❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ناوى هامان موعجیزه‌یه‌كى قورئانییه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-06 14:01:23

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

ناوى هامان موعجیزه‌یه‌كى قورئانییه‌

ناوى هامان موعجیزه‌یه‌كى قورئانییه‌

وه‌رگێڕانى له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌// سه‌رحه‌د یونس محمد

   

[ وقال فرعون يا أيها الملا ما علمت لكم من اله غيري فأوقد لي ياهامان على الطين فاجعل لي صرحا لعلي اطلع الى اله موسى وأني لاظنه من الكاذبين ] (القصص/ 38).

داب و ڕه‌ویه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان وایه‌ ساڵانێكى زۆره‌ گومان و دودڵى دژ به‌ قورئان دوپات ئه‌كه‌نه‌وه‌, وایان زانى گومانێكى به‌ هێزیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كاتێك وتیان ناوهێنانى( هامان ) وه‌ك كه‌سێكى نزیكى فیرعه‌ون له‌ زه‌مانى حه‌زره‌تى موسادا (سه‌لامى خواى لێبێت) هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌ له‌ لایه‌ن قورئانه‌وه‌, چونكه‌ ته‌ورات كاتێك باسى چیرۆكى حه‌زره‌تى موسى و به‌نى ئیسرائیل ئه‌كات له‌ گه‌ڵ فیرعه‌وندا ناوى هامانى نه‌بردووه‌, وه‌ك چۆن هیچ مێژوونوسێكى كۆنى یۆنانى ئه‌و ناوه‌ى نه‌هێناوه‌, وه‌ له‌ هیچ ده‌قێكى مێژوویى كۆندا نه‌هاتووه‌ كه‌ باسى مێژووى میسرى كۆن ده‌كات. وه‌ ئه‌و ناوه‌ له‌ سفر ئه‌ستیرى ته‌وراتیشدا نه‌هاتووه‌. كه‌ باسى پاشاى بابل ( ئه‌حشۆبرۆش ) ئه‌كات كه‌ وه‌زیرێكى هه‌بووه‌ به‌ ناوى هامان, وه‌ ئه‌م وه‌زیره‌ دژایه‌تى یه‌هودیه‌كانى دانیشتوى بابلى كردووه‌ دواى ده‌ست به‌سه‌راگرتنى بابل. وه‌ سته‌مى زۆرى لێكردوون, به‌ڵام یه‌هودیه‌كان توانیان له‌م ژیانه‌ تاڵه‌ خۆیان ڕزگار بكه‌ن, دواى ئه‌وه‌ى كچێكى زۆر جوانى سه‌رنج ڕاكێشى یه‌هودیان ماره‌ كرد له‌ پاشا, وه‌ پێگه‌ى خۆى لاى پاشا كرده‌وه‌و وه‌ سه‌ركه‌وتنى به‌ ده‌ست هێنا له‌ كوشتنى وه‌زیردا وه‌ تۆڵه‌ى گه‌له‌كه‌ى خۆى كرده‌وه‌. واته‌ هامان له‌ زه‌مانى فیرعه‌ون و حه‌زره‌تى موسادا (سه‌لامى خواى لێبێت ) له‌ میسردا نه‌بووه‌, به‌ڵكو له‌ بابلدا بووه‌, وه‌ دواى نزیكه‌ى هه‌زار ساڵ له‌ كۆچى دوایى موسا (سه‌لامى خواى لێبێت ) به‌ قسه‌ى ئه‌وان قورئان كه‌وتوه‌ته‌ ناو هه‌ڵه‌یه‌كى مێژوویى گه‌وره‌وه‌.

د. عبدالجلیل الشلبى ئه‌میندارى گشتى پێشوى لێكۆڵینه‌وه‌ ئیسلامییه‌كان ئه‌ڵێت هیچ به‌ربه‌ستێكى ژیرانه‌ له‌ كایه‌دا نیه‌ ئه‌گه‌ر له‌ یه‌ك كاتدا دوو كه‌س هه‌بن ناویان هامان بێت یه‌كیان له‌ زه‌مانى فیرعه‌ون و موساداو ئه‌ویان له‌ زه‌مانى پاشاى بابل (ئه‌حشۆبرۆش)دا , وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ئه‌كات كه‌ چیرۆكى ئه‌و كچه‌ له‌ ئه‌ستیردا و پاشاو وه‌زیره‌كه‌ى هامان چیرۆكى ده‌ست هه‌ڵبه‌ست و خه‌یاڵییه‌و چه‌ند دێڕێكى ده‌ست هه‌ڵبه‌ستن و له‌ ڕاستییه‌وه‌ دوره‌. وه‌ به‌ به‌ڵگه‌ قسه‌كانى پشتڕاست ئه‌كاته‌وه‌و ئه‌ڵێت چیرۆكى ئه‌ستیر جگه‌ له‌ ته‌ورات له‌ هیچ شوێنێكى تردا نه‌هاتووه‌, وه‌ هه‌ردوو په‌یامبه‌ر (عزرا) و (نحمیا) له‌ پێشى ئه‌وانه‌وه‌ بون كه‌له‌ بابله‌وه‌ هاتنه‌وه‌ وه‌ هه‌ر ئه‌وان بون چیرۆكى دیلى بابلیان گێڕایه‌وه‌ ئاماژه‌یان نه‌ به‌ ئه‌ستیر كردووه‌ نه‌به‌ سفرى ئه‌ستیره‌وه‌. وه‌ هه‌روه‌ها مێژوونوسى ئه‌غریقى (هیرۆدیت) كه‌له‌ زه‌مانى ( اكزسیس) دا ژیاوه‌ و ژیاننامه‌كه‌ى تۆماركردووه‌ هیچ ئاماژه‌یه‌كى به‌ ئه‌ستیرو ڕوداوه‌كانى نه‌كردووه‌, له‌وانه‌یه‌ ناوى ئه‌ستیر له‌ عه‌شتاره‌وه‌ ده‌ستكارى كرابێت, وه‌ ڕونى ئه‌كاته‌وه‌ ئه‌و چیرۆكه‌ ده‌ست هه‌ڵبه‌ستى بابلیه‌.

به‌ڵام وه‌ڵامى نوسراوى (حقائق الاسلام في مواجهة شبهات المشككين ) وه‌ڵامێكى كورت و پوخته‌ كه‌ ڕه‌وایه‌ وشه‌ى هامان ناوى كه‌سه‌كه‌ نه‌بێت به‌ڵام له‌قه‌به‌كه‌ى بێت وه‌ك (جێگرى فیرعه‌ون), وه‌ك چۆن ناوى فیرعه‌ون به‌ پاشاو ده‌سه‌ڵاتدارى میسر وتراوه‌. به‌ڵام باشترین ڕاڤه‌كردن بۆ ئه‌م بابه‌تى( هامان)ه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زاناى موسڵمانى فه‌ره‌نسى (مۆریس بۆكاى) له‌ كتێبه‌كه‌یدا به‌ ناوى (moise et pharaon)  باسى كردووه‌, هه‌ستاوه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى به‌ربڵاو له‌سه‌ر چیرۆكى (یوسف و موسى) سه‌لامى خوایان لێبێت كه‌ له‌ ته‌وراتدا هاتووه‌ وه‌ به‌راوردى كردن له‌ گه‌ڵ قورئاندا, وه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ووردو زانستى و بابه‌تیه‌كه‌یدا گه‌یشت به‌وه‌ى كه‌ زانیاریه‌ زانستیه‌ زۆره‌كان له‌به‌رده‌ستماندا شان به‌شانى قورئان ده‌وه‌ستێت (واته‌ زانیاریه‌كانى قورئان پشت ڕاست ئه‌كاته‌وه‌) و دژى ئه‌وه‌ ئه‌بێته‌وه‌ كه‌له‌ ته‌وراتدایه‌.

(بۆریس مۆكاى) ئه‌ڵێت: ناوى (هامان) له‌ قورئاندا وه‌ك سه‌رۆكى بیناسازان و وه‌ستاكان هاتووه‌, به‌ڵام كتێبى پیرۆز هیچ شتێك له‌ باره‌ى هامانه‌وه‌ له‌ زه‌مانى فیرعه‌وندا باس ناكات. هه‌ستام به‌ نوسینى وشه‌ى (هامان) به‌ زمانى هیرۆگڵۆفى ( زمانى كۆنى میسر) وه‌ پیشانى یه‌كێك له‌ پسپۆڕه‌كانى مێژووى میسرى كۆنم دا, وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى نه‌كه‌وێته‌ ژێر هیچ كاریگه‌رییه‌ك نه‌موت ئه‌م وشه‌یه‌م له‌ قورئانه‌وه‌ هێناوه‌ به‌ڵكو وتم له‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى كۆندا ده‌رم هێناوه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ى ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ى حه‌وته‌مى زایینى. ئه‌و پسپۆڕه‌ پێى وتم دووره‌ (یستحیل) ئه‌م وشه‌یه‌ت له‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى سه‌ده‌ى حه‌وته‌مى زاییندا هێنابێت چونكه‌ هێماكانى نوسینى زمانى هیرۆگڵۆفى له‌و كاته‌دا نه‌كرابویه‌وه‌. وه‌ بۆ دڵنیابوونى من فه‌رهه‌نگێكى پیشاندام كه‌ سه‌رى لێبده‌م به‌ ناوى (قاموس اسماء الاشخاص فى الامبراتورية الجديدة) دانه‌ره‌كه‌ى (اللامند رانك ) بوو سه‌یرى ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌م كرد بینیم كه‌ ئه‌و ناوه‌ له‌وێ دا هه‌یه‌ و به‌ زمانى هیرۆگڵۆفى و هه‌روه‌ها به‌ زمانى ئه‌ڵمانى نوسراوه‌. وه‌ هه‌رله‌وێ دا ماناكه‌ى لێك درابویه‌وه‌ كه‌ ده‌كاته‌ ( سه‌رۆكى كرێكارانى كانه‌به‌رده‌كان) وه‌ ئه‌م ناوو له‌قه‌به‌ به‌ یه‌كێك وتراوه‌ كه‌ سه‌رۆكارى پڕۆژه‌ى بنیاتنان و دامه‌زراوه‌ى گه‌وره‌ بكات. ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌م كۆپى كرد و چومه‌وه‌ بۆلاى كابراى پسپۆڕ و قورئانم به‌ زمانى ئه‌ڵمانى كرده‌وه‌و ناوى ( هامان)م پیشاندا. سه‌رسام بوو نه‌یتوانى هیچ بڵێت.

ئه‌گه‌ر ناوى (هامان) له‌ هه‌ر نوسراوێكى پێش قورئاندا بهاتایه‌ یان له‌ كتێبى پیرۆزدا بهاتایه‌, ئه‌وا ڕه‌خنه‌گران له‌ سه‌ر حه‌ق بوون. به‌ڵام ئه‌و ناوه‌ له‌ هیچ ده‌قێكدا نه‌هاتووه‌ تا دابه‌زینى قورئان, ته‌نها له‌ سه‌ر چه‌ند به‌ردێك له‌ شوێنه‌واره‌كانى میسرى كۆندا هه‌بوو ئه‌ویش به‌ هیرۆگڵۆفى. هاتنى ئه‌م ناوه‌ له‌ قورئاندا به‌م شێوه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ هیچ باسێك هه‌ڵناگرێت جگه‌ له‌ موعجیزه‌ى قورئانى نه‌بێت. به‌ڵێ قورئان موعجیزه‌یه‌.

