.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












به‌رز كردنه‌وه‌ى قورسایى ده‌بێته هۆى هه‌ڵوه‌رینى قژ :
زانایانى به‌ریتانى هۆشداریان داوه له‌به‌رز كردنه‌وه‌ى قورسایى، كه‌ده‌بێته هۆى هه‌ڵوه‌رینى قژى سه‌رو دوایش تووش بوون به رِووتانهوهى قژ واته (ئه‌سله‌ع) بوون.
له‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌و زانایانه ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ى قورسایى به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، له دواى ته‌نها 45 خولهك له ئه‌نجام دانى به‌رز كردنه‌وه‌ى قورسایى هۆرمۆنى نێرینه بهرِێژهی (25%) له‌ناو له‌ش زیاد ده‌بێت. هه‌روه‌ها زاناكان رِوونیان كردۆته‌وه كه‌له‌دواى نیو كاتژمێر له‌به‌رز كردنه‌وه‌ى قورسایى هۆرمۆنى (تستۆستیرۆن)هو به‌هۆى ئه‌و گۆرِانكاریانهى تووشى ده‌بێت رِوو له‌كه‌مبوونه‌وه ده‌كات،ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكار كه‌وا رِهگ و تاڵهمووهكانى سه‌ر تووشى پوكانه‌وه بن. هه‌رچه‌نده ئه‌و زانایانه دانیان به‌وه‌ش داناوه كه رِووتانهوهى قژى مرۆڤ بۆماوه‌ییه، بهلاَم به‌رز كردنه‌وه‌ى قورسایش به‌دووه‌م هۆكارى رِووتانهوهى قژ و كه‌چه‌ل بوون له‌لای پیاوان و ئافره‌تان داده‌نرێت. له‌توێژینه‌وه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش دراوه كه ئه‌و كه‌سه قهڵهوانهى كه خواردنه چه‌ورییه‌كان ده‌خۆن و به‌رده‌وامیش وه‌رزشى قورسایى به‌رز كردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وا ئه‌وان زیاتر له كه‌سانی دیكه تووشى قژ هه‌ڵوه‌رین ده‌بنه‌وه.
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش کاکه باخه‌وان بۆ ئه‌م زانیارییه به سوده بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاسته‌که‌م کاک ئارمان...
له‌سه‌ر هێڵ نییه