❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / لەچیرۆکە سەرسورهێنەرەکان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-09 11:28:17

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

لەچیرۆکە سەرسورهێنەرەکان

لەچیرۆکە سەرسورهێنەرەکان 

http://img522.imageshack.us/img522/728/yaabatioy4.jpg

قال تعالى : (( إنَّكَ لاتَهدي مَنْ أَحْبَبْتَ ولكنَّ اللهَ يَهدي مَنْ يَشاءُ وَهوَ أَعْلَمُ بِالمُهتَدينَ )) القصص :56 .
ئەوە لە چیرۆکە سەرسورهێنەرەکانە ، ئەگەر خاوەنى بەخودى خۆى نەینوسیبایە لەوانە نەبوو باوەڕم بکردایە کە ڕووى دابێ خاوەنى چیرۆکەکە کە خەڵکى شارى پێغەمبەرە دەگێرتەوە و دەڵێ :
من گەنجێکم تەمەنم 27 ساڵە ، خێزاندارم و منداڵم لێى هەیە ، هەرچى خوا حەرامى حەرامى کردبوو لەگوناه دەمکرد . بەڵام نوێژەکانم بەکۆمەڵ ئەنجام نەدەدا مەگەر لەبۆنەکان نەبێت ئەویش لەبەر خەلکى تر ،هۆکارەکەى ئەوەبوو هاوڕێیەتى خراپەکار وتەلەکەبازانم دەکرد و لەزۆربەى کاتەکان گوێڕایەلى شەیتانم دەکرد .
مندالێکم هەیە تەمەنى (7)ساڵانە ناوى (مەروان)ە کەڕولاڵە ،بەڵام فرچکى بەئیمانەوە گرتووە لەمەمکى دایکە ئیماندارەکەى .
لەیەکێک لەشەوەکان من و (مەروان)ى کوڕم لەماڵ بووین ،بەرنامە ڕێژیم دەکرد بۆ ئەوەى من و هاوڕێکانم چى بکەین و بۆ کوێ بڕۆین ؟ کات کەمێک پاش نوێژى مغریب بوو ، (مەروان)ى کوڕم قسەى لەگەل دەکردم (بە هێما لەنێوان من و ئەو کەتێى دەگەیشتم ) ئاماژەى بۆم دەکرد دەیووت : باوکە بۆ نوێژ ناکەیت ؟!
پاشان دەستى بەرزکردەوە بۆ ئاسمان ،و منى ترساند بەوەى خواى گەورە دەتبینێ ، ئەمە لەکاتێکدا کوڕەکەم لەهەندێک کاتدا دەیبینیم کەسەرپێچى دەکەم . سەرم سوڕما لەقسەکەى ،و کوڕەکەم دەگریا لەبەرامبەرم ، بۆ تەنیشت خۆم هێنا بەڵام ڕاى کرد لەمن ،پاش ماوەیەکى کورت چووە لاى بەلوعەى ئاو و دەستنوێژى هەلگرت ،کەنەیدەزانى دەستنوێژ جوان بگرێت بەڵام ئەوەندەش لە دایکى یەوە فێربوبوو ، وە دایکى زۆر ئامۆژگارى دەکردم بەڵام بێ سوود بوو . وهەموو قورئانیشى لەبەر بوو ،باش ئەوە کوڕە کەڕولالەکەم هاتەژوور وئاماژەى بەوەکرد کەکەمێک سەیرى بکەم لەبەرامبەرم نوێژى کرد دواى کەمێک هەستا قورئانى هێنا ولەپێشمى دانا و راستەوخۆ کردیەوە بێ ئەوەى لاپەرەکانى هەڵداتەوە پەنجەى لەسەر ئەو ئایەتەى سورەتى (مریم)دانا کە دەفەرمووێ : (( ياأبَتِ إنِّي أَخافُ أنْ يَمَسَّكَ عَذابٌ مِنَ الرَّحمَنِ فَتَكونَ للشَّيطانِ وَلِيَّاً )) مريم : 45 .  لەگوڵپەى گریانى دا ومنیش زۆرى لەگەل گریام ، هەستا وفرمێسکەکانى لەچاوم سڕیەوە ،دواتر دەست وسەرى ماچ کردم ،بەهێما گۆڕینەوە لە نێوان من و ئەو کەماناکەى ئەوەیە : " باوکە نوێژ بکە پێش ئەوەى بچیە ناو گڵ ،ببیە پێوەندى ئازار " ومن _ بە خواى گەورە _ سەرم سوڕما بوو ،مەگەر خواى گەورە بزانێ چەندە دەترسام ڕاستەوخۆ هەڵسام بەداگیرساندنى هەموو گلۆپەکانى ماڵەوە ، (مەروان)یش لەو ژوور بۆ ئەو ژوور بەدواوەم بوو ،وزۆر بە قوڵى سەیرى دەکردم ، بەهێما پێى ووتم : ( لە ڕووناکى بگەڕێ وبابڕۆین بۆ مزگەوتى گەورە) مەبەستى مزگەوتى پێغەمبەرى پیرۆزە .
پێم ووت بەلکو دەچینە ئەو مزگەوتەى نزیکمان ووتى نەخێر تەنها مزگەوتى پێغەمبەرى پیرۆز ،منى بۆ ئەوێ برد منیش ترسێکى زۆر دایگرتبووم ، وسەیرکردنەکانى لێم جیانەدەبوونەوە ،چوینە مزگەوتى پێغەمبەر پاشان روومان لە (روضة الشريفة) کرد ، پربوو لەخەڵک ونوێژ ئەنجامدرا چونکە کاتى نوێژى عیشا پێش نوێژى مزگەوت ئەوەى خوێند لە قورئانى پیرۆز : (( ياأَيُّهَا الذينَ آمنوا لاتَتَّبِعٌوا خُطُواتِ الشَّيطان ومَنْ يَتَبِعْ خُطًواتِ الشَّيطان فَإنَّهُ يَأْمُر بالفحشاءِ والمُنكَرِ وَلَولا فَضلُ اللهِ عليكُم ورَحمَتُهُ مازَكى منكم من أَحَدٍ أبداً ولكنَّ الله يُزكِّي من يشاءُ واللهُ سميعٌ عليمٌ )) النور : 21
وە خۆم پێ نەگیرا لەبەر گریان ، (مەروان) لەتەنیشتمەوە دەگریا لەبەر گریانى من لەناو نوێژ لەناو باخەڵم دەستەسڕێکى دەرهێنا و فرمێسکەکانى دەسڕیم ، پاش کۆتایى هاتنى نوێژ بەردەوام دەگریام وئەویش هەرفرمێسکەکانى دەسڕیم تاوەکو سەعاتێک لەناو مزگەوت مامەوە ،هەتا (مەروان)ى کوڕم ووتى تەواو باوکە مەترسە ، هەستم کرد زۆر ترساوە لەبەر گریانى من .
پاش ئەوە گەڕاینەوە بۆ ماڵ ،ئەو شەوە لە گەورەترین شەوەکانە لاى من ،کە جارێکى تر لەدایک بوومەوە ، وە خێزانم ومندالەکان ئامادەبوون هەموویان لەدەورم کۆبوونەوە ودەگریان لەگەڵم کە نەشیان دەزانى چى ڕووى داوە ،(مەروان) پێ ىووتن بەهێما باوکم نوێژى کرد لەمزگەوت .
خێزانم بەو هەواڵە زۆر دلخۆش بوو کە ئەوە بەرهەمى پەروەردە چاکەکەى ئەو بوو ، بۆم گێڕایەوە چى ڕووى دلوە لەنێوان من مەروان ، پێم ووت توخوا تۆ پێت ووتووە کە ئەو ئایەتەى قورئانى پیرۆز بکاتەوە ؟ ئەویش سوێندى بەخوا خوارد سێ جار ووتى شتى وام نەکردووە . پاشان ووتى:سوپاسى خوادەکە لەسەر ئەو هیدایەتە ، ئەو شەوە لەخۆشترین شەوەکانى منە _من سوپاس بۆ خودا_ هیچ نوێژێکى بەکۆمەڵم ناچێت ،وەهاوڕێ خراپەکانم هەموو جێ هێشت وتامى ئیمانم چەشت ئەگەر بم بینى هەستى پێ دەکەى لەڕووخسارم . ئیستا دەژیم لەئاسودەیى یەکى زۆر و خۆشەویستى و لێک تێگەیشتن لەگەل خێزان ومنداڵەکان وبەتایبەتى (مەروان)ى کەڕولاڵى کوڕم ئەوەى کە زۆر خۆشم دەوێت چۆن خۆشم نەوێت کە هیدایەتم لەسەر دەستى ئەو بوو .
               
و.زانیار خۆشناو

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-09 15:35:51

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: لەچیرۆکە سەرسورهێنەرەکان

dastt xosh bet bo babatakat  xda dla kani aemash awadan bkatawa ba nwri aiman  xwda padashti baxert bdatawa namo gyan

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-09 17:32:43

shajwan
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-22
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 439

Re: لەچیرۆکە سەرسورهێنەرەکان

dastt xoshbet namo gean ba rasty cherokeky sarnjrakesha xway gawra emanman bahez bkat sarkawtw bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-09 17:37:00

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: لەچیرۆکە سەرسورهێنەرەکان

ده‌ستت خۆش بێت هاوڕێ گیان به‌ڕاستی بابه‌تێکی زۆر سه‌رنج ڕاکێش بوو خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی هه‌موو که‌س بدات انشاءلله‌،،،

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net