❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زۆر بێ وه‌فا بوو......!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-09 22:38:48

peshawa08
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: 彡 UK 彡
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-30
دواترین سه‌ردان: 2012-08-13
په‌یامه‌كان: 329
ویبگه‌

زۆر بێ وه‌فا بوو......!

http://images-021.cdn.piczo.com/i2/view/3/n/c/k/3/5/9/h/9/9/c/9/img/i262887591_91455_5.jpg

هەموو مرۆڤەكان لەژیانیاندا هەوڵدەدەن سەرجەم كاتەكانی ژیانیان بۆ خۆشبەختی كەسێك تەرخان بكەن بەتایبەتی لەنێوان دوو خۆشەویستدا ئەمە زۆر بەدیار دەكەوێت، زۆرجار ئەم حاڵەتەش بەیەكسانی روونادات و یەكێك لەو دوولایەنە بەدەر دەبن لەو خۆشەویستییەی كەلەنێوانیاندا هەیە جا بەهەر بیانەویەك بێت.
-(ئەلوەند) یەكێكە لەو كچانەی كەبەهۆی چاوەڕوانی كردنی (دیار)ەوە درەنگ پرۆسەی هاوسەرگیری پێكهێنا.
ئەلوەند لەكاتی باسكردنی كێشەكەیدا زوو زوو خەیاڵی دەرۆیشت و دواتر دەیوت دەگەرێمەوە بۆ ئەو ساتە ناخۆشانەی كە ئەو رووداوانەی تیا رووداوە چونكە ئەوانە بوون ژیانی منیان تاڵ كرد. لەبەردەوامی قسەكانیدا (ئەلوەند) ووتی:من و دیار كوڕی پوری یەكترین بەڵام ئێمە لەگەڵ ماڵی پورمدا نێوانمان زۆرباش نەبوو ئەویش بەهۆی باوكی هەردوولامانەوە بوو، بەردەوام رقیان لەیەكتر دەبۆوە بەڵام من و دیار هەرزوو یەكترمان قبوڵ كردو بەڵێنی خۆشەویستی و هاوسەرگیریمان بەیەكتردا، بەهۆی ئەو كێشەیەی كە هەمان بوو لەنێوان ئێمەو ئەواندا زۆرجار رێدەكەوت بۆماوەیەكی زۆر یەكتر نەبینین تەنها لەرێگەی تەلەفۆنەوە هەواڵی یەكترمان دەپرسی.
قەدەر وارێككەوت بەهۆی رووداوێكی ئۆتۆمبیلەوە (دیار) قاچێكی لەدەست بدات و كەم ئەندام بێت، من بەبیستنی ئەم هەواڵە یەكجار خەمبار بووم و نەشمدەتوانی سەردانی بكەم چونكە ماڵەوەمان رێگەیان پێنەدەدام، هەرچەندە ماڵەوەمان نەیاندەزانی كە پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوانماندا هەیە، منیش هەرگیز ئامادەنەبووم ئەو نهێنییە بدركێنم بەڵام خۆشەویستی (دیار) وای لێكردم كە بەدزی ماڵەوە بچم سەردانی بكەم و لەنزیكەوە هەواڵی بپرسم بێگومان ئەمەش بووە مایەی سەرسوڕمانی خێزانی هەردوولامان.ئیتر لەمەوە هەردووكمان راستییەكەمان بە ماڵەوەمان ووت بۆئەوەی چیتر رێگرنەبن لەبینینی یەكتر.
بەهۆی رووداوەكەوە كاتێك كە قاچێكی لەدەستدا پزیشكەكان پێیانووت دەبێت نەشتەگەرییەكت بۆبكرێت بەڵام بەداخەوە نەشتەرگەریەكەی سەركەوتوو نەبوو بۆئەم مەبەستە ناچاربوو بچێتە دەرەوەی وڵات هەرچەندە دیار ئەو توانا ئابورییەی نەبوو كە بچێتە دەرەوە بەهەمان شێوەش خێزانەكەی دەست كورت بوون بۆیە من بەڵێنمدا كە هاوكاری بكەم لەرێگەی ئەو داهاتەی كە دەستم دەكەوت چونكە من كاری دروومانیم دەكردو وەزعی ئابووریم تاڕادەیەك باش بوو بەهەمان شێوەش خێزانەكەم ئاستی ئابووریان بەرز بوو پێویستیان بە هاوكاری من نەبوو، منیش سەرجەم داهاتەكەم بۆ خۆم كۆدەكردەوە. دوای ئەوەی دیار مامەڵەی سەفەركردنی تەواو كردو بەڵێنیدا ئەگەر بە قەرزیش بێت هەر بچێتە دەرەوە لەبەرئەوە ناچار بوو بۆ چارەسەركردنی قاچی سەفەر بكات. (دیار) پێیووتم ئەگەر تۆ راست دەكەیت و منت خۆش دەوێت دەبێت هاوكاریم بكەیت من بێئەوەی ئەو پێم بڵێت من ئامادەبووم هەمو داهاتەكەمی بدەمێ بۆ ئەوەی چارەسەری خۆی پێبكات، كاتێكیش ئەو داوای لێكردم منیش بەبێ دوو دڵی هەموویم پێبەخشی.
سەفەركردنی (دیار) بۆ دەرەوەی وڵات
لەگەڵ سەفەركردنی بۆ دەرەوەی وڵات، (دیار) تەواو منی لەبیر كرد بەداخەوە هەرگیز چاوەڕێی ئەوەم لێنەدەكرد چونكە ئەو خۆشەویستییەی لەنێوانماندا هەبوو ئەمەی لێ چاوەڕوان نەدەكرا. من هەرچیم هەبوو بەخشیمە (دیار) بۆئەوەی چارەسەری نەخۆشیەكەی پێبكات بەڵام بەداخەوە وادەرنەچوو. من لەگەڵ ماڵەوەماندا كەوتمە ناخۆشی ودژایەتی هەمیشە پێیان دەوتم تۆ بۆچی زەواج ناكەیت ئەوەتا پورزاكەی خۆتە درۆی لەگەڵ كردی ئیتر بەتەمای چی تریت لە ئەو، ئەم قسانە تەواو راست بوون بەڵام نەشمدەتوانی ئەو راستیە بڵێم. من نەمدەتوانی واز لە (دیار) بهێنم بۆیە بەهەرشێوەیەك بوو هەوڵمدا ئەدرەسی لەماڵەوەیان وەربگرم وپەیوەندی پێوە بكەم، لەكاتی یەكەم قسەكردنم لەگەڵیدا كە وتم (ئەلوەند)م تەلەفۆنەكەی داخستە بەسەرمدا منیش دووبارە بۆم كردەوە بەڵام بێ سوود بوو چونكە وەڵامی نەدەدامەوە، ئەم هەڵوێستەی (دیار) وای لێكردم كە دوو جار هەوڵی خۆكوشتن بدەم بەڵام دایكم و خوشكەكەم نەیانهێشت،چونكە هەرگیز وا بیرمنەدەكردەوە كە (دیار) ئاوا دەگۆڕێت.
دوای ئەو پەیوەندییە بۆ چەندین جاری تر پەیوەندیم بە (دیار)ەوە كرد تا جارێك وەڵامی دامەوە، كاتێك كە پێم ووت بۆچی وەڵام نادەیتەوە لەوەڵامدا وتی من ناتوانم هیچ شتێك بۆ تۆ بكەم و راتكێشم بۆ ئێرە، ئەم قسانەی تەواو بێ ئومێدیان كردم.
چاوەڕوانی (ئەلوەند)
لەدوای ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە، ئیتر توانیم بەهەرشێوەیەك بێت پەیوەندی لەگەڵ (دیار)دا دروست بكەمەوە و جارێكی تر ئەو خۆشەویستییەمان دروست بێتەوە، هەر لەوكاتەدا كوڕە پورێكی ترم كە خوشكەزای باوكم بوو داوای كردم و زۆر پێیدادەگرت بۆ زەواج كردنمان بەڵام من هەرگیز رازی نەبووم بەو زەواجە لەگەڵ ئەوەشدا بەهەمان شێوەش باوكم زۆری پێ خۆش بوو تا كارگەیشتە ئەوەی كە باوكم توندترین تووندوتیژی لەبەرامبەرمدا بكات و بە زۆر بمدات بەو كوڕە پورەم، بەڕاستی منیش هیچ چارەم نەماو بڕیارمدا كە خۆم بسوتێنم تالەو ژیانە رزگارم بێت، باوكم پێیدەوتم هەرچیەك بكەیت هەردەبێت شوی پێبكەیت، منیش ئەمەم بۆ (دیار) گێڕایەوە ئەویش پێی وتم كە هەرگیز رازی نەبیت و هەوڵبدە باوكت لەو بڕیارە پەشیمان بكەیتەوە، بەڵام هەموو ئەم قسانە بێ سوود بوون چونكە باوكم هەردەیووت دەبێت شوی پێبكەی.
پڕۆسەی هاوسەرگیرییەكە
دوابەدوای ئەوەی كە كوڕی پورم داوای كردم من هیچ چارەیەكەم نەما و بەڵێنم دا كە خۆم بسوتێنم،ئەوە بوو لەو رۆژەدا كە میوانەكان هاتبوون بۆ ئاهەنگی مارەكردنمان من لەو رۆژەدا خۆم سوتاند بەڵام زوو فریام كەوتن و منیان كوژاندەوە بەڵام تائێستاش بەدەست ئەو ئازارەوە دەناڵێنم، بەهۆی خۆسوتاندنمەوە باوكم پەشیمان بۆوە و پڕۆسەی هاوسەرگیرییەكەمان ئەنجام نەدا، لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی شوێنی جەستەم شوێنەواری سوتانەكەی پێوە دیارە ئەمەش لە رووی دەرونییەوە گەورەترین كاریگەری خراپی لەسەر دەروونم بەجێهێشت.
گەڕانەوەی (دیار) لەدەرەوەی وڵات
لەكاتی گەڕانەوەی (دیار)دا هیچ كام لەئەندامانی خێزانەكەمان ئامادەنەبوون لەبەخێرهێنانەوەی (دیار)دا بگرە زۆریشیان پێناخۆش بوو،دەیانوت بۆچی شو بە (دیار)دەكەیت لەكاتێكدا كە كەم ئەندامەو ئاستی ئابووریشی زۆر باش نیە چونكە دیار نەیتوانیبو كار زۆر بكات لەبەرئەوەی باری تەندروستی هیچ باش نەبووە، بەڵام من بەهەموو شێوەیەك هەر رازی بووم پێی و خۆشمدەویست.:)
لەدوای مانگێك لەگەڕانەوەی (دیار) بەڵێنی پرۆسەی هاوسەرگیریماندا، لەكاتی ئاهەنگەكەماندا هیچ كام لەخێزانەكەمان ئامادەنەبوون و تەنانەت پیرۆزباییشیان لێنەكردم، من گرنگیم نەدەدا بەو حاڵە گرنگ ئەوەبوو كە من و دیار بەیەك بگەین، لەدوای ئاهەنگی گواستنەوەمان دوای دوو هەفتە و چوونە ناو ماڵی خۆمان دیار بە روخسارییەوە تەواو دەركەوت كە پەشیمانە لەم پرۆسەیە چونكە تادواجار ئەوەی دركاند كە نەیزانیوە جەستەم بەو شێوەیە شێواوە، من هەوڵمدا كە هەوڵێك بدەین بۆئەوەی بۆ جوانكاری پێست بچمە دەرەوەی وڵات بەڵام دیار هیچ ئامادەییەكی تیا نەبوو كارئاسانیم بۆ بكات هەرچەندە من بۆ ئەو هەرچی پارەم هەبوو بەبێ رەزامەندی ماڵەوە هەموویم پێبەخشی لەكاتێكدا كە هاوسەریش نەبووین كەچی بەداخەوە دیار بەو شێوەیە نەبوو بۆیە ئەم هەڵوێستەی دیار تەواو بێزاری كردم لەژیان و پێمخوش بوو ئەو كاتەی كەلەسەر ئەو خۆم سوتاند كۆتایی بەژیانم بهاتبا بەڵام ئەو قسەیەم لێنەبیستایە.
دوای مانەوەی بۆ دوو مانگ لە كوردستان دیار بڕیاری گەڕانەوەی دا بۆ دەرەوەی وڵات و منی بە تەنها لەماڵێكی چۆڵدا بەجێهێشت و دنیایەك خەفەت و ناخۆشی كردە میوانی هەمیشەیم جگە لەو قسە ناخۆشانەی كە ماڵەوەمان پێم دەڵێن لەسەر دیار، ئێستاش كەلەدەرەوەی وڵاتە زۆر بە كەمی تەلەفۆنم بۆ دەكات و هەرگیز هەوڵیشی نەداوە كە كارێك بۆ من بكات تا بچمە دەرەوەی وڵات، لەكاتێكدا كە دوو ساڵە بەجێیهێشتووم گەیشتومەتە ئەو بڕیارەی كە بەتەواوی لەیەكتر جیاببینەوە چونكە زۆرجار دیار ئەو بڕیارەی بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ پێمدەڵێت بەڵام هەر دڵنەوایی خۆم دەدەمەوە، من ناتوانم جارێكی تر بچمەوە ماڵی باوكم، لەكاتێكدا كە بیستیان ئەو بڕە پارە زۆرەم داوە بە دیار تەواو توڕە بون لەو كارەم بەتایبەتی كاتێك كە هەڵوێستی دیاریان بۆ دەركەوت كە چەندە بێ وەفابوو بەرامبەر بە من، من هەموو ژیانی خۆمم لەسەر ئەو دانا و ئەو هەموو ساڵەش چاوەڕێم كرد ئەویش ئێستا بەم شێوەیە پاداشتم دەداتەوە.

Kurdzhin
K.Bee "peace out, until we pass out" k.bee word'z
http://kurdzhin.org/uploads/6a07752b89.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-06 16:33:00

chaw gash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-29
دواترین سه‌ردان: 2009-06-05
په‌یامه‌كان: 352

Re: زۆر بێ وه‌فا بوو......!

dast xosh bet barasti zor xam bara

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-06 19:12:20

hanasakam2007
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-29
دواترین سه‌ردان: 2012-11-25
په‌یامه‌كان: 6

Re: زۆر بێ وه‌فا بوو......!

ba raste  hawaleke naxosha bas dlt bawa xosh bet hawre gean  ka pee gasht

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-06 21:46:22

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657

Re: زۆر بێ وه‌فا بوو......!

am  chirwka zor kare te krdm u zoreshm pe  naxosha awa aaslmenet ka  be wafe  la hmw katek satek heya  labr awa hmw shtkanman ba dast qadrn dyara qadr rey koty  pe dahenet dastt xosh  bet ,,,,,,,,,,,ASriN

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-05-10 14:54:43

kchi-slemani
خونچەی نوێ
شوێن: Sweden
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-03
دواترین سه‌ردان: 2009-04-01
په‌یامه‌كان: 22

Re: زۆر بێ وه‌فا بوو......!

barastii dada gyan zor zorm pe naxosh bo aw karasatay ka basart hatbo.. ka xwendmawa bawer bka frmesk la chawma hata xwara bo aw wshanay ka nusibot.

xoshka gyan hech xafati bo maxo baxwa ba pet blem  kor har be wafaya ..
hewadarm ber la zhianeky trt  bkawyta naxoshyakant laber bchetawa. hewadaresh hech karasaty wa nabenetawa

xwat lagal..

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن kchi-slemani (2008-05-10 14:56:50)

Kurdzhin
Naxoshtrin Sht Chawarwanya Lawish Naxoshtr Bewafaya
La Hardukyan Naxoshtr Malawaya.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-05-10 19:35:36

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: زۆر بێ وه‌فا بوو......!

ده‌ستت خۆش بێت هاوڕێ گیان به‌ڕاستی بێوه‌فابووه‌ ،،،،

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-05-20 15:09:16

shajwan
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-22
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 439

Re: زۆر بێ وه‌فا بوو......!

ba rasty naxosha dastt xoshbet har zor zor bewafa bwa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net