❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دڵنیابه‌ به‌سه‌ر دڵه‌راوكێدا زاڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-05 18:39:05

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

دڵنیابه‌ به‌سه‌ر دڵه‌راوكێدا زاڵ

دڵنیابه‌... به‌سه‌ر دڵه‌راوكێدا زاڵببه‌.




به‌شى وه‌رگێرِان
و.له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: عوسمان كه‌ریم مه‌حموود
ئایا به‌ هۆى دڵه‌رِاوكێ وه‌ له‌ به‌دبه‌ختییدا ده‌ژییت؟ به‌دواى دڵنیایى و ئارامییدا ده‌گه‌رِێیت؟ فه‌رموو چه‌ند هه‌نگاوێكى كرداریى بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر دڵه‌راوكێدا:
1- له‌ ئێستادا بژیى: زۆربه‌ى دڵه‌رِاوكێ هۆكاره‌كه‌ى په‌شیمانبوونه‌وه‌یه‌ له‌ رابردوو، یان ترسانه‌ له‌ داهاتوو، تۆ ده‌سه‌لاَتت به‌سه‌ر ئه‌م دوو رِه‌هه‌نده‌دا نییه‌، ته‌نها له‌ ئه‌زموونى رابردوو سوودوه‌ربگره‌ و پلان بۆ پێشبینییه‌كانى داهاتوو دابنىَ.


2- روبه‌رِووى ترسه‌كان ببه‌ره‌وه‌: زۆرێك له‌ ترسه‌كان بنه‌مایه‌كى راستیان نییه‌، له‌ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ى نارِه‌حه‌تییه‌كاندا ئازاو دلێر به‌، خۆت رِابهێنه‌ له‌سه‌ر به‌رگه‌گرتنى خراپترین بارودۆخ، پاشان كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌ ئه‌و بارودۆخه‌ خراپه‌ رونه‌دات.
3- واقع قبوڵبكه‌: دید و تێرِوانینى تۆ واقیعى خۆته‌، ئه‌وه‌ى دڵه‌راوكێت بۆ دروست ده‌كات بیزانه‌ و به‌باشى لێیبكۆڵه‌ره‌وه‌، پاشان راوێژ له‌گه‌ڵ خۆت و كه‌سانى ده‌وروبه‌رت بكه‌ و دواتر برِیارێك له‌ باره‌یه‌وه‌ بده‌ و په‌شیمان مه‌به‌ره‌وه‌.
4- زیانه‌كانى دڵه‌راوكێت له‌یادبێت: نه‌خۆشیى جه‌سته‌یى ( دڵ، پێست، گه‌ده‌، سنگ، سه‌ر، پشت، هه‌وكردن، بێتوانایى سێكسیى و نه‌خۆشیى ده‌روونیى و....هتد).
5- خۆت به‌كارى سودبه‌خشه‌وه‌ خه‌ریكبكه‌: ئه‌گه‌ر كاتت هه‌بوو بیر له‌ به‌خته‌وه‌ریى و به‌دبه‌ختیى خۆت بكه‌یته‌وه‌ ئه‌وا زۆربه‌ى جار تۆ به‌دبه‌ختیت، یان خۆت به‌ به‌دبه‌خت له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌یت، دڵه‌راوكىَ، به‌ له‌بیركردنى، له‌ خۆت دووربخه‌ره‌وه‌، گرنگییدانت ئاراسته‌ى خه‌ڵك و كارو ئامانجه‌كانت بكه‌.
6- فێرى هونه‌رى له‌بیركردن ببه‌: فێرببه‌ چۆن له‌بیرده‌كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ى بژییت، مه‌به‌ به‌ ئامێرى په‌رت وبلاَو، له‌ هه‌موو رووداوێك كه‌ تێده‌په‌رِێت به‌ گه‌وره‌و بچووكه‌وه‌ هه‌ڵوێست وه‌رمه‌گره‌، وازله‌ رووداوه‌كان بهێنه‌ با بگوزه‌رێن، له‌ لاى خۆت رووداوه‌ ئازاربه‌خش و موزعیجه‌كان بچووكبكه‌ره‌وه‌.
7- زه‌رده‌خه‌نه‌ درووستبكه‌: زه‌رده‌خه‌نه‌ ناونیشان و كلیلى به‌خته‌وه‌رییه‌، هیچ شتێك بىَ هه‌وڵدان به‌ده‌ستنایه‌ت، زه‌رده‌خه‌نه‌ش به‌ڵگه‌و نیشانه‌ى هه‌وڵدانه‌.
8- مه‌شقى خاوبوونه‌وه‌(الاسترخاْ) بكه‌: خاوبوونه‌وه‌ دڵه‌راوكىَ لاوازده‌كات و ژیریى ده‌حه‌وێنێته‌وه‌، بۆیه‌ مه‌شق و راهێنانه‌كانى خاوبوونه‌وه‌ به‌كاربهێنه‌.
9- ماناكانى خۆشه‌ویستیى بكه‌ به‌ بناغه‌: خۆشه‌ویستیى سه‌ره‌داوى كاره‌كانه‌، فێرببه‌ چۆن نیشتیمان و خۆت و كه‌س وكارو هاورِىَ و ژیان و هه‌موو بوونه‌وه‌رت خۆشبوێت.
10- ره‌چه‌ته‌یه‌كى پۆزه‌تیڤ پیاده‌بكه‌: سه‌ره‌تاى هه‌موو رۆژێك به‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ى ئه‌و خاڵه‌ گه‌ش و پۆزه‌تیڤانه‌ى هه‌یه‌ له‌ ژیانتدا ده‌ستپێبكه‌، له‌ خۆتدا گیانى گه‌شبینیى بلاَوبكه‌ره‌وه‌، چه‌ند رۆژێك له‌سه‌ر ئه‌مه‌ به‌رده‌وامبه‌.
11- ده‌خاڵى پۆزه‌تیڤ و هه‌ڵچن: رێگه‌یه‌ك بۆ نوێبوونه‌وه‌ دابهێنه‌، نوێبوونه‌وه‌ پارێزگاریى له‌ هاوسه‌نگیى كه‌سێتیى ده‌كات،ئه‌م خالاَنه‌ ده‌روازه‌ن بۆ گه‌شتن به‌ نوێبوونه‌وه‌:
ا-گه‌شبیین به‌: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نێگه‌تیڤه‌كانیش ده‌وریاندایت و تێیاندا نوقم بوویت.
ب-له‌باره‌ى سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ بدوىَ، ستایشى سه‌ركه‌وتووان بكه‌و زۆر باسیانبكه‌.
ت-ژینگه‌ى پۆزه‌تیڤ بدۆزه‌ره‌وه‌: ئاگاداربه‌ هاورِێیه‌تیى كىَ ده‌كه‌یت، له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتوواندابه‌، له‌ كه‌سانى نه‌گه‌تیڤ دوربكه‌وه‌ره‌وه‌.
ج-گه‌رموگورِ و پێداگربه‌: له‌ كاروباره‌ دوباره‌بووه‌كانى رۆاژنه‌دا حه‌ماسه‌ت دروستبكه‌.
د-ده‌وروبه‌رت نوێبكه‌ره‌وه‌، داهێنان بكه‌ له‌ ده‌وروبه‌رتدا، له‌ باو ده‌ربچۆ.
ه-به‌شداریى خه‌ڵك بكه‌: ته‌نها بینه‌ر مه‌به‌، راوبۆچوون ئاڵوگۆرِبكه‌، هه‌رگیز هیچكه‌س به‌ سووك و كه‌منرخ سه‌یرمه‌كه‌.
و-پلان بۆ سه‌ركه‌وتن دابنىَ: به‌رنامه‌یه‌ك دابنىَ بۆ ئامانج و ته‌ماو ریزبه‌ندییه‌كانت، پلان دابنىَ ئه‌گه‌رچى جێبه‌جێیشى نه‌كه‌یت.
ز-له‌ قسه‌ى هه‌ڵیت و په‌ڵیت خۆت لابده‌:خۆت له‌ قسه‌ى پوچى كۆمه‌لاَیه‌تیى لابده‌، وه‌ك هه‌ندىَ په‌ندى پێشینان و چه‌ند لێدوانێكى ناوداران و تێكستى فیلمه‌كان.
ح-گرنگیى به‌ خۆت بده‌: رێگه‌ به‌خۆت بده‌ هه‌ستبكه‌یت و خۆشرِابوێریت، خۆت بێنرخ و سه‌ركوت مه‌كه‌.
ش-له‌گه‌ڵ خۆتدا راستگۆبه‌: فێڵ و درۆ له‌ گه‌ڵ خۆت مه‌كه‌، فێرى دڵسۆزیى و دڵپاكیى ببه‌.



                       سه‌رچاوه‌:ناوةندى ڕاگةياندنى زانكۆی سلێمانى

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-04-05 19:13:46

sweety
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: slimane
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2010-02-10
په‌یامه‌كان: 199

Re: دڵنیابه‌ به‌سه‌ر دڵه‌راوكێدا زاڵ

dastakan xosh be dosty gyan babatike zor ba swda

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.org/up/uploads/images/kurdzhin-62ae2629c2.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-04-05 19:16:53

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: دڵنیابه‌ به‌سه‌ر دڵه‌راوكێدا زاڵ

swpas bo to gwlakam LANU gyan sarkawtu bit barezm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-04-05 19:58:13

ڕه‌ها
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2011-01-07
په‌یامه‌كان: 90

Re: دڵنیابه‌ به‌سه‌ر دڵه‌راوكێدا زاڵ

ده‌سته‌کانت خۆش دۆستی گیان   به‌به‌تێکی زۆر به‌سووده‌
سه‌رکه‌وتووبیت

Kurdzhin
به‌مناڵی که‌ لێت  دوور بووم  بیرم ئه‌کردی ...  به‌ڵام ئێستا هه‌ردووچاوم خوێن بارانه‌......
ئه‌م  غوربه‌ته‌  هه‌موو  جوانی  باغ و  گوڵی ...بۆ چاوانم وه‌کو دڕکه‌ و  بۆ  ڕوحیشم چون زیندانه‌ ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-04-07 15:00:58

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: دڵنیابه‌ به‌سه‌ر دڵه‌راوكێدا زاڵ

swpas bo to raha gyan azizm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-04-07 15:05:21

shajwan
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-22
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 439

Re: دڵنیابه‌ به‌سه‌ر دڵه‌راوكێدا زاڵ

dastt xosh bet azezm babateky baswdaw zor rasta sarkawtw bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-04-07 20:18:17

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: دڵنیابه‌ به‌سه‌ر دڵه‌راوكێدا زاڵ

زؤر سوپاس بۆتۆ شاجوان گيان ...تةمةن درێژ بيت ئةزيزم.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-04-07 20:23:05

alfrido
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-03
دواترین سه‌ردان: 2008-07-08
په‌یامه‌كان: 4

Re: دڵنیابه‌ به‌سه‌ر دڵه‌راوكێدا زاڵ

ده‌ست خۆش بیت به‌راستی ئه‌م خالانه‌ زۆر جوانه‌ ....

Kurdzhin
ئه‌ی دورتر له‌ خۆر نزیکتر به‌ره‌وه‌ زیاتر له‌خه‌م
ئه‌گه‌رتۆ نه‌بی من بۆهه‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-04-08 13:35:27

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: دڵنیابه‌ به‌سه‌ر دڵه‌راوكێدا زاڵ

swpas bo to alfrido gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net