❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مه‌دهۆش

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-02-26 18:15:11

kuvan xan
ئه‌ندام
شوێن: *ڕانیـــــــه*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-24
په‌یامه‌كان: 401

مه‌دهۆش

مه‌دهۆش

شاعیری‌ جوانی‌ په‌رست‌و رۆمانسی، مه‌دهۆش ناوی‌ حه‌مه عه‌لی‌ كوڕی‌ محه‌مه‌دی‌ حاجی‌ مسته‌فای‌ قوربانی-یه‌، ساڵی‌ 1919 له‌شاری‌ سلێمانی‌ له‌دایكبووه‌و له‌به‌ر گوزه‌رانی‌ سه‌ختی‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ نه‌یتوانیوه‌ درێژه‌ به‌خوێندن بدات.
مه‌دهۆش هێشتا لاو بووه‌ كه‌ به‌هره‌ی‌ شیعری‌ تیا ده‌ركه‌وتووه‌و له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ گه‌وره‌ رۆشنبیره‌كانی‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا چۆته‌ دنیای‌ ئه‌ده‌ب‌و نووسینه‌وه‌.
مه‌دهۆش وه‌ك پیشه كاری به‌رگدروو -خه‌یات- ی كردووه‌‌و زۆربه‌ی ته‌مه‌نی له‌و كاره‌دا به‌سه‌ربرد.
ساڵی‌ 1939 یه‌كه‌مین شیعری‌ بڵاو كرده‌وه، رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی‌ كورد له‌و قۆناغه‌دا پڕن له‌ شیعری‌ جوان‌و به‌رهه‌می‌ به‌پێزی‌ ئه‌م شاعیره‌ به‌هره‌داره‌. سروشتی‌ كوردستان‌و داكۆكیكردن له‌ مه‌سه‌له‌ سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دوو جه‌مسه‌ری‌ گه‌وره‌ی‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ مه‌دهۆشن.
شێوه‌ی‌ شیعری‌ مه‌دهۆش، شێوه‌یه‌كی‌ تایبه‌ته‌ كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ساكارییه‌كه‌یدا خه‌یاڵی‌ قوڵ‌و وێنه‌ی‌ جوانیان تیایه‌.
حه‌مه‌ عه‌لی‌ مه‌دهۆش ته‌نیا له‌بواری‌ شیعر نووسیندا قه‌ڵه‌مێكی‌ به‌پڕشت نه‌بووه‌، به‌ڵكو چیرۆك نووسێكی‌ سه‌ركه‌وتووش بووه‌، كتێبخانه‌ی‌ كوردی‌ به 8‌ هه‌شت به‌رهه‌می‌ چاپكراوی‌ ئه‌م نووسه‌ره‌ ناسراوه‌ی‌ كورد رازاوه‌ته‌وه‌، به‌رهه‌مه‌كانی‌ بریتین له:

هه‌میشه‌ به‌هار 1941
دڵ و گوڵ 1959
سه‌رگوڵ 1961
شیرین 1962
دڵی‌ كچان 1967
نه‌ریمان چی‌ لیَهات 1968 - چیرۆك
دڵی‌ كوڕان 1972
یانه‌ی‌ دلاَن 1982




شاعیر له‌ شیعرێكدا زۆر به‌ ڕوونی‌ باس له‌ ژیانی‌ خۆی‌ ده‌كاو ده‌ڵێ:



ئه‌وه‌نده‌ ده‌ردی‌ ده‌رونم دیوه‌
ئه‌وه‌نده‌ش خۆشیم بۆخۆم دزیوه‌
گه‌ردوون چه‌ند ده‌وری‌ به‌سه‌رما داوه‌
هه‌رگیز بێزاریم پیشان نه‌داوه‌
ئه‌م ژیانه‌ی‌ خۆم به‌ژین زانیوه‌
شیرینیم له‌ناو تاڵی‌ نۆشیوه‌



شاعیر له‌ هۆنراوه‌یه‌كی‌ تریدا به‌ناوی‌ (خامه‌) به‌راوردیَكی‌ فه‌لسه‌فیانه‌ له‌نێوان (چه‌ك و پاره‌ و خامه‌) دا ده‌كات، ده‌ریده‌خات كه‌ رۆژی‌ رووناك‌و گه‌ش هه‌ر بۆخامه-قه‌ڵه‌م-ه، خامه‌ ده‌كاته‌ زمانحاڵ‌و ده‌مڕاستی‌ میلله‌ت‌و له‌سه‌رده‌می‌ شارستانیه‌ت‌و پێشكه‌وتندا رووده‌كاته‌ (چه‌ك‌و پاره‌) و پێَیانده‌ڵێت:



ده‌مڕاستی‌ گه‌ل پاره‌وتفه‌نگ بێت
ئه‌بێ‌ ژێرده‌ست‌و نۆكه‌ربێ‌ به‌په‌نگ بێ‌
له‌كاتێكا عیلم ژێرپێ نراوه‌
تفه‌نگ فه‌رمانڕه‌وایه‌و پاره‌ پیاوه‌
به‌ڵام رۆژێ‌ قه‌ڵه‌م هه‌ردێته‌ سه‌ركار
تفه‌نگ‌و پاره‌ بۆگه‌ل دێته‌ ژێربار



مه‌دهۆش-ی شاعیر له‌ 26\2\1994 دڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ له‌لێدان كه‌وت‌و چووه‌ ریزی‌ شاعیره‌ نه‌مره‌كانی‌ كورد‌
http://www.kurdsat.tv/wenekan/medhoshuelibapir.jpg
هه‌ردوو شاعیر حه‌مه‌ عه‌لى مه‌دهۆش و عه‌لى باپیر ئاغا - كه‌مالى





بیره‌وه‌رییه‌كی مامۆستا نایب عه‌بدوڵڵا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ردوو شاعیر مه‌دهۆش‌و ئه‌حمه‌‌ هه‌ردی:

ڕۆژێكیان چه‌ند براده‌رێك بووین له‌ لۆكاڵه‌كه‌ی كورده‌كانی هودیكسڤاڵ دانیشتبووین باسی شیعرو شاعیرانمان ده‌كرد، له‌ دواییدا باس هاته‌ سه‌ر مامۆستا ئه‌حمه‌د هه‌ردی‌و شیعره‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی: ست فاتیمه‌.
به‌شێك له‌ براده‌ران وایان ده‌رده‌بڕی كه‌ گوایه‌ ئه‌و شیعره‌ خه‌یاڵی یه‌ و، ست فاتیمه‌ش ناوی كه‌سێك نییه‌ سه‌رنجی هه‌ردی ڕاكێشابێ بۆ ئه‌م شیعره‌.
منیش به‌ باشی‌و ڕاستی كه‌ ئاگاداری دانانی ئه‌و شیعره‌بووم، به‌ كورتی بۆم گێڕانه‌وه‌. له‌ دواییدا هاوڕێی خۆشه‌ویستم كاك هێرش داوای لێكردم كه‌ ئه‌و ڕووداوه‌ بخه‌مه‌ سه‌ر كاغه‌زو پێشكه‌شی بكه‌م.
ئه‌مه‌ش ڕووداوه‌كه‌یه‌:
له‌ سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی په‌نجادا من شاگردی «حه‌مه‌ عه‌لی مه‌دهۆش»ی خه‌یات بووم. به‌ هۆی ئه‌وه‌ی مه‌دهۆش شاعیر بوو، په‌یوه‌ندیی شیعرو برایانه‌ی زۆر له‌گه‌ڵ هه‌ردی دا هه‌بوو. له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ڕۆژ نه‌بوو هه‌ردی نه‌یه‌ته‌ دوكانی مه‌دهۆش.
هه‌ردووكیان زۆربه‌ی كات هه‌ر باسی شیعریان ده‌كرد، ئێمه‌ش 7-8 شاگرد بووین‌و گوێمان لێده‌گرتن‌و پێمانخۆشبوو، به‌تایبه‌تی مامۆستا هه‌ردی زۆر به‌ جوانی شیعری ده‌خوێنده‌وه‌، ئێمه‌ له‌ززه‌تمان زیاتر له‌ شێوه‌ی خوێندنه‌وه‌كه‌ی وه‌رده‌گرت، وه‌كوو ده‌ڵێن ڕۆحی ده‌كرد به‌ به‌ر ئه‌و شیعره‌دا كه‌ ده‌یخوێنده‌وه‌.
زۆر باش له‌ یادم ماوه‌ ساڵی 1950 له‌ كاتی به‌هاردابوو، هه‌ردی هه‌موو به‌یانییه‌ك زوو له‌وكاته‌ی مامۆستاو قوتابیان ده‌چوون بۆ قوتابخانه‌، هه‌ردی له‌ سه‌رووی دوكانه‌كه‌مانه‌وه‌، كه‌ ئه‌وده‌م به‌ ته‌نیشت (مه‌كته‌به‌ی گه‌لاوێژ - جاده‌ی مه‌وله‌وی)ه‌وه‌ بوو، له‌ سه‌ر ڕێگه‌یان ڕاده‌وه‌ستا، كه‌ مامۆستا ئافره‌ته‌كان تێپه‌ڕده‌بوون، ئه‌ویش ده‌هاته‌وه‌ دوكانی مه‌دهۆش‌و هه‌ندێجار ده‌یگوت ئه‌مڕۆش ئه‌م به‌یتانه‌م بۆ هات، بۆ مه‌دهۆش-ی ده‌خوێنده‌وه‌.. ماوه‌یه‌ك ئه‌م كاره‌ی هه‌ردی به‌رده‌وام بوو. ئیتر ئێمه‌ش هه‌موومان زانیمان‌و گوێشمان لێبوو كه‌ ئافره‌تێكی مامۆستا هه‌یه‌و ناوی «فاتیمه‌»یه‌و سه‌رنجی ئه‌م -هه‌ردی- ی ڕاكێشاوه‌ و، به‌ ماوه‌یه‌كی زۆرو به‌و شێوه‌یه‌ ئه‌و شیعره‌ی ته‌واوكرد.
جا به‌وه‌دا كه‌ هه‌ردی هه‌موو ڕۆژێك له‌ سه‌ر ڕێگایدا ڕاده‌وه‌ستا تا ته‌ماشای به‌ژن‌و باڵاو چاوه‌كانی بكات.. دیاربوو په‌یوه‌ندییان نه‌بووه‌ پێكه‌وه‌، ته‌نیا دووربه‌دوور یان له‌ مناسه‌باتدا سه‌رنجی ڕاكێشاوه‌.. به‌ڵام دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی شیعره‌كه‌ هه‌رچی بووبێ من ئاگام لێ نه‌بووه‌.




کوردسات


  کوڤان

Kurdzhin
چرکه‌یه‌ک ده‌رکه‌وتنی خۆر ، هه‌فته‌یه‌ک یاده‌وه‌ری باران له‌ناو ده‌بات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net