.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






لیژنه‌ی رووبه‌روبونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی بهدووقۆناغ كاره‌كانی ئه‌نجامده‌دات
PUKmedia هه‌ولێر- ته‌ها عه‌بدوڵا 13:53:20 2008-05-09
ته‌حسین قادر وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان به PUKmedi ی راگه‌یاند: هه‌نگاوه‌كانی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی به‌چه‌ند قۆناغێك ئه‌نجامده‌درێ، سه‌ره‌تا وه‌رگرتنی ئه‌وپاره‌یه‌ی كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆی ته‌رخانكراوه ، پاشان ئه‌و پاره‌یه به‌سه‌ر پارێزگاكان و ئه‌وانیش بهسهرقهزاو ناحیه‌كان دابه‌شیده‌كه‌ن تاكو له‌رێگای ئه‌و تیمانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكهێنراون هاوكارییه‌كان بگه‌یه‌نه زیان لێكه‌وتوان.
وتیشی: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رژمێری ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌مان كردووه كه‌وا ئه‌مساڵ به‌هۆی وشكه ساڵیه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه.
هه‌نگاوی دووه‌میش له‌رێگای وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه ده‌بێت، سه‌ره‌تا ده‌ستده‌كه‌ین به هه‌ڵكه‌ندنی بیری ئاو له‌باخچه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی تازه دروستكراون ئه‌وانه‌ی تاكو ئێستا بۆری ئاویان بۆڕانهكێشراوه، چونكه وشكه‌ساڵی كاریگه‌ری كردۆته ئاوی هاتوو بۆناوشارهكانیش.
ته‌حسین قادر رونیشیكرده‌وه، كاره‌كانی لیژنه‌ی وشكه‌ساڵی ته‌نیا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی ئه‌مساڵ نیه به‌ڵكو خۆئاماده‌كردن ده‌بێت له‌ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی وشكه ساڵی له‌ساڵانی داهاتوو، بۆئه‌مه‌ش هه‌ر له‌رێگای وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه ده‌ستده‌كه‌ین به‌دروستكردنی به‌نداوی خۆماڵی و چه‌ند به‌نداوێكی مامناوه‌ندی، هه‌روه‌ها راكێشانی ئاو لهرووبارهكان، تاكو رێگا لهزیانهكان بگرین.
سه‌باره‌ت به‌هاوكاری نێوان حكومه‌تی ناوه‌ند و حكومه‌تی هه‌رێم وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو وتی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی ئه‌ركی له‌خۆگرتنی ئاژه‌ڵه‌كانی ناوچه‌كانی تری عیراق بۆته‌وه، بۆیه ئێمه داوامان له‌وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی عیراق كرده‌وه ژماره‌یه‌ك تهنكهرمان بۆدابینبكهن تاكو ئێمه به‌سه‌ر ئهوناوچهجیاجیایانهدا دابهشیانبكهین. شایه‌نی باسه دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وشكه‌ساڵی راگه‌یاندن بۆئه‌مه‌ش 100 ملیۆن دۆلاری ته‌رخانكرد و به‌ڵێنی داوه له‌كاتی پێویست پاره‌ی زیاتری بۆ ته‌رخانبكرێت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه