❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سه‌گ سوودمه‌ندی ته‌ندروستی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-01 15:11:42

kuvan xan
ئه‌ندام
شوێن: *ڕانیـــــــه*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-24
په‌یامه‌كان: 401

سه‌گ سوودمه‌ندی ته‌ندروستی

سه‌گ سوودمه‌ندی ته‌ندروستی بۆ منداڵ هه‌یه

سه‌گ به‌ته‌نها هاوڕێی منداڵان نییه، به‌ڵکو بۆ به‌هێزکردنی سیسته‌می به‌رگرییان فاکتۆرێکی یه‌کجار گرنگه. له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی فراوانه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، که ئه‌و ئاژه‌ڵه ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به هه‌ستیاری منداڵان به‌ئاستێکی زۆر که‌مده‌کاته‌وه. به‌ڵام تاکو ئێستا هۆکاری ئه‌و سوودمه‌ندییه‌ نازانرێت.

سه‌گ تا چه‌ند زیاتر بشۆرێت و پاکوخاوێن ڕابگیرێت، ئه‌نجا هه‌ر پاك نییه. بێگومان ئه‌وه‌ش لایه‌نێکی پۆزه‌تیڤی خۆی هه‌یه، هه‌روه‌ك توێژه‌ران بانگهێشتی بۆ ده‌که‌ن.

تیمێك له توێژه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ده‌ ساڵه‌دا هه‌ڵسان به چاودێری ژیانی ته‌ندروستی 9000 منداڵ. ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ش ده‌ریانخست، که ئه‌و منداڵه‌ی ژیان له‌گه‌ڵ سه‌گێك به‌سه‌رده‌بات، که‌متر دووچاری هه‌ستیاری ده‌بنه‌وه، به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵه‌ی ژیان له‌گه‌ڵ سه‌گ به‌سه‌رنابه‌ت.

"Joachim Heinrich" و هاوه‌ڵه‌کانی له "Helmholtz Zentrum München" نه‌یانتوانی هۆکاری پۆزه‌تیڤی سه‌گ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی تووشبوون به هه‌ستیاری ئاشکرا بکه‌ن. هاوکات توێژه‌ری ناوبراو پێیوایه، که سه‌گ پیسییه‌کی یه‌کجار زۆر له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێته‌ ناو ماڵه‌وه. به‌هۆیه‌وه بڕێکی یه‌کجار زۆر له پێکهاته به‌کتیریاییه‌کانی ناوسراو به "Endotoxin" دێنه ناوماڵ. ئه‌و توخمه ناوبراوه‌ش به‌یه‌كێك له پاشه‌ڕۆکه‌کانی به‌کتیریا داده‌نرێت و مرۆڤ له‌زۆربه‌ی زۆری کاردانه‌وه فیسۆلۆژییه‌کان ڕزگار ده‌کات. توخمی ناوبراویش به‌کۆنتاکردن له‌گه‌ڵ ناوپۆشی ناوه‌وه‌ی له‌ش (=Mucous membrane) ده‌توانێت مرۆڤ تووشی تا بکات.

بۆ زانینی هۆکاری سوودمه‌ندی سه‌گ بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ توێژه‌ران هه‌ڵسان به‌لێکدانه‌وه‌‌ و گه‌ڕان به‌دوای چه‌ندین زینده‌وه‌ری سوودمه‌ندی دیکه‌، ئه‌وانه‌ی پێیده‌چێت له‌سه‌ر یان له‌ناو له‌شی سه‌گدا هه‌بن و کاریگه‌ری بکه‌نه سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی تووشبوونی منداڵان به هه‌ستیاری. به‌ڵام هه‌موو گه‌ڕانه‌کان بێ سوود بوون و توێژه‌ران نه‌یانتوانی هۆکاری پۆزه‌تیڤی سه‌گ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به‌هه‌ستیاری له‌نێو منداڵاندا بزانن.

توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "European Respiratory Journal"دا ده‌نووسن، که ئه‌وان زۆر دڵنییان، که سه‌گ منداڵان له‌ ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به هه‌ستیاری ده‌پارێزێت.

له‌ژێری تیشکی زانیارییه‌کان "Joachim Heinrich" و هاوه‌ڵه‌کانی پێیانوایه، که به‌خێوکارانی منداڵان نابێت مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بێت، که سه‌گ ببێته هۆکاری گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی بۆ منداڵه‌کانیان، به‌ڵکو ده‌بێت به بوونی سه‌گ له‌ناو ماڵه‌کانیاندا شادمان بن. چونکه بوونی سه‌گ هۆکارێکی ته‌ندروستی پۆزه‌تیڤی بۆ سه‌ر منداڵان هه‌یه.

ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئاماژه‌ی پێبدرێت، ته‌نها ئه‌و منداڵانه‌ی به‌به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سه‌گێك ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، ده‌توانن سوود له‌ لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌کانی سه‌گ وه‌ربگرن. هه‌رچی ئه‌و سه‌گانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵدا ده‌ژین، سوودمه‌ندییه‌کی ته‌ندروستی ئه‌وتۆیان بۆ منداڵان نییه.

به‌ڵام ئه‌و خێزانانه‌ی یه‌كێك له منداڵه‌کانیان دووچاری هه‌ستیاری هاتوون، پێویست ناکات ئێستا و به‌خێرایی خه‌می سه‌گ په‌یداکردن بخۆن، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك "Hermann Pohlabeln" له "Bremer Institut für Präventionsforschung und Sozialmedizin" ئاماژه‌ی پێده‌دات.

له‌و جۆره خێزانانه‌شدا ئه‌گه‌ری تووشبوون به "هه‌ناسه‌ته‌نگی" و "ئه‌کزیما" و "هه‌ستیاری به ده‌نکه هه‌ڵاڵه‌ی گوڵ" به‌ڕێژه‌ی له 40% به‌رز ده‌بێته‌وه.

تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌یمانگای بریمن پاش تێبینیکردنی 3000 دایك که‌مێك پاش خستنه‌وه‌ی منداڵ و پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵێك بۆی ده‌رکه‌وت، که ئه‌و خێزانانه‌ی فشاری هه‌ستیاریان له‌سه‌ر نه‌بوو، بوونی سه‌گێك توانیوێتی ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به هه‌ستیاریان که‌مبکاته‌وه.

ماوه‌یه‌کی زۆره ده‌زانرێت، که سه‌گ ده‌بێته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ستیاری منداڵان. به‌ڵام ئه‌نجامه ده‌ستکه‌وتووه‌کان ته‌نها له‌ڕێگای ڕاپرسییه‌وه بووه، نه‌ك له‌ڕێگای لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی پێویست، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ڕێگای ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه ده‌ستکه‌وتووه.



خۆزگه‌

Kurdzhin
چرکه‌یه‌ک ده‌رکه‌وتنی خۆر ، هه‌فته‌یه‌ک یاده‌وه‌ری باران له‌ناو ده‌بات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-01 15:13:47

ڕه‌ها
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2011-01-07
په‌یامه‌كان: 90

Re: سه‌گ سوودمه‌ندی ته‌ندروستی

ده‌سته‌کانت  خۆش   کۆڤان خان
سه‌رکه‌وتووبیت

Kurdzhin
به‌مناڵی که‌ لێت  دوور بووم  بیرم ئه‌کردی ...  به‌ڵام ئێستا هه‌ردووچاوم خوێن بارانه‌......
ئه‌م  غوربه‌ته‌  هه‌موو  جوانی  باغ و  گوڵی ...بۆ چاوانم وه‌کو دڕکه‌ و  بۆ  ڕوحیشم چون زیندانه‌ ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-01 15:56:43

kuvan xan
ئه‌ندام
شوێن: *ڕانیـــــــه*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-24
په‌یامه‌كان: 401

Re: سه‌گ سوودمه‌ندی ته‌ندروستی

زۆر سوپاس کاکه‌ ڕه‌ها هه‌ر بژی هاوڕێی ئه‌زیزم  سه‌رکه‌وتووبیت .


                               کوڤان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net