❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بەدركاندنی نهێنییەكانی كۆتایی ژیانی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-02-28 12:36:16

hawre10
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: بريتانيا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-12
دواترین سه‌ردان: 2010-05-08
په‌یامه‌كان: 62

بەدركاندنی نهێنییەكانی كۆتایی ژیانی

بەدركاندنی نهێنییەكانی كۆتاییان بە ژیانی هێنا
http://www.moq3.com/img/17012008/MNG02142.jpg

گوڵان
ژیان بۆخۆی پڕیەتی لە جوانی و بەرائەت، بەڵام ئەوەی ئاڵۆز و ناخۆشی كردووە هەر خودی مرۆڤ خۆیەتی، زۆرێك لە ئێمە لەخۆمان دەپرسین ئەرێ دونیابۆچی گۆڕاوە و هیچ شتێك تام و چێژەكەی جارانی نەماوە نە دۆستایەتی راستەقینە و، خۆشەویستی پاك و نە پەیمان و بەڵێن هیچیان لە جێگەی خۆیاندا نەماون، ئەوەی وا دەزانی باشترین كەسە و متمانەت پێیەتی كەچی كاتێك دەزانێ خیانەتت لێدەكات، بەرژەوەندی تاكی و پارەپەرستی و گیرفان پڕكردن ئەمڕۆكە جێگەی سۆز و خۆشەویستی و وەفاداری گرتۆتەوە، لێرەشدا دەردەكەوێ كە دونیا هەروەكو جارانە، بەڵام ئەوەی گۆڕاوە و خۆی ون كردووە ئێمەی مرۆڤین، ئاخر لەكام فەرهەنگ و قامووس و قووتوی عەتاریشدا هاتووە هاوڕێیەكی چەند و چەند ساڵە گەورەترین خیانەت لە هاوڕێكەی و دەستەخوشكەكەی خۆی بكات، ئەمەش چیرۆكێكی یەكانگیرە لەگەڵ ئەم قسانە، كە چۆن كچێك نهێنییەكانی دەستە خوشكەكەی خۆی بۆ براكەی دەگێڕێتەوە، ئەویش لەناو خەڵكدا بڵاوی دەكاتەوە و پاشان گەورەترین كارەسات روو دەدات، ئالێرەوە ورد و درشتی كارەساتەكە بۆ ئێوە باس دەكەین تاكو كەسانی تریش پەند و ئامۆژگاری لێ وەرگرن.

خوێندن لە زانكۆدا
(نارین) ئەو كچە جوان و نەشمیلانەیەی كە هەر شەشەمی ئامادەی تەواو كرد، بە حوكمی ئەوەی زانكۆ لە كەركووكدا نەبوو، ئەو و چەند هاوڕێیەكی ساڵی 2001 ناویان لە بەغدا لە زانكۆی "موستەنسەرییە" دەرچوو، ئەم كچە زۆر دڵی بەوە خۆش بوو كە لە زانكۆدا وەرگیراوە، چونكە بنەماڵەی نارین سەرجەمیان عەشایەر و نەخوێندەواربوون، بۆیە كاتێ دەیاندیت، نارین لەو عەشیرەتەدا هەڵكوتووە و گەیشتۆتە زانكۆ زۆر شانازیان بەخۆوە دەكرد، نارینیش زۆر بەوەی دەنازی كە لە زانكۆی بەغدا وەرگیراوە، لەگەڵ ئەوەشدا چونكە جوان و بەرچاو بوو، ئیتر زۆر شانازی بەخۆیەوە دەكرد و وایدەزانی هیچ كەسێك لە زانكۆ وەرنەگیراوە ئەم كچەیان نەبێ كە یەكەمین كەسە ئەو شەڕەفە گەورەیەی پێبڕاوە.
نارین لەماڵەوە جگە لەخۆی دوو برا لەخۆی گەورەتر و خوشكێكی لەخۆی بچووكتری هەبوو كە هەموویان نەخوێندەواربوون و لە دەشتێ ژیانیان دەبردەسەر، خەریكی بەخێوكردنی مەڕ و ماڵات بوون، بەڵام هەرچی نارینە ئەو بەهۆی ئەوەی لای نەنكی دەژیا لە كەركووك هەر لەمنداڵییەوە چووە بەر خوێندن، هەر وازی نەهێنا تاكو لە كۆلیژی ئاداب بەشی عەرەبی لە زانكۆی موستەنسەرییە وەرگیرا.
گەورەترین كێشە كە نارین هەیبوو مەسەلەی شووكردن بوو لەمەشدا نارین گوناهی نەبوو، بەڵام ئامۆزاكانی و یەكێك لە كوڕەكانی خاڵۆی بەردەوام شەڕیان بوو لەسەر ئەوەی نارین بكەنە هاوسەری ژیانیان، هەرچی نارینیشە هەر حیسابی بۆ نەدەكردن، بەڵكو دەیگوت من چ مەجبور نیم كە قوتابی زانكۆم مێرد بە نەخوێندەواری دەشتەكی وەكو ئێوە بكەم، بەڵكو دەمەوێ بەدڵی خۆم هاوسەرێك لە زانكۆدا هەڵبژێرم تاكو هەردووكمان لە دوارۆژدا لەیەكتر تێبگەین و كێشەمان بۆ ساز نەبێ. بەڵام ئامۆزاكانی نارین لەگەڵ كوڕە خاڵەكەی هەموویان شیریان لەیەك دەسوو ئەو دەیگوت خوێندن تەواو كات من دەیخوازم، ئەویتر دەیگوت زەلامی لەسەر دەكوژم، بەهەرحاڵ نارین گاڵتەی بەو قسانە دەهات و هیچ ئیعتبارێكی بۆ خاڵۆزا و ئامۆزاكانی دانەدەنا، دەیگوت بڕیار لەدەست خۆمدایە و خۆم سەرپشكم لەوەی كێ هەڵدەبژێرم.
برسییەتی و گوزەرانی خراپ
نارین لەگەڵ سێ هاوڕێی كچیدا لە زانكۆی بەغدا وەرگیران كە هەر چواریان زۆر تەبا و رێكوپێك بوون لەگەڵ یەكتردا، بەبێ یەكتری تەنانەت نانیشیان نەدەخوارد، چونكە تابڵێی هۆگری یەكتر بوون جا لەبەر ئەوەی كە لە غەریبیدا بوون و زمانی عەرەبیان نەدەزانی، تەنیا "گەشاو" نەبێت چونكە لە ناوچە عەرەبنشینەكانی كەركووك ژیابوو، عەرەبییەكی پاراوی باشی دەزانی، زۆرجار كە دەچوونە بازاڕ هەر گەشاو مامەڵەی شتومەك و هەموو شتێكی بۆ مەیسەر دەكردن، رۆژان هاتن و رۆیشتن و نارین و هەر سێ هاوڕێكەی ساڵی یەكەمی زانكۆیان تەواو كرد، هەموویان لە پشووی هاویندا گەڕانەوە ماڵ، بەڵام كە ساڵی تازەی خوێندن گەڕایەوە ئیتر هەمووان جارێكی تر بەرەو زانكۆ گەڕانەوە، داپیرەی نارین زۆر ئامۆژگاری نارینی دەكرد كچم دەستم دامێنێت زۆر ئاگاداری خۆت بە، هەركە لە دەوام هاتیتەوە، ئەوەندە مەچۆ دەرەوە، بەتایبەتی شەوان لەبەشە ناوخۆییەكەی خۆت بمێنەوە، دەرسەكانی خۆت بخوێنە، كچم خۆت دەزانی باوك و براكانت پێیان ناخۆشە تۆ كە وەك پەرەی گوڵی بۆ خوێندن بچیتە بەغدا، ئەوان دەڵێن با واز بێنێ و نەچێتە ناوعەرەب و عروب، بەڵام رۆڵە من قایلیانم كردوون كە وازت لێ بێنن، چونكە ئەوەندە خۆم كوێرەوەری و نەخوێندەواریم كێشاوە ئێستا حەز ناكەم تۆش دوارۆژت نەبێ، دەی كەوایە رووی من رەش نەكەیت و بیری خراپ بە مێشكدا نەیەت، كەی خوێندنەكەت تەواو كرد و هاتیەوە ئەو وەختە، پیاوێكی باشیش بۆخۆت نیشان بكە و شووی پێ بكە، نارینیش ئەو قسانەی داپیرەی كردبووە ئەڵقەیەك و لە گوێی خۆی خستبوو و بەڵێنی بە داپیرەی دابوو كە لە هەموو روویەكەوە ئاگای لەخۆی بێت. دوای ئەوەی جارێكی تر دەرگای زانكۆ كرایەوە، ئەم چوار كچە لە قۆناغی دووەمدا دەستیان بە خوێندن كرد، بەڵام لەبەرگرانی بازاڕ و پێداویستی رۆژانە، زۆر وەزعیان لە رووی ئابوورییەوە خراپ بوو، رۆژی وا هەبوو دوو ژەم نانیان دەخوارد، چونكە ئەو پارەو پوولەی لە ماڵ دەیانهێنا تا هەفتەیەك بەشیانی دەكرد و هەفتەكەی تر بەسكی برسی دەمانەوە، چونكە پازدە رۆژ جارێك پێنج شەممان و رۆژی هەینی دەهاتنەوە ماڵ و رۆژی شەممە دەگەڕانەوە، ئەم چوار كچە بڕیاریاندا ئیتر مانگی جارێك بڕۆنەوە و ئێواران لە دوای دەوامی زانكۆ كارێك بدۆزنەوە، بەڵام هیچ كارێكی وایان دەست نەدەكەوت كە لەگەڵ كاتەكەیاندا بگونجێ. بۆیە بڕیاریاندا هەر رۆژە و دوانیان چارشێو بدەن بە رووخساریاندا و سواڵ بكەن، هەرچەندە نارین زۆر ئەمەی پێ ناخۆش بوو، بەڵام گەشاو گوتی هەمووتان دەزانن وەزعمان زۆر خراپە و رۆژانە بە حەسرەت خواردنێكی خۆشین، هەموومان وەكو تاژی و سەگی برسیمان لێهاتووە، وەڵڵاهی لەناو موحازەرەدا سكمان قوڕەی دێت، هەر نازانین مامۆستا چی دەڵێ، ئێمە دوو رێگا چارەمان لەپێشە یان دزی و داوێن پیسی یان سواڵكردن و دەرۆزەی بەردەم ماڵان. بەڵام نارین زۆر توڕە دەبێت و رووی دەمی دەكاتە گەشاو. ئەوە تۆ دەڵێی چی هەی كچە تیوەی بەڕەڵڵا، ئەوە بەراستتە ئێمە هاتووینەتە زانكۆ بۆ ئەوەی عیلم و سەقافەت فێر بین، یان هاتووین ببینە جەردە و لەشفرۆش، گەشاو هەر خۆت بەتەنیا دەتوانی دەرۆزە و دزی و ئەویتریشان لە پاڵدا بكەیت. ئەو كارانە لە من ناوەشێتەوە، باوك و براكانم بزانن گۆشاوگۆش سەرم دەبڕن، من وەعدم بە داپیرەم داوە جگە لە خوێندن هیچ كارێكی تر نەكەم، گەشاو كە ئەو هەڵوێستە توندەی نارین دەبینێ، لە ناخەوە زۆر لێی توڕە دەبێ و قینێكی زۆری لێ هەڵدەگرێ، هاوكات گەشاو بە ناچاری تەنیا بە هەردوو كچەكەی تر دەڵێت، ئێوە هەقتان نەبێت لەو نارینە كەللە رەقە خۆتان مەكوژن لە برسان، ناچارین دەبێ هەر كارێك بدۆزینەوە، خۆ ئەگەر ئێوەش هاوكار و پاڵپشتم نەبن، من خۆم بەتەنیا كارێك هەر دەكەم تاكو گیرفان و ناو جانتاكەم پارەی لێ نەبڕێ و چاوم لە دەستی خەڵكی تر نەبێت.
ئابەم شێوەیە رۆژان هاتن و رۆیشتن گەشاو بیری كردەوە كە چۆن دەبێ ئەوان قوتابی زانكۆن و دەرۆزە بكەن بۆیە بە ناچاری وازی لە فیكرەی خراپی وەك دزیكردن و دەرۆزە كردن هێنا، بە كچەكانی تری گوت من شەرمم بەخۆیە ئەو كارە بكەم، بەڵكو كارێكم دۆزیوەتەوە ئەویش لە یانەیەكی شەوانەیە و خاوەنەكەی ناوی "هەیسەمە" لە شەقامی رەشید من بۆ خۆم لەوێ كار دەكەم و خزمەت دەكەم بە كرێیەكی باش، ئیتر ئێوەش كەیفی خۆتانە چۆن خۆتان دەژیەنن، ئا بەم شێوەیە گەشاو هەموو ئێوارەیەك لەگەڵ رۆژئاوابووندا دەچووە ئەو یانەیە كە مەشروباتی تێدا دەخورایەوە و قوماری تێدا دەكرا، تا نیوەشەوێكی درەنگ نەدەهاتەوە.
شەوێكیان هەیسەمی خاوەن نادییەكە قومار لەگەڵ پیاوێكدا دەكات و لە قومارەكەدا دەیدۆڕێنێ بۆیە ئەو كابرایەش كە قومارەكەی بردۆتەوە دەڵێت من هیچم لێت ناوێ، تەنیا ئەو كچە خزمەتگوزارەم دەوێت كە ئەم شەو لەگەڵیدا رابوێرم هەرچەندە هەیسەم دەڵێت ئاخر چۆن شتی وا دەبێت ئەوە قوتابی زانكۆیە و شتی وا نابێت، بەڵام كابرا بە زۆر دەیبات و دەستدرێژی دەكاتە سەر، ئیتر دوای ئەم رووداوە گەشاو واز لەویانەیە دێنێت، دواتر هەواڵەكەش لەنێو زانكۆدا بڵاودەبێتەوە، بۆیە گەشاو لەبەر شەرم و ئابڕووچوون ئیتر واز لە زانكۆ دێنێت و دەگەڕێتەوە كەركووك بۆ ماڵی خۆیان و لە ماڵەوە دەڵێت لەخوت و خوڕایی لە زانكۆ فەسڵ كراوم، بەڵام گەشاو بیر لەوە دەكاتەوە كە چۆن خۆی ئابڕووی چووە، ئاوهاش ئابڕووی نارین ببات، رۆژان هاتن و رۆیشتن برا گەورەكەی نارین ژن دێنێ و ماڵی لە دەشتەوە بار دەكات دێتە نێو شاری كەركووك.
نارینیش هێشتا قۆناغی دووەمی زانكۆ تەواو ناكات داپیرەی دەمرێت، ئیتر نارین هەر جارێك كە لە بەغدا دەگەڕایەوە دەچووە ماڵی "سۆران"ی برا گەورەی، ئەوە بوو ئەو ساڵەش نارین قۆناغی دووەمی زانكۆی تەواو كرد.
داخوازی مەرگی نارین
دوای ئەوەی نارینی داماو قۆناغی دووەمی تەواو كرد و ئیتر هاتە ماڵی براكەی لە پشووی هاویندا، بەڵام نەیزانی گەشاوی ناپاك و قین لە دڵ چ پیلانێكی ژەهراوی لەدڵدایە، گەشاو زۆر نامەردانە تەواوی نهێنییەكانی ئەو كچە داماوەی بۆ سیروانی برای گێڕابووەوە و گوتبووی كە نارین نیشانەیەكی رەش كە بەقەد سەری ئەنگوستێك دەبێت بەسەر سینگیەوە "مەمكی" لای چەپیەوەیە ئەوەش با بەڵگەیەك بێت بە دەستەوە، بڕۆ داوا لە براكەی بكە، كە ناوی "سۆران"ە بڵێ من دەمەوێ نارین بخوازم ئەگەر رەفزیان كردی، تۆش یەكسەر بە براكەی بڵێ ئێمە خۆشەویستی یەكترین و پەیوەندیمان هەیە، لێرەدا گەشاو تەنیا مەبەستی ئەوە بوو نارین سووك بكات و براكەی خوێندنی زانكۆی پێ تەرك بكات، ئا بەم شێوەیە سیروانی بێ رەوشت رۆژێكیان خۆی و دوو لە برادەرە مەیخۆرەكانی دەچنە داخوازی نارین و داوا لە برای دەكەن، كە رازی بێت، بەڵام سۆران زۆر توڕە دەبێت و دەڵێت خوشكی من جارێ دەخوێنێ و كاتی ئەوەی نەهاتووە زەواج بكات و هیچ شتێكیشی لەبارەوە نازانێ. دوایە كەس نەما من خوشكی خۆمی بدەمێ تۆ نەبێ هەی مەیخۆری سەرسەری، ئا لەو ساتەدا سیروانیش دەڵێت ئەوە بەراستتە، خوشكەكەت هیچ نازانێ؟ من و ئەو ماوەی شەش مانگە پەیوەندی و عیلاقەمان هەیە، لەو كاتەدا سۆران خوێنی دەكوڵێ و جامی تەحەمولی پڕ دەبێ، بەرە دەبێتە سەر و گوێلاكی سیروان و خەڵتانی دەكات لە خوێندا، بەڵام هەرچۆنێك بێت سیروان لەبن دەستی سۆران رادەكات و پڕ بە زاری خۆی هاوار دەكات بۆچی سەگباب خوشكەكەتم نادەیتێ خۆمن چەند جار لەگەڵیدا رامبواردووە، ئەگەر باوەڕیش ناكەی "خاڵ ونیشانەیەكی رەش لەسەر مەمكی چەپێتی" دەبڕۆ بزانە چی دەكەی و چیت پێ دەكرێ، ناچاری "نارینم" پێ بدەی، چونكە تازە هیچ كەسێكی تر پێی رازی نابێت. "سۆران" كە ئەم قسانەی گوێ لێ بوو ئیتر بە جارێك شێت و هار بوو، ئاگر لەچاوەكانی دەباری پڕ بە دەنگی خۆی نەڕاندیە سەر نارینی داماو، هەی كچی كەر بۆ ئەم كارەشت كردووە، تۆ ئەم سیروانە سەرسەرییە لە كوێ دەناسی، نارین لەپڕمەی گریانیدا و گوتی كاكە سۆران سوێند بەخودا ئەمە یەكەمین جارە لە ژیانمدا ئەو كوڕە ببینم، نازانم كێ ئەم ماڵەی پێ نیشانداوە، بە هەزار قورعان نە عیلاقەم لە گەڵیدا هەیە و نە چاویشی بە چاوم كەوتووە، ئەو مەلعونە درۆ دەكات، لەوساتەدا "سۆران" گوتی قەت بڕوا بە قسەكانت ناكەم، ئەو درۆ ناكات ئەگەر وایەخۆ ئەو ساحیر و جنۆكە نییە جەستەی تۆی دیبێ، هەی داوێن پیسی ناڕەسەن، چۆن زاتت كرد خیانەتمان لەگەڵ دابكەی، هەرلەوێدا "سۆران" نارینی خوشكی بێتاوانی خۆی دەداتە بەر چەقۆ و دەیكوژێ. لەناو خوێنی پاكیدا دەیگەوزێنێ. دواتر پۆلیس دێن و تەرمەكە دەبەن و سۆرانیش دەستگیر دەكرێ. پاشان سیروان و گەشاوی خوشكیشی دەستبەسەر دەكرێن، هەریەك لە سۆران و سیروان بە بیست ساڵ زیندانی مەحكوم دەكرێن و گەشاویش پازدە ساڵ زیندانی بۆ دەبڕدرێتەوە، ئا بەم شێوەیە نارینی بێ گوناه بووە قوربانی خیانەتی دەستە خوشكە ناپاكەكەی

Kurdzhin
http://www.sndoqy.com/uploads/f9420a0e75.jpg             
بۆ ده‌نگدان به‌ یانه‌ی کوردژین کرته‌ لێره‌  بکه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-03-24 19:52:01

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بەدركاندنی نهێنییەكانی كۆتایی ژیانی

slaw
dastt  xosh bo danane  aw  babata  sar  kawtobet  azezm

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-03-25 06:43:56

shakila
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-23
دواترین سه‌ردان: 2008-05-28
په‌یامه‌كان: 7

Re: بەدركاندنی نهێنییەكانی كۆتایی ژیانی

dASTT XOSH BAREZM

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-03-26 06:26:05

hawre10
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: بريتانيا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-12
دواترین سه‌ردان: 2010-05-08
په‌یامه‌كان: 62

Re: بەدركاندنی نهێنییەكانی كۆتایی ژیانی

زۆر سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-03-27 03:09:41

هاوڕێ شينکی
میوان
شوێن: (((( ئه‌ڵمانيا )))
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2008-09-08
په‌یامه‌كان: 159

Re: بەدركاندنی نهێنییەكانی كۆتایی ژیانی

سلاو برام ده‌ستت خۆش هه‌والێکی جوانه‌ ئه‌توانم بلیم ڕوداويشه‌ به‌لام شه‌رتنيه‌ به‌درکاندنی نهێنيه‌کان کۆتای به‌ژيان بێت ئه‌که‌وێته‌ سه‌رکۆمه‌لگاو ڕه‌گه‌ز .......

Kurdzhin
گه‌ر دڵسۆزیت وه‌کوو من مه‌که

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-03-27 06:25:20

hawre10
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: بريتانيا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-12
دواترین سه‌ردان: 2010-05-08
په‌یامه‌كان: 62

Re: بەدركاندنی نهێنییەكانی كۆتایی ژیانی

زۆر سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-04-03 07:40:57

mala reben
خونچەی نوێ
شوێن: marywan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-26
دواترین سه‌ردان: 2008-05-31
په‌یامه‌كان: 2

Re: بەدركاندنی نهێنییەكانی كۆتایی ژیانی

من

Kurdzhin
خه لكى بيم ده لين ئه م ريشه ره شه جيه دا ت نا وه            منيش ده ليم ئه وه لا فيته يهكى ره شه                              بو مالئاواى سي سال عه شق دا م ناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net