❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شێخ مارف به‌رزنجی "پشكۆ"

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-03-10 07:32:15

kuvan xan
ئه‌ندام
شوێن: *ڕانیـــــــه*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-24
په‌یامه‌كان: 401

شێخ مارف به‌رزنجی "پشكۆ"

شێخ مارف به‌رزنجی "پشكۆ"


شاعیر و چیرۆكنووس و ڕه‌خنه‌گری لێهاتووی كورد و تێكۆشه‌ری پێشكه‌وتنخوازی كورد شێخ مارفی شێخ عه‌بدولكه‌ریمی شێخ حوسێنی به‌رزنجی، له مانگی شووباتی ساڵی 1921 له ناوچه‌ی قادر كه‌ره‌م چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی سه‌ر به ڕایه‌ڵی ڕێبازی ته‌سه‌وفی قادری سه‌ر هه‌ڵداوه، كه ده‌چنه‌وه سه‌ر شێخ حه‌سه‌نی قه‌ره‌چێواری جێنشینی كاك ئه‌حمه‌د شێخ، ئه‌و شێخ حه‌سه‌نه‌شمامی باوكی بووه و له نه‌وه‌ی شێخ ئیسماعیلی وه‌لیانییه.

خوێندنی سه‌ره‌تایی تا پۆلی چواره‌م له قادر كه‌ره‌م ته‌واو كردووه، له دواییدا پۆلی پێنجه‌م و شه‌شه‌می ئه‌و قۆناغه و قۆناغی ناوه‌ندیی له‌شاری كه‌ركووك ته‌واو ده‌كات و له ساڵی 1940 ده‌چێته ئاماده‌یی و له ساڵی 1943دا بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی له ئاماده‌یی وه‌رده‌گرێ و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا ده‌بێته فه‌رمانبه‌ر له دابینكردن، به‌ڵام دوای ساڵێك واز له فرمانه‌كه‌ی دێنێ و له ساڵی 1944دا ده‌چێته به‌غدا و له كۆلیژی ماف وه‌رده‌گیرێ و له ساڵی 1948دا بڕوانامه‌ی ده‌رچوون وه‌رده‌گرێ و ده‌بێته پارێزه‌ر.

دوو ساڵ پارێزه‌ری له كه‌ركووك ده‌كات، به‌ڵام به‌دوای ئه‌و له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ڕامیاری و جه‌باتی نیشتمانی پێشكه‌وتنخوازی تووشی ڕاوه‌دوونانی پیاوانی میری ده‌بێ، ناچار تا ساڵی 1950 به‌شاخه‌كانی سه‌نگاو و قه‌ره‌داغ و شارباژێڕه‌وه ئاواره ده‌بێت و نزیكه‌ی چوار مانگ لای شێخ مه‌حموودی حه‌فیدی نه‌مر له داری كه‌لی و مانگێكیش له سیته‌ك لای شێخ له‌تیفی حه‌فید ده‌بێ.

شێخ مارف له ساڵی 1937ه‌وه، په‌یوه‌ندی ڕامیاری به‌ڕێكخراوی كوردییه‌وه بووه و له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی پارتی هیوا له ساڵی 1939دا ده‌بێته ئه‌ندامێكی چالاكی چه‌پڕه‌وی نێو ئه‌و پارته نه‌ته‌وه‌ییه جه‌ماوه‌رییه‌ی كوردی و له ساڵی 1940دا ده‌بێته باوه‌ڕ پێكراوی قوتابیان له‌شاری كه‌ركووك و هه‌رده‌م گیانێكی شۆرشگێڕی بووه‌و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساڵی 1954ی په‌رله‌مانی ئێراق، یه‌كێك بووه له پاڵێوراوانی به‌ره‌ی نیشتمانی یه‌كگرتوو، ده‌نگێكی یه‌كجار زۆر له سلێمانی وه‌رده‌گرێ، به‌ڵام له ئه‌نجامدا ڕژێم نایه‌ڵێ ببێته نوێنه‌ری میلله‌ت له په‌رله‌ماندا.

له ساڵانی 1954-1955دا د‌ه‌بێته پارێزه‌ری جوتیاره‌كانی كوردستان له دژی خاوه‌ن موڵكه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و له گه‌لێك داوا سه‌رده‌كه‌وێ و ناوبانگی میللی له‌ناوچه‌كه‌دا به ته‌واوی بڵاوده‌بێته‌و‌‌ه و ناو د‌ه‌نرێ پارێزه‌ری هه‌ژاران.

