.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










شه‌رمنى
شه‌رمنى ، به‌ڵایه‌كه زۆر ده‌روون تووشى ده‌بن زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر مرۆڤ به پله‌ى جۆراو جۆر هه‌ندێكیان بهرِێژه یه‌كى كه‌م هه‌ندێكیان به رێژه‌ى زۆر، كه ده‌گاته پله‌ى ئیفلیج بوون . مرۆڤ رۆڵى كاریگه‌رى خۆى له ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى ون ده‌كات ، به‌ڵام ئه‌و پرسیارهكهجىَى سه‌رسوورمانه ئه‌ویه ئایا هۆیه‌كانى ئه‌و شهرمهچین ؟ وه چۆن له‌مرۆڤ دروست ده‌بن ؟ به‌دڵنیایى مرۆڤ كه ئافه‌ریده(خلق) ده‌بێت شه‌رمن نییه به‌ڵكو ئه‌م نه‌خۆشیه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنى مرۆڤـ گه‌شه‌ده‌كات. وه‌ده‌توانین بڵێین مناڵه‌كان كاتى له دایك ده‌بن ئاره‌زوى ئه‌م شه‌رمه‌یان تێدایه وه‌ك بڵىَى تۆى ئه‌م شه‌رمنیه هه‌ر لهئافهریده بوو نیان (خلق) له‌گه‌ڵیاندایه . لێره‌دا گرنگى پهوهردهكردن به‌دیارده‌كه‌وێت یان ئه‌وه‌تا ههڵدهستىَ به ئاودانى ئه‌م تۆ یه‌و دهیرِوێنىَ و گه‌شه‌ى پێده‌داو گه‌وره‌ى ده‌كات یان زاڵ دهبىَ به‌سه‌رى و له‌ناوده‌با تا ههتایهبىَ ئه‌وه‌ى بگهرِێتهوه.
هۆكاره‌كانى شه‌رمنى چه‌ند رِوویهكیان (وجوه)هه‌یه، وه‌هه‌ر رِوویهك له‌م رِووانه چه‌ند لایه‌نێكى هه‌یه ، وه‌ئه‌م لایه‌نانه دیارده‌كرێن ده‌كرێن به پىَ باروزروفى ده‌وروبه‌ر ، هه‌ر له خێزانه‌وه ده‌ست پىَ بكه تاكۆتایى به‌باڵاترین پله له په‌له‌كانى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خێزان یه‌كه‌م ئه‌لقه‌یه بۆ دروستكردنى كه‌سایه‌تى تاك ، ده‌توانى بهبىَ ئه‌وانى ترله گرفتى شه‌رمنى رزگارى بكات . هه‌ندێك له هۆیه‌كانى شه‌رمنى به‌رهه‌مهاتوون كه ئه‌م تاكه هه‌ندێك لىَ زانى (مهارات)كۆمه‌ڵایه‌تى ون كردووه به‌پله‌ى یه‌كه‌م وه له‌م كاته ته‌نها به‌بیرهێنانه‌وه فێركردنى ئه‌م تاكه بۆ ئه‌و داب و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ى كهونى كردوون پله به پله له‌م شه‌رمنیه رزگارى ده‌بێت . هه‌رچه‌نده ته‌نها ون كردنى لىَ زانى (مهارات)كۆمه‌ڵایه‌تى به‌ته‌نها هۆى شه‌رمنى نییه بگره چه‌ند هۆكارێكى تر هه‌ن كه په‌یوه‌ندیان به‌م هۆیه‌وه هه‌یه به‌ڵام ئه‌مه به لووتكه‌یان داده‌نرێت ، به‌ڵام كهلىَى رزگار بوو ئه‌م هۆیانه گرژده‌بنه‌وه واتاكهم ده‌بنه‌وه به‌ته‌واوى به‌ڵام به‌یه‌كجارى له ناو ناچن له‌وا نه‌یه له نوىَ سه‌ر هه‌ڵبده‌نه‌وه .هۆیه‌كى تر‌ى هه‌سته‌وه‌رى مرۆڤ به‌شێوه‌كى زیاد له لایه‌نى دهروونیو جه‌سته‌ییه لایه‌نى ده‌روونى تێبینى ده‌كرێت به‌كه‌مترین هۆ هه‌ست به ترس و تێكچوون ده‌كات وهلایهنى جه‌سته‌یى ده‌بینین ئاره‌قه ده‌كات وسوور ههڵدهگهرِێت به‌كه‌مترین هۆ وه ههندىَ زه‌رد ههڵدهگهرىَ و سوورنابێتهوه.
بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر گرفتى شه‌رمنى پێویسته ژینگه‌كه( المحیگ)هێمن و ئارام بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ست به‌دڵنیایى بكرێت تێیدا وه‌ئه‌م ئارامییه رِهنگدانهوهى ده‌بێت لهسهردهروونى تاكه كه‌س هه‌ست به هێمنى و ئارامى ده‌كات . وه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر گرفتى جه‌سته‌یى(الجسدى) پێویسته هۆیه‌كان دیارى بكرێن بۆ ئه‌وه‌ى دژه‌كانى بدۆزینه‌و بۆ ئه‌م باره‌ى ئاره‌قه‌كردن سوربوونه‌وه به كه‌مترین هۆ چه‌ند هۆكارێكى هه‌یه . به‌ڵام هۆى له هه‌مووى گرنگتر ئه‌وه‌یه كه وه‌زه‌ى گه‌رمى له‌له‌شى كۆ ده‌بێته‌وه وه بۆ رِوون كردنه‌وه تیبنى ئه‌وه‌بكه :-جه‌سته‌ى مرۆڤ له هاوینى گه‌رم كارده‌كات كارێكى دووبه‌رامبه‌ر ، بۆ ئه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى له‌شى رێك بخات و كردارى هه‌ناسه‌دانى ئاسایى رێك ده‌خات كونیله‌كانى پێستى فروان ده‌بن وه‌هه‌وڵ ده‌دات له رێگاى پێست ئه‌م گه‌رمیه‌ى له‌ش فرێداته ده‌ره‌وه ئه‌گه‌رنا ئهوگهرمییه وا له‌له‌ش ده‌كات بكوڵى و ههڵبچىَ وه بۆریه‌كانى خوێن ده‌كشێن وپر خوێن ده‌بن وه به‌وه برِى ئۆكسجین تیایان كه‌م ده‌بێته‌وه وه مرۆڤ توشى هه‌سته‌وه‌رى(حساسیه) زیاتر ده‌بێت له به‌رامبه‌ر كارتێكه‌ره ده‌ره‌كیه‌كان هه‌ست به‌ماندووبوون ده‌كات ئه‌گه‌ر مرۆڤ به هیچ ئه‌ركێكیش ههڵنهستىَ كه ماسوولكه‌كانى تیابهكاربێت.
هه‌روه‌ها هه‌ندێك هۆى تریش هه‌ن كهكارتێكهرن له‌م باره‌دا وه‌ك فشارى هه‌واو شێدارى وتیشكى رۆژ به‌م جۆره بۆ رزگاربوون له‌م گرفته ده‌بێت خۆمان له‌و گه‌رمیه‌ى له‌ش رزگاربكه‌ین ئه‌مه شیان به‌وه‌رزش كردن ده‌بێت ، وهپێوهیسته وه‌رزشكردنه‌كه به‌به‌رنامه‌و رێكخراو بێت له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته كهشارهزایى په‌یدابكه‌ین له‌بابه‌ت ریگاكانى وه‌رزش كردن به‌شێوه‌یه‌كى سوودبه‌خش و به‌رهه‌مدار. وه پێویسته ئاگادارى كه‌ش و هه‌واى ده‌وروبه‌رمان بین كه تاچه‌ند فشارى هه‌واو ، شێدارى كارى تێده‌كات ، چونكه رێژه‌ى ئه‌م دووكاركهره له‌كه‌ش و هه‌وا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رز ده‌بێته هۆى دڵهراوكى (قلق)و خه‌مۆكى ده‌روونى ، هه‌روه‌ها پێویسته خۆمان بده‌ینه بهرتیشكى رۆژو وه‌له‌م ژوورانه دابنیشین كه تیشكى رۆژیان لىَ ده‌دات هه‌واى تێدائاڵوگۆر ده‌كرێت زۆر جار گوێمان لىَ ده‌بێت كه‌ده‌ڵێن ژوورى تاریك و كه‌م رِووناكى ده‌بێته هۆى هێمنى و ئارامى چونكه وا هه‌ست ده‌كه‌ن . به‌ڵام كاره‌كه به پێچه‌وانه‌وه‌یه بگره ده‌بێته هۆى نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان و به خێرایى گه‌شه ده‌كه‌ن و چهندبارهدهبنهوه به‌م جۆره ده‌بینیى كه ئه‌م گرفته (شه‌رمنى) په‌یوه‌ندى به هه‌ردوولایه‌ن هه‌یه (لایه‌نى ده‌روونى و لایه‌نى ئه‌ندامى ) له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته كه زروفێكى گونجاو ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ته‌ندروست و خاڵى بێت له ونهخۆشیانهو وه كاره‌كانمان تێك نه‌ده‌ن.
لهپێنوسی کورده‌وه
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌سته‌کانت خۆش کاکه شێرزاد بابه‌تێکی زۆر زۆر جوان و به‌سودت هه‌ڵبژاردوه بێگومان شه‌رمنی ئه‌و نه‌خۆشیه‌کی ده‌روونیه‌یه که زۆربه‌ی تاکی ئێمه توشی بووه هیوای سهرکهوتونت بۆ ئه‌خوازم .
.............. کوڤان .............

له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر سوپاسی ده‌ست خۆشییه‌که‌ت ئه‌که‌م هاورێی ئازیز هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم
له‌سه‌ر هێڵ نییه



DAST XOSH BAREZM BO ZANERAYAKAT
له‌سه‌ر هێڵ نییه