❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ده‌روازه‌یه‌ک بۆ سێکس

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-18 01:14:49

ڕه‌ها
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2011-01-07
په‌یامه‌كان: 90

ده‌روازه‌یه‌ک بۆ سێکس

جی سپوت
ده‌روازه‌یه‌ک بۆ سێکس له‌ لای ئافره‌ت
به‌شی یه‌که‌م
نوسینی :  د . خالد منتصر
وه‌رگێڕانی :  نه‌وزاد عه‌زیز 
سه‌رچاوه : ایلاف ژماره‌ 2195
سێکس له‌لای ئافره‌ت چه‌شنی ئه‌شکه‌وته‌ داخرا و  پڕ گه‌وهه‌ر و نهێنی‌یه‌که‌یی عه‌لی بابایه‌ . گه‌رچی مه‌رجه‌ پزیشکایه‌تی بێلایه‌ن بێت . به‌ڵام به‌لایی من و له‌ هه‌ندێ کاتدا و به‌ تایبه‌تیش له‌ سیکسیێلۆژیدا  ،پزیشکایه‌تی  دووچاریی نێرایه‌تی هاتووه‌ و ئافره‌ت ده‌ڕوتێنێته‌وه‌ .  زۆربه‌ی تۆژینه‌وه‌ زانستیه‌کان به‌ ئاقاریی لێکۆلینه‌وه‌ی سێکس له‌ لای پیاو و په‌شێویی‌یه‌کانی کارده‌کات . هاوکات په‌شێوی‌یه‌کانی ئافره‌تان له‌ چاوه‌ڕوانی ڤیگرایا‌کدایه ، که‌ چۆن به‌‌ ویژدان بوو له‌گه‌ڵ پیاودا به‌هه‌مان دادوه‌ریش له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا‌  مامه‌ڵه ‌بکات . له‌م تۆژینه‌وه‌یه‌دا له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌داین که‌مێک به‌ ویژدان بین و خۆمان له‌ قه‌ره‌ی چه‌مکی وروژاندنی سێکسی له‌ لای ئافره‌ت ده‌ده‌ین . ئه‌ویش به‌ جه‌خت کردنه‌سه‌ر ( جی سپۆت ) . ئه‌و ناوچه‌ نهێنی و ته‌لیسماویه‌ی که‌ پاشان به‌ دوورودرێژی ده‌یخه‌ینه‌ ڕوو.
ده‌رونناسان ده‌ڵێن ، له‌ کاتێکدا گه‌شتی ئۆرگازم ‌ لای پیاو ده‌ست‌ پێده‌کات و به‌ ته‌واوبوون له‌ ماوه‌یی‌ چوار خوله‌کدا کۆتایی دێت . ئافره‌ت پێویستی به‌ 15 خوله‌ک یان زیاتر هه‌یه‌ له‌ کۆکتێلکی هه‌مه‌چه‌شنه‌یی وروژاندن و ده‌ستبازی تاده‌کاته‌ ئۆرگازم . به‌ڵام ماوه‌یی چربوونه‌وه‌ی نه‌شئه‌ له‌ نێوان 8 بۆ 20 چرکه‌دایه‌.
له‌ به‌رایی هه‌فتاکاندا ، تۆژینه‌وه‌یه‌کی چڕو پڕی شۆک ‌ئامێز جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه ‌ده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌  12% ئافره‌تان له‌ ته‌واویی ژیانیاندا هیچ جۆره‌ ئۆرگازمێکیان  به‌ خۆ نه‌‌دیوه‌‌ . له‌ هه‌مان تۆژینه‌وه رێژه‌ی ‌16% ته‌کید له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ به‌ندیواریی سێکسیی و گه‌یشتن به‌ ئۆرگازم په‌نا بۆ وروژاندنی قیتکه‌ ده‌به‌ن . 19% هه‌ندێ جار و زۆر ده‌گمه‌ن ته‌نها له‌ڕێ‌ی به‌ندیواریی سێکسی‌یه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئۆرگازیم . و 26% به به‌رده‌وامی‌ی ده‌گه‌نه‌ ئۆرگازیم و 30%  ته‌واوبوونیان به‌ هه‌ستێکی باش پێناسه‌ده‌که‌ن.
تاوتۆێکردنی سه‌ره‌کی ئه‌م تۆژینه‌وه‌یه‌ جیاوازیی نێوان هه‌ریه‌ک له‌ ئۆرگازمی قیتکه‌‌ و ئۆرگازمی زێدایه‌ . هه‌رچه‌نده له‌ حاڵه‌تی ‌ ڕه‌حه‌تبوونی قیتکه‌ ‌  بۆ ئافره‌ت ‌ مایه‌یی حه‌زێکیی به‌کوڵه‌ بۆ تێخستن و له‌ ناونان ( مه‌به‌ست چۆکه‌ ــ و ــ ) به‌ پێچه‌وانه‌ی تێخستن له‌ ئورگازمی زێ . تاهه‌نووکه‌ش جیاوازیی هه‌ریه‌ک له‌م دوو ڕه‌حه‌ت بوونه‌ جێ‌ی مشتومڕه‌ .
ئه‌م  مشتومڕه‌ تا دۆزینه‌وه‌یی ئۆرگازمی جی سپوت به‌رده‌وام بوو  . که‌ ئافره‌تان له‌ میانه‌یی چوار ڕسته‌دا باسی لێوه‌ده‌که‌ن :
1 ــ هه‌ستێکی هێنده‌ قووڵه‌ که‌ به‌ر له‌ ئێستا  هه‌ستم پێ‌نه‌کردوه‌ .
2 ــ هه‌ست ده‌که‌م که‌ له‌ هه‌موو ئه‌و ئۆرگازمانه‌یی پێشوو جیاوازتره‌ .
3 ــ زیاتر تێرکه‌ر و دامرکێنه‌ره‌وه‌یه‌ .
4 ــ زێده‌ خۆش و به‌ هێزه‌ .
سه‌رباریی ئه‌وه‌یی زۆربه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌یی ئه‌م ئۆرگازمه‌یان له‌سه‌ر پیاده‌کراوه‌  ، باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ سه‌رتاپایی جه‌سته‌ ده‌گرێته‌وه‌  نه‌ک به‌ ته‌نها ناوچه‌یی حه‌وز.
پێداویستی ‌ بوونی ( جی سپۆت ) ؟
هاوکات له‌گه‌ڵ ڕۆلی چیژداریی سێکسی ( جی سپوت ) . تۆژینه‌وه‌کان جه‌خت له‌‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ئه‌رکێکیی دیکه‌ی جی سپۆت که‌م کردنه‌وه‌یی ئازاره‌ له‌ کاتی منداڵبووندا .  به‌ بایه‌خترین تۆژینه‌وه‌ له‌م بواره‌دا . تۆژینه‌وه‌یی WHIPPLE &KOMISARUK  که ‌له‌ بواریی ده‌روون سازی له‌ ساڵی 1999 بڵاوبۆته‌وه‌ ، هه‌ردوو تۆێژه‌ر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه ‌" وروژاندنی خودی دیواریی پێشه‌وه‌یی زێ شایه‌نیی به‌رزبوونه‌وه‌یی ئازاره‌ . هه‌ردوو زانا له‌ تۆژینه‌وه‌یه‌که‌یه‌ندا ده‌ڵین ( له‌و باوه‌ره‌داین که‌ له‌ داهاتوودا  له‌دایک بوون به‌بێ ئه‌م به‌رگریه‌ سروشتی‌ یه‌ دژ به‌ ئازاره‌‌. به‌ ئازارتر بێت) .
وه‌سفه‌یی ئینگلیزیی هه‌یه‌  بۆ ئه‌رکی ( جی سپوت ) که‌  له‌ هه‌موان زیاتر کۆنکرێتی‌یه‌ .  سیکسێۆلۆژی به‌ ENHANCE &    PROVIDE، یه‌که‌م به‌ مانایی وروژاندنی ناڕاسته‌وخۆیه‌ له‌ میانه‌یی گه‌وره‌بوونی قه‌باره‌یی چۆک له‌ زێ‌دا ، که‌ له‌سه‌ر جی‌سپۆت گاریگه‌ره‌ . به‌ڵامPROVIDE SEXUAL PLEASURE   کاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆیه‌ .
په‌ڕین له‌لایی ئافره‌ت
چه‌مک و زاراوه‌سازیی زانستی زۆر جاران ئاوێته‌یی ئه‌فسانه‌ و وه‌همه‌کان  ده‌بێت . بۆیه‌ گه‌ره‌که‌ له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ باڵاده‌ست بین تاوه‌کو زانستیه‌یانه‌ له‌ مه‌ڕ ــ جی سپوت ــ به‌ شێوه‌یه‌کی ڕاست قسه‌بکه‌ین . تاوه‌کو نه‌فه‌سی زانستیه‌مان نه‌بێته‌  قسه‌کردن  به‌ زمانی هیرۆگلۆفی بۆ چینیه‌ک . په‌ڕین له‌لای ئافره‌ت چیه‌ . ئایا ئۆرگازمی جی سپۆته‌ . بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ په‌نا بۆ چه‌ند پرسیار و وه‌ڵام ده‌به‌ین .
ــ گه‌ر جی سبۆت و په‌ڕین له‌ لای ئافره‌ت هه‌مان شت نه‌بن . ئه‌دیی پێناسه‌یی په‌ڕین له‌لایی ئافره‌ت چی‌یه‌ .
په‌ڕین له‌لای ئافره‌ت کاتێک ڕووده‌دا که‌ ئافره‌ت شله‌مه‌نیه‌ک که‌ جیا له‌ میز له‌ ده‌رچه‌یی میزه‌وه‌ ده‌رده‌په‌رێنت  ، کاتێک دووچاریی ورژاندن  یان نه‌شئه‌ ده‌بێت .
ــ ئه‌م شله‌مه‌نیه‌یه‌ له‌ کۆیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ده‌گرێ .
له‌ ده‌وروبه‌ری ڕاڕه‌وه‌ی میز و ملی میزڵدان ، تۆرێک له‌ گه‌ده‌یی بچووک و که‌ناڵ و ده‌مار هه‌ن که‌ به‌
SKENE'S PARAURETHRALGLANDS ناوزه‌د ده‌کرێن ،  ئه‌م گه‌دانه‌ سه‌رچاوه‌ی ئه‌م په‌رینه‌ن .
ـ  گه‌ر ئه‌م شله‌مه‌نیه‌یه‌ میز نه‌بێت . ئه‌دی سروشتی پێکهاته‌که‌ی چیه‌یه‌ ؟
ئه‌م ده‌رهاویشته‌ یان با بڵێین شله‌مه‌نیه‌یه‌ . پێکهاته‌ کیمیایه‌که‌ی هه‌ردوو شه‌کریی گلوکوز و فرکتوزه‌ . له‌گه‌ڵ PSA  ــ  ئه‌نتیجینی تایبه‌ت به‌ بروستاتا  هه‌روه‌ها PROSTATIC ACID PHOSPHATASE  یان PAP .  ده‌کرێ بڕێکی که‌م له‌ میزیش له‌ خۆ بگرێ . ڕۆڵی فرکتوز له‌  ئاوی پیاودا  یارمه‌تیدانی سپێرمه‌ له‌ بزاوتن .  به‌ هه‌مان جۆریش فرکتۆزی ئافره‌ت یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ به‌رده‌وامی جموجۆڵی سپێرمه‌کان تاده‌کاته‌ هێلکه‌ و پیتان درووست ده‌بێت . بۆیه‌ ده‌شێت له‌ نه‌زۆکیدا ئۆرگازم یارمه‌تیده‌ربێت بۆ پیتان .
خاڵێکی دیکه .‌ له‌ ده‌مه‌کانی پێشوودا بۆ سه‌لماندنی تاوانی ده‌سترێژیکرن ، په‌نا ده‌برایه‌ به‌ر بوونی
PAP  له‌سه‌ر جلی قوربانیه‌یه‌که‌ . به‌ڵام پاش دۆزینه‌وه‌یی  هه‌مان ماده‌ له‌ ڕژێنه‌ر له ‌لای ئافره‌ت رۆلێ له‌که‌م بوونه‌وه‌دایه‌.
هۆی په‌ڕین چیه‌ له‌لایی ئافره‌ت؟
وروژاندنی جی‌سپۆی هۆکاری په‌ڕینه‌ ، چونکه‌ چوارده‌وریی ئه‌و گلادانه‌یی داوه‌ که‌ په‌ستانیان ده‌چێته‌سه‌ر له‌ کاتی وروژاندیدا . هه‌ندێ له‌ ئافره‌تان له‌ ڕێگای ورووژاندنی قیتکه‌شه‌وه‌ ته‌واوده‌بن .
ئایا هه‌موو ئافره‌تێک ده‌په‌رێت ؟
پێوویسته‌ وابێت . به‌ڵام وه‌ک زانایان ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌یی ئه‌مه‌ رووبدات پێویسته‌   وروژاندنی جه‌سته‌یی ، گرێدراوویی دڵنیایی نه‌فسی و سۆزدارێتی بێت.  لێره‌شه‌وه‌یه‌ که‌ لێکۆڵینه‌وه‌کانی  جی‌سپۆت له‌ پراکسیسه‌کاندا بێ‌ئاکامن ، چونکه‌ دڵنییایی ده‌روونی تێدا ده‌سته‌به‌ر ناکرێ .
هه‌ندێ جار په‌ڕینی گه‌ڕاوه‌ بۆ میزه‌ڵدان ڕووده‌دات ، بۆیه‌ په‌رین له‌ رێ‌ره‌وه‌کانی میزدا به‌دیناکه‌ین ،
ئه‌م دیارده‌یه‌ هه‌ندێ جار له‌ ئاره‌زوویه‌کی توند بۆ میزکردن به‌ ده‌رده‌که‌وێت . پاش ته‌واوبوونی ئورگازم.
ئایا په‌ڕین له‌لایی هه‌موو ئافره‌تان درووست پاش هه‌مان ماوه‌ ڕووده‌دات ؟
نه‌خێر ، له‌ میانه‌یی تۆژینه‌وه‌یه‌ک که‌ له‌ ڕێ M.ZAVIACIC 1998 له‌سه‌ر گروپێکی 10 ئافره‌ت ئه‌نجام درا و پرۆسه‌ی په‌ڕین له‌ ڕێ‌ی وروژاندنی جی‌سپۆت  به‌ڕێوه‌چوو.  ئاکامه‌کان جودابوون . دوو ئافره‌ت له‌ ماوه‌ی یه‌ک‌ خوله‌ک و نیویی سه‌ره‌تا و پێنجیان له‌ ماوه‌یی نێوان 4 بۆ 8 خوله‌ک له‌ پاش ورژاندن و  سێ‌که‌ی دیکه‌ش له‌ پاش 10 بۆ 15 خووله‌ک . گه‌یشتنه‌ په‌رین .
بڕی ئه‌و شله‌مه‌نیه‌ فرێدراوه‌ چه‌نده‌ ؟
ئه‌م پرسه‌ وابه‌سته‌یی گۆڕانه‌ ، به‌گشتی ده‌کرێ له‌ نێوان دڵۆپێک تا که‌وچکه‌ چایه‌کی پڕ بقه‌بڵێندرێ
….درێژه‌ی هه‌یه


ده‌رون

Kurdzhin
به‌مناڵی که‌ لێت  دوور بووم  بیرم ئه‌کردی ...  به‌ڵام ئێستا هه‌ردووچاوم خوێن بارانه‌......
ئه‌م  غوربه‌ته‌  هه‌موو  جوانی  باغ و  گوڵی ...بۆ چاوانم وه‌کو دڕکه‌ و  بۆ  ڕوحیشم چون زیندانه‌ ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-04-21 01:45:28

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: ده‌روازه‌یه‌ک بۆ سێکس

سڵاوو

هاووڕێی خۆشەویست کاکە ڕەهای بەڕێز

دەستت خۆش بۆ بابەتەکەت

بەهیوای کامەرانی بۆت

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-04-21 12:36:08

ڕه‌ها
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2011-01-07
په‌یامه‌كان: 90

Re: ده‌روازه‌یه‌ک بۆ سێکس

زۆر سوپاس  هاوڕێی  ئازیزم کاک نامۆ
ده‌ستی به‌ڕێزتان خۆش گیانه‌که‌م
بۆ په‌یامه‌ جوانه‌کانت
زیندووبن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-04-21 17:59:03

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: ده‌روازه‌یه‌ک بۆ سێکس

ده‌ستت خۆش بیت ئازیزم بۆ ئه‌م بابه‌ته‌


ده‌شتی

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-04-21 18:38:36

ڕه‌ها
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2011-01-07
په‌یامه‌كان: 90

Re: ده‌روازه‌یه‌ک بۆ سێکس

زۆر سوپاس ده‌شتی گیان   بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net