له‌دوای شۆڕشی 14ی ته‌ممووزی 1958دا چونكه تێكۆشه‌رێكی پێشكه‌تنخواتی بوو، بۆیه به سكرتێری ئاشتیخوازانی پارێزگای كه‌ركووك و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ئاشتخوازانی ئێراق هه‌ڵبژێردراوه‌و له‌سه‌ر داخوازیی جه‌ماوه‌ری كه‌ركووك به سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌و شاره دێڕینه‌ی كوردستان دامه‌زراوه‌و داوی چه‌ند مانگێك له‌سه‌ر هه‌راو دووبه‌ركی كه‌ركووكی ڕۆژانی 14 و 15ی ته‌ممووزی 1959 ده‌گیرێ و له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك نیشتمانپه‌روه‌رانی پێشكه‌وتنخوازی كورد ده‌درێن به دادگای سه‌ربازی و فه‌رمانی له سێداره‌دانیان ده‌ردرێ، به‌ڵام تا ڕۆژی 1963.06.23 فه‌رمانه‌كانیان جێبه‌جێ ناكرێ و له به‌ره‌به‌یانی ئه‌و ڕۆژه شوومه له سێداره ده‌درێن و گیانی پاكیان ده‌چێته به‌هه‌شتی به‌رین.

شێخ مارف به‌رزنجی تێكۆشه‌رێكی به جه‌رگ و چاو نه‌ترس بوو، گرتن، و فه‌رمانی له سێداره‌دانی له خوڵقاندنی به‌رهه‌می پته‌وی وێژه‌ی ساردنه‌كرده‌و‌‌ه له‌ناو به‌ندیخانه‌وه وتاری به‌پێزو هۆنراوه‌ی پته‌وو چیرۆكی هونه‌ریی و ڕه‌خنه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌هێزی ده‌نووسی و په‌یتا په‌یتا له گۆڤاره كوردییه‌كان به‌نازناوی "پشكۆ" بڵاوده‌كرده‌وه.

ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه‌ش بووترێت، كه ژیانی وێژه‌ی "پشكۆ" له ساڵی 1937وه‌وه ده‌ست پێده‌كات، كه یه‌كه‌مین هۆنراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی داناوه، به‌ڵام یه‌كه‌مین هه‌وڵی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی بۆ ساڵی 1942 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه چه‌پكه هۆنراوه‌یه‌كی له ڕۆژنامه‌ی ده‌ستنووسی "باسه‌ره"دا بڵاوكردۆته‌وه كه مامۆستای خوالێخۆشبوو شاكر فه‌تاح له ناوچه‌ی قادر كه‌ره‌م به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه بووه ده‌ری ده‌كرد.

یه‌كه‌مین هه‌وڵیشی بۆ چیرۆكنووسین له‌ساڵی 1947دا بووه، به‌ڵام هه‌وڵدانی بۆ نووسینی چیرۆك له‌سه‌ر شێوه‌و ته‌كنیكی نوێ له ساڵی 1955دا بووه، كه چیرۆكێكی به ناوی "سه‌ر له به‌یانی نه‌ورۆزێك" نووسیوه و له پێشه‌كیه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: "ئه‌م چیرۆكه‌م  له‌سه‌ر شێوه و شێوازی ته‌یاری وه‌عی نووسیوه!" ئه‌و شێوازه‌ش له‌ناو چیرۆكنووسانی كورد دا شێخ مارف یه‌كه‌مین نووسه‌ر بووه ده‌ستی داوه‌تێ.

له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی گۆڤاری "شه‌فه‌ق" له شاری كه‌ركووك له 1985.01.15دا شێخ مارف یه‌كێك بووه له نووسه‌ره دیاره خامه به‌هێزه‌كانی و چیرۆكی به‌هێز و سه‌ركه‌وتووی وه‌كو چیرۆكی "ئاواز و كه‌باب"ی تێدا بڵاوكردۆته‌وه و هه‌ندێ چیرۆكی سه‌ركه‌وتووی دیكه‌ی وه‌كو چیرۆكی "گای پیرۆز"ی له گۆڤاره‌كانی دیكه‌دا په‌خش كردووه و چیرۆكی "نامه‌ی سه‌رسنوور"ی له گۆڤاری ڕووناه‌ی و شه‌تڵ-ی له گۆڤاری "هیوا"دا بڵاوكردۆته‌وه.

شێخ مارف له‌ناو زیندان و ژووری له‌سێداره‌دان دا جوانترین هۆنراوه‌ی سه‌ركه‌وتووی نووسیوه‌و له ڕۆژنامه و گۆڤاره كوردییه‌كانی ساڵی 1961دا بڵاوكردۆته‌وه و به‌هره‌ی ئه‌و وێژه‌ناسه مه‌زنه هه‌ر له بواری چیرۆك و هونراوه‌دا چه‌كه‌ره‌ی نه‌كردووه، به‌ڵكو له‌بواری شانۆنامه نووسین و ڕه‌خنه و لێکۆڵینه‌وه‌ی وێژه‌یی شانۆییش دا به‌هره‌دار و ده‌ست ڕۆیشتوو بووه، له بواری ڕه‌خنه‌ی وێژه‌ییدا، دیوانی هۆنراوه‌ی نوێی كوردی هه‌ڵده‌سه‌نگاند و ده‌یویست ئه‌و ڕێنووسانه‌ی، كه له به‌رنامه‌ی ڕه‌خنه‌ی دروستكردندا هه‌ن، له وێژه‌ی هاوچه‌ری كوردیدا په‌یڕه‌و بكرێن و بیان كات به پێوانه‌یه‌كی ڕاست و دروست بۆ شیكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی به‌رهه‌می وێژه‌یی هاوچه‌ری كوردی و یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی له گۆڕه‌پانی هۆنراوه‌ی نوێی كوردیدا دیوانی "دیاری"ی كامه‌ران موكری بوو، له باره‌ی ئه‌م شاعیره‌وه گوتوویه‌تی: "كامه‌ران شاعیرێكی سه‌ربه‌ست و ته‌ڕو شیرین گوفتاره، شاگردێكی پێشكه‌وتووی مامۆستا گۆرانه، كه‌مێكیش په‌یڕه‌وی هه‌ردی له شیعره‌كانیدا دیاره..."

له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌رتووكی "مه‌م و زینی"ی خانی یه، كه هه‌ژاری شاعیری كوردی كروویه‌تی به‌شێوه‌ی موكریانی ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر شه‌ره‌فنامه به‌ڵگه‌یه‌كی خۆماڵیی مێژوویی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بێ، مه‌م و زینی خانیش شاكارێكی خۆماڵیی كورده و خشڵ و زێڕێ نه‌خواستراوه‌ی‌ میلله‌ته‌كه‌مانه و كورد خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌یه‌تی".

پشكۆی وێژه‌ناسی به‌توانا، له‌بواری ڕه‌خنه‌ی شانۆیش ده‌ست ڕۆیشتوو بووه، هه‌روه‌ك له ڕه‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندنی دوو په‌رتووكه‌كه‌ی "عه‌بدولره‌زاق بیمار" "شانۆگه‌ریی بووكی په‌رده" و "شانۆی كوردستان" ده‌رده‌كه‌وێ و له‌كاره ڕه‌خنه‌ییه‌كه‌ی دا ده‌ڵێ: "له لێكۆڵینه‌وه‌ی وێژه‌ی دا به پله‌ی یه‌كه‌م سه‌رنجی "ئایدیۆلۆژییه‌ت و هونه‌رمه‌ندێتی" ده‌درێ، كه ناوه‌ڕك و ڕووخساری پێ ده‌ڵێن و نووسراوی په‌سه‌ند و به‌كه‌ڵكیش ئه‌وه‌یه، كه "زۆر بژی و خۆشی به‌گه‌ل ببه‌خشی!"

به‌كورتی شێخ مارفی به‌رزنجی "پشكۆ" گڕه ئاگرێك بووه له گۆڕه‌پانی خه‌باتی نیشتمانی پێشکه‌وتنخواز و له بواری وێژه‌یی شۆڕشگێڕیی هاوچه‌رخی كوردیدا ده‌سووتا، تاكو ڕێگه‌ی تاریك بۆ كۆمه‌ڵانی میلله‌ت ڕووناك بكاته‌وه.


خۆزگه‌

                            کوڤان

Kurdzhin
چرکه‌یه‌ک ده‌رکه‌وتنی خۆر ، هه‌فته‌یه‌ک یاده‌وه‌ری باران له‌ناو ده‌بات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-03-27 16:00:51

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: شێخ مارف به‌رزنجی "پشكۆ"

slaw

dastt xosh  bo  danane  aw  babata ta  ba  mrova  shorshgera  kane  kurd  ashna  ben


sar kawtobet

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-03-28 19:35:05

kuvan xan
ئه‌ندام
شوێن: *ڕانیـــــــه*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-24
په‌یامه‌كان: 401

Re: شێخ مارف به‌رزنجی "پشكۆ"

زۆر سوپاس کاکه‌ نامۆ هه‌ر بژی هاوڕێی به‌ڕێزم به‌هیوای خۆشیت .



             کوڤان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-04-07 23:27:38

GOranO
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-01
دواترین سه‌ردان: 2013-05-08
په‌یامه‌كان: 94

Re: شێخ مارف به‌رزنجی "پشكۆ"

ده‌سته‌کانت خۆش بێت بۆ ئه‌و زانیاریه‌ به‌ سودانه‌ت هاوڕێگیان

Kurdzhin
! .......  LOve was made for me and you

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-04-08 05:28:53

chaw gash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-29
دواترین سه‌ردان: 2009-06-05
په‌یامه‌كان: 352

Re: شێخ مارف به‌رزنجی "پشكۆ"

zor supas ba rasty shteky basha

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-04-09 14:15:57

kuvan xan
ئه‌ندام
شوێن: *ڕانیـــــــه*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-24
په‌یامه‌كان: 401

Re: شێخ مارف به‌رزنجی "پشكۆ"

زۆر سوپاس کاکه‌ گۆران هه‌ر بژی هاوڕێی به‌ڕێزم ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت سوپاس بۆ به‌شداریکردنت.

زۆر سوپاس کاکه‌ ته‌ب اره‌ک هه‌ر بژی هاوڕێی به‌ڕێزم سوپاس بۆ به‌شداریکردنی تۆی به‌ڕێز .


              کوڤان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net