وه‌ك پێشتر وتمان هیچ مێژوو نوس و په‌رتوك و ده‌قێك ئاماژه‌ى به‌ ناوى (هامان) نه‌كردووه‌ كه‌ نزیكى فیرعه‌ون بووه‌ له‌ میسردا له‌ زه‌مانى حه‌زره‌تى موسادا (سه‌لامى خواى لێبێت). وه‌ كه‌سى وا نه‌بوو شتێكى زۆر بزانێت له‌سه‌ر مێژووى میسرى كۆن, چونكه‌ زاناكان كۆڵه‌وار بوون له‌خوێندنه‌وه‌ى نوسینى میسرى كۆن به‌ هیرۆگڵۆفى, وورده‌ وورده‌ زمانى هیرۆگڵۆفى پوكایه‌وه‌ دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ئایینى مه‌سیحیه‌ت له‌ میسردا تا به‌ ته‌واوى سڕایه‌وه‌, وه‌ دوا ده‌قى نوسراو به‌م  نوسینه‌ ساڵى (394)ى زایینى بوو. وه‌ كه‌س نه‌یئه‌توانى قسه‌ى پێبكات وه‌ بیخوێنێته‌وه‌, وه‌ ئه‌مه‌ به‌رده‌وام بوو تا ساڵى (1822) زاناى فه‌ره‌نسى (فراجیان فرانسوا شامبلیون) توانى ئه‌م هێماكانى ئه‌م زمانه‌ بكاته‌وه‌ كاتێك نوسراوێكى بینى له‌سه‌ر به‌ردێك به‌ ناوى (به‌ردى ڕه‌شید) (rosetta stone) ئه‌م به‌رده‌ش به‌ هۆى ئه‌فسه‌رێكى فه‌ره‌نسى یه‌وه‌ دۆزرایه‌وه‌ ساڵى (1799) زایینى له‌ كاتى په‌لامارى فه‌ره‌نسییه‌كان بۆ میسر  له‌ دێ ى ڕه‌شید له‌ پارێزگاى به‌حیره‌. له‌وێ دا ده‌قێك هه‌بوو باسى شكۆیى و خانه‌دانى فیرعه‌ون وسه‌ركه‌وتنه‌كانى ئه‌كرد به‌ (3) زمان نوسرابوو ئه‌وانیش (هیرۆگڵۆفى- دیمۆتیقى / زمانى گشتى میسرى كۆن- ئیغریقى) وه‌ مێژووى ئه‌م نوسینه‌ ئه‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ساڵى (196)ى پێش زایین. ئه‌م زانایه‌ هه‌ستا به‌ به‌راورد كرنى ئه‌و ده‌قه‌ به‌ ده‌قه‌ ئیغریقییه‌كه‌ى وده‌قه‌ هیرۆگڵۆفیه‌كانى تر تا توانى هیماكانى جیا بكاته‌وه‌. چونكه‌ ده‌قه‌ یۆنانیه‌كه‌ى بریتى بوو له‌ (54) دێڕ كه‌ ئاسان ئه‌خوێنرایه‌وه‌, ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ بوو بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌و (3) زمانه‌ باو بووه‌ له‌ زه‌مانى فه‌رمانڕه‌وایه‌تى به‌تالیسه‌كانى ئیغریق له‌ میسر. وه‌ دواى شیكردنه‌وه‌ى نوسینى هیرۆگڵۆفى زانیمان ئه‌و نوسراوانه‌ى له‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رده‌ شوێنه‌واره‌كانى میسرى كۆندایه‌ باسى كه‌سێتى یه‌كى نزیكى فیرعه‌ون ئه‌كات له‌ زه‌مانى موسادا (سه‌لامى خواى لێبێت) كه‌ به‌رپرس بووه‌ له‌ بیناسازى ناوى (هامان) بووه‌. وه‌ به‌ردێك له‌و به‌رده‌ میسریه‌ كۆنانه‌ كه‌ ئه‌م ناوه‌ى له‌ سه‌ر نوسراوه‌ ئێستا له‌ مۆزه‌خانه‌ى (هوف)ه‌ له‌ ڤێنناى پایته‌ختى نه‌مسا.



وه‌رگێڕانى له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌// سه‌رحه‌د یونس محمد

قه‌زاى شاره‌زوور

نوسینى/ ئورخان محمد على

گۆڤارى حیراء

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-09 19:00:18

shajwan
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-22
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 439

Re: ناوى هامان موعجیزه‌یه‌كى قورئانییه‌

dast xoshbet har bzhet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-09 19:16:43

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: ناوى هامان موعجیزه‌یه‌كى قورئانییه‌

dwnya yak la supas w pezanin bo toi zeda aziz     shajwan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net