.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












و/عارف محه‌مه‌د مناڵان وههرزهكارانی عێراق له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگدان
به‌پێی ئه‌و راپۆرت‌و سه‌رژمێرییه حكومی‌و ره‌سمیانه‌ی كه له‌لایه‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراون، نزیكه‌ی (5) ملیۆن مناڵی بێ دایك‌و باوك له‌عێراقدا هه‌یه، كه ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتۆته 17 ساڵ و زۆربه‌یان له هه‌لومه‌رجێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دژوار‌و ناله‌باردا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، هه‌روه‌ها به‌پێی ئاماژه‌كانی ئه‌و راپۆرته (22000) هه‌زار خوێندكاری سه‌ره‌تایی به‌ناچاری ده‌ست به‌رداری خوێندن بوونه‌و له‌ساڵی 2007 نه‌یانتوانیوه له‌پرۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وام بن‌و له‌كۆی ئه‌و خوێندنكارانهی كه به‌شداربوون له‌تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كاندا له‌ناوه‌وه‌ی وڵات، ناگاته (40%) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی (76000) هه‌زار خوێندكاری مناڵ له بنه‌ڕه‌تدا نه‌یانتوانیوه بچنه قوتابخانه‌و (30%) ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتۆته 17 ساڵ له عێراق، به‌ناچاری له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵی قوتابخانه‌كاندا به‌شداریان نه‌كردووه.
ژماره‌ی ئه‌و مناڵان وههرزهكارانهی كه ناچاركراون وڵات جێبهێڵنو ڕووبكه‌نه وڵاتانی دراوسێ‌و رووبه‌ڕووی كاری توندوتیژی بوونه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن باندو كۆمه‌ڵه تیرۆریستییه‌كانه‌وه ده‌گاته (25000) هه‌زار مناڵ.
وه زیاتر له (16000) هه‌زار مناڵ تووشی تلیاك كێشان بوون‌و ده‌ست درێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌ریان له‌كچان‌و كوڕان كه ته‌مه‌نیان له خواروی 12 ساڵانهوهنو جێگای تایبه‌ت هه‌یه له‌به‌غداو پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره دژه مرۆییه له‌لایه‌ن باندهمافیاكانهوه
وه یه‌كێك له‌هۆیه سه‌ره‌كییه‌كانی پهرتهوازهییو هه‌لومه‌رجی خراپی ژیانی مناڵان ولاوانی ئه‌م وڵاته، نه‌بوونی ئاسایش‌و خۆراك‌و كهمدرامهتی خێزانه‌كانیان بێ ده‌ربه‌ستی حكومه‌ته له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵكیدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و به‌تایبه‌ت مناڵان ولاوان.
له‌رابردووشدا رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پارێزگاری له‌مافی مناڵان، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه كه نزیكه‌ی دوو ملیۆن مناڵی عێراق تائێستاش رووبه‌ڕووی ترسناكترین نهخۆشیو به‌دخۆراكی بوونه‌ته‌وه‌و له‌خوێندن بێبه‌شبوون.
له‌هه‌موو كاتێكدا مناڵان بوونه‌ته قوربانی ئه‌و كێشه‌و شه‌ڕانه‌ی كه به‌درێژایی ساڵ له‌لایه‌ن ره‌وته جیاجیاكانه‌وه هه‌ڵگیرساوه له‌پێناو گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆیان هه‌روه‌ك چۆن (رۆجه‌ر ڕِایت) نوێنه‌ی یونسێف له‌عێراق ئه‌ڵێ: "مناڵانی عێراق له‌م كێشمه كێشانه‌دا باجێكی زۆریان داوه".
به‌پێی ئه‌وئامارانه‌ی كه‌وا یونسێف ئاماژه‌ی پێداون له (28%) ئه‌و مناڵانه‌ی كه ته‌مه‌نیان ده‌گاته 17 ساڵ له‌عێراق، نه‌یانتوانیوه به‌شداری له‌پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ بكه‌ن و رێژه‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه به‌سه‌ركه‌وتوویی له‌تاقیكردنه‌وه‌كاندا ده‌رچوون له له‌خواروو ناوه‌ڕاستی عێراق (40%)ده‌بن.
هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌مناڵان به‌شداریان له‌خوێندنی سه‌ره‌تایی نه‌كردووه له‌ساڵی 2006 دا به‌هۆی ئه‌و هه‌لومه‌رجه ناله‌باره‌ی كه له‌عێراق دروست بووه به‌زۆربه‌ی كاته‌كاندا مناڵان بێ به‌شبون و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین نه‌كراوه‌و نه‌توانراوه له‌رفاندن و كوشتن بیانپارێزنو ژیانێك كه شایسته بێت به‌وان دابین بكرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ش له‌ساڵی 2007 یونسێف به‌هاوكاری رێكخراوه مرۆییه‌كان توانی (40) ملیۆن دۆلار له‌بواری پرۆسه‌ی خوێندن‌و چاودێری ته‌ندروستی و خێزانی بۆ مناڵان ولاوان و خێزانه‌كانیان له‌عێراق خه‌رج بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك بڕیار‌و به‌ڵێن ده‌درێت له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی مناڵان ولاوان و مافی مرۆڤ و یونسێفه‌وه كه ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه مناڵان ژیانی تیا به‌سه‌ر ده‌به‌ن له‌عێراق به‌ره‌و قۆناغێكی باشتر بهرنو گۆڕانكاری له‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی مناڵان وههرزهكاران بكرێت.
به‌ڵام تائێستا ئه‌م گفتانه ته‌نها قسه‌ی سه‌ر مێزه‌و رۆژ له‌دوای رۆژ مه‌رگ ئێسك‌و بروسكی مناڵان دههاڕێو ملیۆنه‌ها منداڵ چاوه‌ڕێی مه‌رگ ده‌كه‌ن.

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه