.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











كچان لهرهفز ده‌ترسێن
كچێك "ئاماده نیم له ژیانمدا به هیچ كوڕێك بڵێم خۆشم ده‌وێیت"
خۆشه‌ویستی كه غه‌ریزه‌یه‌كی خۆرسكی سروشتییه‌و له ناخی هه‌موو مرڤێكدا هه‌یه، به‌ڵام له تێڕوانینی مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێكی تر جیاوازی هه‌یه، به تایبه‌ت له‌ڕووی ڕێژه‌وه، له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكانی جیهان و به تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگای كورده‌وارییدا، ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی زۆربه‌ی جار له‌لایه‌ن ڕه‌گه‌زی نێره‌وه ده‌بێت، ئه‌ركی كوڕانه ده‌سپێشخه‌ری دركاندنی خۆشه‌ویستی بكهنو كچانیش خۆیان قورس ڕابگرن، تا له‌به‌رچاوی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی خۆشه‌ویستتربێت. ئاسوده جه‌لال كچێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵه؛ له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌ری كچان بۆ دركاندنی خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و كوڕه كه خۆشیده‌وێت وتی: "من پێم ئاسایی نه‌بوو، به‌و كوڕه بڵێم خۆشمده‌وێی تا ئه‌و پێمنهڵێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندم و وتی كچ بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازی نه‌هێڵێت له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ده‌بێت جورئه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێت
خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی بدركێنێت بۆ به‌رانبه‌ره‌كه‌ی"، ئاسوده درێژه‌ی به قسه‌كانی دا‌و وتی "كاتێك من گوێبیستی ئه‌و وشانه بووم خه‌ریكبوو باڵبگرم له خۆشی‌دا، كه كوڕێكی پێشكه‌وتووی ئاوام ناسیوه، بۆیه خۆم پێنه‌گیراو یه‌كسه‌ر پێموت"، به‌ڵام ئاسووده له‌گه‌ڵ ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌دا شكستیخواردووهو به‌و پێیه‌ی كوڕه‌كه دوای ماوه‌یه‌ك بهجێیهێشتوهو وپێیوتووه "خۆ من به تۆم نه‌وتووه خۆشمده‌وێیت تۆ ئه‌و وشه‌یه‌ت وتووه."
وهاب ئیبراهیم كوڕێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ سه‌باره‌ت به ده‌ستپێشخه‌ری كوڕان بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی وتی: "كچان توانای شاردنه‌وه‌یان زیاتره‌و تهحهمولدهكهن خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان نه‌دركێنن، به‌ڵام كوڕان ناتوانن ئارامبگرن و زووتر ئهیدركێنن"، وه‌هاب هۆیه‌كی دیكه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ دابونه‌ریت و خێزان و كۆمه‌ڵگا و وتی:
"ئه‌گه‌ر كچێك به كوڕێك بڵێت خۆشمده‌وێیت، دوور نییه له‌سه‌ری بكه‌وێت و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی دووچاری كێشه ببێته‌وه‌و له كۆمه‌ڵگاشدا بۆ كچان نه‌هاتووه به ڕاشكاوانه خۆشه‌ویستیی بكه‌ن"، وهاب وتیشی "تائێستا هیچ كچێك پێینه‌وتووم خۆشمده‌وێیت، به‌ڵام ڕێخۆشكه‌ر بوون بۆ ئه‌وه‌ی من بیدركێنم." ئێریڤانیش كچێكی كوردی وڵاتی سوریایه، سه‌باره‌ت به‌م ته‌وه‌ره وتی "كچان به‌هۆی لووتبه‌رزیی و پاراستنی كهرامهتیانهوه ناتوانن خۆشه‌ویستیی خۆیان پێشوه‌خت بۆ به‌رانبه‌ره‌كه‌یان بدركێنن"، ئێریڤان وتیشی "ئاماده نیم له ژیانمدا به هیچ كوڕێك بڵێم خۆشمده‌وێیت تا ئه‌و پێمنهڵێت، چونكه توانای به‌رگریكردنی ڕه‌فزم نییه". سه‌ردار ئه‌حمه‌دیش یه‌كێكه له‌و كوڕانه‌ی كه كچێك خۆشیویستووهو خۆی پێڕانهگیراوهو دركاندوویهتی، له‌وباره‌یه‌وه وتی: "من پێشتر بیرم له‌و كچه نه‌ده‌كرده‌وه و خۆشه‌ویستیم بۆی ته‌نها هاوڕێیه‌تی بوو، به‌ڵام كاتێك كه ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی دركاند، من ڕاسته‌وخۆ ڕه‌تمكرده‌وه، هه‌رچه‌ند به لامه‌وه زۆر ناخۆشبوو دڵیمشكاند"، سه‌ردار وتیشی "هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه نه‌بوو كه ئه‌و دهستپێشخهریكردووه، به‌ڵام ده‌بوایه ئه‌و دڵنیا بووایه له‌وه‌ی كه من خۆشمده‌وێت پاشان بیدركاندایه."
خۆشه‌ویستییه‌كی مۆدێرنانه
سه‌ره‌ڕای نامۆیی ئه‌م بابه‌ته له نێو كۆمه‌ڵگادا چیرۆكی پۆزه‌تیڤیش هه‌یه، مهاباد و هه‌ڤاڵ، كه دوو هاوسه‌رن و خێزانێكی به‌خته‌وه‌ریان پێكه‌وه ناوه، به‌ڵام له دوای چیرۆكێكی خۆشه‌ویستیی ده‌گمه‌ن به‌یه‌كگه‌یشتوون، چیرۆكی خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی مهابادی له كاتێكدا بوو كه له زانكۆ له به‌شێكدا به‌یه‌كه‌وه ده‌یانخوێند به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ ههستیكردبێت، خۆشه‌ویستییه‌كی یه‌كجار مه‌زنی هه‌بووه بۆ هه‌ڤاڵ، له‌باره‌ی چۆنێتی ئاشكراكردنی ئه‌م خۆشه‌ویستییه، هه‌ڤاڵ وتی "مهاباد پێیوتم خۆشمده‌وێیت سه‌رسامبووم به بیستنی ئه‌م وشه‌یه‌و پێموابوو كه‌سێكی باش نییه‌و ئاخۆ به چه‌ند كه‌سی تری وتووه، به‌ڵام كاتێك ڕه‌فزم كرد مهاباد له ناو زانكۆ له هۆش خۆی چوو گه‌یاندیانه نه‌خۆشخانه"، ڕه‌فزكردنی هه‌ڤاڵ بۆ مهاباد زۆر هۆی هه‌بووه، به‌ڵام گرنگترینیان ئه‌وه بوو كه كۆمه‌ڵگای ئێمه ئاشنا نییه به‌وه‌ی كچێك به ڕاشكاوانه به كوڕێك بڵێت خۆشمده‌وێیت، هه‌ڤاڵ به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی، ئه‌و وتی: "پاش چه‌ند ڕۆژێك مهاباد هه‌ر نه‌ده‌هات بۆ زانكۆ، له ناو خوێندكاره‌كاندا ببووینه وێردی سه‌ر زمان‌و زۆربه‌یان به چاوێكی سووك ده‌یانڕوانیه مهاباد، به‌ڵام هه‌فته‌یه‌ك پاش ئه‌و ڕووداوه، مهاباد پوری ناردبوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕازیمبكات، به‌ڵام من ئه‌وسا زانیم كه باری ئابووری من و مهاباد زۆر دووره له یه‌كه‌وه‌و بۆ كوڕێكی هه‌ژاری وه‌ك من ناگونجێت كه‌سێكی وه‌ك ئه‌و ببێت به هاوسه‌رم، بۆیه سووربووم له‌سه‌ر قسه‌ی خۆم"، مهاباد به‌هۆی خۆشه‌ویستییه‌كه‌یه‌وه، گوێینهداوهته قسه‌ی هاوڕێكانیو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ده‌وترا له زانكۆدا و ببووه كه‌سێكی ناسراو به هۆی ئه‌و چیرۆكه‌وه، به‌ڵام له خێزانێكی ئاست به‌رزو ڕووناكبیردا په‌روه‌رده بووه، بۆیه توانیوه‌یه‌تی ئه‌م كێشه‌یه‌ی بۆ باوكی باسبكات، هه‌ڤاڵ وتی: "ڕۆژێكیان باوكی مهاباد ناردی به شوێنمدا، منیش بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌مه كارێكی ئاسایی نییه و كاریگه‌ریی خۆشه‌ویستییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه وایكردووه ئه‌و خێزانه هه‌موویان منیان بوێت، بۆیه به خۆشحاڵییه‌وه چوومه پێشه‌وه‌و ماوه‌ی 10 ساڵه پێكه‌وه‌ده‌ژین." دوا په‌یڤ
كولتورو دابونه‌ریتی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌پێی باری جوگرافی شێوه‌و ڕێچهكهی تایبه‌ت له‌خۆده‌گرێت، كۆمه‌ڵگای كوردیش به پێی پێگه جوگرافییه‌كه‌ی له‌ڕووی دابونه‌ریته‌وه كاریگه‌ریی گه‌لانی ده‌وروبه‌ری له‌سه‌ره‌و وه‌ك هه‌موو وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جێنده‌ری مێینه‌ی به پله دوو داناوه‌وه، هه‌موو بڕیاره سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی مرۆڤی داوه‌ته ده‌ست پیاوه‌وه، ته‌نانه‌ت ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستیی و بواری دڵ و دڵداریش، بۆیه كچان هه‌میشه سڵده‌كه‌نه‌وه و له ڕه‌فز ده‌ترسێن، به‌و پێیه‌ی له كۆمه‌ڵگادا به چاوی سووك تهماشانهكرێن، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه ته‌نها كوڕ بۆی هه‌بێت كچ هه‌ڵبژێرێت بۆ پێكه‌ونانی خێزان، به پێی ڕه‌وشت به‌رزی بێت یاخود جوانی و یان پله‌و پایه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی، كچانیش ته‌نها ئه‌ركی وه‌ڵامدانه‌وه به به‌ڵێ یان نه‌خێریان له ئه‌ستۆیه.
ئاسۆ
له‌یلا مه‌حمود

له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastt xosh bet gulkam weya zor rasta abet ozr dllnya bet la mabrmbrky dawtr btwane xwsheste xwe bdrkenet sarkwt u bet gyan .......ASriN


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dasakant xosh har bzhit u sarkawtu bit gyanakam
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت هیوا گیان ده‌ستت خۆ ش بێت گیانه‌که‌م،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ستی تۆ خۆش بێت ئه‌سرین گیان سه‌رکه‌وتوبیت گیانه‌که‌م......
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ی تۆی گوڵ سویتی گیان سه‌رکه‌وتوبیت،،،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه


dast khosh

له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت فرمان گیان ڕاست ده‌که‌یت ڕۆژ بۆ ڕۆژ به‌ره‌و دواوه ده‌چیت به‌ڵام زیاتر هۆی دواکهوتویهتیهکه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پیاوان له‌گه‌ڵ ڕێزما والهئافرهت ده‌کات لهههمووشتێك بترسێت و نه‌توانێت بۆ پێشه‌وه بچێت ده‌سته‌کانت خۆش بێت گیانی من
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت می می گیان ده‌ستت خۆش بیت،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه