.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ له‌مه‌ودوا لیَرهوهو له(به‌سه‌رهاتی من)دا چیرۆك و ژیانی كچیَك یاخود ژنیَك بلاَو بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئیَوهش له‌نزیكه‌وه ئاشنای خه‌میان بن، ئه‌مه‌ش به‌سه‌رهاتی بیست و دووه‌ممانه..
پاریَزهر: ئارام ساڵح
ئه‌و كچیَكه پرِاو پرِ لهسۆزو خۆشه‌ویستی، دڵپاك و خۆشه‌ویست له‌لای هاورِیَكانی و له‌گه‌ڵ دایكی و برایه‌كیدا له‌خانوویه‌كی كریَ لهنیَو شاری سلیَمانیدا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، نه‌بوونی و هه‌ژاریی ریَگهی پیَنادات خویَندن ته‌واو بكات، بۆیه ناچار دهبیَت له‌پۆلی چواره‌می دواناوه‌ندی ده‌ست لهخویَندن ههڵبگریَت و به‌و هۆیه‌ش بهبرِوانامهی ناوه‌ندی لهیهكیَك لهخویَندنگهكانی شاردا دهبیَته كاتیبه، دوای دانیشتن و پرسیاركردن كه‌وته قسه‌و وتی: ته‌مه‌نم(21) ساڵ بوو لهرِیَگهی هاورِیَیهكمهوه كورِیَكم ناسی كه ئه‌ویش فه‌رمانبه‌ر بوو لهیهكیَك له‌فه‌رمانگه‌كان، ئه‌و كورِیَك بوو بهرِووخسار جوان و بهناواخن قیَزهون، به‌قسه راستگۆ بوو، به‌ڵام به‌كردار درۆزن، دواتر وتی: پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و كورِه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌ردانی كردم ورده ورده په‌یوه‌ندییمان زیاتر بوو، رۆژیَكیان پیَیوتم كه منی خۆشدهویَت و ئه‌گه‌ر من رازی بم، ئه‌وا دهمهیَنیَت، ئه‌وه بوو منیش بۆچوونی دایكمم وه‌رگرت و دوای بیركردنه‌وه‌ی خۆم برِیارمدا شووی پیَبكهم و داوام لیَكرد بیَته خوازبیَنیم، ئه‌وه بوو داوای كردم و مارهكرام و شهكراوم خورایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی كهمیَك بیَدهنگ بوو دواتر وتی: دوای تیَپهرِبوونی ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌ستمكرد دهزگیرانهكهم ئه‌و خۆشه‌ویستی و ریَزهی نییه بۆم، دواتریش بۆم ده‌ركه‌وت گرنگی و بایه‌خم پیَنادات، بۆیه ماوه‌ی زیاتر لهساڵیَك بهمشیَوهیه ژیانی دهزگیرانیم له‌گه‌ڵیدا برده‌سه‌ر، له‌و ماوه‌یه‌ش هه‌ر كاتیَك داوای ماڵ دروستكردن و گواستنه‌وه‌م لیَدهكرد، ئه‌و هه‌ر جاره‌ی برِو بیانووییهكی بۆ دهدۆزیمهوه، هه‌ر كاتیَكیش كه یهكترییمان ببینییایه له‌بری به‌سه‌ربردنی كاتیَكی خۆش، به‌قسه‌ی ناخۆش ئازاری دڵ و ده‌روونی ده‌دام و ده‌یوت: (وا دیاره تۆ وه‌كو ژنه‌كه‌ی خاڵم-یت، چونكه ئه‌و ماوه‌ی(20)ساڵه ژنی خاڵمه كه‌چی تائیَستا ناتوانیَت خواردنیَكی خۆش بۆ خاڵم ئاماده بكات)، یاخود پیَیدهوتم:(تۆ كهسیَكی كه‌م توانا‌و بیَ تهحهمولیت، له‌به‌ر ئه‌وه به‌كه‌ڵكی من نایه‌یت)، بۆیه ئه‌م قسانه‌ی وایانلیَكردم به‌ته‌واوه‌تی له‌به‌رچاوم بكهویَت و په‌شیمان ببمه‌وه.
دواتر وتی: سهرهرِای ئه‌وه‌ش له‌كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌ماندا هه‌میشه بهپیَ ده‌رۆیشتین و زۆر كه‌م سواری تاكسی و پاس ده‌بووین، بۆیه كه دهگهرِامهوه ماڵه‌وه ئه‌و شه‌وه تابه‌یانی له‌تاو ئازاری پشت و قاچم نه‌ده‌خه‌وتم، بۆیه برِیارمدا ده‌ست له‌هه‌موو شتیَك هه‌ڵبگرم و داوای جیابوونه‌وه‌ی لیَبكهم، ئه‌ویش یه‌كسه‌ر ته‌ڵاقیدام و داوای هه‌موو شته‌كانی لیَكردمهوه ته‌نانه‌ت خه‌رجی تیَچووی شهكراوهكهشی لیَسهندمهوه، منیش برِیارمدا بۆ له‌مه‌و دوا برِوا به‌هیچ كورِیَك نه‌كه‌م و فریو نه‌خۆم به‌ناوی خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیرییه‌وه.
له‌دواجاریشدا وتی: داوا له‌سه‌رجه‌م كچانی ده‌سته خوشكم ده‌كه‌م به‌سانایی برِیار له‌سه‌ر هاوسه‌رگیریی نه‌ده‌ن، به‌ڵكو پیَویسته زۆر به‌هوشیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورِاندا بكه‌ن، ئینجا برِیاری ژیرانه بۆ داهاتوویان بده‌ن.
تیَبینی: رووداویَكی راسته‌قینه‌یه‌و ساڵی (2007) روویداوه
کوردستانی نوێ

له‌سه‌ر هێڵ نییه





به لى منيش ده نكى خؤم ده خه مه بال ده نكى ئه م كجه داماوه به راستى كوانى خرابمان هه نه به لام ئه ويش نابايه براى وايدابه جونكه كوره كه ماره ى كردبو ده بايه سه ربره كى بكرتابايه به لكو ئه م كوره كيشه يكى هه يه به لام ئه وش نابيته هوى ئه وى تؤ كجيكى به سته زمان رايكرى بؤ ماوه يه ك سا باشانيش ته لاقى به ى به راستى ئه م‌ش يكيكه له تاوانه كانى مرؤفى تاوانبار ده سته كانيشت خؤش ئاميز كيان بؤ ئه م بابه ته
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس هاوڕێ گیان به‌ڵام ئه‌گه‌ر کوڕه‌که مه‌به‌ستی بووایه یه‌کسه‌ر ئه‌و کچه‌ی به‌ئاسانی ته‌ڵاق نه‌ده‌دا ..دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وکوڕه موشکیله‌ی هه‌یه بۆ له‌لای ئه‌وکچه باسی نه‌کرد له‌کاتێکدا ژن و مێرد نزیکترین که‌سن له‌یه‌کتره‌وه ..بۆئه‌وه‌ی باسی موشکیله‌ی خۆیان بکه‌ن و چاره‌سه‌ری بکه‌ن...سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت گیانی من،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه