.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه








زه‌یتی زه‌یتون له ڕوانگه‌ی قورئان و سوننه‌تدا ...
خوای گه‌وره (سبحانه و تعالی) له زۆر ئایه‌تدا له قورئانی پیرۆز سوێند به دروستكراوه‌كانی ده‌خوات، جا ئه‌م سوێند خواردنه‌ش هه‌ر وه‌ك زانایانی ئیسلام ده‌فه‌رموون زیاتر ده‌گه‌ڕێـته‌وه بۆ دوو هۆكار .....
یاخود دوو مه‌به‌ست: یه‌كه‌میان له‌به‌ر گه‌وره‌یی و گرنگیدان به‌وه‌ی سوێندی پێ ده‌خوات هه‌روه‌ها دووه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی به‌نده لێی بروِانین و بیری لـێ بكه‌ینه‌وه تاكو گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌مان بۆ ده‌ركه‌وێت. بۆ نموونه: خوای گه‌وره كه سوێند به‌خۆر ده‌خوات دیاره خۆر گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆیه خوای گه‌وره سوێندی پێ ده‌خوات، ئه‌گه‌ر باسی تیشكی خۆریش بكه‌ین هه‌ر ئه‌وه به‌سه بڵێین كه یه‌كێكه له‌سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان كه ده‌بێـته مایه‌ی رووناككردنه‌وه و گه‌رمكردنه‌وه, لێره‌دا ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه باسی بكه‌ین زه‌یتی زه‌یتونه.
زه‌یتون
بریتییه له رووه‌كێكی سه‌وز، ناوه زانستییه‌كه‌ی (أولیا یوروپیا) (olea europaea), ئه‌م رووه‌كه ده‌كه‌وێـته ناوچه‌ی ده‌ریای ناوه‌راست, گوڵه‌كانی سپی و زه‌ردن, هه‌ر به سه‌وزی به‌ره‌كانی كۆده‌كرێته‌وه پێش پێگه‌یشتن, یاخود وازی لـێ ده‌هێنرێ له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌كه هه‌تاكو پێده‌گا و ده‌گۆڕێ بۆ ره‌نگی (وه‌نه‌وشه‌یی) پاشان ده‌بێـته ره‌ش, چاكترین جۆره‌كانی زه‌یتی زه‌یتون بریتین له زه‌یتی تونس و كۆماری سوریا.
زه‌یتوون پێكهاتووه له 75% ئاو و 15-25% ڕۆن (الزيت الطيب) واته زه‌یتی پاك , 4% كاربۆهیدرات, 1.5% خوێیه‌كانی تێدایه كه گرنگترینیان خوێی كالیسیۆم و خوێی ئاسنه, ئه‌مه كه‌مێك بوو له‌سه‌ر زه‌یتوون و پێكهاتووهكهی.
له قورئاندا به‌گشتی (4) جار هاتووه, یه‌كێك له‌و ئایه‌تانه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ)التين 1, واته: سوێندبێ به هه‌نجیر و زه‌یتون. ئه‌هلی سه‌له‌ف به‌گشتی و ئیبن عه‌باس و عهكریمه و موجاهد ده‌ڵێن: مه‌به‌ست له زه‌یتونی ئاسایییه كه ده‌گوشرێت و زه‌یتی لـێ په‌یدا ده‌بێت، هه‌روه‌ك باسمانكرد كه خوای كاربه‌جێ هه‌روا به خۆڕایی و بێ هوده سوێند به دروستكراوه‌كانی ناخوات، زه‌یتی زه‌یتونیش یه‌كێكه له‌و پاڵفته رووه‌كییانه‌ی كه گرنگی و بایه‌خێكی بێ پایانی هه‌یه بۆ مرۆڤ كه چاره‌سه‌ری زۆرێك له نه‌خۆشییه‌كان ده‌كات.
یه‌كێك له‌و نه‌خۆشییه به‌رچاوانه به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆڵسترۆڵه له‌خوێندا, زه‌یتی زه‌یتون ده‌بێـته مایه‌ی نزمبوونه‌وه‌ی ئه‌م رێژه‌یه له‌خوێندا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و به‌سوود وه‌رگرتن له‌م زه‌یته پیرۆزه چه‌نده‌ها توێژینه‌وه ئه‌نجامدراوه له‌وانه: دكتۆر (حسان شمسیباشا) بۆمان باس ده‌كات: له كتێبێكدا كه له‌ساڵی 1994 ده‌رچووه به‌ناوی (به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن) كه دكتۆر (و‌لیامز) دایناوه له زانكۆی (ستانفۆرد) له كالیفۆرنیا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تێیدا هاتووه كه توێژینه‌وه له‌سه‌ر (76) كه‌س كراوه بێ ئه‌وه‌ی دوچاری هیچ نه‌خۆشییه‌كی دڵ بووبن بۆ زانینی ئاسه‌واری زه‌یتی زه‌یتون له‌سه‌ر په‌ستانی خوێن, بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ خواردنی ئه‌م (76) كه‌سه زه‌یتی زه‌یتون بوو, پاش ته‌واو بوون پێوه‌ری په‌ستانی خوێنیان هێنا بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌و (76) كه‌سه, لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت كه زه‌یتی زه‌یتون ده‌بێته هۆی نزمبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، وه هه‌روه‌ها نزمبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن زیاتر ئاشكرا ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه رۆژی (40گم) زه‌یتی زه‌یتون وه‌ربگرێت.
له ده‌رئه‌نجام لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان وتیان په‌یوه‌ندییه‌كی پێچه‌وانه هه‌یه له نێوان په‌ستانی خوێن و وه‌رگرتنی زه‌یتی زه‌یتون, و دانیان به‌وه‌دا نا كه وه‌رگرتنی زه‌یتی زه‌یتون نزم كه‌ره‌وه‌یه‌كی ئاشكرایه بۆ په‌ستانی خوێن.
له فه‌رمووده شیرینه‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئازیزیشماندا هاتووه: یه‌كێك له‌و فه‌رموودانه‌ی (ابی هریره) ده‌یگێڕێته‌وه (ڕه‌زا وره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێ) كه ده‌فه‌رموێت له پێغه‌مبه‌ره‌وه(): [كلوا الزيتَ و أدهِنوا به فإنه من شجرة مباركة] رواه الترمذي و ابن ماجة. واته: پێغه‌مبه‌رمان (دروود وسه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بۆمان باسدهكات كه زه‌یتون روه‌كێكی پیرۆز وموبارهكه بۆیه ده‌فه‌رموێت بیخۆن و وه‌ك مه‌رهه‌م به‌كاری بهێنن, هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [اللَّهُ نُورُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ مَثَلُ نُورِهِ كَمِشْكَاةٍ فِيهَا مِصْبَاحٌ الْمِصْبَاحُ فِي زُجَاجَةٍ الزُّجَاجَةُ كَأَنَّهَا كَوْكَبٌ دُرِّيٌّ يُوقَدُ مِنْ شَجَرَةٍ مُبَارَكَةٍ زَيْتُونَةٍ لا شَرْقِيَّةٍ وَلا غَرْبِيَّةٍ يَكادُ زَيْتُهَا يُضِيءُ وَلَوْ لَمْ تَمْسَسْهُ نَارٌ نُورٌ عَلَي نُورٍ يَهْدِي اللَّهُ لِنُورِهِ مَنْ يَشَاءُ وَيَضْرِبُ اللَّهُ الْأَمْثَالَ لِلنَّاسِ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ] النور35.
جا با بزانین ئه‌م رووه‌كه چ بایه‌خ و سوودێكی هه‌یه له‌ڕووی زانستی و پزیشكییه‌وه كه‌ئاوا بهڕووهكێكی پیرۆز له‌لایه‌ن خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره خۆشه‌ویسته‌كه‌ی باسكراوه:
1-یه‌كێك له گرنگترین بایه‌خه‌كانی رۆنی زه‌یتون ئه‌وه‌یه كه كۆلیسترۆل له خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه, هه‌روه‌ك له پێشدا باسمانكرد، به‌هۆی بوونی ئاوێتـهكانی فایتۆستیرۆڵ (ستیرۆله رووه‌كییه‌كان) له‌وانه ئاوێـته‌ی بیتاسیتۆستیرۆڵ (B-Sitosterol)ه كه‌ته‌نها لهرۆنی زه‌یتوندا هه‌یه, تاكه ئاوێـتهشه كه به‌رگری له مژینی كۆڵسترۆڵ ده‌كات له ریخۆڵه باریكه‌وه بۆ ناو خوێن.
2-هه‌روه‌ها كاریگه‌ری رۆنی زه‌یتون له كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆلسترۆڵدا هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه كه به‌رگری له مژینی كۆڵسترۆڵ ده‌كات بۆ ناو خوێن به‌ڵكو ئه‌و كۆڵسترۆڵهی كه پێشتریش له خوێندا كۆبووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ پاشهرۆدا ده‌ری دهپهڕێنێته ده‌ره‌وه‌ی له‌ش, ئه‌ویش به‌هۆی بوونی ئاوێته‌كانی كحولی تهرپینی وه‌كو ئاویـَتهی ئارسینۆڵی بازنه‌یی (Cyclo-Arthenol) كه هۆكارێكه بۆ ده‌ردانی كۆڵسترۆڵ بۆ ناو پاشه‌ڕۆ به‌هۆی هاندانی مادده‌ی زراو.
3-یه‌كێكی دیكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی رۆنی زه‌یتون ئه‌وه‌یه كه تامێكی خۆشی هه‌یه و چالاكییه پۆزه‌تیڤه‌كانی هه‌رس زیاد ده‌كات چونكه كاتێك خواردن تام و بۆنی خۆش‌بوو ده‌ردراوه‌كان یان ئاووگی گه‌ده (Gastric Juice) هاوسه‌نگییه‌ك وه‌رده‌گرێت به‌هۆی زیادبوونی ده‌ردانی ئه‌نزیمی پپسین كه یارمه‌تی چاككردن و رێكخستنی هه‌رس ده‌دات و ڕه‌وانیش زیاد ده‌كات.
4-ڕۆنی زه‌یتون له هه‌موو جۆره‌كانی دیكه‌ی رۆن زیاتر به‌رگه‌ی پله‌ی گه‌رمی بهرزدهگرێت كه له كاتی به‌كارهێنانی له چێشت لێنان و سووركردنه‌وه‌دا ده‌یگاتێ، پله‌ی گه‌رمی لێكهه‌ڵوه‌شانی رۆنی زه‌یتون (210 – 220) پله‌ی سه‌دییه له كاتێكدا كه پله‌ی گه‌رمی هه‌ڵوه‌شانی سه‌رجه‌م رۆنه‌كانی دیكه له 160 پله‌ی سه‌دی زیاتر نییه.
5-پله‌ی توانه‌وه‌ی رۆنی زه‌یتون (5-7) پله‌ی سه‌دییه كه پله‌یه‌كی زۆر نزمه له‌چاو پله‌ی تواندنه‌وه‌ی جۆره‌كانی دیكه‌ی رۆن كه له (10) پله‌ی سه‌دی زیاتره, ئه‌م سیفه‌ته‌ی رۆنی زه‌یتون سوودێكی به‌رچاوی هه‌یه له ته‌ندروستی مرۆڤدا به‌وه‌ی كه هه‌رگیز له‌ناو له‌شی مرۆڤدا ڕه‌ق نابێت و نانیشێت، هه‌روه‌ها پله‌ی به‌ستنی رۆنی زه‌یتون گه‌لێك نزمه، له‌مه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێـت كه رۆنی زه‌یتون مه‌ودایه‌كی فراوانی هه‌یه بۆ پله‌ی گه‌رما كه چ به به‌رزبوونه‌وه و چ به‌نزم بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما كاریگه‌ری نا‌بێـت و به‌هاوسه‌نگی ده‌مێنێته‌وه.
6-شایانی باسه رۆنی زه‌یتون ههرسـێ جۆره بنچینه‌یییه‌كه‌ی ترشه چه‌ورییه‌كانی تێدایه, به‌رێژه‌ی سه‌ره‌كی پێكهێنه‌ری رۆنی زه‌یتون بریتییه له ترشه چه‌وری ئۆلیك (Oleic acid) كه نزیكه‌ی 83% ی ڕۆنی زه‌یتون پێكده‌هێنێت، ئه‌م جۆره ترشه (ئۆلیك) یه‌كێكه له ترشه چه‌ورییه تاك ناتێره‌كان كه ته‌نها یه‌ك به‌ندی جووتی تێدایه و وا له رۆنی زیتون ده‌كات كه‌متر تووشی ئۆكسان ببێت و ماوه‌یه‌كی زۆرتر به‌بێ خراپ بوون بمێنێـته‌وه و به‌رگه‌ی هه‌ڵگرتن بگرێت، چونكه تاوه‌كو ژماره‌ی به‌نده جووته‌كان زیاتر بێت رۆنه‌كه زیاتر توانای كارلێكی له‌گه‌ڵ هه‌وادا هه‌یه و به‌مه‌ش زیاتر تووشی ئۆكسان ده‌بێـت, كه كردارێكی ناپه‌سه‌نده و كارده‌كاته سه‌ر پێكهاته‌ی رۆن و به‌ره‌و خراپ بوونی ده‌بات.
7-ئه‌نجامی سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌كان دڵنیایییان له‌وه‌دا به‌ده‌ستهێناوه كه دروستبوونی ترشه چه‌وری ئۆلیك كه یه‌ك به‌ندی جووتی تێدایه له‌ناو له‌شدا ئاسانتره وه‌ك له دروستبوونی ترشه چه‌وری لینۆلیك كه دوو به‌ندی جووتی تێدایه و ئه‌ویش تاڕادده‌یه‌ك ئاسانتره له دروستبوونی ترشه چه‌وری سێ جووت به‌ندی (ئه‌لفا لینۆلینیك).
8-رۆنی زه‌یتون هه‌ندێك ئاوێته‌ی تێدایه كه رۆڵێكی گرنگ ده‌بینن له به‌رهه‌ڵستیی كرداری ئۆكسان وه‌كو ئاوێته‌ی گرنگی: ئهلـفـا تـۆكـۆفـیرۆل (α-Tochopherol) كه ته‌نها له رۆنی زه‌یتوندا هه‌یه و جگه له‌وه‌ی كه دژه ئۆكسانێكی سه‌ره‌كییه سه‌رچاوه‌یه‌كی باشیشه بۆ هه‌ندێك له ڤیتامینه‌كان.
9-رۆنی زه‌یتون ئاوێـته فینۆڵییهكانیشی تێدایه وه‌ك ترشی فینۆڵیك (Phenolic acid) و مادده فینۆڵییهكانی دیكه كه دیسان هۆكارێكی باشن دژی ئۆكسانی رۆن، به‌مه‌ش رۆنی زه‌یتون هاوسه‌نگییه‌كی بێ وێنه‌ی هه‌یه به به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ڕۆنه ڕووهكی و گیانهوهرییهكانی تردا.
10-رۆنی زه‌یتون به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو جۆره‌كانی دیكه‌ی رۆنه‌وه به‌خاویش بۆن و به‌رامێكی خۆشی هه‌یه و ئاره‌زووی خواردن زیاد ده‌كات.
11-به‌كارهێنانی رۆنی زه‌یتون بۆ به‌ساڵاچووانیش گه‌لێك به‌سووده بۆ ووزه و چالاكی هه‌رس, پته‌و راگرتنی ئێسك, نوێبوونه‌وه‌ی شانه‌كانی له‌ش, دواخستنی نیشانه‌كانی پیری و چرچی پێست, ڕاگرتنی ئاستی ژیریی و كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن, كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی كۆلسترۆڵ, قورحه‌ی گه‌ده و دوانزه‌گرێ و نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر و زراو. ئه‌م سوودانه و چه‌ندان سوودی دیكه‌ش بێجگه له‌مانه به‌ڵگه‌ی پیرۆزیی ئه‌م رووه‌كه‌یه كه خوای گه‌وره سوێندی پێخواردووه.
له كۆتاییدا ده‌بێت بڵێین كه هیچ خودایه‌ك نییه جگه له په‌رستراوی ئاسمان و زه‌وی، وه ده‌ڵێین و دانی پێداده‌نێین كه قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن خواوه هاتووه و گه‌وره‌ترین موعجیزه‌یه له‌سه‌ر زه‌وی.
سه‌رچاوه‌كان
1-موسوعة الطب النبوي – إبن القيم.
2-أيسر التفاسير لكلام العلي الكبير – أبي بكر جابر الجزائري.
3-نفحات علمية من القرآ‌ن و السنة- د. دلاوةر محمد صابر.
4-گۆڤاری زانستی سه‌رده‌م.
* له گۆڤاری (هه‌یڤ) ژماره (5) لاپه‌ڕه (38-40) وه‌رگیراو
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست و چاوت خۆش بێت گیان...
بابه‌تێکی زۆر جوان و به‌سوود بوو ..
ته‌مه‌ن درێژ بیت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه