.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






تۆمه‌ز له وڕی* و نه‌زانی خانی
ده‌شتی هونه‌ری به چۆلگه زانی
* وڕی : گێژی .
واتا نه به زیره‌کی و به ژیری
سه‌ربه‌رزیی هۆزی هاته بیری
لاساری هێنانه به‌ر، به‌سه‌ر چوو
با پێشی بڵێن له ڕێگه ده‌رچوو
پاڵاوی ڕژاند و تڵتی نۆشی
وه‌ک فارسی وا زمانی خۆشی
هۆنیوه‌ته‌وه به به‌ند و ساڵێک
بۆی ماندوو بووه به هۆی خه‌یاڵێک
بێگانه نه‌ڵێن که کورد نه‌زانن
بێ نووسه‌ر و هۆنه‌ر و زمانن
پێمان نه‌ڵێ وێژه‌وانی بیر ورد
دڵداری نه‌بوو له نێو گه‌لی کورد
کوا ؟ ئێوه نه دڵته‌رن نه دڵبه‌ر
له‌م ڕێگه نه ڕێڕه‌ون نه ڕێبه‌ر
بێبه‌ش له گره‌ی* له‌شی و گیانی
دڵڕه‌ش له ئه‌وینی ڕاسته‌قانی
* گره : پێوه‌ندیده‌ر، گرێ، پیاوی خاوه‌ن پله‌وپایه.
کورد هێنده نه گێل و گێژ و کاسن
داخم ئه‌وه بێکه‌سن، که‌ساسن
ژیر و به دڵن گه‌لێک ده‌زانن
بێ خێوییه بێ سه‌ر و زمانن
بۆ مه‌ش که هه‌بایه خێو و سه‌ردار
به‌خشنده و ژیر و زیت و وشیار
ژیری و هونه‌ری به دڵ کڕیبا
ژه‌نگی له دڵی هه‌ژار سڕیبا
من ئێسته له کۆڕی وێژه‌وانان
ئاڵام ده‌شه‌کا له عاسمانان
ده‌م خسته‌وه ژین مه‌لای جزیری
پێم زیندوو ده‌بوو عه‌لی حه‌ریری
وا شاد ئه‌بوو پێم فه‌قیهی ته‌یران
گیانی به فڕین ده‌هاته سه‌یران
چ بکه‌م!! که گه‌لێ که‌ساده بازاڕ
کووتاڵه‌که باشه ، نیمه کڕیار
پایه‌ی هونه‌ران به پاره به‌نده
هه‌رکه‌س که هه‌ژاره کاری گه‌نده
هه‌رکه‌س که له ڕێی دراو و قۆشه
سه‌رخۆشه نه‌خۆشه دڵپه‌رۆشه
زانستێ هه‌موو بده‌ی به پووڵێ
پێت وانه‌بێ که‌س ده‌سی بجووڵێ
که‌س ناکا به مه‌یته‌ری خۆ (جامی)
ڕاناگرێ به نۆکه‌ری ( نیزامـــی)
دیتمان که جیهان وه‌ها شێواوه
هه‌ر جه‌نگ و هه‌را له‌سه‌ر دراوه
ویستم که ببم به زێڕ دروستکه‌ر
لێی که‌وتمه کار و بۆم نه‌چۆ سه‌ر
تا بۆم وه‌گه‌ڕێ زیان له نیوه
چاوم له شتێکی دی بڕیوه
چون فێڵ و فه‌ره‌ج نه پیشه‌مان بوو
بێ نانی به‌شی هه‌میشه‌مان بوو
دین ڕۆیی دراو نه‌هاته به‌ر بار
خۆم داوه‌ته مسگه‌ری* به ناچار
* مسگه‌ری : کاری سپی کردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌فر و هه‌وڕه‌ی که له مس ساز ده‌کرێن.
شێراوه بوو خستمه ده‌ر مسی خۆم
وا په‌لک و بنووس هه‌یه و نزا گۆم
پاڕانه‌وه‌که‌م ڕچێکی* زانی
له‌و ڕێگه‌وه گه‌یمه کامرانی
* ڕچ : ڕێگا، ده‌روو، به‌ستراو، مه‌ییو .
ئه‌و پوله* ئه‌گه‌رچی پاره ناکا
تاڵایی ژیانێ چاره ناکا
* پول: پووڵی وردی که‌م بایه‌خ .
بێ فێڵ و گه‌ڕه* ئه‌گه‌رچی ورده
کرمانجییه خۆشه‌ویستی کورده
* گه‌ڕ : ته‌شقه‌ڵه، شڵتاغ، به‌پێچ و په‌نا .
ڕووسووره مسی* مه خۆ نه زیوه
یان زێڕه بڵێن که نیو به نیوه
* مس : جۆره کانزایه‌که ــ مسی مه: مسی ئێمه.
پووڵی* مه به بێ نرخ مه‌زانه
هه‌ر پاره‌یه سووکه بێ نیشانه
* پووڵ : پاره ، دراو ــ پووڵی مه : پاره‌ی ئێمه ، دراوی ئێمه .
جوان بێ کچ و، که‌س ئه‌وی نه‌خوازێ
ئه‌م هه‌ش به‌سه‌ره به‌چی بنازێ
نووسراوی هه‌ژار و بێ په‌نایان
بێ باشه له زاری پادشایان
بێ نرخه له‌لای گه‌لێک له ژیران
هێژایه له کن گه‌لێک به بیران
مه‌زنی مه که ژیر و چاکه‌ناسه
بۆم تێنه‌گه‌یه‌ندرا چ باسه
ئه‌و میره که میره‌زایه ناوی
سه‌رچاوه‌یی ژین و پیته چاوی
تیشکی دڵی ڕه‌ش وه ڕوون ده‌گێڕێ
پووڵێکی چرووک ده‌کاته زێڕێ
سه‌د مس* بێ که چاو بگێڕێ پێدا
سه‌رپاکی ده‌بن به زێڕ له جێ‌دا
* مس : یه‌کێک له کانزاکانه Copper .
گه‌ر تووڕه بێ زل ده‌خاته به‌ر ده‌ست
دڵخۆش بێ بڵند ده‌کا شتی په‌ست
وه‌ک دیل ده‌گرێ ئه‌وانی پاشان
وه‌ک ڕووت به‌ره‌ڵا ده‌بن له پاشان
هه‌ر ڕۆژێ هه‌زار نه‌دار و بێ جێ
هه‌ر تاوێ سه‌تی گه‌دا له سه‌ر ڕێ
گیرفان هه‌موو داخنن له به‌خشین
بۆ وانه نه له‌مپه‌ر و نه په‌رژین
چاوێکی خشاندبا به من دا
ده‌پسا ڕه‌گی بێکه‌سیم له بن دا
ئه‌م گفته هه‌موو ده‌بوونه هه‌ڵبه‌ست
ورده‌م وه‌کوو زێڕ ده‌چوو* ده‌م و ده‌ست
* ده‌چوو: بایه‌خی ده‌بوو. ورده‌دراوه‌که‌م به‌یه‌خی ده‌چوه‌سه‌ر.
چبکه‌م دڵی هێنده تێ خزاوه
جێگایه‌کی بۆ مه لێ نه‌ماوه
ئه‌و خۆشییه به‌س به‌شی نه‌زانه
خوایه ته‌مه‌نی بده‌ی جوانه
--------------------------------------------------------------------------------

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




dastt xosh bet zor xosha
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




هه‌ربژيت داده سه‌ناريا ده‌ست و په‌نجه‌کانت خۆشبێت گولم وه‌کو ئه‌م شعره‌ت بۆ هیناوين
ده‌میکه نه‌مديويت به‌ڕاست دياره خه‌ريکی شعر‌و شاعيرانيت ههههههههه هيوام به‌خته‌وه‌ريته گيان...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه

dastt rangyn trbet bo honraway kurdy
har bjyt sanaryaxan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




dast xosh barez
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه