❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چی گریانتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-17 20:24:08

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

چی گریانتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا

پێش کۆ‎چی دوای کردنی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت حه‌جی ماڵ ئاوای کرد خوای گه‌وره‌ ئه‌و ئایه‌ته‌ی بۆ دابه‌زاند  { اليوم اکملت لکم دينکم واتممت عليکم نعمتي ورضيت لکم الاسلام دينا }  واتا ئیمرۆ دینه‌که‌م بۆ ته‌واو کردن وه‌ نیعمه‌تی خۆم به‌سه‌رتاندا ته‌واو کرد وه‌ ڕازیم به‌وه‌ی که‌ئیسلام دینو به‌رنامه‌تان بێت

که‌ پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت گه‌رایه‌وه‌ پێش مردنی به‌ نۆ رۆژ خوای گه‌وره‌ ئه‌و ئایه‌ته‌ی بۆ دابه‌زاند { واتقوا يوما ترجعون فية الي اللة ‌ثم توفي کل نفس ما کسبت و‌‌‌هم لايظلمون }

ئینجا ئازار له‌ له‌شی موباره‌کی ده‌ستی پێکرد فه‌رمووی ئه‌مه‌وێت بچم بۆ سه‌ردانی شه‌هیدانی احد ...کاتێ که‌ پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت چوو بۆ سه‌ر قه‌بری شه‌‌هیدانی احد فه‌رمووی  ( السلام عليکم يا شهداء احد..انتم السابقون ونحن ان شاءاللة بکم لاحقون ..واني بکم ان شاءاللة لاحق )  واتا سه‌لامتان لێبێت ئه‌ی شه‌هیدانی احد ئێوه‌ پێش ئێمه‌ن وه‌ ئێمه‌ به‌ ئیزنی خوا دوای ئێوه‌ین ..وه‌ من به‌ئیزنی خوا پێتان ئه‌گه‌م .....له‌ رێگا له‌ کاتی گه‌رانه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت فرمێسکی به‌چاوی هاته‌خوار گریا هاوه‌له‌کانی لێیان پرسی چی ئه‌تگرێنێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ؟

فه‌رمووی : بیری براکانم ئه‌که‌م

ووتیان : ئه‌ی ئێمه‌ براکانت نین ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ؟

فه‌رمووی : نه‌خێر ئێوه‌ هاوه‌ڵانمن ... براکانم ئه‌و میله‌تانه‌ن که‌ دوای من دێن باوه‌رم پێ ئه‌که‌ن وه‌منیشیان نه‌بینیوه‌ .

پێش کۆچی دوایی درودی خوای لێبێت به‌ سێ رۆژ ئازار له‌ گیانی پاکی زیادی کرد ئه‌وکات له‌ ماڵی خاتوو میموونه‌ بوو فه‌رمووی خێزانه‌کانم بۆ کۆ بکه‌نه‌وه‌ فه‌رمووی ئیزنم ئه‌ده‌ن بچم بۆ ماڵی خاتوو عائیشه‌ فه‌رموویان ئیزنمان دایت .

پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت ویستی هه‌ڵسێته‌وه‌ نه‌یتوانی .  .علي ابي طالب  و فضل کوری عباس هه‌ڵیان گرت و له‌ ماڵی خاتوو میموونه‌ بردیان بۆ ماڵی خاتوو عائیشه‌ خوایان لێ رازی بێت ...هاوه‌لانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوایان لێبێت یه‌که‌م جار بوو پێغه‌مبه‌ری خوا به‌وشێوه‌یه‌ ببینن که‌ له‌سه‌ر ده‌ست هه‌ڵبگیرێت هه‌موو هاوه‌ڵه‌کانی کۆببونه‌وه‌ ئه‌یان ووت : پێغه‌مبه‌ری خوا چیه‌تی ؟ پێغه‌مبه‌ری خوا چیه‌تی ؟

خه‌لکه‌که‌ هه‌موو له‌ مزگه‌ووت کۆبوونه‌وه‌ هاوه‌لاکانی هه‌موو کۆبونه‌وه‌ .. پێغه‌مبه‌ریان هه‌ڵگرت و بردین بۆ ماڵی خاتوو عائیشه‌ .. عائیشه‌ خوای لێرازی بێت ئه‌فرمووێت گوێم له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا بوو ئه‌یفه‌رموو  ( لا الة الا اللة ..ان للموت سکرات ..لا الة الا اللة ان للموت سکرات )  واتا هیچ خوایه‌ک نیه‌ که‌ شایسته‌ی په‌رستن بێت جگه‌ له‌ الله‌ به‌ڕاستی مردن ئازارو ناڕه‌حه‌تیو ئازاری خۆی هه‌یه‌.

پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێبێت گوێی له‌ ده‌نگه‌ ده‌نگ بوو له‌ مزگه‌وته‌وه‌ ئه‌هات پرسی ئه‌و ده‌نگه‌ ده‌نگه‌ چییه‌ ؟ خاتوو عائیشه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ فه‌رمووی ئه‌وه‌ خه‌لکه‌که‌ن ئه‌ترسن شتێکت لێبێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ...پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت فه‌رمووی بمبه‌ن بۆ لایان ..پێغه‌مبه‌ری خوایان هه‌ڵگرت و بردیان بۆ سه‌ر مینبه‌ر ...ئه‌وه‌ ئاخیر وتارو قسه‌و دوعاکانی پێغه‌مبه‌ر بوو درودی خوای لێبێت :

پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی : ئه‌ی خه‌ڵکینه‌ ئه‌ڵێی ئه‌ترسن که‌ من شتێکم لێبێت

ووتیان : به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا

پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی : ئه‌ی خه‌ڵکینه‌ ...موعیدی من له‌گه‌ڵ ئێوه‌ دونیا نیه‌ ... موعیدی من له‌گه‌ڵ ئێوه‌ له‌لای حه‌وزه‌ ... قه‌سه‌م به‌خوا من ئێستا له‌ شوێنی خۆمه‌وه‌ سه‌یری ئه‌که‌م ....ئه‌ی خه‌لکینه‌ قه‌سه‌م به‌خوا من له‌ فه‌قیری له‌ ئێوه‌ ناترسم من له‌م دونیایه‌ لێتان ئه‌ترسم که‌ له‌سه‌ری مونافه‌سه‌ بکه‌ن هه‌روه‌ک چۆن ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه‌ مونافه‌سه‌یان له‌سه‌ر کردووه‌ وه‌ هیلاکتان بکات چۆن ئه‌وانی پێش ئێوه‌ی هیلاک کرد .

ئینجا پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای لێبێت فه‌رمووی ئه‌ی خه‌ڵکینه‌  ( اللة اللة الصلات )  واتا توخوا ئاگاداری نوێژه‌کانتان بن .

ئینجا فه‌رمووی : ئه‌ی خه‌ڵکینه‌ به‌نده‌یه‌ک خوای گه‌وره‌ سه‌ر پشکی کردوه‌له‌نێوان دونیاو ئه‌وه‌ی لای خوای گه‌وره‌یه‌ ...خه‌ڵکه‌که‌ که‌سی تێنه‌گیشت مه‌به‌ستی له‌و به‌نده‌یه‌ خۆیه‌تی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت ..ته‌نها ابو بکر الصدیق خوای گه‌وره‌ لێی رازی بێت کاتێ که‌ گوێی له‌م قسه‌یه‌ بوو خۆی پێرانه‌گیرا ...گریا و به‌ده‌نگی به‌رز هاواری کرد له‌ناوه‌راستی مزگه‌ووت قسه‌ی به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا بڕی وئه‌یووت :

به‌قووربانت بین به‌ باوکمانه‌وه‌ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ....

به‌قووربانت بین به‌ دایکمانه‌وه‌ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ....

به‌قووربانت بین به‌ منداڵه‌کانمانه‌وه‌ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ....

به‌قووربانت بین به‌ ماڵمانه‌وه‌ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ..... هه‌ر ئه‌وقسانه‌ی ئه‌وته‌وه‌

خه‌ڵکه‌که‌ هه‌موو سه‌یریان ئه‌کرد چۆن قسه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوای بڕی له‌کاتی خوتبه‌دا

پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی : ئه‌ی خه‌ڵکینه‌ ..ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌کێک له‌ ئێوه‌ چاکه‌یه‌كی هه‌یه‌ به‌سه‌رمان و له‌لامان ئه‌وا پاداشتمان داوه‌ته‌وه‌ ته‌نها ابو بکر که‌ نه‌م توانیوه‌ چاکه‌ی بده‌مه‌وه‌ ... بۆ خوای گه‌وره‌ جێم هێشتووه‌ خوای گه‌وره‌ پاداشتی بداته‌وه‌ وه‌هه‌موو ده‌رگایه‌ك که‌دێت بۆ مزگه‌ووت ده‌گیرێت ته‌نها ده‌رگای ابو بکر نه‌بێت قه‌ت داناخرێت . ئینجا پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت کۆتایی به‌قسه‌کانی هێنا به‌ دوعا کردن که‌ کۆتایی قسه‌ی بوو پێش کۆچ کردنی فه‌رمووی : خوای گه‌وره‌ بتانپارێزێ و ئاگای لێتان بێت وه‌ئاگای لێتان بێت وه‌ ڕاگیرو قایمتان کات، وه‌له‌ کۆتاییدا فه‌رمووی : ئه‌ی خه‌ڵکینه‌ سه‌لام بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌دوام که‌وتونه‌ له‌ میله‌ته‌که‌م تا رۆژی قیامه‌ت....که‌ قسه‌کانی ته‌واو کرد درودی خوای لێبێت بردیانه‌وه‌ بۆ ماڵی خۆی . کاتێ پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت که‌ عبدالرحمن کوری ابوبکری بینی سیواکی به‌ ده‌سته‌وه‌ بوو هه‌ر سه‌یری ده‌ئه‌کرد نه‌ی توانی بڵێت سیواکم بۆ بێنن خاتوو عائیشه‌ خوای لێ ڕازی بێت ده‌فه‌رمووێت که‌ بینیم چاوی له‌سه‌ر سیواکه‌كه‌یه‌ لێم ستاندو خستمه‌ ناو ده‌مم تا ته‌ری بکه‌م ئینجا دامه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌وه‌ ئاخر شت بوو که‌ پێغه‌مبه‌ری خوا چۆته‌ ناو ده‌می پێش کۆچ کردنی .

کاتێ که‌ فاطمه‌ی کچی خوای لێ رازی بێت هاته‌ لای ده‌ستی کرد به‌ گریان چونکه‌ هه‌ر کاتێک که‌ فاگمه‌ چۆبایه‌ لای باوکی له‌به‌ری هه‌ڵده‌ستاو نێوچه‌وانی ماچ ده‌کرد به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت ئه‌وجاره‌یان نه‌ی توانی له‌به‌ری هه‌ڵبستێته‌وه‌ ...

پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت فه‌رمووی : لێم وه‌ره‌ پێش ئه‌ی فاطمه‌ ...له‌لای گوێی قسه‌یه‌کی پێ گووت... فاطمه‌ خوای لێی رازی بێت گریا ...دیسان پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت فه‌رمووی : لێم وه‌ره‌ پێش ئه‌ی فاطمه‌ ..له‌لای گوێی دیسان قسه‌یه‌کی کرد ئه‌وجاره‌یان فاطمه‌ پێكه‌نی ......

دوای مردنی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت له‌ فاطمه‌یان پرسی ئه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت چی پێت گووت یه‌که‌م جار گریایت دوای ئه‌وه‌ پێکه‌نیت؟ فه‌رمووی یه‌که‌م جار باوکم پێی ووتم ئه‌وشه‌و ئه‌مرم ...منیش گریام که‌بینی ئه‌گریم ئه‌وجاره‌ پێی گووتم تۆ یه‌که‌م که‌سیت که‌ دوای من دێیت ..ئینجا من پێکه‌نیم .

پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت به‌وانه‌ی ده‌ورو به‌ری گووت بڕۆنه‌ ده‌ر له‌ ژووره‌که‌ وه‌ به‌ خاتوو عائیشه‌ی گووت لێم نزیک به‌ره‌وه‌...له‌سه‌ر سینگی خاتوو عائیشه‌ خه‌وی لێکه‌ووت .

خاتوو عائیشه‌ خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رمووێت : پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت ده‌ستی بۆ ئاسمان به‌رز ئه‌کرد ئه‌ی گووت  ( بل الرفيق الاعلي بل الرفيق الاعلي )

له‌ قسه‌کانی زانیم سه‌ر پشكی ئه‌کرێت له‌نێوان مانه‌وه‌ی له‌ دونیا یان لای خوای گه‌وره‌ ...مه‌لائیکه‌ت جبریل له‌ پێغه‌مبه‌ر هاته‌ ژوره‌وه‌و روخسه‌تی لێ وه‌رگرت که‌ (ملک الموت) بێته‌ ژور که‌ تا ئێستا روخسه‌تی له‌ که‌س وه‌رنه‌گرتوه‌ پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت فه‌رمووی ئیزنی بده‌ با بێته‌ ژور ..ملک الموت هاته‌ ژور گووتی : سلامی خوات لێبێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ..خوای گه‌وره‌ منی ناردوه‌ تا سه‌ر پشکت بکه‌م له‌ نێوان مانه‌وه‌ت له‌ دونیا یان گه‌رانه‌وه‌ت بۆ لای خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت فه‌رمووی  ( بل الرفيق الاعلي بل الرفيق الاعلي )  ئینجا ملک الموت له‌لای سه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوا ڕاوه‌ستا ( وه‌ک چۆن له‌لای سه‌ری هه‌ریه‌کێک له‌ ئێمه‌ ڕاده‌وه‌ستێت ) گووتی ئه‌ی رۆحی پاک وباش روحی محمد کوری عبدلله‌ وه‌ره‌ ده‌رێ بۆ لای په‌روه‌ردگارت به‌ره‌زامه‌ندیه‌وه‌ که‌ لێت ڕازیه‌،خاتوو عائیشه‌ خوا لێی رازی بێت ده‌فه‌رمووێت ده‌ستی ێپغه‌مبه‌ر که‌وته‌ خوار سه‌ری قورس بوو زانیم که‌ مردووه‌ ...فه‌رمووی نه‌م زانی چی بکه‌م له‌ماڵ رام کرده‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ لای هاوه‌ڵاکانی گووتم پێغه‌مبه‌ری خوا مرد ...پێغه‌مبه‌ری خوا مرد

هه‌موو ده‌ستیان کرد به‌ گریان ...ئه‌وه‌ عسمان کوری عفان وه‌ک منداڵ به‌چه‌پ و راستدا ده‌روات نازانێت بۆ کوێ ئه‌روات ..ئه‌وه‌ علی له‌ خه‌فه‌تا که‌وته‌ خواره‌وه‌ ئه‌وه‌ عمر کوری خطاب ئه‌ڵێت : ئه‌وه‌ی بڵێت محمد مردوه‌ به‌و شیره‌ سه‌ری ئه‌په‌رێنم ..پێغه‌مبه‌ر چۆته‌ لیقای خوای گه‌وره‌ وه‌ک چۆن موسی چو بۆ لیقای خوای گه‌وره‌ .. راگیرترین که‌سیش ابو بکر الصدیق بوو خوا لێی رازی بێت له‌ پێغه‌مبه‌ر چۆ ژوور وله‌ باوه‌شی کرد و گووتی : ئه‌ی براده‌ره‌که‌م ..ئه‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌م ... ئه‌ی باوکه‌که‌م ...ماچی پێغه‌مبه‌ری کرد و گووتی به‌باشی ژیایت و به‌ باشی مردیت له‌ خه‌لکه‌که‌ چۆ ده‌ره‌وه‌و گووتی : ئه‌وه‌ی محمدی ئه‌په‌رست ئه‌وه‌ محمد مرد... ئه‌وه‌ی خواش ئه‌په‌رستێت ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ماوه‌و قه‌ت نامرێت .

خاتوو عائیشه‌ ده‌فه‌رمووێت : رام کردو ئه‌گریام له‌شووێنێک ئه‌گه‌رام که‌ که‌سی لێنه‌بێت تا به‌ته‌نها بم به‌ته‌نها بگریم ... ناکۆتا سه‌لات و سه‌لامی خوات لێ بێت ئه‌ ی پێغه‌مبه‌ری مرۆڤایه‌تی.... ئێمه‌ش ده‌ڵێین به‌ دایکو باوکه‌وه‌ به‌قوربانت بین..ئه‌ی فه‌خری کائینات،ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی به‌هۆته‌وه‌ مرۆڤت له‌ده‌ست به‌ندایه‌تی به‌نده‌وه‌ ڕزگار کرد بۆ به‌ندایه‌تی خوای به‌نده‌کان صلی الله علیک یا محمد...صلی الله علیه‌ وسلم
وةركيراوة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-04-17 20:40:53

ChNaR
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: KuRDiSTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-13
دواترین سه‌ردان: 2009-10-26
په‌یامه‌كان: 1276

Re: چی گریانتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا

DASTAKANT XOSH BET AZIZM BO AW BABTA JWANA SARKAWTW BIT TAMAN DREZH BIT

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-04-17 23:17:51

pyano_music
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-26
دواترین سه‌ردان: 2011-07-12
په‌یامه‌كان: 56

Re: چی گریانتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا

drudu slawi xwa la gyani pakt ay gawratrinu piroz trinu nazdartrin mrovi dunya emash ba bawku  sarwatu samanu hamo shtekman ba qurbani xaki sar gorakat bin..yaxwa awe bawari ba xwakai tow wa ba to habwa lagal toda 7ashr bkretu baw dasta mubarakanat law  away 7awzi kawsr kamekman pe bbxshit...dastakani barez lazha xosh bet bo am babata jwanu pirozana ka blaw akayawa lerawa xalki ashna akai bam zanyaryanai peshaway mrovayatiw regay rastu runaki rast pishani ema adayat...xway gawra aw padashtat datawa barezu mrovi aqlu ba iwjdan..baraka alla

Kurdzhin
وه ره ها وریم به ئه ی ئه و که سه ی له تنۆکی با ران ئه جیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-04-18 10:20:00

ALEXANDER
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-12
دواترین سه‌ردان: 2009-10-30
په‌یامه‌كان: 282

Re: چی گریانتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا

صلی الله علیک یا محمد...صلی الله علیه‌ وسلم
صلی الله علیک یا محمد...صلی الله علیه‌ وسلم
صلی الله علیک یا محمد...صلی الله علیه‌ وسلم
صلی الله علیک یا محمد...صلی الله علیه‌ وسلم
صلی الله علیک یا محمد...صلی الله علیه‌ وسلم
صلی الله علیک یا محمد...صلی الله علیه‌ وسلم
صلی الله علیک یا محمد...صلی الله علیه‌ وسلم
صلی الله علیک یا محمد...صلی الله علیه‌ وسلم
صلی الله علیک یا محمد...صلی الله علیه‌ وسلم
صلی الله علیک یا محمد...صلی الله علیه‌ وسلم
صلی الله علیک یا محمد...صلی الله علیه‌ وسلم
صلی الله علیک یا محمد...صلی الله علیه‌ وسلم
صلی الله علیک یا محمد...صلی الله علیه‌ وسلم


ياخوا خوا باداشتى جاكة و خيرت بداتةوةى خوشكى ئازيزم زؤر سوباس بؤ دانانى ئةم بابةتة جوانة

زؤر سوباس و خوا ليت خؤش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-04-18 15:38:22

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

Re: چی گریانتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا

zor sups (pyno music) bo au wta jwanat dastt xosh hewadarm sude habet botan
zor sups kura wrdela daste tosh xosh bet
hewadarm xwae gawrea padashte xertan badatawa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-04-18 18:45:45

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: چی گریانتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا

ده‌سته‌کانت خۆش بیت ئازیزم
خوای گه‌وره‌ پاداشتی به‌خێرت بداته‌وه‌



ده‌شتی

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-04-18 20:17:39

i love islam
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-17
دواترین سه‌ردان: 2010-07-17
په‌یامه‌كان: 306

Re: چی گریانتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا

السلام عليكم
بةرةكاتي خوداتان ليبيت خودا باداشتي هةمووتان بداتةوة
روحي  فداك يا الرسول الله

Kurdzhin
أللهم صلي على حبيبنا محمد (صلى الله عليه و سلم)و على اله و صحبه و سلم
                    muhammed (pbuh)the light of my eyes
                هیوادارم وه‌ک i love islam سوودم پئ گه‌یاندبن
                                  خواتان له‌گه‌ل`

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-04-18 21:53:58

کوره‌ هه‌ژار
پڕشنگی یانە
شوێن: Finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-08
په‌یامه‌كان: 1010

Re: چی گریانتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا

ده‌سته‌کانت خۆش بێت ب‌هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم به‌هیوای به‌ده‌وامیت له‌و بابه‌ته‌ جوان و به‌سودانه‌

Kurdzhin
نــاز مه‌كه‌ به‌سـه‌ر خاكا به‌هێواشی پێی لێنێ
چـونكه‌ ئه‌و خــاك وخۆڵه‌ پۆڵاش بیت ده‌ترزێنێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-04-20 15:35:52

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

Re: چی گریانتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا

sups hawreandaste ewash xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-04-27 18:44:10

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: چی گریانتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا

ده ست خؤش بؤ بابه ته كه ت به راستى بابه تيكى زؤرجوانه سه دان دروود له سه ر بيغه مبه رى خوا

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-04-29 18:34:49

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

Re: چی گریانتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا

sups bo payamakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net