❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رێبوار و به‌ختیار

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-11 11:10:43

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

رێبوار و به‌ختیار

رێبوار و به‌ختیار     
ئه‌و دووانه‌یه‌ی به‌هۆی لێكچوونیانه‌وه‌ چه‌ندین رووداوی خۆش و ناخۆشیان دیوه‌‌

PUKmedia   هه‌ولێر- كارزان ره‌زا   2008-05-11    11:10:20

شێوه‌ی له‌یه‌كچوونی جمكه‌كان یاخود دووانه‌كان به‌هۆكاری جینی و بۆماوه‌ییه‌وه‌ شتێكی ئاسایی و سروشتییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه‌ ئه‌و دووانه‌ن كه‌ته‌واو له‌یه‌كده‌چن و به‌زه‌حمه‌ت كه‌سانی ده‌وروبه‌ر له‌یه‌كتریان جیاده‌كه‌نه‌وه‌.
به‌ختیار و رێبوار مسته‌فا دوو گه‌نجی ته‌مه‌ن 19 ساڵانی گوندی بۆسكین- ی سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی رانیه‌ن و ئێستا هه‌ردووكیان پاسه‌وانی  نوسینگه‌ی هه‌ولێری مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنن و به‌هۆی له‌یه‌كچوونیانه‌وه‌ چه‌ندین رووداوی خۆش و ناخۆشیان تووش بووه‌.
به‌ختیار سه‌باره‌ت به‌لێكچوونی و ژیانی له‌سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه‌ وتی: من به‌هۆی لێكچوونم له‌گه‌ڵ رێبواری برام زۆرجار روویداوه‌ كه‌ دایكی خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و جیای نه‌كردوومه‌ته‌وه‌، بۆ نمونه‌ له‌ته‌مه‌نی 10 ساڵیمدا رۆژێكیان داوای پاره‌م له‌دایكم كرد ئه‌ویش پاره‌ی دامێ، به‌ڵام دوای خه‌رجكردنی پاره‌كه‌م چووم جله‌كانی خۆم گۆڕی و دووباره‌ داوای پاره‌م لێكرد، ئه‌و وای زانی من رێبوارم دووباره‌ پاره‌ی پێدام، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن خوشك و براكانم ئه‌و كاره‌م ئاشكرابوو.
سه‌باره‌ت به‌ژیانی خوێندن و قوتابخانه‌یان رێبوار ده‌یوت: من و به‌ختیاری برام به‌هۆی له‌یه‌كچوونمانه‌وه‌ چه‌ندینجار مۆڵه‌ت وه‌رگرتن و تاقیكردنه‌وه‌و ده‌وامی ئاساییمان له‌جیاتی یه‌كتری كردووه‌ چونكه‌ من له‌پۆلێك و ئه‌ویش له‌پۆلێكی دیكه‌بوو، بیرم دێت هه‌ردووكمان له‌پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تاییدا بووین به‌هۆی ته‌مه‌ڵی به‌ختیاری برام له‌ وانه‌ی بیركاری دا من چووم و تاقیكردنه‌وه‌م له‌جیاتی ئه‌و ئه‌نجامدا.
جگه‌ له‌ یه‌كچوونیشیان ژیانی ئاساییان زۆر له‌یه‌كه‌وه‌ نزیكه‌ وه‌كو خواردن و جل و به‌رگ و هه‌ڵسوكه‌وت، ئاوات یه‌كێكه‌ له‌ هاوڕێ نزیكه‌كانی به‌ختیارو رێبوار، ئه‌و ده‌ڵێت سه‌رسامم به‌ له‌یه‌كچوونیان، زۆرجار به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ڵه‌م كردووه‌و له‌یه‌كم جیا نه‌كردوونه‌ته‌وه‌.
به‌ختیار گێڕایه‌وه‌: رۆژێكیان كچێكی خۆشه‌ویستم ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و زۆر به‌توڕه‌ییه‌وه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم پێی وتم تۆ زۆر بێوه‌فای منیش پرسیاری هۆی تووڕه‌بوونه‌كه‌م لێكرد ئه‌ویش هۆیه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ گوایه‌ منی له‌شوێنێك بینیوه‌ به‌ڵام من هیچ گرنگییه‌كم پێنه‌داوه‌و قسه‌م له‌گه‌ڵ نه‌كردووه‌، به‌ڵام دواتر بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و رێبواری برامی كه‌وتۆته‌ به‌رچاو به‌ڵام رێبوار به‌هۆی نه‌ناسینی قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كردووه‌ بۆیه‌ ئه‌ویش تووڕه‌ بووه‌.
دواتر به‌ختیار و رێبوار باسی كاركردنیان له‌ دوكانێكی ئاسنگه‌ری له‌ناوچه‌كه‌ی خۆیان كردو وتیان: ئه‌گه‌ر رۆژێك هه‌ریه‌كێكیان هه‌ڵه‌یه‌كیان له‌كاتی ئیشكردنیان بكردایه‌ وه‌ستاكه‌یان جیاوازی له‌نێوانیان نه‌ده‌كردو زۆرجار یه‌كێكیان له‌جیاتی ئه‌ویتر تووشی سزا ده‌بوو.
ئه‌وان باسیان له‌وه‌ش ده‌كرد كه‌ زۆرجار له‌جیاتی یه‌كتری مووچه‌یان وه‌رگرتووه‌و ده‌وامیان له‌جیاتی یه‌ك كردووه‌.
له‌كۆتاییشدا هه‌ردوو برا هیواخوازبوون كه‌ تاكۆتایی ژیان هه‌ر به‌یه‌كه‌وه‌ بژین و هه‌موو كاته‌كانی ژیانیش به‌یه‌كه‌وه‌ به‌سه‌ربه‌رن و به‌ڵام حه‌زناكه‌ن له‌یه‌ك كات و یه‌ك رۆژدا ژیانی هاوسه‌ری پێكه‌وه‌ بنێن به‌ڵام حه‌زده‌كه‌ن به‌یه‌كه‌وه‌ سه‌فه‌ری ئه‌وروپا بكه‌ن.
http://img381.imageshack.us/my.php?image=dwane201as2.jpg

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net