.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ئه‌وه‌ی كه شایه‌نی باس بێ لێره‌دا زنحیره‌ی دایك و باوكه‌كان هه‌موویان به تیكڕایی به‌یه‌ك گه‌یشتن و ژن و مێردایه‌تی یان به شێوه‌یه‌كی شه‌رعی و له‌سه‌ر بناغه‌ی نكاح و ماره‌بڕین بووه, وه به هیچ جۆرێ به یه‌ك گه‌یشتنی هیچ جووتێكیان له ڕێگه‌ی بێ ئابڕوویی و ناڕه‌وا نه‌بووه, وه بێ ئابڕوویی له هیچ پله‌یه‌كا ڕێی له‌م زنجیره خاوێنه نه‌كه‌وتووه.
بێ گوومان ئه‌بێ وابێ, ئه‌گینا چۆن ئه‌بێ ڕشته‌یه‌ك له سه‌ره‌تاوه له ئیبراهیمه‌وه بێ و له‌دوایی دا بگاته سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا محمد () دوا كه‌س له زنجیره‌ی پێغه‌مبه‌راندا؟ چۆن ئه‌بێ ئه‌و ڕشته‌یه پیسی و چه‌په‌ڵی تێ كه‌وتبێ؟! شتێكی سروشتیی یه ئه‌بێ به پاكی و خاوێنی و بێگه‌ردی هاتبێ له هه‌موو نه‌نگی و ناشرینی یه‌ك دوور خرابێته‌وه.
پێغه‌مبه‌ر () له زۆرفه‌رمووده له باسی ئه‌م پاكی و خاوێنی یه‌ی نه‌ژادی دواوه.. له فهرموودهیهكیا ئه‌فه‌رموێ : (خوای گه‌وره له‌ناو نه‌وه‌كانی ئیسماعیلا كینانه‌ی هه‌ڵبژارد, وه‌ك له ناو كینانهیی یه‌كانه قوڕه‌یشی هه‌ڵبژارد, وه له قوڕه‌یشا به‌نی هاشمی هه‌ڵبژارد وه منی له‌ناو به‌نی هاشما هه‌ڵبژارد) مسلم له صه‌حیحی خۆ‌یا ڕوایه‌تی كردووه. وه له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ئه‌فه‌رموێ: (... وه له پشتی پیاوه پاكهكانهوه هاتوومه ناوسكی ژنه پاكهكانهوه) وه فه‌رموویه: (خوا وازی لێ نه‌هێناوم و سه‌رپشتی كردووم له پشتی پیاوانی پاك داوێنه‌وه بۆ سكی ژنه به‌ڕێزو پاك داوێنهكان, هه‌تا له نێوانی باوكم و دایكمه‌وه هاتمه جیهانه‌وه, وه هیچ باوك دایكێكم له‌سه‌رشێوه‌ی ناڕه‌وا به‌یه‌ك نه‌گه‌یشتوون) وه فه‌رموویه: (من له ماره كردنی ڕاسته‌وه پهیابووم و له هیچ پشتێكما شێوه‌ی ناڕه‌واو بێ ئابڕوویی نه‌بووه) وه فه‌رموویه: (له ماره‌كردنی ڕاستی یه‌وه باو باپیرانم هاتوون هه‌ر له ئاده‌مه‌وه هه‌تا سه‌ر باوكم ودایكم، وه له هیچ پشتێكما بێ ماره‌یی و نه‌فامێتی تووش نه‌هاتووم، وه هه‌ر له‌ماره‌كردنی ئیسلامه‌وه هاتووم). ئه‌بو هوره‌یره (خوا لێی ڕازی بێ) ئه‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا () فه‌رموویه‌تی: (له‌هیچ پشتێكا لهخراپكاری یه‌وه نه‌هاتووم ئه‌وه‌ته‌ی له پشتی ئاده‌م كناوم، وه‌هه‌میشه لههۆز وتیرهی گه‌وره وپاكه‌وه هاتووم، هه‌تا له ناوه‌ندی دوو تیره‌ی عه‌ره‌بی به‌ڕێزه‌وه: هاشمی و زوهره هاتمه ده‌ره‌وه)
وه زۆری تریش فه‌رمووده هه‌یه له‌م بابه‌ته‌وه كه به ڕۆشنی پاكیی نه‌ژاد وخاوێنی زنجیره‌ی بهرهبابهكانی پێغه‌مبه‌ری خوامان ئه‌خاته به‌رده‌م، چ له ڕووی باوك وچ له ڕووی دایكی یه‌وه، وه زانایانیش له كۆن وتازه‌دا زۆر له‌سه‌ر ئه‌م باسه ڕۆیشتوون وئه‌م ڕستی یه‌یان ده‌رخستووه. (كهلهبی ئه‌فه‌رموێ): له نه‌ژادی پێغه‌مبه‌را پێنج سه‌د دایكی پێغه‌مبه‌رم له‌لایه‌نی باوكی ودایكێوه ناونووس كردووه، نهم بینی له‌ناویانا (سیفاح) واته: بێ ماره‌یی بووبێ، وه هه‌موویان به‌ماره‌یی وه‌كو ماره‌كردنی ئیسلام ماره كراون.
وه باوه‌ڕی زۆر له زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه كافرێتی و هاوه‌ڵ (شه‌ریك) بۆ خوادانان نه‌كه‌وتۆته ناو ئه‌و زنجیرهیهوهو هه‌موویان هه‌ر خوای تاك وتهنیایان په‌رستووه، (وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یان ده‌ستیان به فه‌رمووده‌كانی سه‌ره‌وه‌و وێنه‌ی ئه‌وانه گرتووه)، ئه‌ڵێن كافر وبت په‌رست پیس وخراپه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه كافر وبت په‌رستییان تێ بووایه چۆن پێغه‌مبه‌ر ئه‌یفه‌رموو: پاك وچاك وههڵبژێرراون. هه‌تا ئازه‌ر به‌مامی ئیبراهیم دائه‌نێن نه‌ك باوكی، وه له ناو قوڕهیشهكانا زنجیره‌ی باوكانی پێغه‌مبه‌ر بت په‌رست نه‌بوون و له‌سه‌ر ئایینی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ری باپیریان بوون. وه هه‌ندێ تریان ڕایان وایه ئه‌و ماوه‌یه بۆ نیودورگهی عه‌ره‌ب به‌كاتی نه‌بوونی پێغه‌مبه‌رێتی (كاتی فه‌تره‌ت) دا ئه‌نرێ، وه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و زنجیره‌یه به كافرو بت په‌رست دانانرێن. وه به‌تایبه‌تی بۆ عبدالله و ئامینه هه‌ندێ له زانایان ئه‌ڵێن: له‌دوای پێغه‌مبه‌رێتی محمد خوای گه‌وره زیندووی كردنه‌وه‌و موسڵمان بوون و پاشان مردنه‌وه.
له‌م ڕووه‌وه زۆر مشت ومڕ و ڕای جیاوازیان هه‌یه، وه هه‌ریه‌كه شتێكی كردووه به به‌ڵگه بۆ خۆی وبهجۆرێ ڕاكه‌ی خۆی پاساوداوه. وه به‌لای منه‌وه دانانی ئازه‌ر به‌مامی ئیبراهیم و لادانی له باوكی له‌گه‌ڵ ڕواڵه‌تی قورئانا ناگونجێ، به‌ڵام له ئیبراهیم به‌ره‌و خوار هه‌تا دێته سه‌ر محمد –ئه‌گه‌ر چی به‌ڵگه‌یه‌كی دڵنیاكهرم نیه به‌ده‌سته‌وه- ئه‌گه‌ر خوا پاراستبنی و كردبنی به‌جێگای نزا‌و پاڕانه‌وه‌كه‌ی ئیبراهیم (وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ اجْعَلْ هَـذَا الْبَلَدَ آمِنًا وَاجْنُبْنِي وَبَنِيَّ أَن نَّعْبُدَ الأَصْنَامَ)(سورة ابراهيم، آية: 35) و له‌سه‌ر ئاینه خاوێنه‌كه‌ی ئیبراهیم (الاحناف) مابنه‌وه- ئه‌مه به‌لای منه‌وه دوور نیه ئه‌توانم بڵێم: دڵم باوه‌ڕی پێی هه‌یه وتۆیش ڕات ههرچۆنه كه‌یفی خۆته.
وه ئه‌وه كه ماره‌كردنی زنجیره‌ی دایك وباوكهكان وه‌كو ماره‌كردنی ده‌وری ئیسلامی بێ، ئه‌وه شتێكی ڕاست وڕهوانهو جێگای مله‌جه‌ڕه یا مشت ومڕ نیه‌و فه‌رمووده‌كانی پێشه‌وه به‌بێ پێچ وپه‌نا دانیان پیاناوه.. وه ئه‌م جۆره ماره‌كردنه باوبووه له ناو عهرهبهكاناو یه‌كێك بوه له جۆره‌كانی ژن به‌شوودان.. بوخاری له خاتوو عائیشه‌وه -خوا لێی ڕازی بێت- ڕیوایه‌تی كردووه ئه‌ڵێ: (ژن به‌شوودان له‌سه‌رده‌می نه‌فامێتی دا چوار جۆری هه‌بوو: یه‌كێكیان وه‌كو ماره‌كردنی ئیسلام پیاوه‌كه ناردوێتی یه لای باوك وبرای ژن وخوازبێنی كردووه و دوای ڕێكه‌وتنیان ماره‌یی یان داوه‌و بۆیان ماره‌بڕیوه...)

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست و چاوت خۆش بێت گیان...
بابه‌تێکی زۆر جوان بوو ..
ته‌مه‌ن درێژ بیت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه