.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









كاتێك(تانیا) لە قۆناغی چوارەمی پەیمانگای مامۆستایان بوو، كە پەیوەندی لەگەڵ(سەربەست) بەست، سەرەتا پەیوەندییەكەیان تەنیا وەكو دوو قوتابی یەكتر ناسین بوو. بەڵام دواتر رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر لەیەك نزیك دەبوونەوە و وای لێهات هەموو رۆژێ پێكەوە دەبوون، ئەگەرچی زۆربەی هاوڕێكانیان گومانیان لەوە نەبوو، كە پەیوەندی ئەوان پەیوەندیەكی خۆشەویستانەیە، بەڵام كە باسەكەیان لەگەڵ هەردوولا دەكردەوە، هەردووكیان نكوڵیان لێدەكرد، بەڕاستیش هەر وابوو، سەرەتا تا ماوەیەكی زۆریش كەسیان باسی خۆشەویستی لای ئەویتر نەكردەوە، بەڵام ئیدی دواتر خۆشەویستییەكە دەرەنجامێكی حەتمی پەیوەندییەكەیان بوو.
هەڵچوون وداچوونی پەیوەندی نێوان(تانیا) و(سەربەست)
بەقسەی(نێرگز)ی دەستەخوشكی و هاوپۆلی(تانیا)، راستە ئەو دوانە یەكتریان خۆشدەویست، بەڵام پەیوەندییەكەیان هەندێ جار نائارام و شڵەژاو بوو،(تانیا) دڵپیسی لە(سەربەست) دەكرد و ئەویش هەمیشە حەزی لەوەبوو بەردەوام لە كچان نزیك بێتەوە و ببێتە هاوڕێیان، چەند جارێك لەسەر ئەمە دەبووە كێشەیان ولێك زویر دەبوون، بەڵام بە هۆی(نێرگز) دووبارە ئاشت دەبوونەوە، یەكێ لە هاوڕێكانی(تانیا) كچێكی چاوشینی زەردی تابڵێی جوان بوو، هەم ئەو خۆی لە (سەربەست) نزیك دەكردەوە، هەمیش (سەربەست) حەزی دەكرد لێی نزیك بێتەوە، بەڵام لە ترسی(سەربەست) یش نەیدەوێرا پێی لێ هەڵبڕێ، چونكە(تانیا)شی زۆر خۆش دەویست، ئەم كچە ناوی(ئاشنا) بوو، یەك دووجار (ئاشنا و تانیا) هەر لەسەر ئەو مەسەلەیە دەبێتە شەڕ و ناخۆشییان.
چوونە نێو قەفەزی زێڕین
ئەوان خوێندنیان كۆتایی پێهێنا و بڕیاریاندا ژیانی هاوسەرێتی پێك بهێنن، ئەوە بوو خۆیان بۆ ژیانێكی تازە ئامادە كرد و هەردوولا مامەڵەی دامەزراندنیان بە مامۆستا دەستپێكرد دوای چەند مانگێكی كەم هەر یەكە و لە شوێنێك دامەزران... دوای دوو مانگ لە دامەزراندنیان(سەربەست) ناردیە داخوازی(تانیا) و خێزانی ئەوانیش رازیبوون لەسەری و مانگ و نیوێكی خایاند، ئیتر(سەربەست) (تانیا)ی گواستەوە و چوونە نێو قەفەزی زێڕین... ئەوان ژیانێكی هێمن و ئارامیان دەبردەسەر،(تانیا) كە باوكی دەوڵەمەند بوو، هاوكارییەكی باشی كردن و خانوویەكی بچوكی بۆ كچەكەی كڕی، بەو هیوایەی لە كرێچیاتی دەربازیان بێت، ئەم ژیانە، كە هیچ كێشەیەكی وەهای تێنەكەوتبوو، لەپڕ ریتمەكەی گۆڕا و تێكچوو..
تێكچوونی ئارامی خێزانێك
گوتمان ژیانی ئەم دوو مرۆڤە گەنجە بەوپەڕی ئارامی و خۆشی دەگوزەرا، بەتایبەتیش دوای ئەوەی باوكی(تانیا) خانوویەكی بچوكی بۆ كڕین. ئیدی وردەوردە گوزەرانیان بەرەو باشی دەڕۆیی و تەواو بوژایەوە، رۆژێك ئەوان هەر وەك رۆژانی تری ئاسایی، هەر كەسە و چووە سەر دەوامی رۆژانەی خۆی،(سەربەست) چووە ئەو قوتابخانەیەی كە لێی دامەزرابوو، دەستی بە كاری خۆی كرد و وانەی یەكەمی لە پۆلی سێیەم تەواو كرد و بۆ پشوودان گەڕایەوە ژووری مامۆستایان، بەڵام لەپڕ شاگەشكە بوو، كاتێك چاوی بە چاوی(ئاشنا)كەوت، رەنگ و رووی گۆڕا و چاوی گەش بۆوە و وزە و تینێكی تری بە جەستەیدا گەڕا.
لە یەكەم سەرنجدان تێگەیشت (ئاشنا) بۆ قوتابخانەكەیان گوازراوەتەوە، زۆر كەیف و خۆش بەو مەسەلەیە ئیدی وەك رۆژانی خوێندن لێكنزیك بوونەوە و وردەوردە پەیوەندییان تووندوتۆڵتر كرد، ئەگەر لە قوتابخانەش یەكتریان نەدواندایە یا نەبینیبایە، بەمۆبایل لەگەڵ یەك قسەیان هەر دەكرد، پەیوەندییەكیان رۆژ بەرۆژ دەگۆڕا و دواتر بووە پەیوەندییەكی خۆشەویستی بەتین، هەردوولا باسی خۆشەویستیان بۆ یەك دەكرد، تەنانەت زۆر جار(ئاشنا) بە(سەربەست)ی دەگوت یاشوو بە تۆ دەكەم، یانیش ئەگەر شووم بە یەكێكی تر كرد خۆشەویستییەكەمان هەر دەمێنێ و ناكوژێتەوە مەحاڵە لێك دوور بكەوینەوە یا واز لە یەكتر بێنین.
ئەمە وای لێدەكات كە چاودێری بكات، تاوەكو رۆژێك بێ ئەوەی (سەربەست) بەخۆی بزانێ، كاتێك خەریكی قسەكردن دەبێ لەگەڵ (ئاشنا) هەستی خۆی لێ رادەگرێ و گوێی لە قسەكانیان دەبێ، ئینجا ئەویش بەسەر كارەكەیەوە دەیگرێ، ئەمە دەبێتە هۆی تێكچوونی پەیوەندی نێوانیان و ئیدی لە ماڵەوە زیز دەبێ و دەچێتە ماڵی باوكی.
تاوانكردن
پاش ئەوەی دوو هەفتە(تانیا) لە ماڵی باوكی دەمێنێتەوە، (سەربەست)یش هەر چۆنێك بێت باوكی رازی دەكات و بەڵێنیش بە هەردووكیان دەدات كە ئەمە دواجارە هەڵەی وابكات، كەچی وەكو دەڵێن (تۆبەی گورگی هەر مەرگە) پاش ماوەیەكی زۆركەم (سەربەست) دەست پێ دەكاتەوە و لە جاران زیاتر پەیوەندی نێوان خۆی و (ئاشنا) تووند و تۆڵتر دەبێ.
تا وای لێدێ رۆژێك كە(تانیا) دەڵێ: من ئەمڕۆ پێنجشەممە دەچمە ماڵی باوكم و رۆژی هەینیش لەوێ دەمێنمەوە... (سەربەست)یش ئەمەی لە خوا دەوێ و دەڵێ زۆر باشە چەندت پێخۆشە بمێنەوە رۆژی پێنجشەممە تەلەفۆن بۆ(ئاشنا) دەكات و دوای ئەوەی (تانیا) لەماڵ دەچێتە دەر ئەویش دێتە ماڵی(سەربەست). ئەوان كە یەكتر دەبینن ئیدی لێك ئەناڵێن و ئاگایان لە كەس نامێنێ، بێ ئاگا لەوەی كە دەرگای حەوشەی ماڵەكەیان دانەخراوە.
(تانیا) لە رێگادا جانتا بچوكەكەی پارەی لەبیر دەكات و پێش ئەوەی بگاتە ماڵی باوكی دەگەڕێتەوە، كە دەگەڕێتەوە دەرگای چۆن بەجێهێشتبوو، هەروا مابوو، سەری سوڕمابوو بۆچی(سەربەست) دەرگای حەوشەی دانەخستووە، كە چووە ژوورەوە گوێی لەدەنگێكی ناسك بوو، واقی وڕما، بە ئەسپایی و بەبێ دەنگی چووە پێشەوە و سەری بە ژوورەكەدا كرد، دەبینێ سەربەستی مێردی لەگەڵ كێچكدا تێك ئاڵاون، ئیدی چاوی دەچێتە پشتی سەری و هەڵڵایەكی ئەوتۆ ساز دەكات مەگەر خوابۆخۆی بزانێ چی كرد، لەگەڵ هاوار و قیژە و چەپۆڵۆكدان لە ژنەكە و لە (سەربەست) وردەوردە بێ ئەوەی ئاگایان لە خۆیان بێ دێنە ناو مەتبەخەكە و(تانیا) چەقۆیەكی تیژی گەورەی دەكەوێتە دەست بێ ئەوەی مەبەستی كوشتن بێت، لەخۆوە و بەبێ ئاگایی رایدەوەشێنێ و لە سینگی مێردەكەی دەچەقێنێ، ئەویش هەر بایی دوو خولەك دەژی و ئیتر گیانی لەدەست دەدا.
lasaete teshkawa wargerawa
لهسهر هێڵ نییه




dast w chawt xosh beat daste xosh beat aw kcha ka kushtuyate haqe xoyate chonka a w xeyanaty lea krdowa
har sarkawt w bet
لهسهر هێڵ نییه



zor swpas xambar_gull bo paeamakat hewae sarkawtnt bo daxwazm
لهسهر هێڵ نییه

walla awa rambo bwa zhn nabwa

لهسهر هێڵ نییه



dastaknt xosh bo paeamakat Nobody
sarkawtwbet
لهسهر هێڵ نییه

dast xosh bett.................
لهسهر هێڵ نییه



zor swpas shoxan gean bo paeamakat daste tosh xoshbet
لهسهر هێڵ نییه


dastakane xosh bet yaxwa nmwnae aw zhna zor bet
daste tosh xosh bet hawre geyan


لهسهر هێڵ نییه



bokak atawet peaw namene
daste tosh xoshbet
لهسهر هێڵ نییه




dastt xoshbet ba rasty mwstahak bw kwshty har bzhet
لهسهر هێڵ نییه



daste tosh xosh shajwan bo paeamakat
لهسهر هێڵ نییه




dlla-astera نووسی:
dastakane xosh bet yaxwa nmwnae aw zhna zor bet
daste tosh xosh bet hawre geyan

لهسهر هێڵ نییه



zor swpas maste gean bo paeamakat
kateke xosh
لهسهر هێڵ نییه

ئةى وةلا دةستى خؤش بى ئةوة زنة ؟؟؟؟؟؟؟؟ دةست خؤش بةريزم
لهسهر هێڵ نییه



zor swpas tazan gean bo paeamakat
daste tosh xoshbet
لهسهر هێڵ نییه