.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










ئه‌وانه‌ی به‌ته‌نها و بێ هاوسه‌ر ده‌ژین، په‌ستانی خوێنیان به‌رزه
به‌سه‌ربردنی ژیان به‌ته‌نها و بێ هاوسه‌ر ده‌بێته هۆکاری به‌رزکردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن: لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی ئه‌نجامدراو له‌لایه‌ن زانکۆی "Brigham-Young" له "Provo" ده‌ریده‌خات، که ئه‌وانه‌ی له‌ژیانی هاوسه‌ریدا ده‌ژین، به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌ته‌نها ده‌ژین په‌ستانێکی خوێنی که‌میان هه‌یه. بێگومان به‌ته‌نها ژیان به‌سه‌ربردن ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌ناو کۆمه‌ڵێك هاوڕێی باش‌دا ده‌ژین. به‌ڵام نابه‌ختیاری خێزان ده‌بێته هۆکاری به‌رزکردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، بێگومان ئه‌وه‌ش زۆر زیاتر له‌وانه‌ی به‌ته‌نها ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا خاتووی توێژه‌ر "Julianne Holt-Lunstad" و هاوه‌ڵه‌کانی هه‌ڵسان به به‌راورکردنی ئاستی په‌ستانی خوێنی 300 خۆبه‌ختکه‌ر، ئه‌وانه‌ش یان له‌ژیانی هاوسه‌ریدا ده‌ژیان یان به‌ته‌نها.
به‌رزی په‌ستانی خوێن به‌یه‌كێك له فاکتۆره سه‌ره‌کییه گرنگه مهترسیدارییهکانی دڵ و نه‌خۆشییه‌کانی سوڕی خوێن داده‌نرێت. بێگومان نزمبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن له‌کاتی خه‌وتندا، کاریگه‌رییه‌کی سه‌ره‌کی بۆ سه‌ر مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن هه‌یه، هه‌روه‌ك "Julianne Holt-Lunstad" ڕوونی ده‌کاته‌وه.
توێژه‌ری ناوبراو پێیوایه، که ئه‌وانه‌ی له‌کاتی خه‌وتندا په‌ستانی خوێنیان ڕوو له‌نزمبوونه‌وه ناکه‌ن، ئه‌گه‌ره‌کانی مه‌ترسی تووشبوونیان به کێشه‌کانی دڵ و نه‌خۆشییه‌کانی سووڕی خوێن ده‌گاته به‌رزترین ئاست.
له‌ژێر تیشکی ئه‌م زانیاریانه‌وه پێویسته نه‌ك ته‌نها له‌نه‌خۆشخانه‌کان پێوه‌ری ئاستی په‌ستانی خوێن بکرێت، به‌ڵکو ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام هه‌وڵی پێوه‌رکردن بدرێت، تا له‌ڕێگایه‌وه ئاستی په‌ستانی خوێن له‌شه‌ودا دیاری‌بکرێت.
تا په‌ستانی خوێنی به‌شداربووان به ڕۆژ و شه‌و به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێك پێوه‌ر بکرێت، توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه بۆ ماوه‌ی 24 کاژمێر ئامێرێکی پێوهرکردنیان به به‌شداربووانه‌وه به‌ست. چونکه به‌شداربووان ئامێری پێوهرکردنیان له‌ژێر جله‌کانیانه‌وه به‌ستبوو، توانییان کاری خۆیان به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی به‌سه‌ربه‌رن.
204 له‌به‌شداربووان له‌ژیانی هاوسه‌رییدا ده‌ژیان و 99 دیکه‌شیان به‌ته‌نها ده‌ژیان.
له‌ماوه‌ی ئه‌و 24 کاژمێرهشدا ئامێری پێوه‌رکردنی په‌ستانی خوێن به‌شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی 70 جار په‌ساتنی خوێنی به‌شداربووانی پێوهرکرد، هه‌روه‌ها له‌کاتی خه‌وتنیشدا.
له‌کاتی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامه‌کان توێژه‌ران ئه‌نجامێکی چاوه‌ڕواننه‌کراویان که‌وته به‌رده‌ست: ئاستی په‌ستانی خوێنی ئه‌وانه‌ی به‌ته‌نها ده‌ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی نابهختیاربوون، هیچ جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆیان نه‌بووه. له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ی له‌ژێر چه‌تری به‌ختیاری خێزانی‌دا ده‌ژیان، ئه‌نجامێکی چاوه‌ڕوانکراویان نیشاندا. ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی ژیانێکی خێزانی به‌ختیاریان هه‌بووه، په‌ستانی خوێنیان نزمتربووه، ئه‌وه‌ش به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌ژیانێکی نابهختیاردا ده‌ژیان.
خۆزگه
کوڤان

له‌سه‌ر هێڵ نییه