.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












پاککردنەوەى ددانەکان و دوور بوون لەنەخۆشیەکانى دڵ،
توێژینەوەیەکى نوێى ئەمریکى ئەوەى بەدەرخستووە کە ئەو کەسانەى بەدەست هەوکردنەکانى پدوویان دەناڵێنن بەهۆى کەڵەکەبوونى بەکتریا بە ددانەکانیانەوە ئەوە ئەگەرى زۆرى هەیە تووشى نەخۆشییەکانى دڵ ببنەوە.
لەلایەن خۆشیانەوە توێژەران لە زانکۆى هاوادرى شارى واشنتۆنى وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا توێژینەوەیان لەسەر 11 نەخۆش ئەنجام داوەو ئەوە بەدەرکەوتووە کە تووش بوونیان بەنەخۆشییەکانى دڵ هۆکارەکەى بۆ بوونى بەکتریا لەدەم و ددانیان دەگەرێتەوە.هەروەها توێژەرانى بوارى بەکتریۆلۆجى ئەمریکى ئەوەشیان سەلماندووە کە ئەو کەسانەى تووشى نەخۆشییەکانى هەوکردنى دەم و ددانەکانیان دەبن ئەوە ئەگەرى زیاتر هەیە تووشى نەخۆشییەکانى دڵ ببنەوە. توێژەرانى زانکۆکە ئەوەیان دووپات کردۆتەوە کە پاراستنى دەم و ددانەکان و پاک ڕاگرتنیان زۆر پێویستە بۆ پاراستنى دڵ لەنەخۆشییەکان. هەروەها داوایان کردووە کە هەموو کەسێک لایەنى کەم ڕۆژانە دووجار داوى پزیشکى بەکاربهێنێت بۆ پاک کردنەوەى ددانەکانى لە پیس بوون و بەشێوەیەکى بەرنامەداریش سەردانى پزیشکى ددان بکات بۆ ئەوەى خۆى بەدووربگرێت لەو نەخۆشیانەى کەلەئەنجامى پیس بوونى دادنەکانەوە تووشى مرۆڤ دەبێت.
سەرچاوە / ئاژانسى هەواڵى موحیت،
لهسهر هێڵ نییه