.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










چۆن به بیرکردنه‌وه له‌خۆراك برسێتیمان له‌بیر ده‌چێته‌وه؟
ئه‌گه‌ر بیر له نانخواردنی نیوه‌ڕۆی ڕابردوو بکه‌ینه‌وه، که‌متر ئاره‌زوومان بۆ خۆراك خواردن ده‌بێت، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك ده‌روونناس "Suzanne Higgs" له زانکۆی "Birmingham" له‌ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك بۆی ده‌رکه‌وێت.
له‌میانه‌ی لێكۆڵینهوهکهدا خاتووی توێژه‌ری ناوبراو و هاوه‌ڵه‌کانی هه‌ڵسان به وردبوونه‌وه له ڕه‌فتاری خۆراکی ئافره‌تان دوای نانخواردنێك.
دوای ژه‌مێك له نانخواردن توێژه‌ران بسکویتیان پێشکه‌شی ئافره‌تانی به‌شداربوو کرد. پاش تێپه‌ڕبوونی کاژمێرێك به‌سه‌ر نانخوارندا توێژه‌ران هیچ گۆڕانێکیان لهوامی ئافره‌تاندا به‌دینه‌کرد، که‌چی پاش تێپه‌ڕبوونی سێ کاژمێر توانرا که‌مبوونه‌وه‌ی وام تێبینیبکرێت، ئه‌ویش له‌و ساته‌ی ئافره‌تان بیریان له ژه‌می خۆراکی پێشوو کردبوویه‌وه.
له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا 47 مێینه‌ی به‌شداربوو بۆیان هه‌بوو بڕێکی یه‌کجار زۆر له بسکویت بخۆن. پێش خواردنی بسکویته‌کان به‌شداربووان داوایان لێ‌کرا له‌سه‌ر به‌سه‌رهاته‌کانیان بنووسن: گروپی یه‌که‌م داوایان لێ‌کرا ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر چوونیان بۆ زانکۆ بنووسن، له‌کاتێکدا گروپی دووه‌م پێویستبوو له‌سه‌ر نانخواردنی نیوه‌ڕۆیان بنووسن - لێره‌دا نیوه‌ڕۆی تێپه‌ڕبوو مه‌به‌ستبوو.
توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Physiology & Behaviour"دا ده‌نووسن، که ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندن نیشانیانداوه، که بیرکردنه‌وه لهنانخواردنی نیوه‌ڕوان وامی خۆراكخواردن که‌مده‌کاته‌وه.
"Suzanne Higgs" له درێژه‌ی ناوه‌ڕۆکی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یدا ده‌نووسێت، که ئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه پێچه‌وانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتره، ئه‌وانه‌ی بیرکردنه‌وه له ژه‌مه‌کانی پێشوو به هۆکاری گه‌وره‌بوونی برسێتی ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
خاتووی توێژه‌ری ناوبراو له‌و باوه‌ڕه‌دایه، که کاتێك بیرکردنه‌وه وام بۆ خۆراك ده‌ورژێنێت، بیرکردنه‌وه له ژمێك له‌نانخواردن کاریگه‌ری پێچه‌وانه بداته به‌ده‌سته‌وه.
توێژه‌ران پێیانوایه، که ده‌کرێت چاره‌سه‌رکردنی بیرکردنه‌وه‌ی ناو مێشك به‌رامبه‌ر ئه‌م دیارده‌یه لێپرسراو بێت. چالاکی بیرکردنه‌وه‌ش ده‌بێته وروژاندنی "Hippocampus". تا چه‌ند مرۆڤ دوای ژه‌مێك نانخواردن بیر له خۆراکخواردن بکاته‌وه، ئه‌وه‌نده کاریگه‌ری خواردن یان نه‌خواردنی خۆراك به‌رز ده‌بێته‌وه.
خۆزگه

له‌سه‌ر هێڵ نییه


ده‌ست خۆش کۆڤان خان
سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر سوپاس کاکه ڕه‌ها هه‌ر بژی هاوڕێی ئه‌زیزم سه‌رکه‌وتووبیت .
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نییه







dast xosh bet gavan gayn bo am babta ba swda hiwe sarkwtnt bo axwazm hawry malapr ASriN


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر سوپاس ئه‌سرین گیان هه‌ر بژی هاوڕێی ئه‌زیزم سه‌رکه‌وتووبیت .
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh kuvan xan bo zaneareakat
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده سته كانت خؤش كؤفان خان
له‌سه‌ر هێڵ نییه