.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











بۆچوونی سێكسیستی ده شێعری شاعیرانی پیاو دا
پیاوسالاریی وا ده كۆمه‌ڵگای مه دا ڕیشاژۆ بووه كه ته‌نانه‌ت ئه‌و شاعیرانه‌ی لایه‌نگری ئازادی و مافی ژنانیشن جار و بار كه‌وتوونه‌وه داوی بۆچوونی سێكسیستی. كاک ئه‌میری حه‌سه‌نپوور ده وتووێژێكیدا سه‌باره‌ت به بۆچوونی سێكسیستی ده‌ڵێ: "... ده‌كرێ له‌جیاتی "پیاوانه" بڵێین "ئازایانه"، ئێمه ئه‌گه‌ر وشه‌ی ئاوا سێكسیستیش ده‌كار نه‌هێنین دژ به ژن، دیسان ده‌كرێ بۆچوونه‌كانمان جیاوازیی ژن و پیاوی تێدا بێ، یانی "پیاو" بكاته پێوانه‌ی هه‌مـوو شتێک. بۆ وێنه ئه‌من له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی خۆمدا باسی "گوڵی هیوا"ی مامۆستا هێمنم كردووه، له‌وێدا توانیومه نیشانی بده‌م كه سه‌رباقی ئه‌وه‌ی وشه‌ی زۆر سێكسیستیی تێدا نی‌یه، به‌ڵام بۆچوونه‌كه سێكسیستییه و له ڕوانگه‌ی پیاوانه‌وه چاو له "ئه‌خته‌ر"ی ده‌كا وه‌ک ژنێكی پێشمه‌رگه. یانی "ئه‌خته‌ر" بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک ژنێكی پێشمه‌رگه قه‌بوڵ بكرێ ده‌بێ وه‌ک پیاوانی لێ بێ. یان كورته شێعرێک به نێوی "سه‌نگه‌رێكی نوێ" كه چه‌ند ساڵ له‌وه پێش بڵاو بووه‌ته‌وه، وشه‌ی سێكسیستیی تێدا نی‌یه به‌ڵام ئه‌ویش بۆچوونه‌كه‌ی ته‌واو سێكسیستییه."(1)
له پێوه‌ندیی ده‌گه‌ڵ ئه‌و باسه دا سه‌ره‌ڕای ئه‌و دوو شێعره‌ی كاک ئه‌میر باسیان ده‌کا هێندێک شێعری دیكه‌ش ده‌خه‌مه به‌ر چاو، به‌و هیوایه‌ی زه‌قكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه هه‌نگاوێک بێ به‌ره‌و لاواز بوون و نه‌مانی ئه‌و بۆچوونه ده نێو كۆمه‌ڵگا دا:
هێمن:
ئه‌خته‌ر پێشمه‌رگه‌ی كۆڵنه‌ده‌ر!
ئه‌خته‌ر ئه‌ی گوڵی نێو سه‌نگه‌ر!
خوێنت ده‌تكێ له دمی خه‌نجه‌ر
ده‌گری به‌ری هێرشی ئه‌سكه‌ر
سێره‌ت گرت به‌و چاوه جوانه
له كه‌له‌كه‌ی ئه‌م بیژوانه
شه‌قت هه‌ڵدا له زێڕ و جل
تووڕت هه‌ڵدا كلدان و كل
توندت كرد پشتێنی شل
فیشه‌كدانت كردۆته مل
پساندت بازنه‌و پاوانه
ده‌ستت دا تفه‌نگ پیاوانه(2)
حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن:
ده‌ڵێن پێشه‌وای
خه‌باتی سه‌خت و به‌ربه‌ره‌كانی،
خوای پارتیزانی،
ئاڵاهه‌ڵگری شه‌ڕی توولانی،
چه‌كی داناوه،
یه‌ک شه‌كره‌ژنی
قه‌یره‌ی كردۆته قه‌ڵاندۆشكانی
نایگۆڕێته‌وه:
به گه‌نجی خابوور،
به قه‌ڵای هه‌ولێر،
به نه‌وتی زه‌مبوور،
به سوله‌یمانی.(3)
حاجی قادری كۆیی:
ئه‌وانه‌ی موڵكی خۆیان كرده ده‌وڵه‌ت
وه‌كوو بت ده‌یپه‌رستن جه‌معی میلله‌ت
میسالی ئێوه بوون، یاخود وه‌كوو من
ئه‌وان بۆچی پیاون ئێمه وه‌ک ژن(4)
مه‌حوی:
هه‌ی له ژن كه‌متر، موعه‌تته‌ل بۆچی؟ نه‌یژه‌ن! لێده نه‌ی
ساقیا! ساقت شكێ، به‌س ڕابوه‌سته، بێنه مه‌ی(5)
موخلیس:
دنیا به قه‌ده‌ری یه‌ک سه‌ره موو قه‌ده‌ری گه‌ر ئه‌بوو
قه‌ت نه‌یئه‌دا به گاور و قه‌ت نه‌یئه‌دا به جوو
دنیا ژنێكه فاحیشه، شه‌یتانه واریسی
ئانێک له عیده دا، به هه‌زاری ئه‌دا به شوو(6)
موخلیس:
ئامان خوایه له ده‌س دوو ژنه
كێ دوو ژنی بێ، جه‌رگی كون كونه
شه‌ڕه‌سه‌گ ئه‌كه‌ن، به یه‌ک ئه‌وه‌ڕن
ئه‌م له "كانیسارد"، ئه‌و له "هه‌رمنه"
ئه‌م ڕازیی ئه‌كه‌ی، ئه‌و ڕازیی نابێ
گه‌ر ئه‌میان دۆست بێ، ئه‌ویان دوشمنه
موافیقی شه‌رع، نۆره جێ ئه‌كه‌ی
هه‌زار سوێند ئه‌خوا نۆره‌جێی منه
به‌دخوڵق و ڕوو ترش، بۆڵه بۆڵ كه‌رن
له كه‌ر كه‌رتره و ته‌بیعه‌ت ژنه(7)
پیره‌مێرد:
دێی فره كوێخا، مسكێن هه‌ڵناگرێ
تڕه‌كه‌ڵه‌كێ، دیاره سه‌ر ناگرێ
كه هات سیاسه‌ت كه‌وته ناو ژنان
ئه‌بێ ده‌س بكه‌ین به قوڕه‌ڕه‌ش پێوان(8)
سه‌لام:
تۆ به شمشێرۆ هجومت كرده سه‌ر تۆپ و تفه‌نگ
ناوی پیاوه دوژمنی ئێسته، وه‌لێ عه‌ینه‌ن ژنان(9)
دڵدار:
ئه‌وه ژین نی‌یه كه وه‌ک ژن بژیت
ئه‌بێ هه‌م ئازا و هه‌م مه‌زن بژیت(10)
د‌ڵزار:
ڕاسته ئافره‌ت و جگه‌ره هه‌ردوو
سنگی پیاو ده‌كه‌ن شه‌كه‌ت و ماندوو
به‌ڵام پیاو تووتن داده‌گیرسێنێ
ئافره‌ت بێ په‌روا پیاو ده‌سووتێنێ(11)
د‌ڵزار:
هۆی كڵۆڵیی و كامه‌رانیی زۆره‌ها كه‌س هه‌ر ژنه
گه‌نترین مایه‌ی ژیان و چاترین گه‌وهه‌ر، هه‌ر ژنه(12)
هه‌ژار:
من وتم ژن سه‌ماوه‌ره و كوێره
چاپه‌زی پێده‌وێ و به شیش فێره
هێند خه‌ریک بووم تیا چه‌ما شیشم
وه‌خته كوێرایی دایه چاویشم(13)
هه‌مه‌وه‌ند:
ڕۆژێک دادێ كه مه‌مكی یار
ده‌بنه هه‌مبانه‌ی ناله‌بار
هه‌روه‌ک دۆدانه‌ی داچه‌كاو
ته‌ڕاوه‌ت و تورتیی نه‌ماو
بۆ ده‌ست تێوه‌ردانێ نابن
هه‌ر بۆ هه‌ڵقه‌ندنێ چاكن!
ڕۆژێک دادێ زۆر ڕه‌ش و تار
كون و كاژێڕی له‌شی یار
ده‌بن به ئه‌شكه‌وت و مه‌غار
ئه‌وده‌م بڵیند ده‌كه‌ی هاوار
نه‌جاتم ده‌ن له ده‌ستی یار
تێر ده‌بی له هه‌رچی یاره
هه‌ر ئه‌وساڵ خۆزگه‌ت به پاره!
ئه‌وده‌م ده‌می یارت خڕه
له مرواری ددان پڕه
خۆشه كوڵم و غه‌بغه‌ب گه‌ستن
له پاشان هه‌ڵبه‌ست هه‌ڵبه‌ستن
به‌ڵام كه پیر و زله بوو
له چه‌نه‌ی شین بوو زله‌موو
گوریس بۆ ته‌نگه‌ی قوڵه بوو
پیاوم ده‌وێ خۆ ڕاگرێ
ددان به جه‌رگی داگرێ
له‌به‌ر بۆ هه‌ڕنه‌هووت نه‌مرێ!
به‌ڵێ، ئه‌وده‌م سینه‌ی نه‌رمه
هه‌ناسه‌ی بۆنخۆش و گه‌رمه
كوڵمه‌ی وه‌ک سێوی لاسووره
ده‌نگی "به‌یات" و "ماهوور"ه
چپه‌ی خۆشتر له سه‌نتووره
به‌ده‌ن په‌یكه‌ری بلووره
فنجانی مه‌مكی فه‌غفووره
حوققه‌ی نه‌شكاو و مه‌مهووره
ماچی خۆشتر له نه‌باته
خه‌وی سه‌ر سینه‌ی حه‌یاته
به‌ڵام كه بوو به ده‌سته‌نوێن
فێر بوو قسه‌ی پیس و جوێن
پیاوم ده‌وێ گانی بوێ
یا نه بڵێ: ئه‌وه‌م به وێ!
سه‌ت شه‌ق وه پاشی ئه‌كه‌وێ(14)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه و په‌راوێز:
1. "كورده‌واری: كولتوورێكی پاتریاركاڵ(پیاو مه‌زنانه)"، وتووێژ له‌گه‌ڵ د. ئه‌میری حه‌سه‌نپوور، گۆڤاری گزینگ، ژماره 36، پاییزی 2002
2. به‌شێک له شێعری" گوڵی هیوا"ی مامۆستا هێمن، تاریک و ڕوون، لاپه‌ڕه 142
3. شێعری "سه‌نگه‌رێكی نوێ"، حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن، ده‌فته‌ری به‌رباخه‌ڵی بیره‌وه‌رییه‌كانم، 1998، لاپه‌ڕه 6
- حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن به لایه‌نگریی له ئازادیی و مافی یه‌كسانیی ژن زۆری نووسیوه، ده وتارێكیدا لۆمه‌ی "ڕه‌فیق سابیر"ی شاعیر ده‌كا كه سووک سه‌رنجی "ژن"ی داوه: "له‌و جنێوانه دا كه ڕه‌فیق به هاوڕێیانی خۆی داوه، ئاریله كه به مانای ژنانی، یان(پیاوی ژنانیله، لاپه‌ڕه 103 ، ژوانی ڕووناكی) دێ، زێتر جێی سه‌رنجه. ڕه‌فیق چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ک كۆمۆنیست بووه، كۆمۆنیسته‌كانیش به ڕاستیی هه‌ڵگری ئاڵای یه‌كسانیی نێوان ژن و پیاون، كه‌چی ئه‌و شاعیر و كۆمۆنیسته وه‌ک خێڵه‌كییه‌ک له ناخیدا بژی، وشه‌ی "ژن" وه‌ک جنێو ده‌خاته گه‌ڕ." - كتێبی "شێعر و ته‌ور"، وتاری "گه‌ڕان له دووی خود"، لاپه‌ڕه 33
4 تا 12: ئه‌و شێعرانه‌م له وتار‌ێكی "د. حوسێن محه‌مه‌د عه‌زیز" وه‌رگرتوون، بڕوانه گۆڤاری گزینگ، ژماره 29، پاییزی 2000، وتاری "ژن له ئاوێنه‌ی ته‌ڵخی هێندێ هۆنراوه‌ی كوردیدا"، لاپه‌ڕه 34
13. به‌شێكه له شێعری "ژن و سه‌ماوه‌ر"ی مامۆستا هه‌ژار، بۆ كوردستان، لاپه‌ڕه 235
14. به‌شێكه له شێعر‌ێكی كاک "هه‌مه‌وه‌ند". كاتێک ئه‌و شێعره‌م دیت، هه‌ر به شێعر، وه‌ڵامم داوه، بۆ درێژداڕ نه‌بوونی وتاره‌كه هه‌ر سه‌ره‌تای وه‌ڵامه‌كه‌م ده‌خه‌مه به‌رچاو:
"له زه‌ینت دا پیاو سالاره
لۆله‌پ تا سه‌ر وه‌ک بزماره
پیریی له پیاوێ نه‌بانه
ده‌عباكه‌ی شیری ده‌بانه
پێتوانه‌بێ وا ده‌مێنێ
پیاویش وه‌ک ژن داده‌مێنێ".

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




سالاو..
نامۆ گیان ده‌ستو په‌نجه‌ت خۆشبێت
به‌خته‌وه‌ر بیت هاورێی شیرینم
لارا


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه

slaw
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







slaw am katat bash dastt xosh bet bo am am babta hiwe sarkwtnt bo axwazm hawry malapr.......ASriN


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





سڵاو‌و لارەی گووڵ
هاووڕێی خۆشەویستم لارە گیان سووپاسی پەیامت ئەکەم
خوازیارم کامەران بیت هەردەم هاووڕێ شیرینەکەم
هاووڕێت نامۆ
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





slaw
hawry asren xan supasy payamt akam
har shad bet
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه


Slaw..
Das u Chawt Xosh bet Kaka NAMO Gyan Har bajit..
payam.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





سڵاو‌و
هاووڕێی خۆشەویستم پەیام خان زۆر سووپاسی پەیامت ئەکەم هیوادارم
هەر کامەران بیت
لەکەموو کووڕیم ببووری گەر هەندی کاری نووسینم دووری خستبێتمەوە
هەردەم ئازیزی منی
خوائاگادارت بێ هەردەم
نامۆ
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





سڵاو‌و
هاووڕێی خۆشەویست موولازم حەیدەر زۆر سووپاسی پەیامت ئەکەم
هەر شاد بیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



dastt xosh nomao gyan bo babatakat sarkawtw bit hawrem
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





slaw
supas barezm bo payamt
har shad bet
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه