.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا باسی لێده‌كه‌م، كورتهبابهتێكه لهسهرحوكمی به منداڵكردن(تبنی) و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی منداڵی بزركراو:
1: حوكمی بهمنداڵكردن(تبنی): ئه‌گه‌ر هیچ هۆكارێكی شه‌رعیی له‌وهۆكارانه‌ی، كه ئایین رێگه‌یان پێده‌دا و دانیان پێداده‌نێت، نه‌بێت بۆ خاوه‌نی منداڵكردن، ئه‌وه ئه‌وكات گوناهه، چونكه قورئان زۆر به‌راشكاوانه پێمان ده‌فه‌رموێت: (وماجعل أدعيائكم أبنائكم، ذلكم قولكم بأفواهكم والله يقول الحق وهو يهدي السبيل * ادعوهم لآبائهم هو أقسط عند الله، فإن لم تعلموا آبائهم، فاخوانكم في الدين)4 – 5 الاحزاب). واته: (ئهومندالاَنهی، كه كورِ و كچی خۆتان نین و ئێوه به‌ناوی خۆتانه‌وه بانگیان ده‌كه‌ن، منداڵی ئێوه نین، ئه‌و قسه‌یه‌ی ئێوه، كه بهزارتاندا دێت و به‌ناوی خۆتانه‌وه بانگیان ده‌كه‌ن، ئه‌وه قسه‌یه‌كی پوچه‌ڵه و خوای گه‌وره قسه‌ی راست ده‌كا و رێنماییتان ده‌كات بۆ باشترین رێگا، گهرهاتوبانگی ئهومندالاَنهتان كرد، به‌ناوی باوكیانه‌وه بانگیان بكه‌ن، ئه‌وه له‌لای خوا په‌سه‌ند تر و پرِتره له‌داد په‌روه‌ری، گه‌رهات و ناوی بابیانتان نه‌ده‌زانی، به‌برای ئایینی ناویان ببه‌ن).لێره‌وه تێده‌گه‌ین كه‌به‌هیچ شێوازێك نابێ منداڵێك بدرێته پاڵ كه‌سێكی دیكه‌ی به‌ده‌ر له‌باوك ودایكی خۆی.
2: هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی منداڵی بزركراو: ئه‌وكه‌سه‌ی منداڵێك ده‌دۆزێته‌وه، چی لێبكات؟، چی پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سه؟، ئایاخهرجیی(نه‌فه‌قه)ی ئه‌و منداڵه، ده‌كه‌وێته سه‌ركێ؟، ئایا بهمنداڵكردن دروسته؟، ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی وابوو، چی رووده‌دات؟.
لهوهلاَمی ئه‌م پرسیارانه‌دا، راوێژ پێكراوی پێشووی ئه‌زهه‌ری شه‌ریف، شێخ (محمود شه‌لتووت) ده‌ڵێ: فهقیههكانمان زۆر به‌راشكاوی ده‌فه‌رموون: هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی منداڵێك، كه كه‌وتبێت له‌سه‌ر زه‌وی، یان فرِێداربێت، واجبێكی شه‌رعییه له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ی، كه ده‌یبینێته‌وه، چونكه، ئه‌ومنداڵه له‌لێواری مردندایه و رزگار كردنی پێویسته وخوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (ومَن أحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَاالناسَ جَمِيعًا)32المائدة). واته: (ئه‌وكه‌سه‌ی نه‌فسێك، رۆحێك زیندوو ده‌كاته‌وه، وه‌ك ئه‌وه وه‌هایه ههموومرۆڤهكانی زیندوو كردبێته‌وه). لێره‌وه فهقیههكانمان فه‌رموویانه: ئه‌وكه‌سه‌ی ئه‌ومنداڵه ده‌دۆزێته‌وه و له‌ناوی ده‌دات و بایه‌خی پێنادات تاوانباره، ئهوكهسهیش، كه هه‌ڵی ده‌گرێته‌وه خێری ده‌گات. ئه‌ومنداڵه‌ی كه ده‌دۆزرێته‌وه، كه‌ی زانرا هی كێیه، نه‌فه‌قه و خه‌رجی و په‌روه‌رده و میرات بردن و ههموومافێكی ئهولادێتی و ههمووحقوقێكی، له‌وكه‌سه ده‌كه‌وێت، بهلاَم ئه‌گه‌ر كه‌س خۆی نهكردهخاوهنی و هه‌روه‌ها مایه‌وه، به‌رده‌وام لای بدۆزه‌ره‌وه، ههڵگرهوهكهی ده‌مێنێت و هه‌رده‌بێ ئهوببێته وه‌لی ئه‌مری و پهروهردهكرنییشی هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وده‌بێت، بهلاَم خه‌رجیی و نهفهقهكهی، ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌یتولمال، كه ئێستا شاره‌وانی، یان ههردهزگایهكی فه‌رمیی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی، كه بایه‌خ به‌وشتانه بدات، ده‌گرێته‌وه، ده‌بێ لهوهئاگاداربین، كه منداڵی دۆزراوه، له‌هه‌مووكه‌س زیاتر و زۆرتر شایانی بایه‌خ پێدان و له هه‌مووكه‌سێكی دیكه‌ی خاوه‌ن پێویستیی و موحتاج، له‌پێشتره بۆبایهخ پێدان. هه‌موولایه‌كمان ئه‌وراستییه ده‌زانین، كه ئه‌ومنداڵه‌ی ده‌هاوێژرێت لهبهریهكێك لهدووهۆكاره، ڕ- یان داك و بابی له‌به‌رنه‌بوونی و برسێتی فرِێیان داوه. ب- یاخود له‌به‌ر ههتكچوونی نامووس. كه وه‌ك پێشتر گوتمان: شه‌رع به‌درێژی كۆمه‌ڵێك ئه‌حكامی بۆدانه‌وه و فهقیههكانمان باسیان لێكردووه،
نه‌سه‌ب و رچهڵهكی منداڵی دۆزراوه، بۆ كێ ده‌بێت؟
زانایان له‌سه‌ر ئهوهكۆكن كه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی موسڵمان گوتی: ئه‌م منداڵه هی منه و برِوایشی وه‌هایه كه ئه‌وه هی خۆیه‌تی و هی كه‌سێكی دیكهنییه، ئه‌وكات نهسهبهكه بۆئه‌م داده‌نرێت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌ومنداڵه كهرِامهتی له‌پاشه‌رۆژدا پارێزراو بێت و باوكێكی دیاریكراوی هه‌بێت، كه دانرابهمنداڵی ئه‌وكه‌سه ئیتر ههمووحهقهكانی بۆدهچهسپێت، بهلاَم ئه‌گه‌ر كه‌سێك، خۆی نه‌كرد به‌خاوه‌نی، به‌به‌رده‌وام لای ئه‌وكه‌سه دههێڵرِێتهوه، كهدۆزیویهتییهوه و ویلایه‌ت و په‌روه‌رده و رۆشنبیركردنی به‌زانستیی به‌سوود بۆژیانی، یان فێركردنی پیشه‌سازییه‌كی باش بۆئه‌وه‌ی، نه‌بێته ئه‌ندامێكی دۆرِاوی نێو كۆمه‌ڵگه، ده‌بێته ئه‌ركی ئه‌وكه‌سه‌ی كهدۆزیویهتییهوه، ئه‌وكاته‌یش، نه‌فه‌قه واجب ده‌بێت له‌سه‌ر به‌یتولمالی موسڵمانان، بهلاَم هه‌رلای بدۆزهكهی ده‌هێڵدرێته‌وه. بدۆزهكهیشی به‌رپرسیارده‌بێت له‌هه‌ر په‌روه‌رده‌كردن و هه‌رشتێك، كه سوودی پێبگه‌یێنێت، له‌عومه‌ری كورِی خه‌تابه‌وه(ر) هاتووه، كه به‌كابرایه‌كی گوتووه، كه منداڵێكی دۆزیوه‌ته‌وه: (وه‌لای ئه‌م منداڵه بۆتۆ و نهفهقهیشی له‌سه‌رئێمه)ئیتر عومه‌ر(ر)لهرِێگهی بهیتولمالهوه نه‌فه‌قه‌ی بۆدیاری ده‌كرد و هه‌موومانگێك ده‌یدایه ده‌ست وه‌لی ئه‌مره‌كه و ئامۆژگاری خێری ده‌كرد.
