❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-03-10 07:35:28

kuvan xan
ئه‌ندام
شوێن: *ڕانیـــــــه*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-24
په‌یامه‌كان: 401

ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ

ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ


ناوی ته‌واوی "ئه‌حمه‌د مه‌حموود"ه‌ و به "ئه‌حه‌ی خوله‌سنه‌یی" ناسراوه له ساڵی 1923 له گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قام له‌ شاری سلێمانی له خێزانێكی هه‌ژار و ده‌ستكورتی له‌دایكبوو. له‌سه‌ره‌تادا ده‌خرێته حوجره بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆز، كه ئه‌وكات حوجره‌كان بڕه‌وێكی زۆریان هه‌بووه، له‌به‌ر هه‌ژاری وازی له‌ خوێندن هێناوه و ده‌ستی به‌كاركردن كردووه و ئاواره‌ی شاران بووه، خه‌م و كه‌سه‌ر و مه‌ینه‌ت ده‌بێته‌ به‌شێك، له‌ژیانی ئه‌م كه‌ڵه‌هونه‌رمه‌نده هه‌ر له‌ سلێمانی ژنی هێناوه و چه‌ند منداڵێكی خستۆته‌وه، كه ئه‌وانیش "جه‌مال و جه‌لال و جه‌زا و شه‌ماڵ‌ و ناسك و به‌ناز"یان ناوه.

له‌ساڵی 1953دا ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه، پاش ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك ورده ورده گوێبستی ده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌بن وای لێ دێ خه‌ڵكانێكی زۆر خۆشیان بووێت، له‌گه‌ڵ‌ زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه گۆرانی گوتووه، وه‌ك خوالێخۆشبووان ماملێ و زیره‌ك و مه‌ردان.

زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه به ئامێره‌ مۆسیقییه‌كانیان یارمه‌تیانداوه، وه‌ك هونه‌رمه‌ندان سمكۆ و به‌ساز ئومێد ڕه‌‌‌حیم به‌ نه‌ی و ئیسماعیل به‌ زه‌ڕب و عوسمان، كه برای هونه‌رمه‌نده، به‌لێدانی زه‌ڕب و ئێستا یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی شاری سلێمانی و كه‌سێكی تێكۆشه‌ر و كوردپه‌روه‌ره.

هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ دۆستایه‌تیه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك دا هه‌بووه و وه‌ك خۆی گوتوویه‌تی هه‌ر كاتێ زیره‌ك سه‌ردانی ئێراقی بكردایه‌ سه‌ری له ئێمه‌ش ده‌دا و ماوه‌یه‌ك له‌لامان ده‌مایه‌وه و چه‌ندین ئاهه‌نگمان به‌یه‌كه‌وه ده‌گێڕا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ئاهه‌نگانه تۆمار نه‌كراون.

شه‌ماڵ‌ له‌ یه‌كێك له ئاهه‌نگه‌كانیدا به‌م شێوه‌یه باسی هونه‌ره‌كه‌ی زیره‌ك ده‌كات و ده‌ڵێت:

وه‌ره خه‌ڵكه پێم بڵێن هونه‌ر شه‌تڵه
قه‌ڵه‌مه یان تۆوه؟
ئه‌ی چییه و ناوی چییه ئه‌ی بۆچی چاكه؟
کێ دیبووی هونه‌رێكی وه‌ك زیره‌ك
به‌دووچاو له‌م خاكه
ئه‌ی ئافه‌رین كه ئێستا مردووه
پێی ده‌ڵێن كاكه

ده‌توانین بڵێن، ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی له هونه‌ری كوردیدا پڕ كردۆته‌وه، تاكه هونه‌رمه‌ندیشه، كه باسی ژیانی خۆی ده‌كات و زۆر له گۆڕانییه‌كانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی خۆیه‌تی و چه‌ند چیرۆكێكی هه‌یه و له شانۆی "مه‌ته‌‌دا" ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت، حه‌یران بێژێكی زۆر كارمه بووه، هه‌رچه‌نده ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ژیاندا گرنگی پێنه‌دراوه و ده‌بینین له‌ ماڵاندا كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌نجامداوه.

به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ش توانی ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش بێت له ئاسمانی مۆسیقا و هونه‌ری كوردیدا، ئه‌گه‌ر بۆ ساتێك گوێمان له‌ده‌نگی خۆشی و گۆرانییه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده گرتبێت، ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه له‌چ ڕه‌وشێكدا ژیاوه و چه‌نده هه‌ژار بووه و هه‌ر ئه‌م هه‌ژارییه‌ش‌ وای كرد، كه گۆرانی بڵێ و هه‌میشه گله‌یی له چاره‌نووسی خۆی و سكاڵای له‌ چه‌رخی گه‌ردوون كردووه، وه‌ك ده‌ڵێ:

ئه‌ی گه‌ردوون قابیلی خۆته چه‌رخت بگێڕی
زۆر ناپیاوت كرده پیاو زۆر ناپیاویشتت كرده خوێڕی

جگه له‌وه‌ی، كه گۆرانییه‌كانی ڕه‌‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گۆرانی بۆ ئه‌وینداران و سروشتی كوردستان گوتووه و كه‌سێكی نیشتمان په‌روه‌ر بووه، له ژیانی دا گه‌لێ كاری وه‌ك توتنچێتی و كاروانچێتی و حه‌ماڵ و شوانی كردووه و ژیانی هه‌میشه پڕبووه له ده‌رد و كه‌سه‌رو ناخۆشی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له‌نێو خه‌ڵكی به قسه‌خۆش ناوبانگی ده‌ركردووه و هه‌میشه قسه‌ی خۆشی له‌سه‌ر زاری بووه، بۆیه خه‌ڵكانێكی زۆر خۆشیان ویستووه و هه‌میشه سه‌ردانیان كردووه، به‌ڵام له‌و سه‌رده‌مه‌دا هونه‌ر نرخی كه‌مبووه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناشیرین سه‌یركراوه و به‌گۆرانیبێژ گوتراوه لۆتی، بۆیه ئه‌مه‌ش ئازاری زۆری ده‌روونی هونه‌ر‌مه‌ندیان ده‌دا هه‌ر بۆیه شه‌ماڵ ‌ده‌ڵێ:

هونه‌ر زۆر به‌نرخه، ئاخ نرخی نییه
له‌ناو كوردی ئێمه‌دا قیمه‌تی نییه
به‌ناشیرین بانگی ده‌كه‌نی پێی ده‌ڵێن
ئه‌و كابرایه لۆتییه
له‌و خراپتر كه فه‌قیر بوو پێی ده‌ڵێن كونییه
به‌ڵام سه‌روه‌ت و ماڵێكی زۆری هه‌بێ
هه‌رچی جۆری بێ
ئه‌شهه‌دووی پیاده‌كێشن پێی ده‌ڵێن
پیاوی وا هه‌ر نیه

به‌ڵێ ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی شه‌ماڵ ‌بوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه‌ به‌و شێوه‌ی له هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندیان ده‌ڕوانی، به‌ڵام شه‌ماڵ‌ به‌ قسه و قسه‌ڵۆكانه‌ی خه‌ڵك سارد نه‌بوویه‌وه و هه‌روه‌ك خۆی ده‌ڵێ:

هه‌ركه‌سێ قسه‌م بۆ بكا گوێزم بۆ هه‌ڵده‌دا به‌سه‌ر گومه‌زا

ئه‌م هونه‌رمه‌نده دوای ئه‌و هه‌موو ده‌ربه‌ده‌ری و نه‌هامه‌تییه‌ی، كه له‌ ژیاندا چه‌شتی، كه هه‌میشه له‌باوه‌شی قات و قڕی و برسێتیدا ژیاوه، بۆیه چیدی له‌شه ماندوو و شه‌كه‌ته‌كه‌ی نه‌یتوانی به‌رگه‌ی ئه‌و باره سه‌خته‌ی ژیان بگرێ له ڕۆژی 1997.04.03دا له‌ شاری سلێمانی له‌دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا چاوی لێكناو بۆ یه‌كجاری به‌جێی هێشتین، كه هه‌ر له‌و شاره‌‌ش به ئاماده‌بوونی خه‌ڵكێك زۆر به خاك سپێردرا.




خۆزگه‌


                     کوڤان

Kurdzhin
چرکه‌یه‌ک ده‌رکه‌وتنی خۆر ، هه‌فته‌یه‌ک یاده‌وه‌ری باران له‌ناو ده‌بات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-03-10 09:02:06

ChNaR
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: KuRDiSTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-13
دواترین سه‌ردان: 2009-10-26
په‌یامه‌كان: 1276

Re: ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ

ده‌ستت خۆش بێت كۆڤان خان هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-03-10 10:16:09

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ

dast u chaw xoshbe kuvan gian bo baskrdni zhyani ahmed shamal

mn zor haz ba dangi akam ...har bzhit chawakam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-03-27 16:13:37

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ

slaw 

am  honarmanda  ba  bonay  xalekmawa  la  nzekawa  amnase  baraste  honar w maynate  kasayate  aweyan  drost  krdbo  wata  be  aw  dwana  na  ajya

dastt  xosh  azezm  bo  aw  shta  jwananay  day  anet

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-03-27 16:55:16

kuvan xan
ئه‌ندام
شوێن: *ڕانیـــــــه*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-24
په‌یامه‌كان: 401

Re: ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ

زۆر سوپاس چنار گیان هه‌ر بژی هاوڕێی ئه‌زیزم به‌هیوای کامه‌رانیت .


زۆر زۆر سوپاس ئانیا گیان هه‌ر بژی هاوڕێی ئه‌زیز و خۆشه‌ویستم هیوام خۆشی و به‌خته‌وه‌ری تۆ ئه‌زیزه‌ .




                                                    کوڤان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-03-27 16:56:51

kuvan xan
ئه‌ندام
شوێن: *ڕانیـــــــه*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-24
په‌یامه‌كان: 401

Re: ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ

زۆر سوپاس کاکه‌ نامۆ ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاوڕێی ئه‌زیزم به‌هیوای خۆشی و به‌خته‌وه‌ریت سه‌رکه‌وتووبیت .


                                                کوڤان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net