.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










ئیحسان نوری پاشا

ئیحسان نوری، كوڕی عه‌لی قولی پاشا، رابه‌ری شۆڕشی ئاگری داخ، له ساڵی 1893 له گه‌ڕه‌كی (ئالی گوڵی- عه‌لی قولی) شاری (به‌دلیس) له‌دایكبووه.
پله‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی هه‌ر له‌م شاره‌دا ته‌واو كردووه، دواتر بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی به‌رزی سه‌ربازیی روویكردوَته شاره‌كانی (ئه‌رزنجان‌و ئه‌سته‌نبوڵ)ی ئه‌و كاته‌و له ساڵی 1910دوای خوێندنی سه‌ربازیی بۆ یه‌كه‌مجار له ریزه‌كانی سوپای عوسمانی‌دا بوو به ئه‌فسه‌ر.
ئیحسان نوری پاشابه‌شداری زۆربه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كردووه كه سوپای عوسمانی له (ئه‌لبانیا) و وڵاَتانی عه‌ره‌بی‌و وڵاَتی گورجستان دژ به سوپای روس به‌رپای كردوون، ته‌نانه‌ت وه‌ك ئه‌فسه‌رێك له سوپای عوسمانلی دا ماوه‌ی (33) مانگ له(یه‌مه‌ن) ماوه‌ته‌وه‌و گه‌لێ كار‌و لێپرسراوێتی سه‌ربازیی پێسپێردراوه.
دوای ساڵی 1908 واته ئه‌و كاته‌ی (كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قی) ده‌سه‌ڵاَتی توركیایان كه‌وته‌وه ده‌ست، ڕێگا خۆش بوو بۆ پێكهێنان‌و كردنه‌وه‌ی گه‌لێك رێكخراو (ئیحسان نوری پاشا)ش وه‌كو كه‌سێتییه‌كی كورد له‌و ده‌مه‌دا په‌یوه‌ندی كرد به(كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كوردستان)ه‌وه، كه هه‌ر له‌و كاته به‌دواوه دامه‌زرا.
له‌و ماوه‌یه‌شه‌وه كه وڵاَتانی هاوپه‌یمان له رێكه‌وتننامه‌ی (سیڤه‌ری 10ی ئابی 1920)دا به‌ڵێنیاندابوو قه‌ڵه‌مڕه‌وێكی كوردی سه‌ربه‌خۆ به‌پێی به‌نده‌كانی (62-63-64) دابمه‌زرێت‌و دواتر لێی په‌شیمان بوونه‌وه، ئیحسان نوری پاشا هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی بكات به‌و شۆڕش‌و راپه‌ڕینه كوردیانه‌ی كه ساڵاَنی دوای جه‌نگی یه‌كه‌م‌و دوای به‌جێنه‌هێنانی به‌نده‌كانی سیڤه‌ر له ناوچه‌كانی كوردستاندا سه‌ریانهه‌ڵدا، ناچار بوو، په‌نابباته شام‌و له‌وێوه بۆ باشووری كوردستان، لێره‌ش ئه‌و ده‌مه كاروبار به‌ده‌ستی ئینگلیزه‌وه بوو نه‌یده‌ویست هاوكاری سوپای ئینگلیز بكات، بۆیه به ناچارییه‌وه په‌نای بردوَته به‌ر رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵاَم كاتێ شۆڕشی شێخ سه‌عید ده‌ستپێده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێتییه‌كی تر ده‌چنه‌وه توركیا به مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردنی.
دوای دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و شۆڕشه دووباره دێنه‌وه باشووری كوردستان‌و دواتر ده‌چێته لای سمایل خانی شكاك.
كاتێك (كۆمه‌ڵه‌ی خۆیبوون)ی كورد له لوبنان دامه‌زرا، ئیحسان نوری پاشا جارێكی دی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه باكووری كوردستان‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند سواره‌یه‌كی كورد دا به‌بڕیارێكی هه‌مه لایه‌نه‌ی خۆیبوون رابه‌رایه‌تی شۆڕشی (ئاگری داخ) ده‌كات.
پاش شكستهێنانی ئه‌و شۆڕشه ئیحسان نوری پاشا په‌نا ده‌باته‌وه به‌ر ئێران بۆ ماوه‌ی 46 ساڵ تا رۆژی كۆچكردنی له رۆژی 25ی مارتی 1976 دا به ئاواره‌یی له‌و وڵاته ده‌مێنێته‌وه.
کوردسات
کوڤان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






dastu chaw xosh be hawre gian babateki baswda bahiwai sarkautnt hamisha azizm....taman drezh bit
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




زۆر سوپاس ئانیا گیان هاوڕێ‌ی خۆشه‌ویستم منیش هیوای خۆشی و به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆی گوڵ ئه‌خوازم.
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





ده ست خؤش بؤ ئه م بابه ته هيوا دارم به رده وام بى به هيواى هاوريه تيت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




زۆر سوپاس کاکه ملازم حه‌یده‌ر هه‌ر بژی هاوڕێ‌ی به‌ڕێز
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





slaw
dastt xosh bo danane aw babata ta ba mrova shorshgera kane kurd ashna ben
sar kawtobet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




زۆر سوپاس کاکه نامۆ هه‌ر بژی هاوڕێ‌ی ئازیز به‌هیوای کامه‌رانیت .
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه