❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن ماوه‌ی خه‌وتنمان کاریگه‌ری

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-04 19:14:16

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

چۆن ماوه‌ی خه‌وتنمان کاریگه‌ری

چۆن ماوه‌ی خه‌وتنمان کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر كێشمان؟


پسپۆرانی که‌نه‌دی بۆ بواری خه‌وتن به‌ڕێکه‌وت په‌یوه‌ندییه‌کیان له‌نێوان ماوه‌ی خه‌وتن و کێشی له‌شدا بۆ ده‌رکه‌وت: حه‌وت بۆ هه‌شت کاژمێر خه‌وتن یارمه‌تی پاراستنی کێشێکی گونجاوی له‌ش ده‌دات. زیاتر یان که‌متر له‌و کاته به‌رزکردنه‌وه‌‌ی کێشی لێ چاوه‌ڕێ ده‌کرێت.

بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ توێژه‌ران هه‌ڵسان به‌چاودێریکردنی کاتی خه‌وتن و کێشی 276 خۆبه‌خشکه‌ر. ئه‌نجامه‌کانی چاودێری ده‌ریانخست، که ئه‌و به‌شداربووانه‌ی شه‌وان پێنج بۆ شه‌ش کاژمێر خه‌وتبوون، له‌ماوه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا دوو کیلۆگرام کێشیان زیادیکردووه، ئه‌وه‌ش به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی حه‌وت بۆ هه‌شت کاژمێر خه‌وتبوون. هه‌رچی ئه‌وانه‌ی شه‌وان نۆ بۆ ده کاژمێر خه‌وتبوون، کێشیان به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی حه‌وت بۆ هه‌شت کاژمێر خه‌وتبوون به‌بڕی 1.6 کیلۆگرام زیادیکردووه.

ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Sleep"دا بڵاوکرایه‌وه و تێیدا ده‌رده‌که‌وێت، که ته‌مه‌نی به‌شداربووان له‌نێوان 21 بۆ 64 ساڵبوون.

ئه‌وانه‌ی له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی چاودێریدا که‌متر له حه‌وت بۆ هه‌شت کاژمێر خه‌وتبوون، ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی کێشیان بۆ پێنج کیلۆگرام به‌ڕێژه‌ی له 27% بووه، له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ی زیاتر خه‌وتبوون ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی کێشیان بۆ پێنج کیلۆگرام گه‌یشتبووه له 25%.

"Jean-Philippe Chaput" و هاوه‌ڵه‌کانی "Laval University" له "Quebec" هۆشیاری ده‌ده‌ن، که مرۆڤ باشه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام حه‌وت بۆ هه‌شت کاژمێر بخه‌وێت و هیچ خه‌مێك له‌گه‌ڵ خۆییدا نه‌باته ژێر جێگاوه و به گه‌ده‌ی خاڵی یان پڕ نه‌چێته سه‌ر جێگا و شه‌ش کاژمێر پێش چوونه ژێر جێگاوه وه‌رزشی قورس نه‌کات.

هه‌روه‌ها تیمی لێکۆڵینه‌وه‌ پێیانوایه، که مرۆڤ پێویسته ژووری خه‌وتنی هێمن ڕابگرێت و تاریكی بکات و پله‌ی گه‌رما تێیدا‌ به‌رز نه‌بێت. باشتره مرۆڤ هه‌موو به‌یانییه‌ك کاتێك بۆ هه‌ڵسان دیاریبکات.

له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، که که‌مخه‌وی ده‌کرێت یه‌كێك له فاکتۆره‌کانی زۆرکێشی بێت. لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتر توانیویانه بگه‌نه‌ ڕاستی ئه‌وه‌ی، که زۆرکێشی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به که‌مخه‌وییه‌وه هه‌یه.

سه‌رچاوه‌ی
خۆزگه‌

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-04-04 20:08:12

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

Re: چۆن ماوه‌ی خه‌وتنمان کاریگه‌ری

dast xosh hawrea gean bo zanerayakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-04-05 17:40:10

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: چۆن ماوه‌ی خه‌وتنمان کاریگه‌ری

ده‌ستت خۆش بێت ئازیزم بۆ په‌یامه‌که‌ت



ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-04-09 10:08:12

shajwan
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-22
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 439

Re: چۆن ماوه‌ی خه‌وتنمان کاریگه‌ری

dastt xosh bet har bzhet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-04-10 11:54:24

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: چۆن ماوه‌ی خه‌وتنمان کاریگه‌ری

زۆر سوپاس ئازیزم بۆ په‌یامه‌که‌ت



ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-04-12 02:30:57

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: چۆن ماوه‌ی خه‌وتنمان کاریگه‌ری

slaw
kaka dashte dastt xosh  geyane  mn

kamaran  bet  hardam

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-04-12 11:45:00

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: چۆن ماوه‌ی خه‌وتنمان کاریگه‌ری

زۆر زۆر سوپاس کاکه‌ نامۆ گیان ئازیزم بۆ په‌یامه‌کانت



ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net