.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












نینۆك خواردن خویه‌كی سایكۆلۆژی خراپ:
سه باره‌ت به نینۆک خواردن لێدوان رای چه‌ند كه‌سێكی وهرگرتو سه‌ره‌تا باڵه‌ك چۆمانی وتی: به بروای من چه‌ند شتێك وا له كۆمه‌ڵه مرۆڤێك بكه‌ن به‌هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه. خوو به كۆمه‌ڵه دیارده‌یه‌كی ناشیرین بگرن وه‌ك ده‌ست كاری كردنی ده‌م وچاوو ده‌ست له‌لووت وه‌ردان ونینۆك خواردن هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێكاری. من پێم وایه ئه‌گه‌ر كه‌سێك سه‌رقاڵ بێ ناپرژێته سه‌ر ئه‌و دیاردانه من به دیارده‌یه‌كی ناشیرینی داده‌نێم به‌تایبه‌ت نینۆك خواردن چونكه هه‌رچی میكرۆبه له ژێر نینۆك كۆده‌بێته‌وه جگه‌له‌وه ره‌نگه تۆ ته‌وقه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی توشبوو به‌نه‌خۆشیه‌كی درم بكه‌ی ئه‌وه‌شی ده‌بێته تێكچوونی ته‌ندروستی مرۆڤ.
یه‌كێك له‌هاوڵاتیان كه داوای كرد ناوی نه‌نوسرێ، گوتی: من توشی خوو گرتن به‌م دیارده‌یه بومه‌و زۆریش شكاندوومیانهوه، چونكه من گۆشتی لێوه‌كانم وپێستی په‌نجه‌ی خۆم به ددان لێده‌كه‌مه‌وه به‌به‌كارهێنانی ئه‌م خووه مورتاح ده‌بم، چێژی زۆری لێ ده‌بینم هه‌رچه‌نده بوم به ئامانج بۆ توانج تێگرتن، به‌لام به‌ئاسانی ده‌ست به‌رداری نابم، من هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ بیركردنه‌وه له ئاواتێك كه هاتنه‌دی ئاسته‌مه.
رێبان عبدالله، ته‌مه‌ن 19ساڵ: به بڕوای من خواردنی نینۆك دیارده‌یه‌كی ده‌رونیه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای گهنجبونی ئه‌و كه‌سه كه له‌و كاته خوی پێوه‌گرتووه به‌هۆی كپكردنی ئه‌و حه‌زه‌ی كهههی بووه. هۆكارێكی تر بیركردنه‌وه‌ی زۆروكێشه كۆمه‌ڵایه‌تی وماددیهكان وا له‌مرۆڤ ده‌كات توشی بێ. به بڕوای من ئه‌و خووه‌شی كاتی یه واته به‌درێژایی ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵی نابێ له‌گه‌ڵ وه‌دی هاتنی ئامانجه‌كه‌ی ئه‌و خوه‌ش كۆتایی دێ.
ئامینه‌خان، یاریده‌ده‌ری پزیشكی: پێی وایه یه‌كێكه له‌حاله‌تی ده‌روونی كه به‌هۆی بێكاری ودڵه‌راوكێ توشی مرۆڤ ده‌بێ ئه‌گه‌رچی شێوازێكی ناشیرین به‌مرۆڤ ده‌به‌خشێ به‌ڵام ئه‌وكه‌سه‌ی ئه‌م خوه به‌كاردێنێ ئاسوده ده‌بێ.
دكتۆر سوعاد، پسپۆر له‌بواری نه‌خۆشیه‌كانی قوڕگ وگوێ ولوت، له‌م باره‌یه‌وه دوا: شێوازێكی ناشیرینه بۆ كه‌سایه‌تی ئه‌و مرۆڤه هه‌ستی به‌رامبه‌ره‌كه‌شی بریندار ده‌كات به‌لام چه‌ند هۆكارێك وا له‌و مرۆڤه ده‌كات په‌نا بۆ خواردنی نینۆكهكانیو یاری كردن به‌لوتی وكۆمه‌ڵێك شت له‌و بابه‌ته به‌رێ وه‌كو دڵ توندبون نه‌خوێنده‌واری بێكاری خوو پێوه‌گرتن له‌مناڵیه‌وه نزمی ئاستی رۆشنبیری ئه‌و كه‌سه ئه‌و هۆكارانه وا له‌و مرۆڤه ده‌كه‌ن توشی بێ به‌چه‌ند نه‌خۆشیه‌ك كه له‌رێگای خواردنی نینۆك توشی ده‌بێ له بن نینۆك كۆمه‌ڵێك میكرۆب ده‌ژی وپیسی كۆده‌بێته‌وه، وه‌كو جۆره كرمێكه كه باریكه به‌خواردنی نینۆكه‌كان هێلكه‌ی ئه‌م كرمه ده‌چێته ناوه‌وه‌ی مرۆڤ توشی چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی ده‌كات له‌وانه: 1- ئیلتهابی ددان. 2- ئیلتهابی قوڕگ ولهوزهتێن كه به‌درێژخایه‌نی ده‌یهێڵێته‌وه. 3-ده‌بێته‌هۆی نه‌خۆشی گهدهوریخۆڵه. وه‌چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی تر كه‌له رێگه‌ی یاریكردن به‌لوت توشی مرۆڤ ده‌بێ وه‌كو: - ئیلتهابی ناو لوت. – پێستی ته‌نكی ناو لوت ده‌بڕێت به‌به‌رده‌وام بون به‌یاریكردنی لوت ئه‌و برینه قوڵتر ده‌بێ وته‌شه‌نه ده‌كات تاكو وای لێ دێت دیواری كونهلوتهكانی كون بێت وبهدرێژخایهنی بمێنێته‌وه. به‌كارهێنانی ئه‌م خووه له‌لایه‌ن مندالان ده‌بێته هۆی نه‌زیف بونی لوتی ئه‌م منداڵه. – ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی لوت، به‌زۆر ده‌ستكاری كردنی ناولوت توشی هه‌ڵئاوسان ده‌بێ. –توشی جیوب ده‌بێ، دواتر به‌هۆی به‌رده‌وام بونی توشی ئیلتهابی گوێچكهشی دهبێو ده‌بێته هۆی توشی بوونی به‌سه‌ر ئێشه‌یه‌كی قووڵ.
وه‌رگیراو...
له‌سه‌ر هێڵ نییه