.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه








دیدار لهگهڵ نیهاد جامی..
نیهاد جامى: ئەو ژنەى لەدوا هەناسەم لەسەرە مەرگدا بێتە لام زەمانەتى چى دەكەى عاشقى نابم….
ئامادەكردنى/ ئاراز جەلال…..
* عەشق چییە؟ چۆن پێناسەى عەشق بكەین؟ ئایا عەشق وەك چەمك دەتوانین بیناسین؟
- هەمیشە پرسیاركردن لەبارەى عەشقەوە، دوانێكى پووچگەرایە، بەهۆى ئەوەى عەشق پڕۆسەیەكە لەڕێگەى ئەزموونەوە بەرهەم دێت، نەك ئاخاوتنەوە، بەڵام كاتىَ دەمانەوىَ ئەو ئەزموونە بگوازینەوە بۆ ئاستى نووسین ئەو كاتە ئەوەى لەپشت گفتوگۆكانمان وەستاوە، ئەوە كۆمەڵە سەرچاوەیەكى فكرى نیە، هێندەى كۆمەڵێك ئەزموونى عەشق لەپشت ئەو بیركردنەوەیە ئامادەیى هەیە، بۆیە هەر دەرەنجامێك پەیوەستە بەو دەرەنجامە خودیەى یادەوەرى، بەڵام هەمیشە ئەو كاتانەى بەدواى پێناسەیەك دەگەڕێین بۆ عەشق، دەمانەوىَ مەعریفەیەكمان لە عەشق دەستكەوێت، لەكاتێكدا هیچ مەعریفەیەك لە عەشق خۆى زیاتر ناتوانىَ بێتە دى، بۆیە پێویستە هەر پرسیاركردنێك لە چیبوونى عەشق بگۆڕین بەوەى بڵێین عەشق چى نییە، چونكە عەشق بنیاتنانى پانتایەكى فراوانە لە یۆتۆپیا، بنیاتنانى خەونە، گەڕانە بەناو پانتایەكانى بەهەشتێك كە دوو عاشق بنیاتى دەنێن لەدەرەوەى سنوورى كۆمەڵایەتى و ئاینى، ئەوەش عەشق لە پەیوەندى و بابەتەوە دەگۆڕێت بۆ چەمكێكى سەرەكى ناو ژیان، ئەو چەمكە پڕۆسەى نووسینەوەى خودە، نووسینەوەى خود پڕۆسەیەكە بەبىَ بوونى ئازادى نایەتە بەرهەم، بەواتاى عەشق لەگەڵ خۆیدا چەمكێكى نوىَ بەرهەم دێنێت كە ئازادیە، ئازادى و عەشق دوو چەمكن بەبىَ یەكترى ناتوانن بەردەوامى بدەنە ئەزموونى خۆشویستن، هەمیشە كە عەشق دەمرێت، ئەوە مردنى تاكڕەهەندى عەشقە، كە عەشقێكى فرە ڕەهەند نیە، عەشقى فرەڕەهەند بریتیە لەو عەشقەى كە هەڵگرى چەمكى ئازادیە، كە ئازادى سەركوتكرا، عەشق دەمرێت، چونكە عەشق بەبىَ ئازادى تواناى زیندەگى نیە، تۆ دەزانى عەشق و پەڕەسێلكە زۆر لەیەك دەچن، پەڕە سێڵكە ئەو باڵندە ڕەشە سنگ زەردە دەستت بەرى بكەوێت دەمرێت، ئەگەر ویستت عەشق لە ئازادى بەتاڵ بكەیتەوە و بتەوىَ یۆتۆپیاكانى لێبسەنیتەوە و بیگوازیتەوە ناو دنیاى واقیع، لەڕاستى عەشق لەوێدا وەك پەڕەسێلكە وایە دەست لێدانى دەسگیر كردنى بەڵكو مردنیەتى، عەشق هەمیشە جوانیەكەى لە ئازادیەكەیەتى.. عەشقێك كە تەمەنى تەواو بوو هەموو هێزى جیهان ناتوانىَ زیندووى بكاتەوە، لێرەوە هەموو ئەوانەى دەیانەوىَ لەژیاندا مومارەسەى عەشق بكەن، بۆ ئەوەى ژن بێنن، نەك لەبەر ئەوەى خۆشەویستێكیان هەیە سەرەنجام دەیانەوىَ بەهەمان ڕۆحى ئازادیەكە لەگەڵیدا بژین، بەڵكو بڕیار لەوە دەدەن عاشق بن بۆ ژنهێنان، عەشق بڕیارى تیا نیە.. بڕیار بدەین بۆ ئەوەى عاشق بین، بەڵكو عەشق ساتەوەختێكە بیركردنەوە و بڕیارى تیا نیە، كە هات پرسیار ناكات كە جێشمانى هێشت دیسان پرسیارمان لىَ ناكات، ئەوە لەبیرۆكەى لەدایكبوون و مردن دەچێت، بەبىَ ویستى خۆمان دێینە دنیا و بەبىَ ئەوەى بشمانەوىَ ئەو دنیایە بەجىَ بێلین دەمرین، لەدنیاى ئیًَمەدا زۆرن ئەوانەى بڕوایان وایە عاشقن و لە ڕٍاستیدا زۆر دوورن لە عەشق، گرفتى غەریزى لەپشت عەشقەوە مومارەسە دەكەن، ئەوەش وامان لىَ دەكات زۆر تەمومژاویانە سەیرى چەمكى عەشق بكەین، ئاسان نیە بەو لەشكرە گەنجەى گرفتى سێكسى هەیە پێى بلێیت تۆ عاشق نیت و شەهوانیت، ئێمە لێرەدا دوو گروپى نا ڕێكخراومان هەیە بەناوى عاشق و عاشق نین، یەكەمیان بریتین لەو گەنجانەى كە عەشق دەكەن بۆ ئەوەى بە سێكس بگەن، و گرفتى خۆشەویستیان نیە، خۆشەویستى كردنیان لەگەڵ هەر كەسێك بێت گرنگ نیە، گرنگ مومارەسەى غەریزە بكەن، گروپى دووەم بریتین لەوانەى عەشق دەكەن بۆ ئەوەى لەداهاتوودا ژن بێنن و ئەو بڕٍوایەیان هەیە كە ئەو خۆشەویستیە لە ژیانى هاوسەرى بەختەوەریان دەكات، ئەوانە جیاوازن لەوانى یەكەم بەوەى ئامادە نین لە كچەكان یا كچەكان لە كوڕەكان نزیك ببنەوە تا دەچنە ژیانى هاوسەرى، ئەوەش لەژێر ئەو بیانووەى دەبێت عەشقەكەى ئەوان عەشقێكى پاك بێت، لەڕاستیدا شتێك نییە پێى بڵێین عەشقى پاكو عەشقى پیس، دەكرێت جۆرى ناونانەكە واى ناوبنێن عەشقێك هەیە لە دۆخێكى كۆمەڵایەتیدا پێى دەڵێن (عەشقى گوند) و (عەشقى شار) ئەو دوانە جیاوازن بەپێى ئەو بنەما ئاكارییانەى كە سیستمى كۆمەڵایەتى لە گوند و شار بەڕێوە دەبات، كچى گوندى خاوەنى كۆمەڵە سیفاتێكە بۆ ئەوەى خۆى نەدۆڕێنێت دەبىَ ڕەچاوى ئەو ڕێسایە بكات لە عەشقدا، ئەوەش ئامادە نەبوونى چەمكى ئازادیە لە عەشقى گوند، ئەو عەشقە لە نەستى عاشقى كورددا وێنەیەكى پۆڵاینى هەیە، كە گوازراوەتەوە بۆ قۆناغە جیاوازە كۆمەڵایەتیەكان، نەك هەر ئەوەندەش عاشق ئەگەر بۆ خۆشەویستەكەى نەبوو دەبوو بمرێت، ئەوە تێگەیشتنێكى گوندیە، سەیركە لەكەلەپوورى كوردى مادام سیامەند لەچیاى سیپان هەڵئەدێرێت، دەبێت خەج خۆى بكوژآ، ئەوە ئاكارى كۆمەڵایەتى عەشقى گوندە، عەشق لەشاردا جیاوازە، ئەگەر كوڕەكە مرد هیچ مەرجنیە كچەكە خۆى بكوژآ، دەكرآ كچەكە بۆ ئەوەى غەریزەى مەرگدۆستى تیایدا ئامادەبوونى نەبێت، دەتوانىَ بەردەوامى بداتە ژیانى و كەسێكیترى خۆشبووآ، بەڵام لەگوندا ئەوە رووبدات بەكارێكى نا ئەخلاقى و بآ ئەخلاقى ناو دەبرآ. لەشاردا بەهۆى فراوانبوونى پەیوەندى شارى ئەوە بەدیاردەیەكى ئاسایى دادەنرێت، كچێك ئەگەر لەگوندێك عەشق بكات هەموو گوندەكە دەیزانن، بەڵام شار چونكە فراوانە بۆیە جۆرى پەیوەندیەكان لە عەشقیش گۆڕانى بەسەردا دێت، ئێستا پرسیارەكە ئەوەیە ئایا بەڕاست ئێمە كۆمەڵگایەكى عاشقین؟ عاشقبوون لەكۆمەڵگاى ئێمە چ مانایەكى هەیە، بەردەوام ئێمە كە دەمانەوێت بچینە ناو ژیانى هاوسەرییەوە دەمانەوێت بڕوا بەخۆمان بهێنین كە ئێمە لەرێگاى عەشقەوە دەچینە ناو ژیانى هاوسەرییەوە پەیوەندى نێوان عەشقو ژیانى هاوسەرى پەیوەندییەكە هەریەك خاوەنى چەمكى تایبەتى خۆیەتى، دەكرآ زۆرجار ئەو دوو چەمكە یان ئەم دوو تێگەیشتنە یەك نەگرنەوە، بۆچى یەك نەگرنەوە؟ لەبەر ئەوەى تۆ لەعەشقدا خەونى ئەوەت نییە كە ماڵت هەبێت، عەشق لەماڵ نیە عەشق لە باخچەو لەشەقامدایە، كە دەڵێى ماڵ واتە كۆبوونەوەى دوو كەس لەژێر پەیمانێكى كۆمەڵایەتى بۆ ئەوەى كەسى سێیەم بێتە بوون، كاتآ كەسى سێیەم هاتە نێوان پەیوەندى نێرومآ كەواتە عەشق نییە خێزان هەیە، عەشق سیستمى كۆمەڵایەتى بنیاتى نانێت، ئارەزووى دوو كەس لەیەكتر و هۆگربوونیان بەیەك و هەست كردن بەوەى بەرامبەر تەواوكەرى ڕۆحى تۆیە، ئەوە تێگەیشتنى ئیرۆسیمانە بۆ عەشق، نەك بێین عەشق لەماڵدا بیخەینە زیندان و یاخود لەپێناو غەریزەى تایبەتى بەكارى بێنین.
* كەواتە لێرەدا بەتێڕوانینى تۆ جیاوازیەك هەیە لەنێوان عەشقو زەواج ئەویش عەشق پەیمانێكى سۆزدارى و عاتیفەیە، بەڵام زەواج پەیمانێكى كۆمەڵایەتییە؟
- پێموایە دەبىَ تۆزێك قوڵتر سەیرى بكەین، بەوەى ئەو باسە دەبىَ لە ئاستى قسەكردن لە ئازادیەوە لێى بڕوانین، ئەگەر زیندەگى عەشق وەك ئاماژەمان بۆیكرد پەیوەست بێت بە یۆتۆپیاكانى عاشق و ئازادى عەشق، ئەوە لەژیانى هاوسەریدا یۆتۆپیا نەك هەر بوونى نیە، مرۆڤ ناتوانىَ بیریشى لىَ بكاتەوە، كەچى لە ژیانى هاوسەریدا ئەو پەیمانە كۆمەڵایەتیەى نێوان هاوسەرەكان واى كردووە ئازادى بوونى نەبێت پەیوەندیەكان چۆتە ئاستى (مێرد/ ژن) یا (سەردار/ كۆیلە) ئەو پەیوەندیە وا دەكات كۆمەڵگا راستەوخۆ پەیوەندى بەتۆوە هەبێت، بەڵام لەعەشقدا ئەوەى پەیوەندى بە عاشقەوەیە تەنیا خۆشەویستەكەیەتى، دیارە مەبەستمان لەمانا ڕەمزیەكەیەتى، چونكە یەكێك لە جوانیەكانى عەشق ئەوەیە كە نهێنى نێوان دووكەسە، ئەو نهێنیانە لەنێوان ئەو دوانەیە.
