.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












خواردنه‌وه‌ى چا سوودى بۆ ئافره‌تان زیاتره له پیاوان:
توێژه‌رانى دووپاتیان كردۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له یه‌ك رِۆژداو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام 3 كوپ چا بخواته‌وه ئه‌وا دوور ده‌كه‌وێته‌وه له تووش بوون به نۆره‌ى دڵ و جه‌ڵه‌ته‌ى ده‌ماغى.ئه‌مه‌و توێژه‌رانى به‌ریتانى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر (2613) پیاوو (3984) ئافره‌ت كردووه كه ته‌مه‌نیان له حه‌فتا ساڵى ده‌بێت و ئه‌وه به‌ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام رِۆژانه 3 كوپ چا ده‌خۆنه‌وه ئه‌وا له نه‌خۆشییه‌كانى نۆره‌ى دڵ و جه‌ڵته‌ى ده‌ماغ به‌دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌و خواردنه‌وه‌ى چاكه ده‌بێته هۆى كۆنه‌بوونه‌وه‌ى له‌سه‌ر یه‌كى (رِۆن و كۆلیسترۆل) له‌ناو خوێن و خوێنبه‌ره‌كان. له‌مباره‌یه‌وه رِۆژنامه‌ى (دایلى مایل) ى به‌ریتانى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه رِۆنى زیانبه‌خش له‌و ئافره‌تانه‌ى كه چا ناخۆنه‌وه به رِێژه‌ى (40%) له‌ناو له‌شیان هه‌یه.به‌لاَم توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ى به‌ده‌رنه‌خستووه كه بۆچى خواردنه‌وه‌ى چا بۆ ئافره‌تان سودى هه‌یه‌و بۆ پیاوان سوودى نی‌یه.جێگه‌ى باس كردنه به‌ریتانییه‌كان (80%) یان چا ده‌خۆنه‌وه، وه رِۆژانه 165 ملیۆن كوپ چا له‌به‌ریتانیا ده‌خورێته‌وه.
وه‌رگیراو،،،،
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه