❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خیانه‌تی هاوسه‌ری

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-10 12:06:07

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

خیانه‌تی هاوسه‌ری

خیانه‌تی هاوسه‌ری





كاتێك ژن مێردەكەی بەرەو تونێلی خیانەتكردن دەبات
رەنگە هەر یەك لە ئێمە كاتێك گوێبیستی هەواڵێك دەبێ كە بڵێی فڵان ژن یا پیاو ناپاكی لە هاوسەرەكەی كردووە، بە جۆرێك كاردانەوەمان هەبێ كە مەحكومكردن و قێزلێكردنەوەی تێدابێ، بەڵام لەوە ناپرسین، داخۆ بۆچی ئەو كەسە كەوتۆتە ناو هەڵەوە، یا چ بارودۆخێك بۆتە هۆی ئەوەی ئەم كارە بكات..
كێ لەم كارە بەرپرسیارە و كامیان (ئەوەی ناپاكییەكەی كردووە یا هاوسەرەكەی) بەرپرسیارە... با ئەم باسە بورووژێنین و بەشێوەیەك لە شێوەكان هەندێ لایەنی بخەینەڕوو، هەندێ ناپاكی هاوسەرێتی بەتاوانێكی گەورە دەزانن و ێپیان وایە مرۆڤ لە ژێر هیچ بارودۆخێكدا نابێ تاوانی وەها گەورە بكات، بەڵام ئەی بۆ تاوانەكەش دەكات..؟ ئەم پرسیارەمان لە خاتوو(رێژین مەسعود) ی توێژەری كۆمەڵایەتی كرد، ئەویش بەمجۆرە وەڵامی داینەوە (گوتی) دیارە ناپاكی هاوسەرێتی، حاڵەتێكی بینراوە و شتێكە خەڵك بە گشتی رەتیدەكاتەوە، رەتكردنەوەكە دوو هۆی سەرەكی هەیە، یەكەمیان ئەوەیە كە مرۆڤ هەر بەغەریزە دژایەتی ئەم هەڵوێستە دەكات، واتە كاتێك ژنێك پیاوێك دەكاتە هاوسەری خۆی، رێگە نادات كەسی تر هاوبەشی لەو مافەی بكات، دووەمیان لەبەر شوێنەوارە خراپەكانی كارەكەیە، لەسەرێكەوە رەنگە نەسڵ پۆخڵ بكات، لە سەرێكی تریشەوە كێشەی گەورەی لێ دروست دەبێ.. بەڵام وەكو دەشڵێن مرۆڤ شیری خاوی خواردووە ، ئەگەر زەمینەی كارەكەی لە ئارادابوو، مرۆڤەكەش خۆی ئەم ئامادەییەی تێدابێ، ئاساییە كە ناپاكی لە هاوسەرەكەی بكات، واتە رێی تێدەچێ مرۆڤ كە بیر لەوكارە بكاتەوە، ئەنجامیشی بدات.
یەكێ لەو هۆیانەی كە پاڵ بە مرۆڤەوە دەنێ ناپاكی لە هاوسەرەكەی بكات، هەندێ هۆكار و پاڵنەری دەروونین، هەروەها بەڕێز (سەنگەر محەمەد جەلال)ی دەروونناس روونی دەكاتەوە و دەڵێ:
لە بواری سایكۆلۆژیدا، هیچ رەفتارێك بەبێ پاڵنەرێك واتە (دافع)ێك روونادات، جا پاڵنەرەكە دەروونی بێ، یان كۆمەڵایەتی، یا فسیۆلۆجی بێ، ناپاكی هاوسەرێتیش هۆكار و پاڵنەری دەروونی خۆی هەیە، جاری وا هەیە ژنەكە یا مێردەكە، دەبێتە هۆكاری سەرەكی لەوەی كە هاوسەرەكەی ناپاكی لێبكات، بۆ نموونە كاتێك پیاوێك ناپاكی لە ژنەكەی دەكات، رەنگە هۆیەكەی دەروونی بێت، وەك ئەوەی كابرا بەقەد پێویست بایەخ و گرنگیدان لە ژنەكەی نەبینێ، هەر وەك چۆن ژنەكەی بایەخ بە رووخسار وجلوبەرگ و خۆڕازاندنەوەی خۆی نەدات و كابرا لە رووی دەروونییەوە تێر نەكات، یا ئەوەندەی خەریكی منداڵەكەیەتی، چ بایەخێكی ئەوتۆی بە پیاوەكەی نەماوە و كابرا هەست بەوە بكات كە لە بۆشاییەكدا دەژی.
یانیش رەنگە هەر لە رووی زایەندییەوە تێر نەبووبێ، بۆیە لە دەرەوەی پەیوەندی هاوسەرێتی ئەم كارە بكات.
بە كورتی ئەگەر پیاو بیكات یا ژن، بێگومان هەندێ هۆكار هەن كە پاڵی پێوەدەنێ ئەم شتە بكات، بەڵام هۆكاری هەبێ یان نا مانای وانییە پاساوی بۆ بێنینەوە، بەڵكو مەبەست ئەوەیە هۆیەكانی ئەنجامدانی ئەم كارە دەستنیشان بكەین، تا ئەگەر لە چارەسەرەكەی گەڕاین، بە چارەسەرێكی دروست و زانستی بكەین..
بە هەمان شێوە ئەگەر ژنێك ناپاكی لە پیاوەكەی بكات، رەنگە هۆكارەگەلێكی دەروونی یا فسیۆلۆجی هەبێ.
نموونەكانی ناپاكی هاوسەرێتی
لە رارەوی دادگاكانی كوردستان، رۆژانە ئاپۆڕەی خەڵك دەبینرێن و هەر یەكەشیان كێشەیەكی هەیە و رووی لەدادگاكردووە تا بۆی چارەسەر بكرێ، بە هەمان شێوە ئەگەر چاوێك بە هۆڵی دادگاكانی باری كەسیدا بگێڕین، رۆژانە بە دەیان حاڵەتی لێكجیابوونەوە و تەڵاق دەبینی كە هەندێكیان بەهۆی ناپاكی هاوسەرێتییەوەیە.
چەند نموونەیەك
لە هۆڵی دادگا بووین كە ئافرەتێك بە ناوی (س.پ) دوا رۆژی دادبینی بوو، دادگا بڕیاریدا لە مێردەكەی جیابێتەوە، لەبەر ئەوەی مێردەكەی بەو هۆیەی كە ناپاكی هاوسەرێتی لەگەڵدا كردووە، زیانی لێداوە، ئەو بەكورتی گوتی: من بۆ مێردەكەم هیچ كەموكوڕییەكم نەبووە و لە هیچ شتێكیش كە خزمەتی پێ بكات و بەختەوەری بكات كەمتەرخەمیم نەكردووە، كەچی ئەو ناپاكی لێكردم و ئافرەتێكی سۆزانی هێنابووە ماڵەوە و هەردووكیانم پێكەوە لەسەر جێگا گرت، پیاوێك ئەمە رەفتاری بێ چ ئومێدیكم پێی هەبێ و شایانی چ رێزێكە لەماڵ وەك هاوسەر بمێنمەوە.
باشترین وەڵام ئەوەیە هەموو مافەكانی خۆمی لێ وەربگرم و لێی جیاببمەوە.
هەر لە هۆڵی دادگادا ئافرەتێك بەناوی (م.م) سكاڵای لە دژی مێردەكەی هەبوو، كە بە بەڵگەوە بۆ دادگا روونی كردبۆوە كە پیاوەكەی ناپاكی لێكردووە، كابرا لەبەردەم دادگادا تۆمەتەكەی پشتڕاست كردەوە و بێ پێچ و پەنا گوتی:
بەڵێ من ناپاكیم لە ژنەكەم كردووە و ئەوە یەكەمین جاریش نییە، بەڵام ئایا دەپرسن كە بۆچی وامكردووە...؟
هۆیەكەی ئەوەیە كە من بێ بەش و مەحرومم لە ژیانی هاوسەرێتی، ژنێك كە نەزانێ ژیانی هاوسەرێتی چییە، هەر خەریكی ماڵی باوكییەتی و تۆزقاڵێك ئاگای لە مێردەكەی نەبێ، ئەوە چ ژنێكە، بۆچی گلەیم لێ دەكات كەهەر چییەكم كردبێ، دواجار دادگا بە ساڵێك و نیو حوكمی دا، چونكە تۆمەتەكەی لەسەر چەسپابوو.
پیاوێك لە دەرەوەی دادگا مشتومڕی بوو لەگەڵ ماڵە خەزوورانی و كەسوكاری خۆی پێیان دەگوت: كاكە دەست لەو داوایە هەڵگرە با زیاتر لە ناو خەڵكی ریسوا نەبین.
مادام پێی ناڕازی و گومانت لێی هەیە و شتت لەسەر ژنەكەت هەیە، تەڵاقی بدە و كۆتایی پێ بێنە و بیبڕێنەوە، ئەویش دەیگوت:
ئەو ژنە مادام كەڕامەتی منی شكاندووە و لەگەڵ فڵانە كەس دەستی تێكەڵ كردووە با ئەمن جارێ بەگرتنی بدەم و بۆ دادگای بسەلمێنم كەچی كردووە و چی نەكردووە ئەوسا پاش ئەوە تەڵاقدانی هەر بەتەواوەتی مسۆگەرە و یەك ساتیش دوای ناخەم.
بەڵام ئێوە كە هیچتان پێ ناكرێ، و هیچی لەگەڵ ناكەن منیش كە خۆم تووشی تاوان ناكەم، با دادگا سزای بدات باشترە.



گوڵان

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-04-10 21:32:47

ahmad ozery
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هــه‌ولێـــــر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-30
دواترین سه‌ردان: 2009-09-07
په‌یامه‌كان: 180
ویبگه‌

Re: خیانه‌تی هاوسه‌ری

ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ته‌که‌ت سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
http://img521.imageshack.us/img521/6736/12734kw1.gif

زه‌ڕه‌یه‌ک خاکی وه‌ته‌ن ناده‌م به‌ قه‌سڕی قه‌یسه‌ڕی
                             جۆگه‌له‌ و کانی وه‌کو که‌وسه‌ر هه‌وای وه‌ک جه‌نه‌ته‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-04-11 12:13:52

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: خیانه‌تی هاوسه‌ری

زۆر سوپاس ئازیزم


ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-04-13 06:55:39

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674

Re: خیانه‌تی هاوسه‌ری

dast xosh kaka dashty sarkawtwbyt,,,,,,,,

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-04-13 12:21:05

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: خیانه‌تی هاوسه‌ری

زۆر سوپاس ئازیزم سۆز گیان


ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-04-22 01:57:20

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: خیانه‌تی هاوسه‌ری

سڵاوو

هاووڕێم کاکە دەشتی خۆشەویستی  دەستت خۆش ئازیزم

هەڵ بەت ڕوونکردنەوەکە بە گشتی  باس کراوە بۆیە من حەزم کرد خاڵێک هە یە کە باسی کەم ئەویش

کەسایەتی  نێر و مێ   هەم لە لایەنی  بیر کردنەوە و هەم لە لایەنی  کاردانەوەیان بەرامبەر هەڵ وێستێک

چۆن  ئافرەت لەبەر ئەوەی هەڵگری (ڕەحم ) و کانگای مرۆڤایەتیە  وەک هەموو بۆنەوەرێک بە گشتی

خاوەنی لاشیەکی لاواز و سۆزێکی زۆرن

بە پێ چەوانەی پیاوەوە

وەک کاردانەوەش گەر بەراورد بکەین لە نێوانیان  شتێکی سەیر ئە بینی

ئەویش پیاوو لە کاتی ئاسای دا واتە دوور لە هەموو ڤاکتەرە دەروونیەکان بەگشتی

ئەتوانێ کۆنتاک لە گەڵ چەند ئافرەتێک ببەستێ بە تێکەڵی سکسیشەوە

گەر باسی قیەم و ئەخلاق بکەین لێرە ...بەس ئەتوانێ لە پشت پەردەی ئاینەوە چوار ژن بهێنێ

بەس ئافرەت ئەووتوانایەی نیە...واتە دوور لە گشت ڤاکتەرە دەروونیەکانەوە بەس ئەتوانێ لە گەڵ یاک پیاوو

بژی واتە گەر هەموولایەنە داواکاریەکانی ئافرەت بهێنرێتە دی کەس ناتوانێ لە دڵیا دانیشێ

هەڵ بەت وەک بوارە ئاسایەکەی

بۆ خیانەت لەوەی سەرەوە تێ نا پەڕێ گەر ڤاکتەری دەروونی نەبێ

بۆیە بەپێ ئاماری 2007  بۆ نموونە ئە حاڵەتانە کە ڕووی داوە  لە 100 خێزان 69 پیاوو دەست پێش خەر بووە

لە 100 خێزانەکەش 13 نەخۆشی دەروونی هۆکاری سەرەکی بووە بەتایبەتی ( خامۆشی ) ( کەئابە)

بۆ کاردانەوەی هەردوو ڕەگەز لێرەدا ئافرەت لە پیاوو زیاترە هۆکەشی ئەگەڕێتەوە بۆ هەست کردن بە بێدەسەڵاتی

لە هەندێ حاڵەتا

بابەتەکە زۆر هەڵ ئە گرێ بەس بادرێژەشی پێ نەدەین

کامەران بیت هاووڕێ

نامۆ

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-04-24 20:26:58

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: خیانه‌تی هاوسه‌ری

ده‌ستت خۆش بیت کاکه‌ نامۆ گیان بۆ ئه‌م ڕوون کردنه‌وه‌ت


ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-05-08 19:50:46

sweden_grile
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-07
دواترین سه‌ردان: 2010-04-25
په‌یامه‌كان: 2

Re: خیانه‌تی هاوسه‌ری

dast xosh kaka dashti bas mn yak mushkilam haya gar yarmatim bdayi chon wena lashweni imza da nem nazanm tkaya hangaw baha ngaw  lashweni prsyari gshti prsyarm krdya lawe walamm barawa supast dakam

Kurdzhin
http://img166.imageshack.us/img166/5682/9e383a63c1fz2yw1.gif
لة جاو مةستان هةلنةكري خواية
                                         ئةرى بوجي هةرجي جوانة بى وةفاية!!!!!!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-05-09 07:32:30

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: خیانه‌تی هاوسه‌ری

زۆر سوپاس کچی سویدی  بۆ په‌یامه‌که‌ت

ئازیزم سه‌یرم کرد ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامیان بۆت نووسیوه‌ زۆر له‌من زیره‌کترن،

سه‌رکه‌وتوو بیت



ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net