* بۆچوونێك هەیە پرسیارى ئەوە لە عەشق دەكات: ئایا ئەو كەسەى خۆشت دەوىَ نابێت بە بەرهەمەكەى بگەیت كە مناڵى ئەو دوانەتانە؟
- كێشەى ئێمە لەعەشقدا ئەوەیە دەمانەوآ ئەو كەسەى خۆشماندەوێت دەبێت منداڵمان لێى ببآ، ئەو تێگەیشتنە كۆمیدیەى عاشقى كوردى بەوەى ئەو كەسەى خۆشتدەوآ بەوە وازناهێنىَ كە دەبىَ ببێتە ژنى، بەڵكو بڕواى وایە كە گەر خۆشەویستەكەى مناڵى نەبێت دەبىَ ژنیشى بەسەر بێت، كێشەكە ئەوەیە بۆ دەبێت منداڵى ببێت؟ كەى پێویستە عاشقان منداڵیان ببێت؟ كاتآ منداڵت لێى دەبآ هێندەى دەتەوآ خێزانێك دروست بكەى هێندە مومارەسەى خۆشەویستى ناكەى، بەداخەوە ئێمە دەمانەوێت وێنەى عاشق بەخۆمان ببەخشین، بەڵام لەراستیدا ئێمە هەرگیز پێویستمان بەكەسێك نییە خۆشمانبوێت، پێویستمان بە ژنێكە بۆ ئەوەى نەوەمان بۆ بنێتەوە، بمانكات بە باوك هەمان حاڵەت بۆ كچەكان، كچ لەكۆمەڵگاى ئێمەدا هێندەى كێشەى شوكردنى هەیە، بەهیچ جۆرێك كێشەى عەشقى نییە، پێویستى بەوە نیە كەسێك هەبێت خۆشى بوێت لەمانا ڕۆحیەكەى، ئەو عەشقى بەرامبەر وابەستە دەكات بەماڵى جوان و ئاڵتون و خشڵى زۆر، ئەوەش هێندەى درووستكردنى مالأَ و خۆ بنیاتنانى كەسێتیە لەسەر فرۆشتنى لەزەت و جوانى فرۆشتنە بە ئاڵتوون، ئەوەیە عەشقى پاك كە بەر لە زەواج هەریەكە لەو دووانە داكۆكى لىَ دەكەن؟ تێناگەم چ پاكیەك لەو جۆرە عەشقە هەیە؟ ئایا ئەو وێنە قێزەونە پاكە یاخود دوو عاشق مومارەسەى عەشق دەكەن بەبىَ ویستى هیچ پەیمانێكى كۆمەڵایەتى ئەگەر ماڵیشیان هەبێت كەسیان نابێَت بە كۆیلەى ئەویتر، بەڵكو خۆشەویستى ماڵ بنیات دەنێت، هەموو سامانى دونیا تواناى ئەوەى نیە تروسكەیەك خۆشەویستى ببەخشێت، كە خۆشەویستى نەبوو بەختیارى نابێت، لەم ماوەیە لەتەلەڤزیۆنى ئازادى كەناڵى كەركوك لەبەرنامەیەكى تایبەت بە جەژنى ڤالانتاین بانگ كرا بووم، زۆر لەو كچانەى تەلەفۆنیان دەكرد دەیانوت "عەشقى پاك نەماوە، بۆیە عەشق ناكەین"، سەیرە ئەو كچانەى ووڵاتى ئێمە بڕوایان وابێت عەشق بە ماچێك پیس دەبێت، خۆ تۆ كە كەسێكت خۆشدەوآ بڕیار لەوە نادەى ماچى بكەى، ماچێك لەلایەنى دوو عاشق دروستدەبآ بڕیارێكى ساتەوەختى نییە، لەحزەیەك ساتەوەختێك وا ئەخوازآ وابآ زۆر جار دووكەس لەشوێنێكدا شوێنەكە وائەخوازآ بەبآ ئەوەى كە كەس بڕیارى لەو ماچە دابآ بەبآ ئەوەى بڕیار لەوە درابآ كە جۆرێك مومارەسەى ئازادى مومارەسەى پەیوەندییەكانى خۆیان بكەن بڕیار لەوە نەدرا بوو ساتەوەختەكەى ئەو سرووتەى نێوان ئەو دوو عاشقە خوڵقاندى، جێگاى گریانە ئەوە بە عەشقى پیس ناو ببەى، لەكاتێكدا دوورەپەرێز بوون لە خۆشەویستەكەت و كوشتنى ساتەوەختەكانى عەشق و بەخشینەوەى ئەو ساتەوەختە بە مەلایەك بۆ ئەوەى دواى وێردە ئاینیەكەى ئەو ئیدى ئەوەى ڕووبدا ناو دەنرێت عەشقى پاك، ئایا ئەوە خورافەیەكى ئاینى و كۆمەڵایەتى نیە عەشقى پىَ دیل دەكەین، عاشق لاى ئێمە هێندەى وابەستەیە بە عەقیدەى ئایین بەوەى دەبىَ بە بیروباوەڕێكى ئاینى پێویستە مارە بكرآ ئینجا لێك نزیكببن یانى عەشقى پاك چەمكێكى تەواو هەڵەیە شتێكى نییە لەرۆحى عاشقەوە هاتبآ، خورافەیەكە لەرۆحى كۆمەڵگاوە هاتووە، كۆمەڵگا ناوى ناوە ئەوە عەشقى پاكە و ئەوە پیسە، لەجەوهەردا هیچ ڕەگێكى نییە، دەتوانین بۆچوونەكە لەوەدا كورت بكەینەوە كە عەشق چۆن پێویستى بەبڕێكى گەورەى خەیاڵ هەیە، ئاواش پێویستى بەئازادى هەیە.. ئازادیش هەرگیز پێمان ناڵآ دووجۆرە عەشق هەیە، عەشقى پاكو عەشقى پیس ، عەشق عەشقە و هیچ ناوێكیترى نییە.
* ئایا عەشق شوێن و تەمەن و زەمەن دەناسآ؟
- عەشق بە بڕیار بەڕێوە ناچێت، دەكرآ گەنجێكى 20 ساڵان عاشقى ژنێكى 50 ساڵى بێت، لەهەشتاكان ڕۆژنامەكانى عیراق بە سەرسووڕمانەوە ئەو هەواڵەیان بڵاو كردەوە كە گەنجێكى تەمەن هەژدە ساڵ عاشقى ژنێكى 50 ساڵى بووە و خۆشەویستەكەشیان بە زەماوەندى هاوسەرى كۆتایى هاتووە، ئەو سەرسووڕمان بوونە لەكوێوە هاتووە؟ هەر لەو شوێنە نیە كە دەبێت گەنجان عاشقى هاوتەمەنەكانى خۆیان بن، عەشق هەستە.. هەست نابینرێت شتێكە لەناخى مرۆڤدایە، تۆ بڵێى كفر بێت ئەمڕۆ منێكى 36 ساڵان عاشقى كچێكى 21 ساڵى بم؟ پێم وایە ئەوەیان پەیوەندى بەوە هەیە عەشق لاى ئێمە پەیوەندى بە ڕۆح وهەستەوە نەبووە، هێندەى وەك پڕۆسەى پەیوەندیكردن بووە بە جەستەى بەرامبەر، هەر ئەوەشە واى كردووە زۆربەى عەشقى كوردى لەسەر رێگاى مەكتەبى كچان و لەناو پاسدا دروستبووە، بەڕێكەوت كچێك دەبینى سەرسام بووە بەلەشو لارى دنیا لەخۆى تێك دەدا دەڵآ من عاشقى ئەو كەسە بوومە، ئەو كەسە ناناسىَ، لەناسیندا مەبەستمان لە ئاكار و بنەماڵە نیە، بەڵكو ناسینى دەروونى.. هەستى ئەو كەسە چیە بەرامبەر بەتۆ؟ گرنگ نیە تەنیا تۆ ئەوت خۆش بووىَ گرنگ بەدواى زانینى ئەو هەستەى تۆ هەستى ئەو چیە لەبەردەم ئەم عەشقەى تۆ، راستە سەرسام بوون بەشێكە لەخۆشەویستى، بەڵام سەرسام بوون بەجوانى روخسار هەموو شتێك نییە، وات لىَ ناكات عاشقى بێتو بۆ دنیاى خۆى راتبكێشێت، ئەوە عەشقێكى (شێخى سەنعان) یانەیە، كە لەدین وەرى دەگێرێت، بەڵام جیاوازى لەنێوان شێخى سەنعان لەگەڵ گەنجێكى عاشقى ئەمڕۆ لەكوىَ دایە، لە كێشەیەكى جەوهەریدایە، ڕاستە وەك دەڵێین ئەو عەشقە لە عەشقى ئەو دەچێت، بەڵام ئەو لێكچوواندنە ڕووكەشیە دەنا لەجەوهەردا جیاوازى قووڵ و بنەڕەتى لەنێوانیان هەیە، سەرسامبوون لاى شێخى سەنعان پڕۆسەیەك نیە هۆگربوون بە جەستە بێنێتە كایەوە، بەڵكو پڕۆسەیەكە هەست دەكات سەرسامە بە جوانى، سەرسامبوون لێرەدا تەواوكەڕى ڕووى جوانى خۆیەتى، ئەوە بەشێكیترى شیعرە، چونكە ئەو خەڵوەتە تەنیا وەرگەڕان نیە لە دین، بەڵكو ڕووكردنە بۆ مەى خواردنەوە و بێهۆشى، لەكاتێكدا رۆح دڵنیاى دەكات لەوەى ئەو هەڵە نیە "قەت نەكەى مەى بنۆشى شێخى سەنعاى غەڵەت.. ئەو نەچوو ژ ئەرمەنستایىَ.. دیبەرا كوانىَ خەتا كوانىَ غەڵەت" هیوادارم لە ووتنەوەى شیعرەكەدا هەڵەم نەكردبێت، بەڵام ئەوە سەرسامبوونى شێخى سەنعانە، كەچى لاى گەنجى ئەمڕۆ ئەو وێنەیە سەراوو ژێر بووە، وێنەیەكە بەتەواوى قڵپ كراوەتەوە، سەرسامبوون بەدواى گەیشتن بە جەستە، خۆى بەتاڵ دەكاتەوە و ڕۆح شتێكى تیا نیە، چونكە لەجەوهەردا ئەوەى هەبوو سەرسامبوون بوو بە جەستە نەك ڕۆح، سەیرت بەوە نەیەت كوڕ و كچێك پەیوەندى خۆشەویستیان هەبێت، كوڕەكە سەرسام بوونى ڕۆحى بێت و سەرسامبوونى كچە جەستەیى بێت، بەدواى نزیك بوونەوە كچەكە پێى بڵێت "دەبىَ جیابینەوە من هیچ شتێكم پێنیە بۆ هیچ پیاوێك" ئەو دەیالۆگەوە بەدواى هەستى سەرسامبوونى جەستەیى و غەریزیى كۆتایى دێت، ئەگەر سەرسامبوونى ڕۆح بێت هەموو تەمەنت دوور نیە ئەو دەیالۆگە لە خۆشەویستەكەت نەبیستى، ئەوە عەشقە ڕووكەشەكانى ئێمەن بەناوى عەشقى قووڵ سەرەنجام كۆتایى دێت، چونكە لەو كاتەدا ئێمە عەشقمان ناوىَ، بەڵكو داواكارى شتێكین لەسەرووى عەشقەوە، كە بەعەشق جێبەجىَ ناكرێت، بۆیە زۆرجار دابڕان یان چەپاندنى غەریزە وات لێدەكات خۆت بە عاشق ناو بەریت، بۆ ئەوەى زیاتر بگەینە دەرەنجامى قسەكانمان و بتوانین لەسەر ئەو تێگەیشتنانە ڕۆشنتر بدوێین، پێویستە پرسیارى ئەوە لە عاشق بكرێت: بۆ عەشق دەكەى؟ پێموایە زۆرجار ئەگەر كەسێك گرفتى سێكسى نەبێت، كۆمەڵێك گرفتى نەرجسى غەریزى چەپاندراو نەبێت، كە عاشق دەبێت دەیەوآ لەرێگەى عەشق كەسایەتییەكى نوآ بۆ خۆى بخولقێنآ، دەكرآ بڵێن عەشق پرۆسەیەكە بۆ نوسینەوەى خود، چونكە خودى كوردى بەر لەعەشق خودێكى تێكشكێنراوە، خودێكە لەماڵەوە جۆرى پەروەدەى وایلێكردوە ببێت بە كەسێكى تێكشكاو بەوەى تۆ بەمنداڵى گەورە دەبى خێزان هەر بەمنداڵەكەى دوێنآ سەیرت دەكا لە قوتابخانە تۆ خوێندكارێكى شەرمنو ترسنۆكى لەژێر دەستى دارى حەیزەرانى مامۆستاكانداو لە كۆڵاندا هەرواتر، تاگەورە دەبى بە كۆمەڵێك شكستدا تێپەر دەبى، هەمیشە عەشقى ئێمە كە شكست وێناى دەكات لە پەیوەندى خۆشەویستى پێیوایە كەسێكى فاشیلە، لە كاتێكدا عەشق پرۆسەیەك نیە بۆ بنیادنانى بەرەو ژیانى هاوسەرىو عەشق پرۆسەیەكە بۆ نوسینەوەى خود، بۆ ئەوەى تۆ لەرێگاى عەشقەوە خۆت بنوسیتەوە، وێناكردن دابڕانە لە دونیاى واقیع.. دابڕانە لەكۆمەڵگا بۆ ئەوەى یۆتۆپیایەكو بەهەشتێك دروستبكەى، بەهەشتێك لەنێوان ئەو دوو عاشقە ئەو دوو كەسە كە عەشقى تیا دەكەن، خەونێكە دوو عاشق بونیادى دەنێن لەكۆمەڵگادا، دەكرآ ئەمەش ناو بنێن بەفیردەوسى عەشق، فیردەوسێك كە ماڵى نیە، كێشەى عەشق ئەوەیە كە ماڵى نیە، كاتێك عەشق ماڵى بوو، كەواتە تۆ عەشقت كۆیلە كردووە، من هەمیشە پێداگرى لەسەر ئەوە دەكەم زۆرجاریتریش ئەوەم وتووەو دەیڵێمەوەش عەشق لەباخچە دەكرآ عەشق لەشەقامدا دەكرآ، كەعەشق چووە مالأ دەمرآ، عەشق كە تەمەنى تەواو تۆ ناتوانى بیگرى بۆ ئەوەى نەمرآ، زۆرجار عەشقێك كەتەمەنى تەوابوو هەموو هێزى دونیاى بۆ بەكار دەهێنى بۆئەوەى نەمرى، بەڵام عەشقەكە كۆتایى پێهاتووە، جا ئەم عەشقە تەمەنى 10ساڵە یان 3 سەعاتە هەر نەشتەرگەرییەكى بۆبكەى كە عەشق تەمەنى تەواو بوو هەردەمرێت بەئێمە چارەسەر ناكرآ، سەبارەت بەپرسیارەكەت لەبنەڕەتدا پەیوەندى بە هەستى مرۆیى ئینسان هەیە، لەكۆمەڵگاى ئێمەدا تۆ بەرنامەى عەشق بوونت نیە تا لەحزەیەك عاشق دەبى تۆ بەرنامەى ژن هێنانت هەیە، هەمیشە پیاوێك كە ژن دەهێنآ ژنەكەى 5-6سالأ لە خۆى بچووكتر بێت ژنێكیش كە شوو دەكات پیاوەكەى لەخۆى گەورەتر بێت، كارەساتە بۆ كچە عاشقێك كاتآ عاشقى پیاوێك دەبێت و هەستى كرد لەخۆى منداڵترە دەستبەردارى ئەو عەشقە دەبێت لەبەر ئەوەى پرۆژەى عەشق نیە، پرۆژەى ژیانى هاوسەرییە بیركردنەوەیە لەمالأ، من نموونەم بەخۆم هێنایەوە ئەگەر منى تەمەن 36سالأ ئەمڕۆ عاشقى كچێكى 21ساڵان بم ئەمە چ پەیوەندییەكى بەوحاڵەتەوە هەیە، بەڵام تێگەیشتنى ئێمە وەك كورد بۆ عاشق تێگەیشتنێكى ناتەواوە، ئێمە هەمیشە دەبێت ئەم دوو چەمكە لێك جیابكەینەوە عەشق خۆى چیەو ژیانى هاوسەرى چیە؟ عاشق بە ئازادى دەژى و مومارەسەى حاڵەتێكى سروشتى مرۆڤە، ژیانى هاوسەرى دروستكردنى مالأو بونیادنانى گوایە كەسێتىو منالأ نانەوەو ئەم جۆرە شتانە بەهەمان سیستەمى دایك و باوك، لەكۆمەڵگاى ئێمەدا دەمانەوێت دایكو باوك دروستكەین، هەمیشە خەونى باوكایەتیش ژیانى هاوسەرییمان لادروست دەكات.
* زۆرجار ئەو قسەیە دەكرێ دەڵێن ئینسان دەتوانآ یەك جار عاشق بآ؟
- جوانە، من پێموایە تۆ لەهەموو تەمەنت یەك جار كەسێكت بەڕاستى خۆشدەوآ زۆر بەجدى ئەو كەسەت خۆشدەوآ، كاتآ ئەو عەشقە تێكدەشكآ هەوڵدەدەى ئەو عەشقە لەڕێى كەسیترەوە بەدەست بهێنى وەك وتمان ناكرآ تۆ دنیا كۆتایى پآ بهێنى لەسەر كچێكەوە، كۆمەڵێك عەشقى تر كۆمەڵێك ئەزموونى تر بۆ ئەوەى ئەو عەشقەى لەدەستداوە جارێكتر وەریگرێتەوە، بەڵام ئەو عەشقەى كە بەدەستت هێناوە بەئاسانى بۆ هەتا هەتایە نایدۆزیتەوە، بۆیە هەمیشە بەدواى ئەوەى ئەو عەشقە بدۆزیتەوە، بەڵام عەشقێك كەبدۆرێنى بۆ دەتەوێت بیدۆزێتەوە، كە ئەیدۆڕێنى ماناى ئەوەنیە بۆ لەعەشق ئەوە هەبوو ئەوە نەبوو، زۆرجار كەسێك هەیە زیاتر لەوەى كە تۆ خوازیارى لە روحتەوە نزیكە هەستدەكەى، بەراستى بەهەموو مانایەك خۆشت ویستووە، بەڵام دیسان پێمانوایە ئەو كەسانەى كە خۆشماندەوێن دەبێت بۆ ئێمە بن، دەبێت بۆ ئەبەد لەگەلأ ئێمە بژێیێن.
