.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










زێوه‌ر
په‌نجاو حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شاعیر و مامۆستای په‌روه‌رده‌كاری ناسراوی كورد مه‌لا عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌لا محه‌مه‌دی كوڕی مه‌لا ڕ‌ه‌سووڵ، ناسراو به "زێوه‌ر" له شاری سلێمانی له ته‌مه‌نی 75 ساڵیدا كۆچی دواییكرد و كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له ناو شاعیره كلاسیكییه‌كانی كورد به‌جێهێشت.
ئه‌و شاعیره به‌هره‌داره زانایه له‌ساڵی 1875 له‌شاری سلێمانی هاتۆته دنیاوه و له سلێمانی و له‌شاره‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات وه‌ك بانه و مه‌هاباد و له‌كوردستانی باشووریش له هه‌ولێر و كه‌ركووك خوێندوویه‌تی بووه‌ته مه‌لایه‌كی زانا و سه‌ردانی ئه‌سته‌مبووڵی پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی عوسمانی كردووه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ زانا و ئه‌دیبه‌كانی ئه‌و شاره به‌هات و باته كردووه و كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری سلێمانی له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 1908 دا كراوه به مامۆستای قوتابخانه‌ی "ڕوشدی عه‌سكه‌ری" له سلێمانی و له دوای دامه‌زراندنی میری عێراقیش له ساڵی 1921دا كراوه به مامۆستای قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و ماوه‌ی 30 ساڵ نه‌وه‌ی نوێی كوردی فێری خوێندنه‌وه‌و نووسین و وێژه كردووه.
مامۆستا زێوه‌ر شاعیرێكی به‌هره‌داری به‌توانا بووه، له شیعری غه‌زه‌لدا مامۆستایه‌كی باڵاده‌ست بووه و گه‌لێك نموونه‌ی به‌رزی له‌م بابه‌ته ناسكه هۆنیوه‌ته‌وه و یه‌ك له هۆنراوه سه‌ركه‌وتووانه‌ی ئه‌م نموونه‌ی خواره‌وه‌یه‌تی و چه‌ند دێڕێكی لێ ده‌خه‌ینه ڕوو:
تكانی ئابرووی چه‌مه‌نی به‌روویی ئابراره‌وه
شكانی نرخی ئه‌سته‌ره‌ن به زوڵفی موشكباره‌وه
چمه له‌مه‌ی، له نه‌ی، له‌جام، ئه‌گه‌ر به‌له‌نجه بێته‌لام
به‌ڕووی تابداره‌وه، به‌چاوی پڕ خوماره‌وه!
شاعیر له نشتمانی و سروودی پڕ سۆزی قوتابیانیش یه‌كجار لێهاتوو بووه و ئاشقێكی شه‌یدای كوردستان بووه، بۆیه له هۆنراوه‌یه‌كی نیشتمانیدا كه كراوه به سروود گوتوویه‌تی:
ئه‌ی وه‌ته‌ن چه‌ند خۆشه‌ویستی ڕۆ‌حی شیرینی منی
مه‌زره‌عه‌ری توخمی نه‌شات و باعیسی ژینی منـــی
تیشه‌یێ ناده‌م له‌به‌ردت تۆی كه‌شیرینی منـــــــــی
تاكو له كۆتایی هۆنراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:
ئاره‌زوو و فیكری سیاحه‌ت ناكه‌م ئیتر ئه‌ی وه‌ته‌ن
تۆ له جێگای قاهیره و تاران و به‌رلینی منــــــی!!
زێوه‌ر جگه له شیعری غه‌زه‌ل و وه‌سف و نیشتمانی و شیعری فه‌لسه‌فه ئامێز، كۆمه‌ڵێك شیعری فێركردنی بۆ قوتابیانی كوردستان داناوه و ده‌توانرێت بووترێت یه‌كه‌مین شاعیری كورده ئه‌م جۆره شیعره فێركردنی دانابێ.
خۆزگه
کوڤان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





slaw
zewar qalaya la adabe kurde bnaxay dana bo taza gare nosen
dastakant xosh azezm
sar kawtobet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




سوپاس کاکه نامۆ هه‌ر بژی هاوڕێ‌ی به‌ڕێزم به‌هیوای کامه‌رانیت .
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه


شاعيرى مةزن بوو خوى و كورةكةى
دةتةكانت خوش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




زۆر سوپاس کاکه گۆران هه‌ر بژی هاوڕێ‌ی ئه‌زیزم سوپاس بۆ به‌شداریکردنت سه‌رکه‌وتووبیت .
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



dastt xosh kvan xan bo babatakat sarkawtw bit
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه