.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










پیاوان زیاتر له ئافره‌تان ئاره‌زووی تۆڵه‌سه‌نده‌وه له‌ناخیاندایه
بابگه‌ڕێنه‌وه نیشانت ده‌ده‌م، من چیم و تۆ چیت! ئه‌بێت تۆڵه‌ی ئه‌م كرداره‌ت لێبكه‌مه‌وه! چه‌ند نموونه‌یه‌كن له هه‌ڕه‌شه‌كان، ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه به‌رامبه‌ر یه‌كتری به‌كارده‌هێنرێت. له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا ده‌روونناسانی ئه‌مه‌ریكی به‌دوای ئاستی تۆڵهسهندهوهدا گه‌ڕان و توانییان جیاوازییه‌ك له‌نێوان ڕه‌گه‌زی نێرینه و مێینه‌دا به‌دیبكه‌ن.
خاتووی ده‌روونناس "Julie Exline" له "Case Western Reserve University" له "Cleveland" و هاوه‌ڵه‌كانی به‌دوای جیاوازی ئاستی تۆڵه‌سه‌نده‌وه له‌نێوان ڕه‌گه‌زه‌كاندا گه‌ڕان و ویستیان بزانن، چ فاكتۆررێك كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر هه‌ستی تۆڵه‌سه‌نده‌وه.
له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا داوا له 101 به‌شداربوو كرا، بیر له‌و ڕووداوانه بكه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ی تێدا ئه‌وان له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به وشه‌ی ناخۆش برینداركراون. له‌پاشان نیوه‌ی به‌شداربووان له‌سه‌ر كاغه‌ز ئه‌و ڕووداوانه‌یان نووسیوه، ئه‌وانه‌ی خۆیان بوونته هۆكاری برینداركردنی به‌رامبه‌ره‌كانیان، له‌كاتێكدا نیوه‌ی دووه‌می به‌شداربووان ڕووداوه ئاساییه‌كانی هه‌فته‌ی پێشوویان نووسیه‌وه.
له‌كۆتاییدا داوا له هه‌موو به‌شداربووان كرا، وه‌ڵامێك له‌سه‌ر پێویستییان بۆ تۆڵه‌سه‌نده‌وه بده‌نه‌وه. له‌ژێر تیشكی ئه‌و وه‌ڵامه‌شدا توێژه‌ران توانییان جۆری سه‌رچاوه‌ی تۆڵه دیاریبكه‌ن.
توێژه‌ران به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه زۆر سه‌رسامبوون: ئه‌و گروپه‌ی ڕووداوه ئاساییه‌كانی هه‌فته‌یه‌كی پێشووتریان نووسیبوویه‌وه، تێیدا پیاوان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زه‌قتر ئاره‌زووی تۆڵهسهندهوهیان نیشاندابوو، ئه‌وه‌ش بهبهراوركردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی به‌شداربووی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا.
توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Journal of Personality and Social Psychology"دا ناوه‌ڕۆكی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یان بڵاوكردۆته‌وه و تێیدا ده‌نووسن، كه پیاوان، ئه‌وانه‌ی بیریان له‌ڕووداوی هه‌فته‌یه‌كی ئاسایی خۆیان كردۆته‌وه، زۆر زیاتر ئاره‌زوویان بۆ تۆڵه‌سه‌نده‌وه هه‌بووه، ئه‌مه‌ش نه‌توانراوه له ئافره‌تاندا به‌دیبكرێت.
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تردا و به‌شداری 155 به‌شداربوو ده‌ركه‌وت، كه پیاوان واز له ئاره‌زووی تۆڵه‌سه‌نده‌وه ده‌هێنن، ئه‌گه‌ربێتوو بزانن، زامی تۆڵه‌سه‌نده‌وه چه‌نده، ئه‌گه‌ربێتوو ئه‌و تۆڵه‌یه به‌رامبه‌ر خۆیان بكرێت، ئه‌وه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی ئازاری تۆڵهسهندهوهیان نه‌چێشتووه.
"Julie Exline" ئاشکرای ده‌كات، كه ئه‌و و ئه‌ندامانی دیكه‌ی گروپی توێژینه‌وه به ئه‌نجامه‌كان زۆر سه‌رسامبوون و چاوه‌ڕیی ئه‌و جیاوازی تۆڵه‌سه‌نده‌وه‌ی نێوان پیاوان و ئافره‌تانیان نه‌ده‌كرد. به‌ڵام پاش دووباره‌كردنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان گه‌یشتنه ڕاستی جیاوازی.
توێژه‌رانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه ئافره‌تان هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه فێری لێبووردن ده‌كرێن و ئامۆژگاریان ده‌كرێت، به‌رامبه‌ر كه‌سانی دیكه دڵفراوان بن، ئه‌وه‌ش بۆ داهاتوو ڕۆڵێکی گه‌وره ده‌بینێت.
له‌كاتێكدا پیاوان هه‌ست به‌كه‌مبوونه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ربێتوو واز له ئاره‌زووی تۆڵه‌سه‌نده‌وه بهێنن. به‌ڵام ئه‌و ئارهزووهییهیان لاواز ده‌بێت، ئه‌گه‌ربێتوو زامی تۆڵه‌سه‌نده‌وه بخرێته به‌رچاویان.
خۆزگه
کوڤان

له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh


له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر سوپاس له‌نو گیان هه‌ر بژی هاوڕێی ئازیز.
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده ست خؤش هيواى سه ركه وتنت بؤ ئه خوازم
له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر سوپاس کاکه ملازم حه‌یده‌ر هاوڕێی به‌ڕێزم به‌هیوای به‌خته‌وه‌ریت .
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ست خۆش هاورێ گیان سه رکه وت‌و بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر سوپاس کاکه په‌یوه‌ند هاوڕێی ئازیزم سوپاس بۆ به‌شداریکردنت .
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نییه