.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










باده‌م بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ زۆر به‌سووده
چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نجامدراو توانیویانه به‌شێوه‌یه‌کی ڕوون ئاشکرای بکه‌ن، که خواردنی باده‌م ده‌بێته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌کانی دڵ. ئێستا له‌ڕێگای ئه‌نجامه‌کانی چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێیه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، که خواردنی باده‌م سوومه‌ندی ته‌ندروستی دیکه‌ی هه‌یه.
له‌یه‌ك کاتدا و له‌میانه‌ی دوو لێکۆڵینه‌وه‌ی جیاوازدا توانراوه ئه‌نجامێکی پۆزه‌تیڤی باده‌م بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کۆلیسترۆل بسه‌لمێنرێت.
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی یه‌که‌مدا توێژه‌ران به‌دوای ماوه‌ی چالاکی کاریگه‌ری "Portfolio Eating Plan"دا گه‌ڕان. "Portfolio Eating Plan"یش ڕێگایه‌کی په‌یڕه‌وکردنی خۆراك خواردنه‌وه، ئه‌وه‌ی له‌ڕێگایه‌وه به‌خواردنی وه‌ك باده‌م و سۆیا ئاستی کۆلیسترۆلی خوێن که‌مده‌کرێته‌وه. پاش سێ ساڵ له‌په‌یڕه‌وکردنی ئه‌و سیسته‌مه خۆراکییه خۆبه‌خشکه‌ران توانییان ئاستی کۆلیسترۆلی "LDL"ی زیانبه‌خشی ناو خوێنیان به‌ڕێژه‌ی له 24% که‌مبکه‌نه‌وه.
له لێکۆڵینه‌وه‌ی دووه‌مدا به‌ته‌نها کاریگه‌ری باده‌م له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی کۆلیسترۆل تاقیکرایه‌وه. ئه‌و خۆبه‌خشکه‌رانی بۆ ماوه‌ی 16 هه‌فته له 20%ی کالۆرینیان له باده‌م وه‌رگرتبوو، ئاستی کۆلیسترۆلی "LDL"ی زیانبه‌خشی ناو خوێنیان به‌ڕێژه‌ی له 9% که‌میکردبوو، له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ی کالۆرینیان له باده‌م وه‌رنه‌گرتبوو، ئاستی کۆلیسترۆلی "LDL"ی زیانبه‌خشیان ته‌نها به‌ڕێژه‌ی له 1% که‌میکردبوو.
ئه‌و خۆبه‌خشکه‌رانی بادامیان بۆ وه‌رگرتنی کالۆرین وه‌رگرتبوو، ئاستی کۆلیسترۆلی "HDL"ی باشیان ڕووی له به‌رزبوونه‌وه کردبوو.
دکتۆر "Cyril Kendall" له زانکۆی "Toronto"ی که‌نه‌دییه‌وه ده‌ڵێت: "به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام زانست به‌دوای سوودمه‌ندییه‌کانی خۆراك بۆ ته‌ندروستی مرۆڤدا ده‌گه‌ڕێت. له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه نوێیانه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، که خواردنی باده‌م چه‌ندین سوودمه‌ندی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه و کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی کۆلیسترۆلی زیانبه‌خش."
دکتۆری ناوبراو له درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ئاشکرای ده‌کات، که لێکۆڵینه‌وه‌کانی دیکه له‌سه‌ر باده‌م نیشانیانداوه، که باده‌م کۆنترۆڵکردنی شه‌کره‌ی خوێن باش ده‌کات و مه‌ترسییه‌کانی ئه‌کسه‌ده‌کردن که‌مده‌کاته‌وه و هه‌روه‌ها هه‌ڵده‌ستێت به‌نزمکردنه‌وه‌ی ئاستی "Triglycerid" ناو خوێن.
ئه‌نسۆلین له‌ئاکامی چالاکییه‌کانی له‌شی مرۆڤ ده‌چێته ناو خوێنه‌وه. به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئه‌نسۆلین له‌ناو خوێندا و هاوکات به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌کر له‌ناو خوێندا ده‌بنه هۆکاری زیانگه‌یاندن به دیواری بۆرییه‌کانی خوێن و له‌ئاکامدا مرۆڤ دووچاری کێشه‌کانی دڵ ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ك له ناوه‌ڕۆکی لێکۆڵینه‌وه‌کانه‌وه ده‌رکه‌وتووه، باده‌م ده‌توانێت بڕی ده‌رچووی "ئه‌نسۆلین" له‌ناو خوێندا که‌مبکاته‌وه.
لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتر ده‌ریانخستووه، که خواردنی باده‌م دوای نانخواردن ده‌بێته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی شه‌کره‌ی خوێن. بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ئه‌نجامه‌ش توێژه‌رانی زانکۆی "Toronto"ی که‌نه‌دی هه‌ڵساون به ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك. ئه‌و به‌شداربووانه‌ی ڕۆژانه 37 و هه‌روه‌ها 73 گرام له باده‌میان بۆ خواردن وه‌رگرتبوو، بڕێکی که‌متریان له "ئه‌نسۆلین" وه‌به‌رهه‌مهێنابوو، ئه‌وه‌ش به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شداربووانه‌ی هیچ بڕێك له باده‌میان نه‌خواردبوو.
له‌ناو باده‌مدا ئه‌نتی ئۆکسید هه‌یه و ئه‌وه‌ش بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی زیانه‌کانی ئه‌کسه‌ده‌کردن ڕۆڵێکی گه‌وره ده‌بینێت. ئاشكرایه، که کۆلیسترۆلی "LDL" زیانبه‌خشی ئۆکسیده‌بوو، ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌کانی دڵ به‌رز ده‌کاته‌وه.
لێکۆڵینه‌وه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن، که ئه‌نتی ئۆکسیدی ناو باده‌م ده‌بێته ڕێگاگرتن له ئه‌کسیده‌کانی کۆلیسترۆلی "LDL"ی زیانبه‌خش.
باده‌م هه‌مان بڕی ئه‌نتی ئه‌کسیده‌کانی (ڤیتامین "E" و فینۆل) میوه و جۆره‌کانی سه‌وزه‌ی تێدایه.
ئه‌و چه‌ورییه‌ی له‌ناو باده‌مدا هه‌یه، زۆر به‌هێواشی له‌ناو له‌شدا بڵاوده‌بێته‌وه. پاش نانخواردن به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی چه‌وری له‌ناو خوێندا و هه‌روه‌ها "Triglyceride"، ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به نه‌خۆشی دڵ ڕوو له زیادبوون ده‌که‌ن. به‌هۆی خواردنی باده‌م ده‌کرێت بڵاوبوونه‌وه و هه‌رسکردنی چه‌وری و ئاستی "Triglyceride" ڕوو له‌که‌مبوونه‌وه بکه‌ن.
توێژه‌ران له "King's College London" هه‌ڵسان به گه‌ران به‌دوای چۆنێتی کاریگه‌ری باده‌م له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی "Triglyceride" له‌ناو خوێندا.
ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریانخستووه، که باده‌م خواردن ده‌بێته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی "Triglyceride" ناو خوێن. ئه‌م ئه‌نجامه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت، که باده‌م ده‌بێته هۆکاری هێواشکردنه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ناو خوێندا و به‌و شێوه‌یه‌ش ئاستی "Triglyceride" ناو خوێن ڕوو له که‌مبوون ده‌کات.
لێکۆڵینه‌وه ئه‌نجامدراوه‌کان ئاماژه به گرنگی ڕیخوڵه‌ی ته‌ندروست ده‌ده‌ن. مرۆڤ ده‌توانێت له‌ڕێگای خواردنی خۆراکه‌کانی "Probiotic" و "Prebiotic" سوودمه‌ندییه‌کی یه‌کجار زۆر به ڕێخۆڵه‌ی بگه‌ێنێت. هه‌رچی "Probiotic"یشه مرۆڤ ده‌توانێت له‌سه‌رچاوه سروشتییه‌کانه‌وه وه‌ریبگرێت یان ده‌کرێت به‌شێوازی دیکه وه‌ربگیرێت و به‌هۆیه‌وه ڕیخۆڵه‌ی چه‌ندان له به‌کتیریای سوودمه‌ندی ده‌ستبکه‌وێت. له‌کاتێکدا مرۆڤ ده‌توانێت "Prebiotic"ییه‌کان له‌سه‌رچاوه ڕووه‌کییه‌کانه‌وه وه‌ریبگرێت، ئه‌وانه‌ی ناتوانرێن له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه هه‌رسبکرێن. به‌کتیریا سوودمه‌نده‌کانی ناو ڕیخۆڵه ده‌توانرێت له‌ڕێگای "Probiotic"ه‌وه ده‌ستبکه‌ویت. به‌چوونه ژووره‌وه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه بۆ ناو ڕیخۆڵه توخمی دیکه بڵاوده‌بنه‌وه و به‌هۆیه‌وه سیسته‌می به‌رگری به‌هێز ده‌بێت.
توێژه‌ران له په‌یمانگای "Norwich" هه‌ڵسان به لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چه‌ند شێوازێکی باده‌م (هاڕاو، که‌مچه‌ور، کاڵ و کوڵاو). بێجگه له باده‌می که‌مچه‌ور توانرا "Probiotic" له‌ناو باده‌مه‌کانی دیکه‌دا بدۆزرێته‌وه.
خۆزگه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه


ده‌ست خۆش کۆڤان خان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



dast xosh hawrea bo babatakat ba suda
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌ستت خۆش بێت ئازیزم کوڤان خان بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌سوده
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




زۆر سوپاس کاکه ڕه‌ها هه‌ر بژی هاوڕێ‌ی به‌ڕێزم .
زۆر سوپاس لاژه گیان هاوڕێ‌ی ئه‌زیزم به‌هیوای کامه‌رانیت .
زۆر سوپاس کاکه ده‌شتی ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت به‌هیوای به‌خته‌وه‌ریت .
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





slaw
hawry barezm kuvan xan dastt xosh bet azezm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




زۆر سوپاس کاکه نامۆ هه‌ر بژی هاوڕێ‌ی به‌ڕێزم سه‌رکه‌وتووبیت .
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه