانگه‌یاند، که خواردنی ماست یان به‌رووبوومه شیره‌‌مه‌نییه‌کانی دیکه، ئه‌وانه‌ی ترشی ماستیان تێدایه، له‌وانه‌یه بۆ ته‌ندروست پووك سوودمه‌ند بن.

دکتۆر "Yoshihiro Shimazaki" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Kyushu" له "Fukuoka" پێیانوایه، که خواردنی ماست و خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌‌کان، ئه‌وانه‌ی ترشی ماستیان تێدایه، سوودمه‌ندی باشیان بۆ پووك هه‌یه؛ به‌ڵام خواردنی شیر و په‌نیر کاردانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤیان بۆ سه‌ر پوو‌ك ئه‌وه‌نده نییه.

دکتۆری ناوبراو و هاوه‌ڵه‌کانی له‌سه‌ر ڕووپه‌ری "Journal of Periodontology"دا ده‌نووسن، که نه‌خۆشییه پووكییه‌کان به‌کتیریا هۆکاریانه‌ و به‌هۆیه‌وه پووك تێکده‌ده‌ن و له‌ئاکامدا که‌سانی پێگه‌یشتوو ددانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. بێجگه له پاککردنه‌وه‌ی ددان به فڵچه و په‌تی ئاوریشم هیچ چاره‌سه‌رێکی ئه‌وتۆی کاریگه‌ری دژی به‌کتیریا نییه.

توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ئاشکرای ده‌که‌ن، که لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتر به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان باس له گرنگی خواردنی به‌رووبوومه‌ شیره‌مه‌نییه‌کان بۆ ته‌ندروستی ددان ده‌که‌ن، به‌ڵام تاکو ئێستا هیچ کام له‌و لێکۆڵینه‌وانه ئاماژه‌یان به جۆری به‌رووبوومه شیره‌مه‌نییه‌کان نه‌داوه.

گروپی توێژینه‌وه به‌سه‌روه‌ری دکتۆر "Yoshihiro Shimazaki" هه‌ڵسا به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی نه‌خۆشی پووكی 942 پیاو و ژن و ئه‌وانه‌ش ته‌مه‌نیان له‌نێوان 40 بۆ 79 ساڵ ده‌بوو، هاوکات بڕی خواردنه‌وه‌ی شیر و ترشییه ماستییه‌کان خواردنی په‌نیر تۆمارکرا.

ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگانده‌کان ده‌ریانخست، که ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ده‌ست نه‌خۆشی پووکه‌وه ناڵاندویانه‌وه، که‌متر به‌رووبوومه شیرمه‌نییه‌کانیان خواردووه. له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه بڕێکی باشیان له خواردنی پێکهاتوو له ترشه ‌ماستییه‌کان خواردووه، که‌متر دووچاری نه‌خۆشییه‌کانی پووك‌ هاتوونه‌ته‌وه. بێگومان توێژه‌ران له‌کاتی لێکدانه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی داتا وه‌رگیراوه‌کان فاکتۆره‌کان ته‌مه‌ن، ڕه‌گه‌ز، جگه‌ره‌کێشان، بڕی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی، جاره‌کانی شووشتنی ددان، شه‌کره‌ی خوێن و ئاستی کۆلیسترۆلیان له‌به‌رچاو گرتبوو.

"Yoshihiro Shimazaki" ڕوونی ده‌کاته‌وه، که هۆکاری سوودمه‌ندی خواردنی شیره‌مه‌نی بۆ زینده‌وه‌ره گچه‌کانی ناو ئه‌و ترشه ماستییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه.

ئه‌و زینده‌وه‌ره گچه‌کانش بریتیین له به‌کتیریا له جۆری "Lactobacillus"، ئه‌وانه‌ش ته‌ندروستی زۆر به‌ له‌شی مرۆڤ ده‌به‌خشن.

سه‌رچاوه‌ی :xozga

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-02-26 10:29:49

alya
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-16
دواترین سه‌ردان: 2009-01-01
په‌یامه‌كان: 202

Re: ماست سنوور بۆ نه‌خۆشییه‌کان...

dastakant xosh bet anya goll lamawla pet alem dktori yana agar pet naxosh nabet mallakam chonka zanyari basht laya

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/906571ef8e.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-02-26 12:57:09

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: ماست سنوور بۆ نه‌خۆشییه‌کان...

hhhhhhhhh zor swpas alya gian rohi bo na peshm xosha hhhhh zor xosh halm ka btwanm swd bgaianm ba hamu layak

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-02-26 13:05:37

dlla-astera
خونچەی نوێ
شوێن: Narwij
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
دواترین سه‌ردان: 2008-10-29
په‌یامه‌كان: 90

Re: ماست سنوور بۆ نه‌خۆشییه‌کان...

dastt xosh bet

baraste tendursta

Kurdzhin
agar asmanw zawe hamoe he mn bet::::
hech faydae neya ka dlle to la mn dur bet


http://www.3tt3.net/up4/get-5-2008-pltsoipu.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-02-26 13:07:07

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: ماست سنوور بۆ نه‌خۆشییه‌کان...

zor swpas sarkautu bit hamisha

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net