.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









Mona Lisa ' بۆچی بزه‌ی لێوه‌دێت و، کێیه ئه‌و ژنه!؟
پشکۆ جاف له‌سه‌ر شاکاری "Mona Lisa"، ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن شێوه‌کاری به‌ناوبانگی ئیتاڵی "Leonardo da Vincis" کێشراوه، دوو پرسیار هه‌یه و ئه‌وه‌ش ماوه‌یه‌كی زۆره بۆته جێگای لێکۆڵینه‌وه: ئه‌و ژنه به‌چی بزه ده‌كات؟ و کێیه ئه‌و ژنه؟ ده‌سته‌یه‌ك له زاناکانی شاری "Heidelberg"ی ئه‌ڵمانی پێیان وایه، که ئه‌وان توانیبێتیان وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌هه‌میان دابێته‌وه. ئه‌گه‌ر بۆچوونی زانایانی ئه‌ڵمانی ڕاست بێت، ئه‌وا "Mona Lisa" ناویLisa del Gioconda"یه و ژنی پیاوێکی بازرگانی شاری فلۆرێنسای ئیتاڵی بووه. باوه‌ڕ هه‌یه، که مێژووی کێشانی ئه‌و شاکاره له‌لایه‌ن "Leonardo da Vincis"یه‌وه له ساڵی 1503 بۆ 1506 کێشرا بێت. شاکاری "Mona Lisa" ماوه‌یه‌کی زۆره له مۆزه‌خانه‌ی "Louvre" له شاری پاریس پارێزراوه و میوانانی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ش ئه‌و شاکاره له‌ژێر ناوی "La Gioconda" ده‌بینن. وه‌ك له‌مێژووی ئیتاڵییه‌وه ئاشکرایه، "Lisa del Gioconda" له‌ساڵه‌کانی سه‌ده‌ی 16هه‌میندا وه‌ك نموونه‌یه‌كی ئافره‌ت ته‌ماشاکراوه و ئافره‌تانی دیکه لاسایی شێوازی ئه‌ویان کردۆته‌وه. "Veit Probst"، به‌ڕێوبه‌ری پێشووی په‌ڕتووکخانه‌ی زانکۆی شاری "Heidelberg"، له‌سه‌ر قه‌راغی یه‌كێك له چاپکراوه کۆنه‌کان تێبینییه‌کی ده‌ستنووسی دۆزییه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن خاوه‌ن چاپکراوهکهوه نووسراو و تێیدا که‌سایه‌تی "Mona Lisa" پێناسه ده‌کات، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك "Rike Balzuweit"، جێگری "Veit Probst" ڕایگه‌یاند. خاوه‌نی ئه‌و چاپکراوه‌ش هاوڕێیه‌کی نزیکی "Leonardo da Vinci" بووه. ئه‌و چاپکراوه‌ش پێش دوو ساڵ و نیو له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن په‌ڕتووکخانه‌ی "Heidelberg"ه‌وه خرایه به‌رچاو و بڕیاره کاری زانستی ئه‌نجامدراو له‌ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌لایه‌ن "Veit Probst" بڵاوبکرێته‌وه. له‌ماوه‌کانی پێشوودا بۆچوون هه‌بوو، که "Mona Lisa" خۆشه‌ویستی "Leonardo da Vinci" بوو بێت یان ئه‌و ژنه یه‌كێك له فهنتازییهكانی شێوه‌کاری به‌ناوبانگ بوو بێت. سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: Spiegel
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و
کووڕی سلیمانی دەستت خۆش بێ ئازیزم
خوازیارم کامەران بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه