.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












هه‌موو شتێك له ناو مێشكدا ده‌ست پی ده‌كات و هه‌ر له‌وێش به‌رنامه رێژی بۆ ده‌كری و كۆتایی پی دێت، هه‌ر له یه‌كه‌م جوڵانه‌وه‌ی هه‌ناسه وه‌رگرتنێك..
هه‌موو شتێك له ناو مێشكدا ده‌ست پی ده‌كات و هه‌ر له‌وێش به‌رنامه رێژی بۆ ده‌كری و كۆتایی پی دێت، هه‌ر له یه‌كه‌م جوڵانه‌وه‌ی هه‌ناسه وه‌رگرتنێك و چاو تروكانێك، وه پێویست بوون بۆ خۆراك تا ئه‌و ساته وه‌خته‌ی له‌سه‌ر بێخهفی مه‌رگدا رادهكشێین، هه‌موو ئه‌م جۆره په‌یام و فرمانانه سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه ناو مێشك، له سه‌ره‌تادا ئه‌م جۆره فرمانانه غه‌ریزه داوایان ده‌كات ده‌توانم بڵێم (غه‌ریزه‌یی) ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌ش و نمای مرۆڤ ئه‌وه وای لی دێت كه (ئاگاهی و نا ئاگاهی) زاڵ بێت به‌سه‌ریان و ده‌وری گه‌وره‌تر ببینین له ژیانماندا، له ماوه‌ی (30) ساڵه‌ی رابردوودا، لێكۆڵینه‌وه‌كان و تاقیكردنه‌وه‌كان گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌و دوو به‌شه‌ی مێشك (به‌شی چه‌پ و راست) له فرمان و په‌یامدا به ته‌واوی له یه‌كتر جیاوازن.
ئێستاكه سه‌لمێنراوه كه مێشكی مرۆڤ به ته‌واوی له دوو به‌ش پێك هاتووه، كه هه‌ریه‌كه‌یان كۆمه‌ڵێك فرمان و كاری خۆی هه‌یه و ناكرێت له بیری یه‌كتر ئه‌ركه‌كانیان جی به جی بكه‌ن، به‌ڵكو هاوبه‌شن له جی به جێكردنی فرمانه‌كان.
(به‌شی چه‌پ و به‌شی راست) ی مێشك وه‌ك ئۆرگانێكی یه‌كگرتوو كارده‌كات كه رایه‌ڵ و پرد له نێوانیاندا هه‌یه و به كۆمه‌ڵی ده‌مار (نێرڤ) ئه‌م دوو تۆپه‌ی مێشك پێكه‌وه په‌یوه‌ستن.
(به‌شی چه‌پی مێشك) ئه‌و به‌شه‌یه كه به‌رپرسه له بیر كردنه‌وه، هۆشیاری، ئاخاوتن، ره‌خنه له رووداو و شته‌كان هه‌روه‌ها به‌رپرسه له توانای نووسین و بیركردنه‌وه به (وشه) به‌و نیوه به‌شه‌ی مێشك ده‌وتری (عه‌قلی ئاگاهی) چونكه به هۆی ئه‌م به‌شه‌ی مێشكه‌وه ده‌توانین ته‌عبیر له بوون و هۆشی خۆمان به وشه بكه‌ین، كه له رێی ئاخاوتن و گفتوگۆوه رووداوه‌كان شی ده‌كرێته‌وه جا چ به ئاخاوتنێك له ناوهوهبێت یاخود به ده‌نگی به‌رز.
كه‌چی (به‌شی راستی مێشك) ئه‌و نیوه تۆپه‌ی ده‌ماغه كه به‌رپرسه له سۆز، داهێنان، دانایی، خهونهكان و خه‌یاڵ، كه له‌رێی ئه‌م نیوه به‌شه‌وه ده‌توانین هه‌موو وێنه و خه‌یاڵه‌كان به‌رجه‌سته بكه‌ین كه له كاتێكدا ناتوانین له رێگه‌ی ئاگاهیه‌وه ئه‌و شتانه كۆنتڕۆل بكه‌ین.
به‌م نیوه به‌شه‌ی مێشك ده‌وتری (عه‌قلی نا ئاگاهی) چونكه له‌سه‌ر ئاستی ئاگاهی كاره‌كانی خۆی جی به جی ناكات به‌ڵكو په‌یوه‌سته به خه‌یاڵ و وێنه كردنه‌وه.
(به‌شی راستی مێشك) بۆ هه‌موو بیروبۆچونێك له‌سه‌ر پێگه‌ی سۆزداری كار ده‌كات وكات وه‌ك خۆی ناناسێته‌وه... بۆ نموونه ئه‌گه‌ر لاوێك ئه‌زموونێكی سۆزداری تاڵ یان شیرینی هه‌بێت و كاتێكی زۆری به‌سه‌ر چووبێت، هه‌ر كاتێك ده‌رفه‌تێك بێته پێش و ببێته هۆی رووژانی ئه‌م ئه‌زموونه، ئه‌وه هه‌ر له خۆی لێشاوی ئه‌م سۆزه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه و وه‌ك ئه‌وه وایه كه دوێنی ئه‌م ئه‌زموونه رووی دابی، چونكه هه‌رچه‌نده به‌شی چه‌پ (عه‌قلی ئاگاهی) به‌رهه‌ڵستی ده‌كات و به‌قسه و ئاخاوتن باسی ناكات به‌ڵام هه‌موو وێنه و خه‌یاڵه‌كان له هه‌مانكاتدا له به‌شی راست (عه‌قلی نا ئاگاهی) ره‌گیان داكوتیوه و خه‌زن كراون، بۆیه په‌یوه‌ندییه‌كه پێچه‌وانه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌رچه‌نده هه‌وڵبده‌ن كه له ئاستی ئاگاهیه‌وه له بیری بكه‌ین ئه‌وه به پێچه‌وانه‌وه له ئاستی نا ئاگاهیه‌وه زیاتر خه‌یاڵ و وێنه‌كان ره‌گ داده‌كوتن و به‌هێزتر ده‌بن، هه‌ر بۆیه كارێكی مه‌حاڵه، له رێی مه‌نتقه‌وه، بتوانی كێشه ده‌روونی و گرفته روحی و سۆزداریه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌یت، قه‌ت چاوه‌ری مه‌كه به‌شی راستی مێشك به مه‌نتق و ئاخاوتن كاره‌كانی خۆی رابپه‌ڕێنێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه هیچ سوودێكی نیه له ئه‌زموونێكی روحی و سۆزداری وا به‌كه‌سێك بڵێی (ده‌ی له بیری خۆتی به‌ره‌وه... وازی لی بێنه) یان پێی بڵێی (ساڵانێك له مه‌وبه‌ر ئه‌مه روویداوه و بیری لی مه‌كه‌وه) چونكه هه‌رچی په‌یوه‌سته به‌لایه‌نی سۆزداریه‌وه رێك و راست ده‌چێته ژێر ركێفی به‌شی راست له مێشك له رێی خه‌یاڵ و وێنه‌كردن، بۆیه پێویسته گرنگی به‌شی راستی مێشك فه‌رامۆش نه‌كرێت و ئه‌م به‌شه‌ی مێشك په‌روه‌رده بكرێت به وێنه و خه‌یاڵی نوی كه ئاماژه‌بێت بۆ سه‌وزبوونه‌وه و گۆڕانی ئیجابی له روح و سۆزدا، تاوه‌كو جێگای وێنه و خه‌یاڵه كۆنه‌كان بگرێته‌وه و هێمنی و ئاسوده‌یی له رووح بچێنێت، هه‌روه‌ها ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه كۆنه‌كانیش له یادبچن و بسڕێنه‌وه......
وه‌رگیراو...
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس به‌ڕێزم...
له‌سه‌ر هێڵ نییه

دةست خؤش بؤ بابةتةكةت.بيم خؤشة ئةوة بليم كة تا ئيستا زاناكان توانيويانة تةنيا 5 % نهينيةكانى ميشك بدؤزنةوة وة ميشك بةشى ميمؤرى خؤى هةية كة مرؤف خؤى ئةتوانيت جى بويت تيا خةزن بكات و جيشى نةويت وةرى نةكريت واتة مرؤف بةدةست خؤيةتى شتى بير كةويتةوة يان شت لةبير خؤى بةريتةوة ..سوباس
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس هاوڕێ...ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه زۆر به سوود بوو...سوپاس...
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن باخةوان (2008-04-07 19:39:29)
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و
دووبارە دەستت خۆش بابەتێکی جوانە
خوازیارم سەرکەووت و بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس ئه‌زیزم....
له‌سه‌ر هێڵ نییه

سلاوو له هه مووان،
ده ستت خۆش زانیاریه کی به سود بوو ،هیوای به رده وامیت بۆ ده خوازم
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس هاورێ...
له‌سه‌ر هێڵ نییه