❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / baran bo nabaret

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-29 14:21:42

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

baran bo nabaret

Saturday, 26 April 2008 
وتراوه‌ (نه‌هه‌ژاری‌ عه‌یبه‌یه‌، نه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندیش فه‌لسه‌فه‌یه‌).

جا هه‌روه‌كو ئاشكرایه‌ ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی‌ روویداوه‌ له‌ سروشتی‌ هه‌واو پله‌ی‌ گه‌رمای‌ زه‌وی‌، كه‌ ناسراوه‌ به‌ (الاحتباس الحراری).. هۆكاری‌ كاره‌ساته‌ ژینگه‌ییه‌كانه‌. ئه‌مه‌ش زانایان‌و سه‌نته‌ره‌ پسپۆڕه‌كانی‌ بواری‌ ژینگه‌ی‌ سه‌رقاڵ كردووه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وام له‌م دیارده‌یه‌.
گۆڕانی‌ پله‌ی‌ گه‌رما، كاره‌ساتی‌ پێشبینی‌ نه‌كراوی‌ لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، وه‌ك ئه‌و سه‌رما زۆره‌ی‌ كه‌ ئه‌مساڵ ڕوویدا، یا به‌رزبونه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رما له‌چه‌ند شوێنێكی‌ جیهاندا، كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ هه‌زاره‌ها هێكتار دارستانی‌ گڕ تێبه‌ردا. له‌هه‌ندێ‌ شوێنی‌ تر سه‌رماو باران‌و لافاوی‌ زۆر ملیۆنه‌ها دۆنم زه‌وی‌ وێران كرد، هاوكات وشكه‌ساڵی‌ له‌چه‌ندین شوێنی‌ تردا مه‌ترسی‌ قڕان‌و نه‌خۆشی‌ لێده‌كرێت. ئه‌م دیاردانه‌ش كه‌ تا ئێستا هه‌یه‌، ئه‌گه‌ری‌ به‌رده‌وامیی‌ زیاتری‌ هه‌یه‌، زه‌قترین نمونه‌ش دیارده‌ی‌ (تسونامی‌)بوو، كه‌ به‌هه‌زاران كه‌سی‌ كرده‌ قوربانی‌.

له‌كاتێكدا مه‌ترسی‌ ژێرئاو كه‌وتنی‌ به‌شێك له‌وشكانی‌ هه‌یه‌، به‌هۆی‌ توانه‌وه‌ی‌ شاخه‌ به‌سته‌ڵه‌كه‌كانه‌وه‌و به‌رزبونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ ئاوی‌ ده‌ریاكان، وشكه‌ ساڵی‌‌و كه‌مبارانی‌‌و به‌كارهێنانی‌ راده‌به‌ده‌ری‌ ئاوی‌ ژێر زه‌وی‌، مه‌ترسییه‌كی‌ تره‌ بۆ چه‌ندین وڵاتی‌ جیهان. بۆیه‌ زانایانی‌ ژینگه‌‌و كه‌شناسی‌ هاواریان لێبه‌رزبووه‌ته‌وه‌‌و داوای‌ سنوورداركردنی‌ چالاكیه‌ بێبه‌زه‌ییه‌كانی‌ زلهێزه‌كان ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌و گاز‌و دوكه‌ڵانه‌ی‌ له‌كارخانه‌ زه‌به‌لاحه‌كانی‌ ئه‌وانه‌وه‌ به‌رهه‌م دێت، ژیانی‌ نه‌وه‌كانی‌ داهاتوو له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ هه‌راسان ده‌كات! له‌سایه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ ره‌فتارانه‌شدا ئه‌گه‌ری‌ به‌ره‌وخراپ چوونی‌ زیاتر هه‌یه‌، (ظهر الفساد فی البر و البحر بما كسبت ایدي الناس).. كوردستانیش پشكێكی‌ كه‌می‌ به‌ركه‌وتووه‌ له‌ خۆڵ بارین‌و كه‌مبارانی‌‌و دواكه‌وتنی‌ باران له‌ كاته‌ ئاسایی‌‌و چاوه‌ڕوان كراوه‌كاندا.
سه‌رچاوه‌ زانستیه‌كان‌و ده‌قه‌ پیرۆزه‌كان‌و به‌ڵگه‌ مێژوییه‌كان ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن كه‌ بێ بارانی‌ له‌ چه‌ندین كات‌و شوێنی‌ جیاوازدا روویانداوه‌، ته‌نها ئه‌م ساڵ‌و به‌س له‌ كوردستاندا بێ بارانی‌ نه‌بووه‌، به‌ڵكو له‌چه‌ندین شوێنی‌ تری‌ جیهاندا بێ بارانی‌ مه‌ترسیی‌ خستۆته‌ سه‌ر ژیانی‌ مرۆڤه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ جێی سه‌رنج‌و پرسیاره‌، بۆچی‌ پێشه‌وایانی‌ ئێمه‌، زیاد له‌پێویست ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یان به‌هه‌ند گرتووه‌؟ بۆ ئه‌وه‌نده‌ ته‌فسیری‌ ئاڵۆز‌و مه‌ترسیداری‌ لێده‌كه‌ن؟ خۆ ئه‌مه‌ ئه‌فسانه‌ی‌ (لعنه‌ الفراعنه‌) نییه! گوایه‌ بێباوه‌ڕی‌، ره‌وشت نزمی‌، لادان، گوناح كردن‌و..هتد، خه‌شم‌و قینی‌ خوای‌ هێناوه‌ته‌ جۆش‌و به‌گرتنه‌وه‌ی‌ به‌ره‌كاتی‌ ئاسمان تۆڵه‌مان لێده‌كاته‌وه‌..!

ئه‌ز بڕوام وایه‌ سه‌رپێچی‌‌و شكاندنی‌ سنوره‌كانی‌ خوا، ده‌بێته‌ هۆی‌ لاوازبونی‌ ئیمان، ئه‌میش سستی‌ له‌عیباده‌ت‌و كه‌می چاكه‌كاری‌ به‌رهه‌م دێنێ‌، مه‌ودای‌ نێوان خوا‌و به‌نده‌كانی‌ زیاد ده‌كات، وێڕای‌ ئه‌گه‌ری‌ قبووڵ نه‌بوونی‌ دۆعاكان، هه‌ندێ‌ جار وه‌شاندنی‌ (زلله‌ی‌ میهره‌بانیشی‌) لێده‌كه‌وێته‌وه‌! له‌گه‌ڵ رۆچوون‌و گومڕایی‌و پشت هه‌ڵكردنی‌ زۆر‌و به‌رده‌وامدا، سه‌ره‌نجامی‌ مه‌ترسیداری‌ دونیا‌و ئاخیره‌تی‌ لێچاوه‌ڕوان ده‌كرێ‌.

بریا مامۆستایان، پێشه‌وایانی‌ موسڵمان، بابه‌تیانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م كاره‌ساته‌ ژینگه‌ییانه‌دا مامه‌ڵه‌یان بكردایه‌، ئه‌وان‌و خه‌ڵكی‌ تریش باشتره‌ له‌ ئاستی‌ به‌رپرسیارێـتی‌ خۆیانه‌وه‌ هه‌میشه‌ له‌ چاكسازیی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌دا رۆڵی‌ كاریگه‌ریان هه‌بێـت، مه‌رج نییه‌ كه‌م بونه‌وه‌ی‌ به‌ره‌كه‌ت، نه‌خۆشی‌، به‌ڵا، نه‌هامه‌تی‌، تاقیكردنه‌وه‌، به‌ نیشانه‌ی‌ غه‌زه‌ب گرتن مانا بكه‌ین. هه‌روه‌كو مه‌رجیش نیه‌ له‌ش ساغی‌، ده‌وڵه‌مه‌ندی‌، باڵاده‌ستی‌، خۆشگوزه‌رانی‌ نیشانه‌ی‌ ره‌زامه‌ندی‌ خوا‌و (پاداشتی‌ عاجل) بێت. ئه‌كرێ‌ له‌ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا مرۆڤه‌كان تاقی‌ بكرێنه‌وه‌، بارینی‌ باران‌و هاتنی‌ شه‌و‌و ڕۆژ، مانگیران‌و خۆرگیران، هه‌مووی‌ نیشانه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ خوای‌ گه‌وره‌یه‌، به‌ گوێره‌ی‌ ڕێسایه‌كی‌ گه‌ردونی‌ هه‌ڵده‌سوڕێن. ئاو كه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ ژیانه‌، باران بارین وه‌كو ره‌حمه‌تی‌ خوایه‌ به‌ به‌رده‌وامی‌، له‌وانه‌یه‌ مه‌وجی‌ غه‌زه‌ب‌و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ش بێت هه‌روه‌كو له‌ سه‌رده‌می‌ نوح‌و موسادا رویاندا.

گرنگه‌: زانستیانه‌، واقیعبینانه‌، گه‌شبینانه‌، سه‌یری‌ روداوه‌كان بكه‌ین، با خیتابی‌ ئاینی‌، عاتیفی‌، خه‌می‌ جه‌ماوه‌ر، پاڕانه‌وه‌ی‌ به‌كوڵی‌ ئه‌هلی‌ مزگه‌وته‌كان، هاوار‌و هانای‌ گوندنیشینه‌كان، ته‌رازوی‌ فیكر‌و بۆچونه‌كانمان لاسه‌نگ نه‌كات. كه‌مبارانی‌ با ته‌نها وا لێك نه‌ده‌ینه‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌تاكانی‌ ئه‌و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌یه‌، كه‌ په‌روه‌ردگاری‌ (الرحمن الرحیم) به‌ ته‌مایه‌ به‌ وشكه‌ساڵی‌‌و ئافات له‌ناومان به‌رێت.

سه‌رده‌می‌ پێغه‌مبه‌ر (درودی‌ خوای‌ له‌سه‌ر بێت)، باشترین سه‌رده‌م بووه‌، وه‌كو ده‌فه‌رموێت (خیر القرون قرنی) به‌ڵام خۆ له‌ سه‌رده‌می‌ ئه‌ویشدا خه‌ڵك موعاناتی‌ بێ‌ بارانییان هه‌بووه‌، هانایان بۆ بردووه‌ كه‌ دۆعایان بۆ بكات، نوێژه‌بارانه‌ كه‌ له‌م رۆژانه‌دا به‌ هه‌زاران كه‌س به‌ پێشڕه‌وایه‌تی‌ مامۆستایانی‌ ئایینی‌ ئه‌نجامیاندا له‌ شاری‌ سلێمانی‌، په‌یڕه‌وییه‌ك بوو بۆ سه‌روه‌رمان (دروودی‌ خوای‌ له‌سه‌ر بێـت).

وشكه‌ساڵی‌ له‌سه‌رده‌می‌ پێغه‌مبه‌ره‌ مه‌زنه‌كانی‌ وه‌كو (موسا‌و سوله‌یمان)یشدا رویانداوه‌، باسكردنی‌ حه‌وت ساڵ بێ‌ بارانی‌ سه‌رده‌می‌ (یوسف پێغه‌مبه‌ر) كه‌ (اكرم الناس)ه‌، له‌قورئاندا به‌یانكراوه‌.

ئاساییه‌ پێشه‌وایانی‌ ئیسلام كۆڵنه‌ده‌ن له‌كاری‌ ئیسڵاحخوازانه‌ی‌ خۆیان، چونكه‌ تاوان‌و سنوربه‌زاندن ئاسه‌واری‌ نێگه‌تیفی‌ هه‌یه‌ بۆ سه‌ر تاك‌و كۆمه‌ڵ، بۆ ته‌ندروستی‌ جه‌سته‌یی‌‌و ده‌روونی‌، به‌ زیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یاسا‌و مافی‌ مرۆڤ، ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌‌و ئابووری‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌. بۆیه‌ گه‌ره‌كه‌ رۆشنبیران، پسپۆڕ‌و به‌رپرسیارانی‌ وڵاتمان، له‌ هه‌وڵه‌ چاكسازییه‌كاندا، له‌گه‌ڵیاندا هاوده‌نگ بن‌و له‌ ئاست خراپه‌كاریه‌كاندا هه‌ڵوێست بگرن، به‌ڵام بۆ ئه‌م بێبارانیه‌ ته‌نها به‌ غه‌زه‌بی‌ خوا بزانین؟ كێ‌ ئه‌ڵێت ئاو‌و هه‌وای‌ خۆش‌و كه‌ژ‌و كێوه‌ سه‌وزه‌كان، شوێنه‌ دڵڕفێنه‌كانی‌ ئه‌وروپا، دورگه‌كانی‌ هاوای‌‌و كه‌ناری‌ ده‌ریاچه‌كانی‌ سویسرا، نیشانه‌ی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌‌و ره‌حمه‌تی‌ خوایه‌؟

به‌و هه‌موو قسه‌و باسه‌ی‌ ده‌كرێ‌ كه‌ له‌ كوردستاندا له‌شفرۆشی‌، كزبونی‌ شه‌رم‌و حه‌یا په‌یدا بووه‌، هێشتا سنوری‌ (بانكۆك)یان نه‌به‌زاندووه‌ (كه‌ پایته‌ختی‌ له‌شفرۆشیه‌ له‌ جیهاندا)! تۆ بڵێی‌ له‌ شارێكی‌ وه‌كو سلێمانیدا، ده‌یان هه‌زار ژن‌و پیاو، گه‌نج‌و منداڵ، پیره‌ژن‌و پیاوی‌ به‌ساڵاچووی‌ پشت چه‌ماوه‌ كه‌ جله‌كانیان هه‌ڵگه‌ڕاندبوه‌وه‌، فرمێسك له‌ چاوه‌كانیان ئه‌هاته‌ خواره‌وه‌، ده‌ستی‌ نزایان به‌رزكردبوه‌وه‌، ئه‌پاڕانه‌وه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌روازه‌كانی‌ ئاسمان‌و بارینی‌ باران، هێشتا ئاستی‌ ئیمان‌و خواناسییان نه‌گه‌یشتبێته‌ ئاستی‌ ئیمانی‌ گه‌شتیارانی‌ كه‌ناری‌ ده‌ریاكانی‌ (ئه‌مه‌ریكا‌و فه‌ره‌نسا‌و دوبه‌ی‌‌و شوێنه‌كانی‌ تر كه‌ به‌(تاپ لێس) ناسراوه‌، رووت‌و عوریان خۆیان داوه‌ته‌ به‌ر خۆره‌تاو!.

ئه‌ركی‌ ئه‌م قۆناغه‌مان جه‌ختكردنه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ وڵاتی‌ ئێمه‌ له‌به‌ر خاتری‌ ره‌زامه‌ندی‌ خودا، بۆ دابینكردنی‌ ژیانێكی‌ خۆش، به‌رده‌وام پارێزكاربن، زیاتر سیمای‌ موسڵمانیه‌تی‌‌و به‌ندایه‌تیان پێوه‌ دیاربێت، ئه‌وه‌نده‌ی‌ زه‌حمه‌تی‌ خۆمان ئه‌ده‌ین به‌ خیتابی‌ عاتیفیانه‌ خه‌ڵك بجوڵێنین، نیو ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌م بێبارانییه‌ (ته‌وزیف) بكه‌ین به‌ دیوه‌ پۆزه‌تیڤه‌كاندا، كۆڕ‌و سیمیناری‌ زانستی‌ بگرین له‌سه‌ر ره‌هه‌نده‌كانی‌ بێبارانی‌، هانی‌ خه‌ڵك بده‌ین له‌سه‌ر په‌رێزكردن له‌ تاوان، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ خوای‌ په‌روه‌ردگار به‌نده‌كانی‌ خۆی‌ خۆشئه‌وێت، ئه‌و ته‌رزه‌ كلاسیكیانه‌ دادی‌ ئه‌مڕۆمان نادات. كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ خیتاب‌و ئسلووبه‌كانمان بگۆڕین، به‌ زمانی‌ هاوچه‌رخانه‌ بدوێین، بێئه‌وه‌ی‌ له‌ مه‌بادیئه‌ نه‌گۆڕه‌كانمان به‌ موو لابده‌ین، چون ڕێز‌و گه‌وره‌یی‌ ئینسان له‌وه‌دایه‌ كه‌به‌ندایه‌تی‌ بۆ خوا ئه‌نجام بدات، خه‌ڵكی‌ رۆشنبیر بكه‌ین به‌ زانستی‌ ژینگه‌پارێزی‌، هانیان بده‌ین زانا‌و دانابن، شاره‌زاییمان ببێت له‌ زانست‌و رێسا كه‌ونیه‌كان، دووپاتی‌ ئه‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ زانیاری‌‌و ره‌وشت شێلراوی‌ یه‌كن. ئیمان‌و كرده‌وه‌ له‌یه‌ك جیانین، ئه‌گه‌ر دونیا نه‌بێت قیامه‌ت مانای‌ نییه‌، دونیاش بێ‌ قیامه‌ت سه‌رگه‌ردانیی‌‌و سته‌مه‌.. كه‌ راڤه‌ی‌ زانستی‌ بكه‌ین بۆ دیارده‌ سروشتییه‌كان، به‌ به‌شێك له‌ دینداری‌ بزانین. ئه‌مانه‌ نه‌ (زه‌نده‌قه‌ن) نه‌ (هه‌رته‌قه‌ن)، خوێندنه‌وه‌یه‌كی‌ زانستیانه‌، هاوچه‌رخانه‌، له‌ چاویلكه‌ی‌ موسڵمانێكه‌وه‌ ئیمان زیادئه‌كات، دڵنیام پێی‌ كافر نابین.. خۆ: سروشت، ئاسمانه‌كان‌و زه‌وی‌‌و ئه‌وه‌ی‌ ئه‌گوزه‌رێت له‌ نێوانیاندا، به‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ گه‌ڵای‌ دارێكیش بێت، له‌ زانست‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ خوا به‌ده‌ر نییه‌.

باشتره‌ كه‌ واحاڵی‌ ببین كه‌م بارانی‌ هۆكارێكه‌ بۆ نزیك بونه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ ئێمه‌ له‌ خوا، ده‌رخستنی‌ قودره‌تی‌ ئه‌وه‌، باران به‌ گوێره‌ی‌ یاسایه‌ك ئه‌بارینێت، جار جار ده‌یگرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ گه‌وره‌یی ئه‌ومان بیربكه‌وێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ یادی‌ بكه‌ین، ده‌ستی‌ نزای‌ بۆ به‌رزبكه‌ینه‌وه‌، كه‌ سه‌رپێچیمان كرد، ئه‌ویش بمانبه‌خشێ‌، كه‌ ئاتاجی‌ بووین، دۆعامان قبوڵ بكات. بۆ ساتێكیش له‌و بێ نیاز نه‌بین (قل مایعبأ بكم ربی لولا دعائكم...).

خوایه‌ك كه‌ ره‌حمه‌تی‌ به‌ر غه‌زه‌بی‌ كه‌وتووه‌، په‌یامبه‌رێك كه‌ به‌ره‌حمه‌ت نێردراوه‌، جوانتر‌و باشتر بناسین‌و بیناسێنین، وه‌كو كه‌نیسه‌كانی‌ چاخه‌كانی‌ ناوه‌ڕاست مامه‌ڵه‌ نه‌كه‌ین، با له‌مه‌ زیاتر كه‌نار نه‌خرێین .. گالیلۆ وته‌نی‌ بڵێین (له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زه‌وی‌ هه‌ر خڕه‌‌و ئه‌شخولێته‌وه‌...).

■ ئه‌ندازیار: ته‌ها سۆڵـــه‌یی‌

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-04-30 11:00:46

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

Re: baran bo nabaret

زۆر سوپاس هاوڕێ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ سووده‌....به‌ ڕاستی بابه‌تێکی گرنگه‌ ...

له‌گه‌ڵ رێزمدا مه‌لاکان ته‌واو ئه‌م مه‌سه‌له‌یان قووڵ کرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ بێ بارنی و

وشکه‌ ساڵی شتێکی ئاساییه‌ ساڵانه‌ له‌ هه‌ندێ وڵات ڕوو ده‌دات و ئه‌م ساڵیش وڵاتی

خۆمانی گرته‌وه‌...زۆر به‌ داخه‌وه‌ که‌ زۆربه‌ی خه‌ڵک ئه‌م وشکه‌ ساڵێیه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ

سه‌رپێچی خه‌ڵک و وای لێک ده‌ده‌نه‌وه‌ ئه‌مه‌ به‌ هۆی تاوانه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ هه‌موو پێوه‌رێک

ئه‌مه‌ دووره‌ له‌و تێروانینه‌....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-04-30 16:08:47

GOranO
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-01
دواترین سه‌ردان: 2013-05-08
په‌یامه‌كان: 94

Re: baran bo nabaret

من لةكةل ئةو بابةتةم و لةكةلشى نيم !!!
هةمومان دةبيت ئةوة بزانين كة خودا لةزةمانى زوو وشكة سالى كردوتة غةزةب لة سةر نةتةوةكانى بيشتر
بيكومان ئةوة لة قورئان زؤر بة روونى باسكراوة ..
بةلام لة هةمان كاتدا  مةرجيش نية هةموو جاريك وشكة سالى ماناى غةزةبى خودا بيت
والله اعلم
دةستةكانت خؤش

Kurdzhin
! .......  LOve was made for me and you

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-02 15:16:34

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: baran bo nabaret

dastan  xosh  bo  payama jwanaka ntan bo ra w sarnjaka ntan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net