* نەتیجەى عەشق چى لێدێت، مادام یەكێك بتەوێت لەگەڵت بژىو بۆ تۆ بێت، لەكاتێكدا عەشقو زەواج دوو شتى لێك جیاوازن؟ لەچ چوارچێوەیەك ئەو كەسە لەگەڵت دەژى هەتا هەتایآ؟
- عەشق هەمیشە بۆ زیندەگى و مانەوە پێویستى بە بڕێكى زۆرى خەیاڵە، بەبىَ یۆتۆپیاكانى عاشق.. عەشق تواناى ژیانى نیە، لەدیدى كۆمەڵگاوە ئەوە ماناى وایە عاشق هیچ ئەنجامێكى نیە، با پرسیارى ئەوە لەخۆمان بكەین چى (رۆمیۆ جوڵێت) ى گەورەكرد بەوەى كە ماڵیان هەبوو، نا لەبەر ئەوەى رۆمێۆ و جولێت بۆ یەكترى نەبوون بۆیە گەورە بوون.
* كەواتە ئەو عەشقە عەشقە كە ناكامە؟
- گرفتى عەشق ئەوەیە هەمیشە ناكامە، تەنیا ئەو عەشقە نەبىَ لەرێى ژیانێكەوە دروستبآ بۆ ئەوەى بۆ ئەبەدى ئەو دوو عاشقە بچنە دۆخى سروشتى مرۆڤ و بچن لە كێوو دەشتو دەرەكاندا بژیین، دەنا هیچ عەشقێك نیە تۆ لەژیاندا ماڵت پێك هێناوە سەبەتەیەك مناڵت دروسكردووە ناویشى بنێى عەشق، چونكە هاتنى كەسى سێیەم بە قەولى ( هربرت ماركۆزە) هەموو وەزیفەیەكى عەشق لە عاشق خۆى وەردەگرێتەوە، چونكە كەسێكیتر دێتە ئەو پەیوەندییە، عەشقەكە لەوە دەردەچآ پەیوەندییەكى نێرو مآ بێت، دەبێتە بەرهەم هێنانى منداڵ، ئەو كاتە عەشقى چى كە تۆ كوڕت هەیە كچت هەیە، كە كەسى سێیەم دێت عەشق خۆى دەمرێت.
* كەواتە عاشق شتێكى بان كۆمەڵایەتیە كە بەكۆمەڵایەتیبۆوە سەخیف دەبێت تێكدەچآو نەتیجەى خراپى دەبێت؟
- سەیرم بەوە دێت هەوڵ بدەین عەشق بەكۆمەڵایەتى بكەین، چۆن بە كۆمەڵایەتى دەكرآ؟ عەشق پرۆسەیەكە بۆ نوسینەوەى خود، سیاسەت بۆ بە كۆمەڵایەتى ناكرآ، هیچ شتێك یە شتێكیتر ناكرآ، ژیانى هاوسەرى بەكۆمەڵایەتیدەكرآ، چونكە پەیمانێكى كۆمەڵایەتى بەڕێوەى دەبات، بەڵام عەشق چ پەیوەندیەكى كۆمەڵایەتى هەیە، ئێمە هەمیشە دەمانەوێت لەپالأ عەشق شتیتر بكەین شتیترمان لە عەشق دەوآ كەوەزیفەى عەشق نیە، عەشق هیچ وەزیفەیەكى پآ جێبەجێناكرآ، جگە لەو شتە سرووشتیانەى دوو كەس كە لەپەیوەندى خۆشەویستیدا هەیانە. عەشق شتێكى نیە بیبەخشآ جگە لە خۆى وەك عەشق كە دەیبەخشآ، عە?
لهسهر هێڵ نییه






دهستت خۆش بیت ئازیزم
دهشتی


لهسهر هێڵ نییه


swpas kake deshti gyan bo peyameket
لهسهر هێڵ نییه






دهستت خۆش بێت هاوڕێ بۆ ئهو بابهته جوانه
لهسهر هێڵ نییه