گه‌ر هات و ئه‌و بدۆزه هه‌ڵسوكه‌وتی باش نه‌بوو له‌گه‌ڵی، یان به‌باشی نهفهقهكهی نههكرد و فێڵ و خیانه‌تی لێده‌كرد و په‌یی به‌په‌روه‌رده‌ی باش نه‌ده‌برد، ده‌بێ منداڵه‌كه‌ی له‌ژێر ده‌ست بهێنرێته ده‌ر و ئه‌وكات گه‌وره‌ی ولاَت، راسته وخۆ، لێی به‌رپرسیارده‌بێت.
ئه‌ركه‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر منداڵی دۆزراوه
زانایان گوتوویانه: ئه‌گه‌ر به‌یتولمال ئیشه‌كه‌ی پێههڵنهسورِا، یان حاكم جێبه‌جێی نه‌كرد، ئه‌وكات، واجبه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانان به‌خزمه‌تكردنی هه‌ڵبستن و ته‌عاون بكه‌ن له‌سه‌ری، چونكه قورئان، له‌چه‌ندین جێگه‌دا ده‌فه‌رموێت:
1: (وتَعَاوَنُوا علَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى) 2 المائدة). واته: (لهسهركۆمهكیكردن به‌یه‌كتری، لهسهرچاكه و له‌خواترسان هاریكاری یه‌كتر بكه‌ن).
2: (ويُطعمونَ الطعامَ على حُبِّهِ مِسْكِينًا ويَتِيمًا وأَسِيرًا) 8 الدهر). واته: (برِواداری ته‌واو ئه‌وانه‌ن، كه له‌رێگه‌ی خودا خێر ده‌كه‌ن و خۆراك له‌كاتێكدا ده‌ده‌نه هه‌ژاران، كه بۆخۆیان زۆر پێویستییان پێیه‌تی).
3: (أرَأيتَ الذي يُكَذِّبُ بالدِّينِ. فذلكَ الذِي يَدُعُّ
اليتيمَ . ولا يَحُضُّ على طعامِ المِسْكِينِ)أول سورة الماعون). واته: (ئایا ئه‌وكه‌سانه ده‌بینیت، كه ئایین به‌درۆ ده‌زانن و پشت ده‌كه‌نه هه‌تیوان و هانی خه‌ڵكی ناده‌ن بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ژاران). كه گومان له‌وه‌دا نییه، كه منداڵی دۆزراوه، ههمووماناكانی هه‌تیو و بێ ده‌ره‌تان و هه‌ژارێتی تێدا كۆبۆته‌وه. لمێدر : شبكه إسلام ڕون لاین.
chnqiyani

له‌سه‌ر هێڵ نییه


ده‌ست خۆش
به‌ڵام بم زانیبایه که له چنگانی وه‌رگیراوه نهم ده‌خوێنده‌وه


له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ستى توش خوش بيت ئه زيزم زور سوباس
به لام بو !!!
له‌سه‌ر هێڵ نییه


دةستةكانت خوش ...
خوا لةم بابةتانةمان نةكات

له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh kaka goran gian tosh dastakant xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه

دةستةكانت خوش ...
خوا لةم بابةتانةمان نةكات
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێت سه‌ركه‌وتوو بیت ئازیزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ست خوش هاورى كيان زور سوباس بو بابه ته به سوده كه ت
له‌سه‌ر هێڵ نییه



سوباستان ده كه هاورى ئه زيزه كانم
كاوه كه لالى
جنار
زريان جوجو
ئيوه ش ده ستان خوش بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه

ده سته كانت خۆش، بابه تێكی زۆر گرنگه، خودا جه زای خێرت بداته وه
له‌سه‌ر هێڵ نییه



زور سوباس كاكه عمر كريم ده ستى توش خوش بيت ئه زيزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه