❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جه ند تاوانيك!!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-02-26 17:58:19

Rahozsalta
جوانی کوردژین
شوێن: slimane
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 171

جه ند تاوانيك!!!

16/2 ته‌رمی ژنێك كه‌ زۆر سووتابوو گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه‌.
شه‌وی رابردوو ژنێك به‌ناوی (گ،ئـ،س) كه‌ له‌دایكبووی 1968 ه‌و بێوه‌ژنه‌ و خاوه‌نی دوو منداڵه‌و له‌چوارقوڕنه‌ داده‌نیشت، به‌هۆكارێكی نادیارو له‌رووداوێكی ته‌مومژاویدا خۆی سووتاند بێ ئه‌وه‌ی كه‌س پێی بزانێت تاكو به‌یانی.
كه‌سوكاری ئه‌و ژنه‌ رایانگه‌یاند: دوای كاژێر 10 ی شه‌و گ،ئـ خۆی سووتاندووه‌و تاكو به‌یانی ئه‌مڕۆ كه‌س پێی نه‌زانیوه‌و ته‌رمه‌كه‌ی به‌سووتاوی هه‌ر له‌وێ ماوه‌ته‌وه‌.
وتیشیان: له‌كاتی خۆسووتاندنی ئه‌و ژنه‌دا منداڵه‌كانی له‌ماڵه‌وه‌ بوون و پێیان نه‌زانیوه‌ چونكه‌ خه‌وتوون و ماڵی برای ژنه‌كه‌ كه‌ دراوسێیانن بۆ به‌یانی پێیان زانیوه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌بنكه‌ی پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه‌ هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ  پشتڕاستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه‌ تائێستا هۆكاری ئه‌و رووداوه‌ نه‌زانراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.
وتیشی كه‌ ته‌رمی ئه‌و ژنه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سووتاوه‌و وه‌ك پارچه‌ خه‌ڵوزێكی لێهاتووه‌ چونكه‌ له‌كاتی سووتانه‌كه‌دا كه‌س نه‌چووه‌ به‌ده‌میه‌وه‌ و نه‌كوژێنراوه‌ته‌وه‌ تا به‌ته‌واوی سووتاوه‌.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ رۆژی 14/2 هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژی ڤالانتاین دا كه‌ زۆربه‌ی عاشقانی دونیا خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ خۆشه‌ویسته‌كانیان نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌، له‌ شاری قه‌ڵادزێ له‌بری وه‌رگرتنی دیاری له‌لایه‌ن برایه‌كییه‌وه‌ كچێك به‌ر چه‌قۆ ده‌درێت.
(ك) ی ته‌مه‌ن 15 ساڵان له‌و رۆژه‌دا له‌جیاتی وه‌رگرتنی دیاری و دڵخۆشكردنی، له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ براكانی دوو چه‌قۆ له‌ پشتی ده‌درێت و به‌په‌له‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ ده‌كرێت و ئێستاش باری ته‌ندروستی جێگیره‌، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی براكه‌یه‌وه‌ نه‌زانراوه‌.
كه‌سێكی نزیكیش له‌ خێزانی (ك) ده‌ڵێت: هۆكاری رووداوه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ك دیاری له‌و رۆژه‌دا بۆ هاتووه‌ له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كییه‌وه‌.
هه‌ر له‌باره‌ی توندوتیژی دژی ژنانه‌وه‌ دوێنێ ژنێك به‌ناوی (د،ع،ع) ته‌مه‌ن 22 ساڵان له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ پیشه‌ی مامۆستایه‌ به‌دارو شه‌ق لێی درا و پاش ئه‌وه‌ی برینداركرا به‌په‌له‌ گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی رانیه‌ و دواتریش سكاڵای له‌دژی مێرده‌كه‌ی تۆماركرد .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-02-26 19:36:19

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234

Re: جه ند تاوانيك!!!

dastt xosh bit bo mandw bwnt lagal aw babata jwanat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-02-27 20:39:05

Rahozsalta
جوانی کوردژین
شوێن: slimane
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 171

Re: جه ند تاوانيك!!!

zor swpas hawnaz gean bo paeamakat daste tosh xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net