❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / "هێمن" کوردییه‌که‌ی لاواز بێ؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-07 13:42:27

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

"هێمن" کوردییه‌که‌ی لاواز بێ؟

تۆ بڵێی ڕاست بێ "هێمن" کوردییه‌که‌ی لاواز بێ؟!

• محه‌ممه‌دی مه‌لا که‌ریم

له‌و چه‌ندانه‌ دا مامۆستا هێمن له‌ خه‌سته‌خانه‌ که‌وتبوو، چوومه‌ لای. ده‌سنووسی کتێبی "شازاده‌ و هه‌ژار[1]"ی "مارک تواین"ی ڕۆماننوسی ناودار و پێشکه‌وتنخوازی ئه‌مریکام لا دی که‌ کردبووی به‌ کوردی. که‌ باسی ئه‌و ڕۆمانه‌م لێ پرسی که‌ی کردوویه‌ به‌ کوردی و چی لێ ئه‌کا، بۆی گێڕامه‌وه‌ که‌ ده‌مێکه‌، هه‌ر له‌ سه‌رده‌می هێنانه‌ سه‌ر نووسینی کوردیی "تحفه‌ مظفریه‌" دا، وه‌ریگێڕاوه‌ و ئه‌وه‌ بۆ ساڵێک ئه‌چێ داویه‌ به‌ زانکۆی سوله‌یمانی بۆی له‌ چاپ بدا، که‌چی له‌م دوایییه‌ دا بۆیان ناردووه‌ته‌وه‌ و داوای لێبووردنیان لێ کردووه‌ که‌ بۆی له‌ چاپ ناده‌ن، چونکه‌ ئه‌و پسپۆڕه‌ی کتێبه‌که‌یان ناردبووه‌ لای ڕای له‌ باره‌وه‌ بدا، ڕای وا بووه‌: 1- زمانه‌که‌ی نزمه‌، واته‌ کوردییه‌که‌ی باش نییه‌ و 2- کتێبه‌که‌ له‌ فارسییه‌وه‌ کراوه‌ به‌ کوردی و فارسییه‌که‌ی له‌ به‌ر ده‌ستدا نییه‌ تا به‌راوردی بکا له‌ گه‌ڵ کوردییه‌که‌ی هێمن و بزانێ چۆنی وه‌رگێڕاوه‌!

ڕاسته‌که‌ی، وه‌ک له‌ نامه‌یه‌کدا خوێندمه‌وه‌ که‌ براده‌رێک له‌ سوله‌یمانییه‌وه‌ له‌ مه‌ڕ سه‌ره‌نجامی ئه‌م وه‌رگێڕانه‌ی هێمنه‌وه‌ بۆی نووسیبوو، زه‌مانه‌که‌ وای لێهاتووه‌ کورد واته‌نی "فیتوو به‌ برای بێ لێو ئه‌ده‌ن". ئه‌گینا ئێوه‌ و خوا خه‌ڵکینه‌! کێ بێ ئه‌وه‌نده‌ چاونه‌ترس بێ به‌ خۆیا بپه‌رموێ بڵێ هێمن کوردییه‌که‌ی لاوازاه‌!؟ ئه‌بوو هه‌ڵسه‌نگێنی کتێبه‌که‌ی هێمن به‌ر له‌وه‌ی په‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ قۆڵیا بسووڕێ، سه‌ره‌تاکه‌ی "تاریک و ڕوون"ی بخوێندایه‌ته‌وه‌، چاوێکی به‌ سه‌ره‌تای "قه‌ڵای دمدم"ه‌که‌ی عه‌ڕه‌بی شه‌مۆ و مه‌لا شوکور دا بگێڕایه‌ که‌ هێمن نووسیویه‌تی، ته‌ماشایه‌کی سه‌ره‌تای "تحفه‌ مظفریه‌"ی بکردایه‌. ئه‌گه‌ر هێمن دیوانێکی شێعری دابوایه‌ به‌ زانکۆ بۆی له‌ چاپ بدا و پسپۆڕی زانکۆ بیوتایه‌ شێعره‌کانی لاوازن، لێی ئه‌بووردم و ده‌نگم نه‌ئه‌کرد، چونکه‌ قوتابخانه‌ی شێعریی واش هه‌یه‌ دانی خێر به‌ شێعری له‌ چه‌شنی شێعره‌کانی هێمندا نانێ، به‌ڵام بڵێ کوردییه‌که‌ی لاوازه‌، ئه‌وه‌ ڕاستت ئه‌وێ له‌ کفر ئه‌چێ، به‌ ڕۆژی ڕه‌مه‌زان و له‌ ناو ماڵی که‌عبه‌ دا.

باشه، ئه‌ی توخوا ئه‌بێ ئه‌و پسپۆڕه‌ کی بێ که‌ فارسی له‌ هێمن باشتر بزانێ تا ڕێگای خۆی بدا به‌راوردی وه‌رگێڕانه‌که‌ی هێمن و فارسیی تێکسته‌ فارسییه‌که‌ی "شازاده‌ و هه‌ژار" بکا تا بزانێ هێمن چاکی زانیوه‌ و چاکی کردووه‌ به‌ کوردی یا نه‌؟ جا ئه‌گه‌ر هه‌ر وایه‌، بۆچی زانکۆ کتێبه‌که‌ی نه‌داوه‌ به‌ ئینگلیزیزانێک تا له‌گه‌ڵ ئه‌سڵه‌ ئینگلیزییه‌که‌ی به‌راورد بکا؟

له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا من له‌ دڵی خۆما وتم: چی تیایه‌؟ ئه‌مه‌ دنیایه‌، به‌ڵکو هێمن به‌ختی یار نه‌بووبێ و له‌به‌ر هه‌رچی بووبێ، له‌م وه‌رگێڕانه‌یدا سه‌ر نه‌که‌وتبێ! ده‌با بزانم چی نووسیوه‌ و چۆن ڕۆمانه‌که‌ی هێناوه‌ته‌ سه‌ر کوردی؟ خوا هه‌قه‌ من شتێکم نه‌دی نیشانه‌ی ڕاستیی بۆچوونی ئه‌و برا پسپۆڕه‌ بێ. به‌ڵێ، گه‌لێ وشه‌ی وام به‌رچاو که‌وت به‌ قه‌ڵه‌می فه‌ڕه‌نگی خه‌تیان به‌ ژێر دا هێنابوو، وتم ڕه‌نگ بێ پسپۆڕ خۆی واتای ئه‌م وشانه‌ی نه‌زانیبێ و لای وابووبێ هه‌ڵه‌ن و که‌ هه‌ڵه‌ش بوون دیاره‌ ئه‌بن به‌ نیشانه‌ی کوردی نه‌زانیی هێمن.

به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و وشانه‌ هه‌موو کوردیی ڕه‌سه‌ن بوون و لام قورسه‌ بڵێم پسپۆڕ خه‌تی به‌ ژێر دا هێناون و بۆیه‌ کتێبه‌که‌ی داوه‌ته‌ دواوه،‌ چونکه‌ ئه‌گه‌ر کوردێ وشه‌ی وای نه‌زانی، ئه‌وه‌ به‌ هه‌ر ڕه‌نگ له‌به‌ر که‌م ده‌رفه‌تیی فێربوونی کوردیی ڕه‌سه‌ن بۆ زۆرمان، گله‌یییه‌کی ئه‌وتۆی لێ ناکرێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌کی زانکۆ نه‌یزانین و له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی پێشنیار بکا قامووسێکیان له‌ په‌راوێزی کتێبه‌که‌وه‌ بۆ بکرێ تا ئه‌وانه‌ی نایانزانن فێریان ببن، بێت کتێبه‌که‌ بداته‌ دواوه‌ و به‌و جۆره‌ مه‌ودای زانینیان له‌ خۆیشی و له‌ خه‌ڵکی تریش بگرێ، ئه‌وه‌ به‌ هیچ کلۆجێ له‌گه‌ڵ گیانی ئه‌کادێمی ناگونجێ.

ئه‌مه‌ش هه‌ندێ له‌و وشانه‌ به‌ ڕیز له‌ یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌ی کتێبه‌که‌وه‌: "نه‌دار(به‌رابه‌ری دارا)، تامه‌زرۆ، ئامباز، ئامێز، ده‌م و له‌وس، لستنه‌وه‌، دارا، گوزه‌ران، مه‌لۆتکه‌، مێوژۆک، گۆبه‌ند، سه‌رنج، هه‌راسان، کۆڵه‌که‌، قسڵ، ڕێسمه‌، بن‌به‌س، ده‌روازه‌، نهۆم، قوژبن، تخێڵ ڕایه‌خ، ئاواڵ، سه‌هه‌نده‌، دێوه‌زمه‌، لاپره‌سه‌ن، ناڕه‌سه‌ن، به‌دفه‌ڕ، تێکهه‌ڵپڕژان...".

ئه‌مانه‌ ئه‌و وشانه‌ن که‌ له‌ سێ لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می کتێبه‌که‌ داخه‌تیان به‌ ژێر دا کێشراوه‌. له‌ ناو ئه‌م وشانه‌ دا، دیاره‌ وشه‌ی وا هه‌یه‌ زۆر که‌س نایانزانێ. من خۆم "مێوژۆک و ڕێسمه‌ و تخێڵ"م نه‌زانی تا له‌ که‌سێکم پرسی. به‌ڵام به‌کارهێنانی ئه‌م جۆره‌ وشانه‌ که‌ گه‌لێ که‌س نایانزانن، به‌ هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ ئه‌زانم به‌ ڕێگای ده‌وڵه‌ندکردنی زمانی زاراوه‌ کوردییه‌ جیاوازه‌کاندا، به‌ مه‌رجێ له‌ داوێنه‌وه‌ واتایان ڕوون بکرێته‌وه‌. ڕێکخستنی قامووس بۆ وشه‌ی نه‌زانراو له‌ داوێنی کتێبه‌وه‌، وه‌ک کۆڕی زانیاریی کورد هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ کردبووی به‌ پیشه‌ی خۆی، یه‌کێکه‌ له‌و ئه‌رکه‌ پیرۆزانه‌ی ئه‌بێ هیچ بنووسێکی[نووسه‌رێکی] کورد له‌ پێناوی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی زمانی ئه‌ده‌بیی کورد و له‌ پێناوی ده‌رکردنیا له‌ سنووری ته‌سکی ئێستای، نه‌یخاته‌ پشت گوێ.

من که‌ "ئه‌فسانه‌ی چیای ئاگری"یه‌که‌ی یه‌شار که‌ماڵم خوێنده‌وه‌، که‌ مه‌لا شوکور کردوویه‌ به‌ کوردی، به‌ مه‌لا شوکورم وت: کاک شوکور! من هه‌ر وشه‌یه‌کم نه‌زانیبێ خه‌تێکم به‌ ژێریا کێشاوه‌، تۆیش وه‌ره‌ مه‌عنای ئه‌و وشانه‌ لێ بده‌ره‌وه‌ تا من بێمه‌وه‌ به‌ سه‌ریاندا و قامووسۆلکه‌یه‌کیان بۆ ڕێکخه‌ین. وتم من تێکڕا له‌ باره‌ی کوردیزانینه‌وه‌ نموونه‌ی خوێنده‌وارێکی کوردی مام‌ناوه‌ندیم، ڕه‌نگه‌ زۆر که‌سی تریش هه‌بن وه‌ک من ئه‌و وشانه‌ نه‌زانن. ئه‌و قامووسۆلکه‌یه‌ی "ئه‌فسانه‌ی چیای ئاگری" به‌رهه‌می نه‌زانینی منه‌ به‌ مه‌عنای ئه‌و وشانه‌، به‌ڵام دیاره‌ یارمه‌تیی گه‌لێ که‌سی تریشی داوه‌. من نه‌هاتم به‌ مه‌لا شوکور بڵێم ڕۆمانه‌که‌ت خراپ وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر کوردی، چونکه‌ من مه‌عنای زۆر وشه‌ی نازانم، به‌ڵکوو به‌ هه‌ردووکمانه‌وه‌ هاتین قامووسۆلکه‌یه‌کمان بۆ ئه‌و وشانه‌ ڕێکخست و به‌و جۆره‌ کارێکمان کرد ده‌یان که‌سی تریش فێری کۆمه‌ڵێ وشه‌ی ڕه‌سه‌نی کوردی ببن.

سه‌د بریا ئه‌و پسپۆڕه‌ی زانکۆیش که‌مێک ته‌وازوعی زیاتر پێشان بدایه‌ و له‌ جیاتی دانه‌دواوه‌ی ئه‌و شاکاری ڕۆمانی جیهانییه‌ی "مارک تواین" که‌ "هێمن"یش شاکارانه‌ کردوویه‌ به‌ کوردی، پێشنیاری ڕێکخستنی قامووسێکی له‌ داوێنه‌وه‌ بۆ بکردایه‌ و ئه‌گه‌ر ڕاستیش بێ فارسیزان بێ، ئه‌وه‌نده‌ زیاد نه‌ڕؤیشتایه‌ خۆی ته‌نانه‌ت له‌ هێمنی له‌ فارسیدا کوڵاویش به‌ فارسیزانتر بزانێ، یا له‌ فارسیزانینی ئه‌و دوودڵ بێ.

دوا وشه‌: ئێستاش نه‌چووه‌ بچێ! با کاربه‌ده‌ستانی به‌ڕێزی به‌شی کوردیی کۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانکۆی سوله‌یمانی ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی من بخوێننه‌وه‌ و هه‌نگاوێکی نوێ بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌که‌یان بنێن و چاوی خوێنده‌واران به‌ "شازاده‌ و هه‌ژار"ی "مارک تواین" و "هێمن" ڕؤشن بکه‌نه‌وه‌ و به‌م هه‌نگاوه‌یان خشتێکی تر بخه‌نه‌ سه‌ر دیواری کۆشکی له‌ پاشه‌ڕۆژا به‌رزی وشه‌ی پیرۆزی کوردی و کتێبخانه‌ی کوردی.

-------------------------------------------------------------------------------------------------------
• سه‌رچاوه‌: پاشکۆی ڕۆژنامه‌ی "عێڕاق"، ژماره‌ 24ی شوباتی 1979

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-07 15:39:54

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657

Re: "هێمن" کوردییه‌که‌ی لاواز بێ؟


[img][/img]

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-07 15:42:26

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657

Re: "هێمن" کوردییه‌که‌ی لاواز بێ؟

ASriN  ........... dast   kant  xosh bn kak  namo barezm  bo  am  babta  hiwe sarkwtnt bo axwazm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-08 20:26:12

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: "هێمن" کوردییه‌که‌ی لاواز بێ؟

slaw
hawry xoshawest asren xan zor supasy payamt azez

har shad bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net