❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پیاو تاونباره‌ ژن باجه‌که‌ی ده‌دات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-07 11:09:52

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

پیاو تاونباره‌ ژن باجه‌که‌ی ده‌دات

كوڕ یان كچ...
پیاو تۆمه‌تباره‌ و ژن باجه‌كه‌ی ده‌دات

7/5/2008



     ڕانیه‌– كامه‌ران عه‌بده‌، شوان حه‌سه‌ن
له‌م سه‌رده‌می‌ زانست ‌و پێشكه‌وتنه‌دا، هێشتا سه‌دان خێزان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا هه‌ن كه‌ ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ كوڕیان نابێت، كێشه‌ كه‌وتۆته‌ نێوانیانه‌وه‌ ‌و ڕۆژبه‌ڕۆژ سۆز ‌و خۆشه‌ویستی‌ باوك بۆ ئه‌ندامانی‌ ئه‌و خێزانه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ هۆشیاری‌ پزیشكییه‌وه‌ زۆربه‌یجار ژن به‌ منداڵنه‌بوون یاخود نه‌بوونی‌ كوڕ تۆمه‌تبار ده‌كرێت، تائێستاش ده‌یان حاڵه‌تی‌ جیابوونه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌یه‌ له‌ دادگاكاندا تۆماركراوه‌.

*پیاوان گرفتن
ژنێكی‌ دانیشتووی‌ ڕانیه‌ به‌ناوی‌ پ.ا ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ پانزه‌ ساڵه‌ شوی كردووه‌ ‌و دایكی‌ پێنج كچه‌، یه‌كێكه‌ له‌و ژنانه‌ی‌ ڕووبه‌ڕووی‌ ئه‌م گرفته‌ بۆته‌وه‌، بۆمان دوا ‌و وتی‌: "هاوسه‌ره‌كه‌م پێیوتم كه‌ ئه‌گه‌ر منداڵی‌ داهاتووشت هه‌ر كچ بێت، ناچارم ژنت به‌سه‌ربێنم، چونكه‌ پیاو گه‌ر كوڕی‌ نه‌بێت وه‌ك دارێكی‌ بێبه‌ر وایه‌ ‌و ده‌وروبه‌ریش به‌جۆرێك لێم ده‌ڕوانن".
هه‌روه‌ها وتی‌: "به‌لای‌ منه‌وه‌ جیاوازی‌ له‌نێوان كوڕ ‌و كچدا نییه‌، ئه‌و جیاكارییه‌ش كه‌ له‌ناو ئێمه‌دا هه‌یه‌ ده‌رهاویشته‌ی‌ لێكدانه‌وه‌ ‌و عه‌قڵی‌ دواكه‌وتووی‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌".

*نه‌بوونی‌ كچ گرفت نییه‌
ئه‌گه‌ر نه‌بوونی‌ كوڕ ببێته‌هۆی‌ له‌به‌ریه‌كترازانی‌ سه‌دان خێزان له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كورده‌واریدا، ئه‌وا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و خێزانانه‌ی‌ كه‌ ته‌نیا كوڕیان هه‌یه‌ ‌و خاوه‌نی‌ كچ نین، كێشه‌یه‌كی‌ له‌وجۆره‌یان نییه‌.
ئه‌وه‌تا ك.ع كه‌ ماوه‌ی‌ شه‌ش ساڵه‌ ژیانی‌ هاوسه‌ری‌ پێكهێناوه‌ ‌و باوكی‌ سێ‌ كوڕه‌، خۆی‌ به‌ پیاوێكی‌ به‌خته‌وه‌ر ده‌زانێت ‌و پێیوایه‌ كه‌ بوون ‌و نه‌بوونی‌ كچ له‌ خێزاندا زۆر گرنگ نییه‌، به‌ڵكو گرفت له‌وه‌دایه‌ كه‌ كچت هه‌بێت ‌و كوڕت نه‌بێت!
وتی‌: "ئه‌گه‌ر تاهه‌تایه‌ خوا كچێكم پێنه‌دات خه‌می‌ بۆ ناخۆم، هه‌رچه‌نده‌ هاوسه‌ره‌كه‌م ئاره‌زووی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ كچێكمان هه‌بێت، منیش حه‌ز به‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌م ببمه‌ باوكی‌ كچ، به‌ڵام به‌و مانایه‌ نییه‌ كه‌ ببێته‌ مایه‌ی‌ دروستبوونی‌ كێشه‌ له‌نێوانماندا، چونكه‌ په‌یوه‌ندی‌ و ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ زۆر له‌و مه‌سه‌لانه‌ گرنگتر و به‌به‌هاتره‌".
س.می‌ ته‌مه‌ن په‌نجا ‌و هه‌شت ساڵ‌، هه‌روه‌ك خۆی‌ باسی كرد ماوه‌ی‌ هه‌ژده‌ ساڵ‌ چاوه‌ڕوانی‌ كوڕی‌ كرد، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ته‌نیا كچی‌ ده‌بوو، بۆیه‌ حه‌وت ساڵ‌ له‌مه‌وبه‌ر ژنێكی‌ تری‌ هێنا، به‌ڵام له‌ ژنی‌ دووه‌میش ئه‌و شانسه‌ی‌ نابێت كه‌ ئه‌ویش ئێستا خاوه‌نی‌ چوار كچی‌ تره‌.
خ یه‌كێكه‌ له‌و پیاوانه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ سی‌ ساڵه‌، ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێك بوو ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ پێكه‌وه‌نابوو، كاتێك به‌بیانووی‌ ئه‌وه‌ی‌ ته‌نیا كچیان هه‌یه‌ ‌و كوڕیان نابێت ویستی‌ ژنی‌ دووه‌م بێنێت، هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ به‌مه‌ ڕازی‌ نه‌بوو، دواجار ئه‌م كێشه‌یه‌ بووه‌هۆی‌ لێكجیابوونه‌وه‌ و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ هاوسه‌رێتییه‌كه‌یان.

* نه‌بوونی‌ هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی
توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ محه‌مه‌د ئه‌مین خدر دروستبوونی‌ كێشه‌ی‌ نێوان دوو هاوسه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای‌ نه‌بوونی‌ كوڕ بۆ دواكه‌وتوویی‌ ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا بوونی‌ هه‌بووه‌ ‌و پێیانوایه‌ كه‌ بوونی‌ كوڕ پێویستییه‌كی‌ حه‌تمییه‌.
ناوبراو وتی‌: "له‌كاتێكدا ئامانجی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیریدا دروستكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ ڕۆحییه‌ له‌نێوان دوو هاوسه‌ردا، كه‌چی‌ لای‌ ئێمه‌ پێچه‌وانه‌بۆته‌وه‌ ‌و هه‌موو ئامانجێكمان له‌ بنیاتنانی‌ ئه‌و ژیانه‌ نوێیه‌دا وه‌چه‌ خستنه‌وه‌یه‌، كاتێكیش نابێته‌ هۆكارێك بۆ خستنه‌وه‌ی‌ وه‌چه‌، هه‌ریه‌ك له‌ ژن ‌و پیاوه‌كه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ تانه‌ی‌ ده‌وروبه‌ر ده‌بنه‌وه‌، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ ته‌نانه‌ت بوونی‌ یه‌ك ڕه‌گه‌زییش له‌ منداڵدا كێشه‌یه‌كی‌ تر بۆ ژنه‌كه‌ ده‌خولقێنێت، كه‌ زۆرجار ده‌بێته‌هۆی‌ ته‌ڵاقدانی‌ یاخود ژنی‌ به‌سه‌ر دێت".
سه‌باره‌ت به‌ شێوازی‌ منداڵبوونی‌ كوڕ و كچ له‌ ژناندا، دكتۆر پشده‌ر عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد:"به‌پێ‌ی‌ ئه‌و لایه‌نه‌ زانیاریانه‌ی‌ كه‌ تائێستا له‌ڕووی‌ زانستی‌ پزیشكییه‌وه‌ ئاشكرا بووه‌، دیاریكردنی‌ جۆری‌ ڕه‌گه‌زی‌ منداڵ‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ به‌ توانستی‌ تۆوی‌ پیاوه‌وه‌ هه‌یه‌ نه‌ك ژن، بۆنمونه‌ سپێرمی‌ پیاو و هێلكۆكه‌ی‌ ژن ئه‌گه‌ر هاوكێشه‌كه‌ x-y بوو واتا ئه‌گه‌ر له‌كاتی‌ سێكسكردندا yی‌ پیاوه‌كه‌ له‌گه‌ڵ‌ xی‌ ژنه‌كه‌دا یه‌كبگرێت ئه‌وا هێلكۆكه‌ی‌ كوڕ ده‌پیتێندرێت و منداڵه‌كه‌ كوڕ ده‌رده‌چێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هاوكێشه‌كه‌ x-x بوو واتا xی‌ پیاوه‌كه‌ له‌گه‌ڵ‌ xی‌ ژنه‌كه‌ یه‌كبگرێت ئه‌وا كۆرپه‌كه‌ كچ ده‌رده‌چێت."
بۆ زانینی‌ هۆكاره‌كانی‌ كێشه‌ی‌ منداڵنه‌بوونی‌ كوڕ له‌ ژناندا، ناوبراو ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد:" به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ هۆكاری‌ كوڕنه‌بوون له‌ ژناندا، هۆكاره‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ توانستی‌ سێكس و سپێرمی‌ پیاو و په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ئه‌وتۆی‌ به‌ ژنانه‌وه‌ نییه‌، گرنگرتین ئه‌و هۆكارانه‌ش بریتین له‌وه‌ی‌ كه‌ پیاوه‌كه‌ سپێرمی‌ كه‌م بێت و له‌ڕووی‌ چالاكی سپێرمه‌وه‌ سست بێت، تۆوه‌كان پێنه‌گه‌یشتبن، توانای‌ ده‌ردانی‌ سپێرمی‌ كه‌م بێت و نه‌توانێ‌ وه‌ك پێویست هێلكۆكه‌كان بپیتێنێت. تائێستاش زانستی‌ پزیشكی‌ نه‌یتوانیوه‌ چاره‌سه‌رێكی‌ ته‌واو بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ بدۆزرێته‌وه‌، هه‌موو ئه‌و ڕێگایانه‌ی‌ بۆ چاره‌سه‌ریش پێشنیاز كراون ڕێگاچاره‌ی‌ لاوه‌كین و نه‌توانرێ‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ پشتیان پێبه‌سترێت.
پاشان پارێزه‌ر به‌ختیار حه‌سه‌ن له‌باره‌ی‌ كێشه‌ یاساییه‌كانی‌ منداڵنه‌بوونی‌ كوڕه‌وه‌، یاخود یاسا چ ڕێگاچاره‌سه‌رێكی‌ بۆداناوه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ زۆربه‌ی‌ پیاوان په‌ناده‌به‌نه‌ به‌رته‌ڵاق، ناوبراو وتی‌:"یاسا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگا به‌ پیاو نادات به‌تۆمه‌تی‌ منداڵنه‌بوونی‌ كوڕ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ خۆی‌ ته‌ڵاق بدات یاخود سزا و ئازاری‌ بدات، ته‌نها له‌كاتی‌ سه‌لماندنی‌ ئه‌و راستییه‌ی‌ كه‌ ژنه‌كه‌ توانای‌ منداڵنه‌بوونی‌ نییه‌، پیاوه‌كه‌ ڕێگه‌ی‌ ژنهێنانی‌ دووه‌می‌ پێده‌درێت به‌ڵام به‌رپرسیارێتی‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ."
ئاسۆ

