❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / براکه‌م خۆشه‌ویسته‌که‌می خواست

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-03 20:24:49

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

براکه‌م خۆشه‌ویسته‌که‌می خواست

براكه‌م خۆشه‌ویسته‌كه‌می‌ خواست بۆخۆی‌

3/5/2008



     ئارام ملا نوری‌
هه‌رله‌منداڵیه‌وه‌ یه‌كێك له‌ خه‌ونه‌ كانم سه‌فه‌رێك بۆ ئێران بوو به‌تایبه‌ت بیستبووم كه‌ خزمێكی‌ زۆری‌ باوكم له‌وێیه‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ تر به‌ئومێدتر بووم كه‌ ڕۆژێك هه‌ر دێت من ئه‌و سه‌فه‌ره‌ بكه‌م، ڕۆژێكیان من و دایكم وتاقه‌ براكه‌م دانشتبوین باسی‌ ئێران هاته‌ نێو, منیش به‌دایكم ووت ئه‌وه‌ بۆ نه‌ڕۆین سه‌ردانێكی‌ ئه‌و خزمانه‌مان بكه‌ین خۆ ئه‌وان هه‌میشه‌ ته‌له‌ فونمان بۆ ئه‌كه‌ن و سه‌ردانمان ئه‌كه‌ن؟ زۆر باش بووهه‌روه‌كو به‌ره‌وپیری‌ نه‌هامه‌تی‌ خۆمبڕۆم خێراخێراشه‌یتان به‌ڕێی‌ كردین, من و دایكم دوای‌ چه‌ند ڕۆژێك پاسپۆرتو فیزه‌مان وه‌رگرت و كه‌وتینه‌ ڕێ به‌ ره‌وه‌ ئێران، كاتژمێر (4)ی‌ ئێواره‌ بوو گه‌شتینه‌ یه‌كه‌م شاری‌ ئه‌ودیوسنور, هه‌ر كه‌له‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ دابه‌زیم وای‌ چ هه‌وایه‌ك چ دونیایه‌كی‌ تر, ئه‌و شقامانه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ پاكن ؟ ئه‌م هه‌مووه‌ سه‌وزایه‌. دایكم چونكه‌ چه‌ند جارێكی‌ تر هاتبو هه‌موو شوێنه‌كانی‌ شاره‌ زابوو، بڕیارمان دا بڕۆینه‌ نزیك ترین ماڵ چونكه‌ زۆر ماندوو بوین، چه‌ندشه‌ قامێكمان بڕی‌ به‌ پیاده‌ و گه‌شتینه‌ به‌ر ده‌ر گایه‌كی‌ شین، به‌هۆی‌ سه‌یركردنی‌ دراماو فیلمه‌ سینه‌مایه‌كانی‌ ئێرانه‌وه‌ هۆگریه‌كی‌زۆرم هه‌بوو له‌منداڵیه‌وه‌ بۆزه‌نگی‌ ده‌رگاكانی‌ ئه‌و ولاَته‌ی‌, هه‌میشه‌ به‌ دایكمم ئه‌ ووت تۆ بێژی‌ ڕۆژ ێك بێت و بده‌م له‌ زه‌نگێكی‌ ده‌ر گایه‌كی‌ ماڵێكی‌ ئێران و بێژێ به‌ڵێ‌؟ ئاخرئه‌وكات ئه‌و جۆره‌ ئاژێرانه‌ لای‌ خۆمان نه‌بوو, بۆیه‌ زۆرم پێ خۆش بوو و زۆریشم لاسه‌یربوومیوان له‌ به‌ر ده‌رگایه‌وخاوه‌ن ماڵیش له‌ماڵه‌وه‌ قس
ه‌ی‌ له‌ گه‌ڵ ده‌كات. دایكم ووتی‌: كوڕم ئه‌مه‌ ئاواته‌كه‌ت ئه‌وه‌ زه‌نگه‌كه‌ ده‌ستی پیانێ منیش چوومه‌ پێشه‌وه‌ئه‌م ویست ده‌ست بخه‌مه‌ سه‌ردوگمه‌كه‌ و شه‌یتان به‌نه‌عله‌ت بێت كچێك كراسێكی‌ كوردی‌ سه‌وزی‌ زۆر جوانی‌ له‌ به‌ردابووده‌ر گاكه‌ی‌ كرده‌وه‌، هه‌رچی‌ سه‌وزی‌ سروشته‌ له‌به‌رچاوم كه‌وت, كه‌چاومان به‌یه‌ك كه‌وت هه‌ستێكی‌ زۆر غه‌ریبم لادروست بوو هه‌ستم ئه‌كرد دڵم ده‌رچووه‌ له‌ سینه‌م, ڕۆشتینه‌ ژوره‌وه‌ دوای‌ به‌ خێر هاتن كردنمان دوباره‌ ئه‌و كچه‌ هاته‌وه‌ ده‌سمان كرده‌ قسه‌ كرد ن و پرسیار كرد ن له‌ یه‌ك، واها شێوه‌یه‌ك قسه‌ مان ده‌كرد وه‌ك و چه‌ندساڵێكه‌ تێكه‌ لاَویكی‌ زۆر مان بووه‌ له‌هه‌موو قسه‌ كانمانا هه‌ستێكی‌ زۆر و هۆگرییه‌كی‌ زۆری‌ بۆ گوێگرتن له‌یه‌ك تیابوو , ئه‌و شه‌وه‌ مان ڕۆژ كرده‌و چه‌ند خزمێكمان هاتن به‌شوێنمانا، من بێ ئه‌وه‌ی‌ كه‌سیان بناسم ڕقم ئه‌بووه‌ له‌ هه‌موویان چوونكه‌ ئه‌بوایه‌ به‌ بۆنه‌ی‌ ئه‌وانه‌وه‌ ئه‌و ماڵه‌ جێبێڵم كه‌دڵم تێیدا به‌جێماوه‌, كاتێك خواحافیزیمانكرد دوای‌ چه‌ند مه‌ترێك سه‌یرێكی‌ ده‌رگاكه‌یانم كرد بینیم به‌دزییه‌وه‌ سه‌یرم ئه‌كات, هه‌ركه‌من سه‌یرم كرد یه‌كسه‌ر ده‌رگاكه‌ی‌ داخست, له‌گه‌ڵ ڕۆشتنما له‌و ماڵه‌ دڵ و چاوم به‌ جێ مابو ئه‌و شه‌قامه‌ جوانانه‌ ئه‌و هه‌مووه‌ درخته‌ سه‌وزانه‌ هیچ جوانیه‌ كیان نه‌مابوو له‌ به‌ر چاوم، چه‌ندڕۆژێكامان تێپه‌ڕ كردله‌ماڵه‌كانی‌ تر زۆر بێتاقه‌ت بووم زۆر نائارام بووم ، یه‌ك هه‌فته‌ی‌ ڕابورد من ئه‌وم نه‌بینی‌ بوو ته‌واو بێتاقه‌ت بوبوم ته‌نانه‌ت نانم نه‌ئه‌خوارد خه‌ریك بو ڕام ئه‌كرد له‌هه‌موو كه‌س، به‌یانیانێكیان درا له‌ده‌رگا كه‌ ده‌رگایان كرده‌وه‌ سه‌یرم كرد باوكی‌ و دایكی‌ هاتوون به‌شوێنمانا بمان به‌نه‌وه‌ بۆ ماڵی‌ خۆیان هه‌ر به‌بینینی‌ ئه‌وان هیچ عه‌یبێكم نه‌ما، گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆماڵ ئه‌وان چه‌ند دڵمان خۆش بوو خوایه‌گیان! هه‌ر ده‌قیقه‌یه‌كی‌ به‌ قه‌ده‌ر چه‌ندین ساڵ خۆشبو هه‌رچی‌ براكانی‌ و باوكی‌ ئه‌یان ووت وه‌ره‌ تابڕۆین ده‌ورێكی‌ بازاڕ بده‌ین ئه‌مووت نایه‌م حه‌وسه‌ڵه‌م نیه‌، به‌لاَم نه‌م ئه‌زانی‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ كه‌ ئه‌و هه‌موه‌ حه‌زوو بینینی‌ ئێران وخزمایه‌تیه‌ی‌ تێدابوو جێماوه‌ له‌ماڵیانا و ده‌رچوونی‌ ئاسان نیه‌و به‌ده‌ست خۆم نیه‌ هه‌رگیز، كات تێ ئه‌په‌ڕی‌ و من سه‌رخۆش سه‌رخۆش ئه‌بوایه‌ هه‌ر ڕۆژ چه‌ند كاتژمێرێك له‌ماڵی‌ ئه‌وان بو مایه‌ ئینجا بۆماڵه‌كانی‌ تر بڕۆشتمایه‌, دیسان ملی‌ ئیبلیسی‌ ناچیز بشكێت, له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌ وانه‌ یه‌كا كه‌وتبو مه‌ ده‌وری‌ دووه‌ مه‌وه‌ ئه‌بوایه‌ بگه‌ ڕێمه‌وه‌ بۆ عێراق ئاااخ چه‌ند ناخۆشه‌ ؟ ئه‌و شه‌وه‌ی‌ كه‌ بۆ به‌یانیه‌كه‌یا من ئه‌بوایه‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌ چ كورت بوو! تاوه‌كو به‌ یانی‌ ئێمه‌ نه‌خه‌وتوین و قسه‌مان كرد، پرسیاركردن له‌یه‌ك تر حه‌ز كردن له‌ چ وه‌رزێك؟ له‌ چ هونه‌رمه‌ندێك؟ له‌چ كارێك؟ چ ڕنگێك؟ چ ئاواتێكمان هه‌بوو و هه‌موو شته‌كانمان زۆر له‌ یه‌كه‌وه‌ نزیك بوو، خوایه‌گیان به‌یانی‌ بڕوامان نه‌ده‌كرد به‌و دابڕانه‌, به‌لاَم هه‌رچۆن بوو بڕوامان پێهێناو دوای‌ گریانێكی‌ زۆر و شین كردنی‌ هه‌ردوولا خواحافیزیمان كرد.
گه‌ردون چ بێڕه‌حمه‌ چ بێ به‌زه‌ییه‌ ئه‌ی‌ خوا ناكا له‌وهه‌موه‌ ڕه‌حمه‌ی‌ تۆ به‌رپریشكێكمان بخا هه‌ر كه‌گه‌یشتمه‌ سنوری‌ خۆمان یه‌كسه‌ر وه‌كو فڕێبدرێمه‌ قه‌فه‌سێكی‌ گه‌وره‌ی‌ پڕ له‌ باڵنده‌ی‌ بێ گیان ومردوو,هه‌ستم به‌ته‌نهایه‌كی‌ زۆر ده‌كرد له‌ شلۆق ترین شوێناهه‌ستم به‌ته‌نیایه‌كی‌ زۆرده‌كرد، چه‌ند سه‌عات دائه‌نشتم له‌ یه‌ ك شوێنا به‌س بیرم ئه‌كرده‌وه‌, كاتی‌ خه‌و تن وهه‌ستان كارم ته‌نها بیركردنه‌وه‌ بوو له‌ڕۆژانی‌ ڕابوردو، هه‌ركه‌س منی‌ ئه‌بینی‌ هه‌ستی‌ به‌ لاوازیم ئه‌كرد, خوگرتن به‌ئه‌و گۆرانیه‌یانه‌ كه‌ له‌ به‌ر ئه‌و ئه‌م ووت حه‌زم لێ یه‌، ته‌واو بێتا قه‌ت بوبوم هه‌ر كچێكم ئه‌بینی‌ جله‌كانی‌ لێكچونێكی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هه‌بوایه‌ ڕاده‌چه‌ڵكیم، شه‌ش مانگم به‌و شێوه‌یه‌ تێپه‌ڕكرد تاوه‌كو شه‌وێكی‌ باراناوی‌ ته‌له‌فۆنێی‌ بۆكردم هه‌ركه‌ووتم: ئه‌لو یه‌كسه‌ر بێ‌ هه‌واڵ پرسین ووتی‌: انشاالله‌ دوبه‌یانی‌ پێكه‌وه‌ین ووتم: چۆن؟ بڕوام نه‌ده‌كرد
ووتی‌ :دێین بۆ ماڵتان, ئه‌ی‌ خوایه‌ گیان ئه‌مه‌ خه‌ون بوو، زۆر به‌خێرای‌ به‌و بارانه‌ ڕۆشتمه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ره‌و چۆڵه‌وانیه‌ك ده‌ستم كرد به‌ هاوار هاوار، ئه‌گریام پێ ئه‌كه‌نیم خۆم ئه‌كوتایه‌ ناو ئاوقوڕو به‌ده‌نگی‌ به‌رز له‌خۆشیانا گۆرانیم ده‌وت. ئه‌و ڕۆژه‌ی‌ بڕیار بوو ئه‌وان بێن چوین له‌ سه‌ر سنور هێنامانن، به‌درێژای‌ رێگه‌ ئێمه‌ سه‌یری‌ یه‌كترمان ئه‌كردو پێ ئه‌كه‌نین وئه‌گریاین،(15 ) ڕۆژ مانه‌وه‌ ئه‌م ماوه‌یه‌ هه‌رگیز دووباره‌ نابێته‌وه‌، نه‌وه‌ك له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی‌ به‌ سه‌ر چوو به‌ ڵكوو له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی‌ هه‌موو حه‌ز و ئاوات و هیواكانم له‌و ڕۆژانه‌دا ده‌بینی‌, دووباره‌ فه‌صڵی‌ گریان وجیابونه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكرده‌وه‌, تاوه‌كو یه‌ك ساڵ و حه‌وت یان هه‌شت مانگ یه‌كتر مان نه‌بینی‌ به‌ لاَم هه‌میشه‌ یه‌كمان له‌ بیربوو ، ته‌نانه‌ت ته‌له‌ فۆنیشمان نه‌ ئه‌كرد چونكه‌ نه‌مان ئه‌توانی‌ قسه‌ بكه‌ین له‌ته‌له‌فۆنا,ڕۆژێكیان پرسم كرد له‌ماڵه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌وێت دووباره‌ بڕۆمه‌ وه‌ بۆئێران وه‌ك له‌ده‌ردم بزانن هیچ برسێكیان نه‌كرد ووتیان خوات له‌ پشت, بڕیارم دابوو هه‌ر چۆن بێت ئه‌ بێت نه‌یه‌مه‌وه‌ تاوه‌كو پێی‌ نه‌ڵێم به‌لاَم دوباره‌ به‌یه‌ك گه‌یشتینه‌وه‌ جگه‌ له‌هاو سه‌نگ كردنی‌ حه‌زه‌كانمان و چه‌ندین قسه‌ی‌ ناسك له‌و شه‌وه‌ ساردانه‌دا كه‌وه‌ك ساردی‌ داهاتوی‌ ئه‌و به‌رامبه‌رم جورئه‌تی‌ ووتنی‌ ئه‌و هه‌سته‌م نه‌بوو به‌ڕاسته‌وخۆ، تاوه‌كو ئه‌و ڕۆژه‌ی‌ بڕیار بوو بێمه‌وه‌ ده‌ستم كرد به‌ گیرفانما كلینسكێكم دابه‌ده‌ستیه‌وه‌ و ووتم ئه‌وه‌ ئه‌شكه‌كانتی‌ پێبسڕه‌وشتێكم نوسیوه‌ تیایدا بیخوێنه‌وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ ،كه‌ گه‌یشتمه‌ ماڵ ته‌له‌فۆنم كرد خۆی‌ هه‌ڵی‌ گرت یه‌كسه‌ر :وتی‌ (دوست داره‌م ) دنیام له‌به‌رچاوبوبه‌به‌هه‌شت، ئه‌و له‌حزه‌ كاشكی‌ گیانم ده‌ر بچوایه‌و وای‌ نه‌ وتبایه‌.
كه‌تۆهاتی‌ له‌نه‌ومیدی‌ نه‌ماباس
له‌هیجرو ئینتیزار ئیدی‌ نه‌ماباس
* نالی‌
چه‌ند مانگێك هه‌میشه‌ په‌یوه‌ندیمان پێكه‌وه‌ ئه‌كرد به‌ (ته‌له‌فۆن به‌نامه‌ به‌باران به‌ده‌ركه‌وتنی‌ مانگ به‌هه‌ڵهاتنی‌ خۆر به‌به‌به‌..) هیچ سه‌رفێكم نه‌بوو جگه‌ له‌ كارت سه‌ندن بۆ مۆبایله‌كه‌م, وای‌ لێهات له‌گه‌ڵ خوێندنه‌كه‌مدا كارێك بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌م پاره‌ له‌ماڵ بسێنم.
ڕۆژێكیان دایكم دڵی‌ زۆر خۆشبو وتم : خێره‌ دایه‌ ئه‌وه‌ ؟ ووتی‌: له‌خوا به‌ زیادبێ براكه‌ت داوای‌ ژن ده‌كات, منیش زۆرم پێخۆش بوو چونكه‌ سه‌ره‌ی‌ من و دوای‌ ئه‌و خۆمیش ئه‌بووم به‌ پیاوی‌ ماڵ له‌م قسانه‌ دابوین برام خۆی‌ كرد به‌ژوراو منیش هه‌ستام ده‌ستم كرده‌ ملی و ماچم كرد ووتم: پیرۆزه‌ به‌دڵی‌ خۆش, پرسیارم كرد برا كێت بۆ بێنین ؟
ووتی‌: كه‌سێكه‌ ئه‌و نه‌بێت ژن ناهێنم هه‌رگیز، منیش ووتم ئه‌ی‌ به‌سه‌ر چاو هه‌ركه‌س تۆبڵێی‌ ئێمه‌ ئه‌ی‌ خه‌ینه‌ سه‌ر سه‌رمان، ووتی‌ فلاَنه‌ كچی‌ خزممان له‌ ئێران به‌ڕاستی‌ له‌وه‌ته‌ی‌ هاتووه‌ بۆ ئێره‌ بووه‌ به‌ خولیام, منیش ژێر پێم ته‌ڕ بوو كه‌ئه‌و قسه‌كه‌ی‌ كرد ئاگام له‌ خۆم نه‌مابه‌بێ‌ ئاگای‌ چووم به‌ره‌ و په‌نجه‌ره‌ كه‌مان و كه‌وتم ئه‌وه‌نده‌م زانی‌ له‌ نه‌خۆش خانه‌ چاوم هه‌ڵ هێنا و توانای‌ قسه‌كردنم نیه‌, ئه‌وه‌بوو تادوو هه‌فته‌ نه‌م توانی‌ قسه‌ بكه‌م هه‌ربیرم له‌و قسه‌یه‌ ده‌كرده‌وه‌ خوایه‌گیان ئه‌مه‌ چ بوو ووتی‌؟ تۆبڵێی‌ به‌ڕاستی‌ بێت؟
من چاك بوو مه‌وه‌ بریابمردمایه‌, برام هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌ داواكه‌ی‌، زۆر كارم كرد تاوه‌كو نه‌ی‌ هێنێ به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ دادی‌ نه‌دا، ته‌له‌فۆنم كرد بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌م ووتی‌ وه‌لاَهی‌ من ماوه‌یه‌كه‌ ئه‌مه‌وێت ئه‌م شته‌ت پێبڵێم هه‌رچه‌ند فكری‌ لێ ئه‌كه‌مه‌وه‌ من و تۆ به‌یه‌ك ناگه‌ین ، ووتم: ئه‌وه‌ چیی‌ ده‌ڵێی‌؟ ووتی‌: به‌خوا به‌ده‌ستی‌ خۆم نیه‌ احساس ئه‌كه‌م ئه‌مه‌ی‌ من و تۆ ڕێكی‌ نایه‌ت. چ بڵێم چه‌ند ساڵه‌دایكم به‌و حاڵه‌و به‌و بێكه‌سیه‌ ئێمه‌ی‌ به‌خێو كردووه‌ ئێستامن شیرازه‌ی‌ خێزانه‌كه‌مان تێك ناده‌م به‌و ئاسانیه‌، قه‌یناكا به‌س نیه‌ بۆ براكه‌ی‌ خۆمه‌؟
به‌ لاَم له‌و كاته‌وه‌ی‌ ئه‌و ببێته‌ بووكی‌ دایكم و براژنی‌ من من نابێت له‌م ماڵه‌ بم بۆیه‌ بڕیارم دابڕۆم به‌ره‌و هه‌نده‌ران بۆ هه‌میشه‌، من ناتوانم گوێم له‌و قسانه‌ بێت ڕۆژێك له‌ ڕۆژان دام نابوو من بیكه‌م ئێستا براكه‌م به‌به‌ر چاومه‌وه‌ بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌می‌ بكات، هه‌میشه‌ پێم ئه‌وت ئه‌و ڕۆژه‌ی‌ یه‌كه‌م جار هاتمه‌ ماڵتان چێشتێكی‌ زۆر خۆشم خوارد، بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی‌ خۆشه‌ویستیه‌كه‌مان هه‌ركات بڕیاری‌ هاوسه‌ریمان دا یه‌كه‌م چێشت ئه‌وچێشته‌م بۆ بكه‌ ناوی‌ (سبزی‌ خورشتی‌ بوو)، ئه‌یوت: به‌سه‌ر چاو، ئێستامن چۆن به‌رگه‌ی‌ ئه‌وه‌ ئه‌گرم ئه‌و ئه‌و چێشته‌ بكات وبه‌تایبه‌ت بۆمنی‌ نه‌بێت؟
نازانم چ عه‌شقێكه‌؟ كه‌من وتۆ ئه‌وه‌نده‌
یه‌كترمان خۆش ئه‌وێت؟ بۆیه‌كیش بین نامانه‌وێت
نازانم چ هه‌ستێكه‌؟ پێم خۆشه‌و پێت خۆشه‌
كه‌هه‌میشه‌ لای‌ یه‌ك بین به‌لاَم هه‌رگیز بۆ یه‌ك نه‌بین
له‌به‌ر تۆتازه‌كه‌سم ناچێت به‌دڵ له‌كاتێكدا هه‌ردوكمان یه‌كمان
پێ نیه‌ قه‌بوڵ نی‌ یه‌ قودره‌ت من كاری‌ ڕۆژ گاره‌ چ بكه‌م له‌تۆم ئه‌كات ئاواره‌
به‌لاَم نازانم تۆ له‌به‌ر چیت؟ به‌ئاسانی‌ منت برد له‌بیرت؟
ئاسۆ

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-03 21:12:45

په یوه ندخیام
ئه‌ ندام
شوێن: swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-26
دواترین سه‌ردان: 2008-09-12
په‌یامه‌كان: 229
ویبگه‌

Re: براکه‌م خۆشه‌ویسته‌که‌می خواست

ده ست خۆش ئامێزی هاورێم بۆ نوسینه ه ی ئه م چیرۆکه سامناکه به راستی  سامناکترین کاره ساته

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-03 22:22:54

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: براکه‌م خۆشه‌ویسته‌که‌می خواست

سوپاس کاکه‌ په‌یوه‌ند گیان  بۆ په‌یامه‌که‌ت بڵێین چی دنیا زۆر خراپ بووه‌ ....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-04 08:23:11

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

Re: براکه‌م خۆشه‌ویسته‌که‌می خواست

ده سته كانت خؤش هاورى به ريزو خؤشه ويست

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-05-04 10:27:16

*TaNyA*
پڕشنگی یانە
شوێن: سليمانى!!!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2011-12-13
په‌یامه‌كان: 668

Re: براکه‌م خۆشه‌ویسته‌که‌می خواست

په یوه ندخیام نووسی:

ده ست خۆش ئامێزی هاورێم بۆ نوسینه ه ی ئه م چیرۆکه سامناکه به راستی  سامناکترین کاره ساته

Kurdzhin
حه زه كه م دل به س تؤى بوئ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-05-04 10:59:06

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: براکه‌م خۆشه‌ویسته‌که‌می خواست

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ملازم حیده‌رو مه‌ستی گیان ده‌ستان خۆش بێت گیانی من،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-05-05 16:47:54

kcha karkuki
خونچەی نوێ
شوێن: swed- stockholm
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-28
دواترین سه‌ردان: 2008-11-03
په‌یامه‌كان: 25

Re: براکه‌م خۆشه‌ویسته‌که‌می خواست

dast xosh barez

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-05-05 16:57:31

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: براکه‌م خۆشه‌ویسته‌که‌می خواست

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت کچه‌ که‌رکوکی ده‌ستت خۆش بیت گیانه‌که‌م....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-05-05 17:26:06

Evet
خونچەی نوێ
شوێن: sulaymany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-12
دواترین سه‌ردان: 2010-10-10
په‌یامه‌كان: 18

Re: براکه‌م خۆشه‌ویسته‌که‌می خواست

دةست خؤش بؤ ئةو جيرؤكة خؤشة هةرجةند مةاساتة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-05-05 17:45:26

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: براکه‌م خۆشه‌ویسته‌که‌می خواست

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت هاوڕێ گیان ده‌ستت خۆش بێت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-05-05 18:37:00

sena
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-26
دواترین سه‌ردان: 2009-11-19
په‌یامه‌كان: 6

Re: براکه‌م خۆشه‌ویسته‌که‌می خواست

dast  xosh  amez  gyan  baraste  baraste   betaqt  bwm

Kurdzhin
له‌وانه‌یه‌ بیرورِام له‌گه‌ڵتداجیاواز بىَ به‌لاَم ئاماده‌م له پێناوى ئازادى رِاده‌ربرِینتداخۆم به‌كوشت بده‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2008-05-05 19:01:28

zozik73
خونچەی نوێ
شوێن: هه‌ولێر- سۆران
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-19
دواترین سه‌ردان: 2012-11-15
په‌یامه‌كان: 91

Re: براکه‌م خۆشه‌ویسته‌که‌می خواست

ئاميزكيان دةست خؤش/ ئةكةر جيرؤكةكةت راستةقينةية بةراستى كارةساتة، بةلام ئةكةر راستة قينة نية ببورة كةدةليم ( ئافرةت هيندة بيهيز نية كة نةتوانيت لةم كاتةدا دةست بةردارى دةريايةك فرميسك و رةنجى تةمةنيك بيت) ئافرةت زؤر لةوة بةهيز ترة كة باسى دةكةيت

Kurdzhin
من چـــی بـــکه‌م که‌ ناتوانم بۆ ساتێک فه‌رامۆشـــت کـــه‌م
ئه‌ی چرای خۆشه‌ویستی دڵ زۆر ئه‌سته‌مه‌ خامۆشت که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2008-05-05 19:06:28

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: براکه‌م خۆشه‌ویسته‌که‌می خواست

سوپاس سینه‌گیان بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی تۆی ئازیز خۆش بێت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2008-05-05 19:12:22

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: براکه‌م خۆشه‌ویسته‌که‌می خواست

سوپاس بۆ تۆ گیانه‌که‌م زۆزك گیان من ئه‌و چیرۆکه‌م له‌ڕۆژنامه‌ی ئاسۆوه‌ وه‌رگرتووه‌ تا چه‌ند ڕاسته‌ ئه‌وه‌یان ده‌بێت نووسه‌ر بڕیاری لێ بدات
بۆ ئه‌وه‌ش که‌ده‌ڵێیت ئافره‌ت ئه‌وه‌نده‌ بێهێز نیه‌ ده‌ست به‌داری ده‌ریایه‌ك فرمێسک و ڕه‌نجی ته‌مه‌نێك بێت  ..بۆ له‌تۆ وایه‌ له‌سه‌دا نه‌وه‌دی ئافره‌تی کورد  به‌دڵی خۆی زه‌واج بکات و به‌خۆشه‌ویسته‌که‌ی بگات ،،به‌دڵنیایه‌وه‌ نه‌خێره‌...سه‌دان خۆشه‌ویستی زۆر له‌م به‌سه‌رهاته‌ پیرۆز ترو گه‌وره‌تر هه‌بووه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاریدا تیا چووه‌ و  به‌داخه‌وه‌ سه‌ریان ناوه‌ته‌وه‌ ،،،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2008-05-20 15:29:05

shajwan
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-22
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 439

Re: براکه‌م خۆشه‌ویسته‌که‌می خواست

dastt xoshbet barasty cherokeky dltangw naxosha har bzhet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2008-05-20 17:40:35

halo_45
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-11
دواترین سه‌ردان: 2009-03-27
په‌یامه‌كان: 42

Re: براکه‌م خۆشه‌ویسته‌که‌می خواست

ده سته كانت خؤ ش ئاميز كيان هيوادارم سه ركه وتوبيت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#17 2008-05-20 18:42:29

Dli_Baba
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-11
دواترین سه‌ردان: 2012-02-13
په‌یامه‌كان: 627

Re: براکه‌م خۆشه‌ویسته‌که‌می خواست

dast xosh gyanakam bo aw basarhata barasti basarhateki xamawi bu

hiwai sarkawtn bo toi azizm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#18 2008-05-20 20:02:39

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: براکه‌م خۆشه‌ویسته‌که‌می خواست

سوپاس بۆ په‌یامه‌ کانتان شاجوان گیان و هه‌ڵۆ گیان و سویتی ده‌ستان خۆسش بێت سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#19 2008-05-27 14:20:42

xambar_gull
کازیوەی یانە
شوێن: ***سليمانى***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 460

Re: براکه‌م خۆشه‌ویسته‌که‌می خواست

dastt xosh bet  bo  aw  basarhata baraste basarhateky  naxosh bw   

taman drezh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#20 2008-05-27 15:01:42

jwja hawleri
کازیوەی یانە
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1302

Re: براکه‌م خۆشه‌ویسته‌که‌می خواست

دةستةكانت خوشبيت ئاميز كيان بةراستى بةسةر هاتيكى زووووووووووووو ناخوشبو

Kurdzhin
QWRBANT BM ZAKARIA GYAN

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net