.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه








به‌شى وهرگێرِان
و:له عه‌ره‌بییه‌وه: چیا ئه‌نوه‌ر
له‌وانه‌یه رِهنگى ددان به‌هۆى چه‌ند هۆكارێكه‌وه بگۆرِێت.ئه‌و په‌ڵانه‌ى له‌سه‌ر میناى ددان به‌هۆى سه‌رچاوه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌ون ده‌توانرێت به رێژه‌یه‌كى باش رێگه له دروستبوونیان بگیرێت و لاببرێن، به‌ڵام ئه‌و په‌ڵانه‌ى له پێكهاته‌ى ناوه‌ى ددانه‌كه‌دا دروستده‌بن ، به هه‌میشه‌یى ده‌مێننه‌وه.
له‌و په‌ڵه دهرهكییانهشى كهرِهنگێكى قاوه‌یى تێریان هه‌یه به‌هۆى جگه‌ره‌كێشان یان خواردنه‌وه‌ى چاوه دروستده‌بن، یان ئه‌و زهردییهى لهنجامى رهشیى كه‌ڵه‌كه‌بووى سه‌ر ددانه‌وه، به ره‌نگى خواردن دروست ده‌بێت، یان له‌و ره‌نگه دهرهكییانهى تر كه خواردنى هه‌ندێك له كانزاكان دروستییدهكهن، كه له ناو هه‌ندێك ده‌رماندا هه‌ن، یان به‌هۆى هه‌ڵمژینى تۆز و خۆڵى كانزاییه‌وه ده‌بێت، چونكه كانزاكان له توانایاندا هه‌یه ره‌نگى ددان قاوه‌یى بكه‌ن وه‌ك(ئاسن)، یان ره‌نگێكى مه‌یله و سه‌وزباو بده‌ن به ددان، وه‌ك (مس).
له‌كاتێكدا پزیشك هه‌ڵده‌ستێت به پاكردنه‌وه‌ى چینى كلس به پێى شاره‌زایى خۆى ده‌توانێت هه‌موو ئه‌و ره‌نگانه لاببات كه به هۆى سه‌رچاوه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه دروستبوون، هه‌روه‌ها سپیكهرهوهكانى ددان و به‌رهه‌مه‌كانى سپیكردنه‌وه‌ى ددان له توانایاندا هه‌یه یارمه‌تى لابردنى ره‌نگه‌كان بده‌ن.
له ره‌نگه ناوه‌كییه دروستبووهكانیش ئه‌و تهڵخییه سروشتییه‌یه كه له گه‌ڵ به‌ره و پێش چوونى ته‌مه‌ندا ددان داده‌پۆشێت.
له‌وانه‌یه ددان به ره‌نگى ره‌ش دابپۆشرێت له‌دواى لابردنى دهمارهى ددان له كاتى چاره‌سه‌ركردنى رهگهكاندا، له‌واشه رهشبوونى ددان به‌هۆى مردنى ده‌ماره‌وه رووبدات(كه سه‌رچاوه‌ى ژیانه بۆ ددانه‌كه)كه لێره‌دا خرۆكه سوره‌كانى خوێن ده‌ستده‌كه‌ن به شییبونهوه، پاشان له چینه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى دداندا كۆده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها ) له‌وانه‌یه به‌كارهێنانى ده‌رمانى دژه زینده‌گى (ئه‌نتیبایۆتیك)ى(تتراسیكلین) ره‌نگى ددان زه‌رد،شین یان خۆڵه‌مێشى بكات، ئه‌مه‌ش له ددانه شیرییه‌كان(ددانى مناڵى)یان ئه‌و ددانه ههمیشهییانهى كه له قۆناغى مناڵێیدا دروستبوونیان ده‌ست پیده‌كات،رووده‌دات.
ره‌نگێكى تر‌ى ناوه‌كى كه دروستده‌بێت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه له ته‌مه‌نى مناڵیدا برێكى زۆر له فلۆراید وه‌ربگرێت.
ئه‌و ره‌نگه ناوه‌كییانه‌ى كه دروستبوون له‌وانه‌یه پێویستیان به چاره‌سه‌ركردن بێت به ده‌ستى پزیشك، ئه‌مه‌ش له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كدا كه پێكه‌وه‌لكان (BONDING) ى پێده‌وترێت، كه ده‌بێته‌هۆى داپۆشینى ددانه رهنگبووهكه به داپۆشراوى پلاستیكى یان (ئه‌كریلیك) یان (پۆرسلین)ئه‌مه‌ش به به‌كارهێنانى مادده‌یه‌كى پێوهلكاو بۆ ئه‌وه‌ى ره‌نگه ناسروشتییهكه دابپۆشێت.
میدیای زانکۆ

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بیت ئازیزم
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xosh bet babateky jwanw baswda har bzhet
له‌سه‌ر هێڵ نییه


زۆر سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌کانتان
کاک ده‌شتی
شاجوان خان
ده‌ستی به‌ڕێزیشتان خۆش ئه‌زیزانم
له‌سه‌ر هێڵ نییه