❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شه‌هیدی سه‌رکرده‌ فره‌نسۆ هه‌ریری

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-02-24 23:17:35

ahmad ozery
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هــه‌ولێـــــر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-30
دواترین سه‌ردان: 2009-09-07
په‌یامه‌كان: 180
ویبگه‌

شه‌هیدی سه‌رکرده‌ فره‌نسۆ هه‌ریری

شه‌هیدی سه‌رکرده‌ ( فره‌نسۆ هه‌ریری)
                                                                                                                          http://img182.imageshack.us/img182/7598/shahidfarazsoharirydw4.jpg

یادێک بۆ ئه‌و هه‌ڵۆ به‌رزه‌ فڕه‌ی که‌ به‌ خه‌بات کردن ( 40 ) ساڵ له ‌ته‌مه‌نی به‌ خشی به‌ کورد و کوردستان ، که‌ ئه‌ویش شه‌هیدی سه‌رکرده‌ ( فره‌نسۆ هه‌ریری)  بوو، که‌ یه‌کێک بوو له‌ و مرۆڤانه‌ی هه‌موو جواناوی خۆی ڕشت له‌ پێناوی کورد و کوردستانداو بۆ دواجار مه‌دالیای شه‌هید بوونی له‌ یه‌خداو چووه‌ کاروانی سه‌روه‌رانی ڕێگای ئازادی کوردستانه‌وه‌.

له‌ دوای هێوربوونه‌وه‌ی شه‌ڕی کوردکوژی و ڕه‌وینه‌وه‌ی هه‌وری ڕه‌شی ماڵ وێرانی کورد و گرتنه‌ به‌ری دیالۆک وگفتوگۆی ئاشتیانه‌ی سه‌ر مێزی پارته‌ کوردیه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ده‌سته‌ڵات و تاک ڕه‌وی و ئینقلاب چی وگرفته‌کانی دابه‌ش کردنی دارای و هێوربوونه‌وه‌ی دووپاریزگای ئازادکراوی ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ و دابڕان له‌ یه‌ک به‌ ده‌ستی ده‌سته‌ڵاتی کورد خۆی .  له‌ دوای ئه‌وبارودۆخه‌ که‌مێک هه‌رێمی کوردستان  وه‌ک جاران جموجۆڵی بازرگانی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی وڕۆشنبیری  به‌ خۆیه‌وه‌ بینیه‌وه‌ له‌یه‌ک پارچه‌ی هه‌رێمی کوردستان ، ئا له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ مێژوویه‌ی گه‌له‌که‌مانی پیاتێ ده‌په‌ڕی زۆر ووتن نیه‌ بڵێم گه‌وره‌ و بچوکی ئه‌م  نه‌ته‌وه‌یه‌ چ له‌ دوور یا خود له‌ گۆڕه‌پان تامه‌زرۆی هه‌واڵی ئاشتی وگه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ بوون بۆ پێکه‌وه‌ژیان ویه‌ک پارچه‌ی سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی کوردستان و پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانمان و بڕوا بوون به‌ یاسا و پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ .
دوژمنانی ئاشتی و ئازادی و دیموکراتی چاویان به‌ و ئازادی و پێکه‌وه‌ ژیانه‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌ ئازادکراوه‌ نه‌ده‌بینی که‌ له‌بن ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ کانی خۆیان ده‌خوێند بۆ تێک دان و ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ و دووبه‌ره‌کی دروست کردن  له‌مابه‌ینی پارته‌کوردیه‌کان وسه‌رنه‌خستنی پرۆسه‌ی به‌ڕیوه‌بردنی ئاشتی وپه‌نا بۆ تیرۆروکاری نابه‌جێ بکه‌ن .
له‌ کاتێکدا قوتابیانی کوردستان پیرۆزبای جه‌ژن ویادی( 48) ساڵ مۆمی گه‌شاوه‌ی ته‌مه‌ن و خه‌باتی بێ و چانی یه‌کێتیه‌که‌یانیان به‌ ڕووی یه‌کدا ده‌به‌خشیه‌وه‌ و له‌ گه‌رمه‌ی ئه‌وخۆشی وئه‌وڤیستیڤاڵه‌ جه‌ماوه‌ری و یاده‌ پڕشکۆیه‌دا بوون ، کونه‌ به‌بوه‌کانی سه‌رده‌م وتیرۆر وئه‌ڵقه‌ له‌گوێ کانی دوژمنانی کورد و کوردستان ، به‌ فرسه‌تیان زانی زه‌نگی ناحه‌زی و نامه‌ردانه‌یان لێ بده‌ن له‌ بۆسه‌ نانه‌وه‌یه‌کی نامه‌ردانه‌دا له‌لایه‌ن تاقمێکی پیسی ده‌ستی گڵاو دژ به‌ ئه‌زموونی کوردستان یه‌کێ له‌ قوتابییه‌ هه‌ره‌ دڵسۆز و به‌ ئه‌مه‌کداره‌کانی بارزانی و هه‌ڵۆیه‌کی ته‌مه‌ن چڵ ساڵ خه‌بات له‌ ڕۆژی( 18 ی شوباتی ساڵی 2001 )  تیرۆر بکه‌ن که‌ ئه‌ویش سه‌رکرده‌ و خه‌مخۆری گه‌له‌که‌مان کاک ( فره‌نسۆ هه‌ریری) بوو که‌ داخێکی قووڵی خسته‌ ناودڵ و ده‌روونی ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌.
تیرۆریستان به‌م کاره‌یان ڕقی ڕه‌شی خۆیان به‌رامبه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ڕشت ، چونکه‌ شه‌هید ( فره‌نسۆ هه‌ریری ) به‌ ئاین مه‌سیحی و به‌ نه‌ته‌وه‌  ئاشووری  و به‌ بیروباوه‌ڕ پارتی وبارزانی بوو.
شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری جگه‌ له‌ وه‌ی ڕۆڵه‌یه‌کی به‌ ئه‌مه‌کی ڕێبازی بارزانی و هێمایه‌کی گه‌شی برایه‌تی کورد و ئاشووری بوو، ته‌نها پێشمه‌رگه‌ و سیاسه‌تمه‌دار نه‌بوو به‌ڵکو هه‌میشه‌ خزمه‌ت گوزاری خاک و نه‌ته‌وه‌که‌ی بووه‌ و هه‌میشه‌ دۆستی هه‌ژاران و لاوان و گه‌نجان و وه‌رزشکاران قوتابیان بووه ‌
له‌یادمه‌ به‌سه‌ردانێک هات بۆ قوتابخانه‌که‌ی ئێمه‌ منی بانگ کرد بۆ لای خۆی وێنه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ گرتم .
بۆیه‌ جه‌ماوه‌ری کوردستان سه‌رتاسه‌ری له‌ هه‌موو ئاسته‌کاندا له‌ هه‌موو پارت و ڕه‌نگه‌کاندا ئه‌م تاوانه‌یان ڕسوا کردو ڕژانه‌ سه‌ رجاده‌کان ودژی دوژمنکاران وه‌ستانه‌وه‌ به‌ خۆپیشاندان و ناره‌زای ده‌ربڕین .
ئه‌ڵقه‌ له‌گوێ کانی دوژمنانی کورد ، ڕه‌نگه‌ خۆشیان پێ یان وابێ زۆر جاران ئاشتی قوڕتمی گیراوه‌ ، به‌ڵام به‌که‌س نه‌خنکاوه‌ و ناخنکێ بۆیه‌ له ‌ناوبردنی مرۆڤێکی وه‌ک شه‌هید( فره‌نسۆ هه‌ریری ) خه‌ساره‌تێکی گه‌وره‌یه‌ به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا میژووی ئه‌و جۆره‌ مرۆڤانه‌ ئه‌بێته‌ دنیایه‌کی به‌رین و سه‌دان له‌ نه‌وه‌ی نوێ داستانی دڵداری ده‌رهه‌ق خاک و نه‌ته‌وه‌که‌مانی تیا ئه‌نجام ئه‌ده‌ن و له‌ ویژدانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا زیندوو ده‌مێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ک سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی فه‌رمووی ( ئه‌و مرۆڤه‌ مه‌زنه‌ هه‌ر شایانی شه‌هید بوون بوو ، شه‌هاده‌تی لێ پیرۆزبێت ) .
له‌ 18ى شوباتى 2001 و ‌ ئه‌نجامى كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆریستى ترسنۆكانه‌وه‌ فره‌نسۆ هه‌ریرى هێماى برایه‌تى و خه‌باتى نیشتیمانى و ئاشتى شه‌هید كرا .

له‌ كاتێكدا فره‌نسۆ هه‌ریرى ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى دیموكراتى كوردستان و لێپرسراوى لقى دوو به‌ره‌و باره‌گاى كارى خۆى ده‌چوو ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى تیرۆریست ته‌قه‌یان لێ كرد و له‌ئه‌نجامدا ئه‌و تێكۆشه‌ره‌ى كوردستان و یه‌كێك له‌ پاسه‌وانه‌كانى شه‌هید بوون .
فره‌نسۆ هه‌ریرى ساڵى 1937 له‌ شارۆچكه‌ى هه‌ریرى سه‌ربه‌ پارێزگاى هه‌ولێر له‌ باوه‌شى خێزانێكى مه‌سیحیدا هاتۆته‌ ژیانه‌وه‌ خوێندنى له‌ هه‌ریر و شه‌قلاوه‌ و هه‌ولێر ته‌واو كردووه‌ و ساڵى 1960 بۆته‌ مامۆستا ساڵى 1963 چۆته‌ ریزه‌كانى شۆرشى ئه‌یلووله‌وه‌ .

به‌ هۆى لێهاتوویى و دڵسۆزى و نیشتیمانپه‌روه‌رێتى خۆیه‌وه‌ له‌ كۆنگره‌ى نۆیه‌مى پارتیدا به‌ئه‌ندامى یه‌ده‌گ و دواتریش به‌ ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى هه‌ڵبژێردراوه‌ ، له‌ رۆژه‌ سه‌خته‌كانى شۆڕشى گوڵاندا چه‌ندین لێپرسراوێتى گرتۆته‌ ئه‌ستۆ له‌وانه‌ لێپرسراوێتى لقى دوو له‌ هه‌ردوو به‌ره‌ى جود و به‌ره‌ى كوردستانیشدا ، نوێنه‌رایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستانى كردووه‌.

له‌ هه‌ردوو كۆنگره‌ى 11و 12 دا به‌ ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى هه‌ڵبژێردراوه‌ له‌ ساڵى 1992ه‌وه‌ شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریرى ئه‌ندامى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى بوو .
له‌ 20ى شوباتیشدا و له‌رێوره‌سمى به‌خاك سپاردنى ته‌رمى شه‌هید فره‌نسوا هه‌ریریدا كه‌ ده‌یان هه‌زاركه‌س له‌ هه‌موو لایه‌كى كوردستانه‌وه‌ به‌شدارییان تیادا كرد ، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى وتى :
كاك فره‌نسۆ نه‌ یه‌كه‌مین شه‌هیدى پارتییه‌ و نه‌ ئاخر شه‌هیدی پارتیش ده‌بێت و ئه‌وه‌ى ولاتێك رزگار بكات ده‌بێ قوربانى بدات .
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى رۆژى 23ى شوباتیش له‌ كۆتاى پرسه‌كه‌دا له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند :
ده‌بێ به‌ ئاشتى و یاسا و حه‌ق و عه‌داله‌ته‌وه‌ رووبه‌ڕووى تیرۆر و خراپه‌كارى و تێكدان ببینه‌وه‌ .

سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیش سێ رۆژ ماته‌مینى گشتى له‌ هه‌رێمدا راگه‌یاند .
هه‌مان رۆژ حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانى و عێراقییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شیان به‌ست و ئه‌و كاره‌ تیرۆریستییه‌یان ئیدانه‌ كرد ، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش په‌یامێكى پێشكه‌ش به‌ گه‌لى كوردستان كرد و تیایدا وتبووى فره‌نسۆ هه‌ریرى به‌ ئایین مه‌سیحى بوو له‌سه‌ر رێبازى ئازادیخوازانه‌ى بارزانى نه‌مر بووه‌ ، به‌ حزبایه‌تیش پارتی بووه‌ به‌ نه‌ته‌وه‌ ئاشورى و به‌ تێكۆشانیش نیشتیمانى كوردستانى بووه‌ .

رۆژى 25ى شوباتیش وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى سه‌رۆك بارزانى كرد و تاوانى شه‌هیدكردنه‌كه‌شى مه‌حكوم كرد ، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیاش ئه‌و تاوانه‌ تیرۆریستییه‌ى مه‌حكووم كرد ، له‌ رۆژانى پرسه‌شدا به‌مه‌به‌ستى ناڕه‌زایى ده‌ربڕین له‌ تیرۆر و تیرۆریستان و بۆ پشتیوانى كردن له‌ حكوومه‌تى هه‌رێم و پارتى دیموكراتى كوردستان و له‌ پێناوى ئاشتى و سه‌قامگیرى دا جه‌ماوه‌رى تووڕه‌ى كوردستان بۆ ره‌ت كردنه‌وه‌ى تیرۆر، گه‌وه‌رترین ریفراندۆمى جه‌ماوه‌رییان ئه‌نجامدا .

هه‌ر بۆ سه‌ركۆنه‌ كردنى ئه‌و كاره‌ تیرۆرییه‌ رۆژى 26 ى شوبات جه‌ماوه‌رى شارى هه‌ولێر خۆپیشاندانێكى یه‌كجار گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا هه‌ر له‌وێدا له‌سه‌ر داواكارى جه‌ماوه‌رى شارى هه‌ولێر یاریگاى وه‌رزشى هه‌ولێر به‌ یاریگاى شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریرى ناو نرا ، چونكه‌ هاوكارێكى دڵسۆزى بزافى وه‌رزشى بوو له‌ هه‌رێمدا .
رۆژى 10ى ئاداریش چوارده‌ ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌مریكا ئه‌و كاره‌ تیرۆریستییه‌ چه‌په‌ڵه‌یان سه‌ركۆنه‌ كرد و پشتیوانیان بۆ ره‌وه‌تى دیموكراسیانه‌ى پارتى نیشان دا.

له‌ کۆتایدا ئه‌وه‌نده‌ ماوه‌ به‌ ئه‌ڵقه‌ له‌ گوێ کانی دوژمنانی کورد ، بڵێم  ئه‌وانه‌ی گره‌ و له‌ سه‌ر توندرۆیی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی ده‌که‌ن له‌ ئاست که‌لتوری لێبورده‌یی ئه‌م میلله‌ته‌دا هه‌ر دۆڕان ئاکامیانه‌ که‌ ڕۆژانه‌ گوێ بیستیان ده‌بین.

نه‌فره‌ت له‌ تیرۆریستان و دوژمنانی کوردایه‌تی
سه‌رکه‌وتووبێ خه‌باتی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌ به‌دیهێنانی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی ڕێگه‌ی رزگاری کوردستان سه‌روه‌ریان بارزانی نه‌مر و کاکه‌ ئدریسی هه‌میشه‌ له‌یاد



ئاماده‌کردنی:
ئه‌حمه‌د جه‌وده‌ت عه‌لی ئاغا عوزێری
کۆلێژی یاسا
shauazang@yahoo.com

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ahmad ozery (2008-04-04 10:24:30)

Kurdzhin
http://img521.imageshack.us/img521/6736/12734kw1.gif

زه‌ڕه‌یه‌ک خاکی وه‌ته‌ن ناده‌م به‌ قه‌سڕی قه‌یسه‌ڕی
                             جۆگه‌له‌ و کانی وه‌کو که‌وسه‌ر هه‌وای وه‌ک جه‌نه‌ته‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-03-13 21:36:16

ahmad ozery
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هــه‌ولێـــــر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-30
دواترین سه‌ردان: 2009-09-07
په‌یامه‌كان: 180
ویبگه‌

Re: شه‌هیدی سه‌رکرده‌ فره‌نسۆ هه‌ریری

slaw la giany shahidy sarkrda franso haryry

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-03-15 22:07:49

ahmad ozery
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هــه‌ولێـــــر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-30
دواترین سه‌ردان: 2009-09-07
په‌یامه‌كان: 180
ویبگه‌

Re: شه‌هیدی سه‌رکرده‌ فره‌نسۆ هه‌ریری

slaw leebee  dost w xoshawysty barzany

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net