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-07 12:27:25

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

Re: پیاو تاونباره‌ ژن باجه‌که‌ی ده‌دات

ده‌ستت خۆش ئامێز گیان بۆ بابه‌ته‌که‌ت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-07 16:26:00

ڕه‌ها
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2011-01-07
په‌یامه‌كان: 90

Re: پیاو تاونباره‌ ژن باجه‌که‌ی ده‌دات

ده‌سته‌کانت خۆس  ئامێز گیان  بۆ بابه‌ته‌  جوانه‌که‌ت
به‌داخه‌وه‌  تا ئێستاش کۆمه‌لگای ئیمه‌  خاوه‌نی
که‌سانی ئاوه‌هایه‌  که‌ هه‌ر کوڕ  به‌ منداڵ حساب ئه‌که‌ن

سه‌رکه‌وتووبیت

Kurdzhin
به‌مناڵی که‌ لێت  دوور بووم  بیرم ئه‌کردی ...  به‌ڵام ئێستا هه‌ردووچاوم خوێن بارانه‌......
ئه‌م  غوربه‌ته‌  هه‌موو  جوانی  باغ و  گوڵی ...بۆ چاوانم وه‌کو دڕکه‌ و  بۆ  ڕوحیشم چون زیندانه‌ ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-07 17:34:28

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: پیاو تاونباره‌ ژن باجه‌که‌ی ده‌دات

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێیان باخه‌وان گیان و ڕه‌ها گیان .. ...نازانم هه‌تاکه‌ی عه‌قلیه‌تی ئه‌م خه‌ڵکه‌ نافامانه‌ هه‌روا ده‌مێنێته‌وه‌ ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net