.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










مه‌شقی وه‌رزشی کاری خانه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی ئه‌نسۆلین باش ده‌کات
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پزیشکی ئه‌مه‌ریکی ڕایگه‌یاند، که ئه‌نجامدانی مه‌شقی وه‌رزشی خانه‌کانی بێتای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌نسۆلین به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خێرا نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه.
توێژه‌رانی زانکۆی "Michigan" پێیانوایه، که که‌سانی به‌ته‌مه‌ن، ئه‌وانه‌ی زۆر ناجوڵێن و زیاتر مه‌ترسی دووچاری شه‌کره‌ی میزیان لێده‌کرێت، پاش هه‌فته‌یه‌ك له ئه‌نجامدانی مه‌شقی وه‌رزشی خانه‌كانی بێتای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌نسۆلینیان به‌روو باشی ڕۆیشتووه.
"Cathie J. Bloem" و "Annette M. Chang" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Journal of Clinical Endocrinology and Metabolism"دا ده‌نووسن، که کاری خانه‌کانی بێتا به‌چوونه ته‌مه‌نه‌وه ڕوو لهخاوبوونهوه ده‌کات و هۆکاری ئه‌و خابوونهوهیهش نادیاره، هه‌روه‌ها هه‌ستیاری بۆ کاریگه‌ری ئه‌نسۆلینی ڕێکخه‌ر شه‌کره‌ی خوێن ڕوو له که‌مبوونه‌وه ده‌کات.
له‌کاتێکدا مه‌شقی وه‌رزشی کاردانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤی بۆ هه‌ستیاری ئه‌نسۆلین ده‌بێت، كه‌چی کاریگه‌ریی پۆزه‌تیڤی وه‌رزش له‌سه‌ر خانه‌کانی بێتا نازانرێت.
بۆ گه‌ڕان به‌دوای ئه‌وه‌شدا توێژه‌ران داوایان له 12 که‌س کرد، ئه‌وانه‌ی زۆر که‌م ده‌جوڵان و ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو شه‌سته‌وه بوو، تا ڕۆژانه و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك و بۆ یه‌ك کاژمێر مه‌شقی وه‌رزشی بکه‌ن.
ڕۆیشتن له‌سه‌ر ئامێری ڕۆیشتن و سواربوونی پاسکیل له جۆره‌کانی مه‌شقی وه‌رزشی داواکراوبوون.
پاش ئه‌نجامدانی مه‌شقی وه‌رزشی بۆ توێژه‌ران ده‌رکه‌وت، که هه‌ستیاری به‌شداربووان بۆ ئه‌نسۆلین به‌ڕێژه‌ی له 53% به‌رزبۆته‌وه، له‌کاتێکدا پێوه‌ری کاری خانه‌کانی بێتا به له 28% گۆڕاوه و ئه‌وه‌ش به‌ناوی نیشانده‌ری گۆڕانکاری ده‌ناسرێت.
به‌ڵام توێژه‌ران نه‌یانتوانی گۆڕانکاری له بارسته‌ی چه‌وری و ئاستی چه‌وری ناو خوێندا به‌دیبکه‌ن یان نه‌یانتوانی گۆڕانکاری له فاکتۆره‌کانی دیکه‌دا به‌دیبکه‌ن، ئه‌وانه‌ی له‌وانه‌یه ببنه ڕوونکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری مه‌شقی وه‌رزشی له‌سه‌ر خانه‌کانی بێتا.
گروپی توێژینه‌وه داوا ده‌کات، که بۆ ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر سوودمه‌ندییه‌کانی مه‌شقی وه‌رزشی بکرێت، تا له‌ڕێگایه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنێکی باشتر بۆ کاریگه‌ری مه‌شقی وه‌رزشی له‌سه‌ر خانه‌کانی بێتا بکرێت.
خۆزگه
کوڤان

له‌سه‌ر هێڵ نییه