.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












بێگومان چوونه ناو دڵی خه‌لك كارێكی هه‌روا ئاسان نیه‌و هه‌موو خه‌ڵك ناوتوانێت به‌ئاسانی بچێته ناو دڵی زۆرێك له خه‌ڵك و شوێنی خۆیانی تێدا بكه‌نه‌وه ، بهلاَم له‌هه‌مان كاتیش‌دا كارێكی ئه‌سته‌م و گران نیه به‌ڵكو جۆری مامه‌ڵه كردن رۆڵی خۆی ده‌بینێت و ئه‌و رێگایانه‌ی وا ده‌كه‌ن بچیته ناو دڵی خه‌ڵك پێویسته بیانزانیت و هه‌وڵی فێربوونی بده‌یت و خۆتیان له‌سه‌ر په‌روه‌رده بكه‌یت.
واده‌بینم كاره‌كه ئه‌وه‌نده بهێنێت وابكه‌یت خۆت له‌سه‌ر ئه‌و خالاَنهی خواره‌وه رابێنیت و كاری جیدیان له‌سه‌ر بكه‌یت و هه‌وڵی به‌رجه‌سته كردنیان له‌زاتی خۆتدا بده‌یت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك له سه‌رده‌مانی زوودا به‌نده‌یان ئه‌كری به‌پاره، فه‌رموو جه‌نابت مرۆڤێكی ئازاد بكره به‌بێ به‌رامبه‌ر.
ئه‌م چه‌ند خالاَنهی خواره‌وه ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی به‌رێزتان به ئومێدی سوود وه‌رگرتن.
1- جوانی سیما : به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم جوانی سیما و رووی پێشه‌وه‌ی مرۆڤ و ده‌م و چاو كاریگه‌ری سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ خۆ خۆشه‌ویستكردن و چونه ناو دڵی خه‌ڵك، به شێوه‌یه‌ك زۆرینه‌ی خه‌ڵك كه‌سایه‌تی مرۆڤ له رێكخستنی ده‌م و چاو ده‌بیننه‌وه، بۆیه پێویست ده‌كات بایه‌خ به سیمای خۆت بده‌یت و به به‌رده‌وامی قژت دانێنهو ده‌م و چاوت پاك رابگره‌و بۆنی خۆش به‌كار بێنه.
2- زه‌رده‌خه‌نه: هه‌ر كاتێك گه‌یشتیته هه‌ر كه‌سێك به تایبه‌تی براده‌رانت و خۆشه‌ویستانت ، خۆشه‌ویستی خۆتیان بۆ ده‌ربره به زه‌رده‌خه‌و پێكه‌نین به رویاندا چونكه پێكه‌نین و زه‌رده‌خه‌نه رێگای چونه ناو دڵ باش شاره‌زان و نه‌كه‌ی هیچ كاتێك به ده‌نگی به‌رز و زیاد له پێویست پێبكه‌نیت، یاخود توره‌و خه‌فه‌تبار خۆت نیشان بده‌یت، له‌گه‌ڵ براده‌رانت روو به زهردهخهنهبه ئه‌گه‌ر دڵیشت خه‌فه‌تبار بوو، سه‌یر كه عه‌بدوللای كه‌ری حاریس ده‌گێرێته‌وه‌و ده‌ڵێ كه‌سم له پێغه‌مبه‌ری خوا( درودی خوای لێبێت) زیاتر ده‌م به زه‌رده‌خه‌نه نه‌دیتوه له ژیانمدا!!!.
3- جوانی جل و به‌رگ: زۆربه‌ی خه‌ڵك جوانی جل و به‌رگ له نوێ ترین جلدا ده‌بیننه‌وه، بهلاَم ئه‌وه هه‌ڵه‌یه به‌ڵكو پاك و خاوێنی جلهكهو ئه‌گه‌ر كرا ئوتو كردنی یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ی چاوی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌وێته سه‌ری و جێگای سه‌رنجی كه‌سانی ده‌ورو به‌رته، بۆیه هه‌موو كات له بیری ئهوهدابه جلی چڵكن و بۆن ناخۆش له‌به‌ر مه‌كه ئه‌گه‌ر جهكانیش نوێبن.
4- سه‌لام كردن : هه‌وڵ بده له كاتی ئه‌وه‌ی گه‌یشتیته هه‌ر كه‌سێك تۆ یه‌كه‌م جار سه‌لام له‌و بكه‌و ده‌ستپێشخه‌ری بكه و ئه‌گه‌ر كرا ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ بكه چونكه خێری زۆرت ده‌گاتێ و خۆشه‌ویستیشت ده‌كات له‌لای براده‌ره‌كه‌ت و تۆ ده‌ستی ئه‌و به‌رمه‌ده له‌كاتی ته‌وقه كردن تا ئه‌و ده‌ستت به‌رنه‌دات. بۆیه پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان(درودی خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت( ته‌وقه له‌گه‌ڵ یه‌كتری بكه‌ن تا دڵتان له به‌رامبه‌ری یه‌كتری پاك بێته‌وه).
5- به‌خشینی دیاری: به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكی زۆر ته‌نها چاوه‌روانی ئه‌وه‌ن خه‌ڵك شتیان بداتێ و له پاره‌و دیاری و شتی تر، به پێچه‌وانه‌وه تۆ هه‌وڵ بده ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشت ئه‌وێت دیاری پێشكه‌ش بكه،چونكه به‌هۆی دیاریهكهوه خۆشه‌ویست ئه‌بیت و ئه‌بیته كه‌سێكی ژماره یه‌ك له ژیانی برادهكهتدا و دیاری كاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵ و چاودا جێدێڵێ.
پێغمبهریش (درودی خوای لێبێت )فه‌رموویه‌تی (دیاری بده‌نه یه‌كتری تا له‌لای یه‌كتر خۆشه‌ویست ببن).
6-كه‌م قسه كردن: له كاتی له‌ناو مه‌جلیس بویت یان دوو به‌دوو له‌گه‌ڵ براده‌ره‌كه‌ت بویت هه‌وڵ بده زیاتر گوێ بۆ ئه‌و بگریت و كه‌متر تۆ قسه بكه مه‌گه‌ر بۆ پێویستی نه‌بێت، وه ئاگات له‌وه بێت ده‌نگت له گوێره‌ی پێویست به‌رز نه‌كه‌یته‌وه ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت برادرهكهت گوێی لێت بێت.
پێغه‌مبه‌رمان (درودی خوای لێبێت) فه‌رموویه‌تی( سوێند به‌و كه‌سه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته هیچ شتێك مرۆڤ جوان ناكات وه‌كو بێ ده‌نگی و ئاكار جوانی).
بۆیه هه‌وڵ بده له زۆربه‌ی كاته‌كاندا كه‌م بدوێ چونكه كه‌م دوان چه‌كێكی كاریگه‌ره‌و هه‌یبه‌ت و كه‌سایه‌تی به‌هێز بۆ مرۆڤ دروست ده‌كات.
7- جوان گوێ گرتن: یه‌كێكی تر له‌و خالاَنهی وا ده‌كات تۆ رێز‌و گه‌وره‌ییت له ناو خه‌ڵك ده‌ركه‌وێت جوان گوێگرتنته بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت، كاتێك له ناو مه‌جلیسێك بویت كه‌سێك قسه‌ی ئه‌كرد و له‌ناو قسه‌كانی ئه‌ودا كه‌سێكی تر هاته ژووره‌وه‌و قسه‌كانی پچراند، تۆ هه‌وڵ بده یه‌كه‌م كه‌س داوای لێ بكه‌وه به گێرانه‌وه‌ی باسه‌كه‌ی و به‌رده‌وامی له قسه‌كانیدا، به‌مه‌ش قسه‌كه‌ر ژیری و سازی تۆی بۆ دیار ده‌كه‌وێت، و وریاش به به هیچ شێوه‌یه‌ك و بۆ هیچ كارێك قسه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت نهبری ئه‌گه‌ر قسهكانیشیت پێ خۆش نه‌بوو وه‌یاخود پێشتریش گوێت لێ بوبێت.
8- هاوكاری كردن : تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی له توانات هه‌یه برۆ به‌ده‌م كاری خه‌ڵكه‌وه كاره‌كانیان بۆ جێ به‌جێ بكه وه‌ك ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌رمان (درودی خوای لێبێت)ده‌فه‌رموێت(ئه‌گه‌ر به كاری براكه‌م برۆم پێم باشتره له وه‌ی دوومانگ له مزگه‌وتی خۆم ئیعتیكاف بكه‌م و عیبادهت بكه‌م).
9- ته‌وازوع نواندن : خۆت به زۆرتر له خه‌ڵك سه‌یر مه‌كه‌و له‌كاتی هه‌ر ههڵهیهكتدا داوای لێبوردن بكه ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ی هه‌ڵه‌ت به‌رامبه‌ری كردبوو له‌خۆشت بچوكتر بێت، چونكه سه‌روه‌رمان ده‌فه‌رموێت(هه‌ركه‌سێك خۆی به گه‌وره نه‌زانێت له‌به‌ر خوا ، خوا ئه‌و كه‌سه به‌رز ئه‌كاته‌وه).
10- ده‌ربرینی خۆشه‌ویستی: شه‌رم مه‌كه ، هه‌ركه‌سێكت خۆش ویست راسته‌وخۆ پێی بڵێ من تۆم خۆش ده‌وێت و خۆشه‌ویستی خۆتی بۆ دهربرهو مه‌یشاره‌وه، خۆئه‌گه‌ر هۆكاری خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی بۆ ده‌ربری ئه‌وا باشتر.بۆیه پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (درودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێت( ئه‌گه‌ر كه‌سێكت خۆش ویست پێی بڵێ من تۆم له‌به‌ر خوا خۆش ده‌وێت).
به‌ڵێ به‌رێزانم ئه‌وانه‌و چه‌ندین هۆكاری تریش واده‌كه‌ن تۆ خۆشه‌ویست بیت له‌ناو خه‌ڵك و له نه‌بونت پرسیا بكه‌ن و له بوونت خۆشحاڵ ببن و له‌ناو كۆمه‌ڵگادا ژماره‌یه‌كی حیساب بۆ كرا‌و بیت.
وه‌رگیراو...
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh be har bzhet


له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس لانو خان....
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و
هاووڕێی بەڕێز باخەوان ی ئازیز دەستە کانت خۆش
بابەتەکانی دای ئەنیت شایەنی دەست خۆشی یە بەڕاستی
خوازیارم بەختەوەر بیت بەڕێزم
نامۆ

له‌سه‌ر هێڵ نییه


destekant xosh beat kaka baxawan bo babatakat ba hewae bardawame zyatr w babate jwantr
zana hijrani
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس کاکه نامۆ و کاکهزانا گیان...ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت...هیوادارم سوودتان لێ
بینیبێت....سوپاس...
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xosh bet sarkawtu bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بیت ئازیزم بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه‌ت
باشه ئه‌گه‌ر جێ نه‌بوو چی بکه‌م ههههههههها
شاد بیت
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه






spastanakam barezan...
له‌سه‌ر هێڵ نییه


ده‌سته‌کانت خۆش کاک باخه‌وان
بابه‌تێکی زۆر جوانه
سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






zor spas kak raha...
له‌سه‌ر هێڵ نییه